نۆڕینگەی مرۆ ی هاوکاری/د. رێژاو مرۆ

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • نۆڕینگەی مرۆ ی هاوکاری/د. رێژاو مرۆ

نۆڕینگەی مرۆ ی هاوکاری/د. رێژاو مرۆ مامۆستای زانکۆ و ئەندامی دەستەی وانەبێژانی کۆلێژی پزی?

‎ ئایا دەزانی کە پاراستنی تەندروستی دەم و ددان کلیلی ژیانێکی تەندروستە؟تەندروستی دەم و ددان کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسە...
01/07/2025

‎ ئایا دەزانی کە پاراستنی تەندروستی دەم و ددان کلیلی ژیانێکی تەندروستە؟

تەندروستی دەم و ددان کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تەندروستی لەش بەگشتی. نەخۆشییەکانی دەم دەتوانن ببەنە هۆی کێشەی گەورە وەک نەخۆشی دڵ و شەکرە و زۆر نەخۆشی...
چۆن تەندروستی دەم و ددان بپارێزین
دەم و ددانەکانت پاک رابگرە✅
دەمامک بەکاربهێنە بەتایبەتی لەکەش
و هەواو و ژینگەی پیس✅
خواردن و خواردنەوەی تەندروست بخۆ✅
ساڵانە ۲ جار پزیشکی ددان ببینە بۆ چاودێری و پشکنین✅

**یادت بێت: دەمێکی تەندروست، ژیانێکی تەندروست!**

** #پاراستنی _تەندروستی**

د. رێژاو عمر حسن
‎هەڵگری بڕوانامەی ماستەری ئەوروپی لە فەڕەنسا
B.D.S, D.U.O.L.A, E.M.D.O.L.A - France 🇫🇷
‎ژمارەی تەلەفۆن: ٠۷٥٠٤٥٦٥٠٥۹
‎ناونیشان: سەنتەری سەدەف ـ شەقامی برایەتی ـ نزیک سوپەرمارکێت ئایە ـ بەرامبەر مزگەوتی باقلان

ئەو ٥ هەڵەیەی کە زۆربەمان دەیکەین و ددانەکانمان ناتەندروست دەکەنئایا تۆش ئەم هەڵانە دەکەیت؟من وەکو پزیشکێکی پسپۆڕی ددان ...
18/05/2025

ئەو ٥ هەڵەیەی کە زۆربەمان دەیکەین و ددانەکانمان ناتەندروست دەکەن
ئایا تۆش ئەم هەڵانە دەکەیت؟
من وەکو پزیشکێکی پسپۆڕی ددان هەستم کردووە کە زۆربەی خەڵک هەڵەیەکی یەکسانیان هەیە کە بەرەبەرە زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت
1️⃣ **پاککردن و شوشتنی ددان بە خێرایی:** پاککردنی خێرا و ناتەواو بۆماوەی ٣٠ چرکە تەنیا ٦٠٪ی پیسیی لادەبات
2️⃣ *بەکارنەهێنانی داوی ددان دوای شوشتن:** ٨٠٪ نەخۆشییەکانی ددان بۆ نمونە (کلۆری ددان) لە نێوان ددانەکان دروست دەبن!
3️⃣ **خواردنی شەکر لە کاتی شەو:** شەکر تووشی داخوران و کلۆربوونی ددانەکانت دەکات و لە کاتی خەوتن زیانەکە زۆردەبێت!
4️⃣ **پشتگوێخستنی خوێنبەربوونەوەی پووک:** ئەم کێشانە دەتوانن ببنە هۆی لەدەستدانی ددان!
5️⃣ **پشتگوێخستنی سەردانی ساڵانە:** پێشگیریکردن لە هەر نەخۆشیەک هەمیشە ئاسانترە و هەرزانترە لە چارەسەری دوایی!

**فێربە!** گۆڕانکاری بچووک لە ڕۆتینی ڕۆژانەتەوە دەتوانێت ددانەکانت بۆ هەمیشە بپارێزێت!
🔹 **بڵاویکەرەوە** بۆ ئەوەی ئەم زانیاریانە بۆ خێزان و هاوڕێکانیشت ببێت!


** **

د. رێژاو عمر حسن
هەڵگری بڕوانامەی ماستەری ئەوروپی لە فەڕەنسا
B.D.S, D.U.O.L.A, E.M.D.O.L.A - France 🇫🇷
ژمارەی تەلەفۆن: ٠۷٥٠٤٥٦٥٠٥۹
ناونیشان: سەنتەری سەدەف ـ شەقامی برایەتی ـ نزیک سوپەرمارکێت ئایە ـ بەرامبەر مزگەوتی باقلان

17/05/2025

رێنمایی پێویست بۆ هەر چارەخوازێک لەهەر بوار و پسپۆڕیەکی پزیشکی دەرئەنجام و لێکەوتەی گرنگی هەیە بۆ لەشساغیمان بەگشتی وە بەکارهێنانی ژیری دەستکردیش پەیامی خێرا و کاریگەرن بۆ گەیاندنی سادەترین ئەو رێنماییانەی کەپێویستە بۆ هەر کەسێک کە تەندروستی دەم و ددانی لەلاگرنگە کەوەکو ئەو منداڵە چارەخوازەم رێنماییەکان بزانیتن...بەهیوای سوودبینین
پزیشکی ددانی پسپۆڕ:
دکتۆر رێژاو عمر حسن
ژمارەی نۆڕینگە: 07504565059
ناونیشان: سەنتەری سەدەف ـ شەقامی برایەتی ـ بەرامبەر مزگەوتی باقلان

ئەو هۆکارە باوانە کامەنەن کەدەبنە یارمەتیدەر بۆ هەستیاری و ئازاری ددانەکان؟۱-کلۆربوونی ددان:ئەو بەکتریایەی کە پێکهاتەی د...
19/05/2024

ئەو هۆکارە باوانە کامەنەن کەدەبنە یارمەتیدەر بۆ هەستیاری و ئازاری ددانەکان؟
۱-کلۆربوونی ددان:
ئەو بەکتریایەی کە پێکهاتەی ددان دەخوات ترشێک دروست دەکات بۆ هێرش کردنە سەر چینی رەق و پارێزەری ددان کە چینی مینای ددانە بەرەو چینەکانی تریش هەنگاو دەنێت وە دەبێتە هۆی هەستیاری ددان و ئازاری ددانەکە...
۲- برۆکسیزم واتە لێکخشان و بەریەککەوتنی ددانەکان لەشەوان بەبێ ئاگاداری چارەخوازەکە بەمەش چینی مینای ددانەکە دەڕوات...
۳- داخوران و پوکانەوەی پوک و ئێسکی پاڵپشتیکاری ددان:
جۆرێکە لە نەخۆشی بەمەش ڕەگی ددانەکە بەدیاردەکەوێت کەپێویستە لەژێر پووک یان ئێسکی پووک بێت وە لەبەرئەوەی ڕەگی ددان چینی مینای نیە بۆ پاراستنی...
٤- خواردەمەنی ترش و تفت:
لەکاتی زۆر خواردنی ترشی و تفتی چینی یەکەمی ددانەکە (مینا) لەناودەچێت کە هەرچەندە رەقترین و بەهێزترین مادەیە لەلەشی مرۆڤ دا وە چینی دووەمی ددان بەدیاردەکەوێت کە لەڕووی پێکهاتەکەیەوە نەرمە و هەستیارە...
٥- درزی نەبینراو یان کڕاکی ددان:
بەنموونە لەکاتی خواردنەوەی شتێکی زۆر گەرم یان زۆر سارد روودەداتن کەدەبێتەهۆی خێرا بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوی پلەی گەرمی ناو دەم...
٦- بەکارهێنانی فڵچەی ددانی ڕەق و پەستانی زۆر لە کاتی ددان شوشتن:
بەم ڕێگایەش زەبر و زیان بەر پێکهاتەی پارێزەری ددانەکە دەکەوێت و دەبێتەهۆی هەستیاری و ئازاری ددانەکان...
۷- زۆرجار هەستیاری ددان روودەدات لەحاڵەتی دوای پڕکردنەوەی ددان و سپیکردنەوەی ددان بەلەیزەر(بلیچینگ) و دروستکردنی کیفی ددان و شوشتن و سپیکردنەوەی ددانی ئاسایی بەمەرجێک بۆ ماوەیەکی کورتخایەن بێت وەکاتێک تەمەنی پڕکردنەوەی ددانەکەت زۆربوو یان شکان و لیکی هەبێت بەم ڕێگایەش بەکتریایی بەرپرس لەکلۆربوونی ددان دەبێتەهۆی دروستبوونەوەی کلۆری لەژێرەوەی پڕکردنەوەکە بەمەش هەستیاری و ئازاری ددان روودەدات لەکاتی جوین و خواردن و خواردنەوەی سارد و گەرم...
لەکۆتاییدا ئەگەر تۆی چارەخواز هەر یەکێک لەم هۆکارانەت هەیە بەزووترین کات سەردانی پزیشکەکەت بکە بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و چارەسەری پێویست...

پزیشکی ددانی پسپۆڕ:
د. رێژاو عمر حسن مرۆ
هەڵگری بڕوانامەی ماستەری ئەوروپی لە ووڵاتی فەڕەنسا
BDS, GP, D.U.O.L.A, E.M.D.O.L.A-France
ژمارەی نۆڕینگە: ٠۷٥٠٤٥٦٥٠٥۹
ناونیشان:
سەنتەری سەدەف، شەقامی برایەتی- بەرامبەر مزگەوتی باقلان

Address

شەقامی برایەتی نزیک سوپەرمارکێتی ئایە بەرامبەر مزگەوتی باقلان
Irbil

Opening Hours

Monday 15:00 - 20:00
Tuesday 15:00 - 20:00
Wednesday 15:00 - 20:00
Thursday 15:00 - 20:00
Saturday 15:00 - 20:00
Sunday 15:00 - 20:00

Telephone

07504565059

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نۆڕینگەی مرۆ ی هاوکاری/د. رێژاو مرۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram