Wtar Pharmacy دەرمانخانەی وتار

Wtar Pharmacy دەرمانخانەی وتار دەرمانخانەی خێرخوازی ووتار ڕۆژانە لە خزمەت هاوڵاتیانی خۆشەویست دایە بە ستافێكی شارەزا و كارامە

ڤیتامین Dڤیتامین D هەروەها ناسراوە بە ڤیتامینی هەتاو دەتوانرێت لە تیشكی خۆرەوە یان بەكارهێنانی خۆراك یان بەهێزكەر بەرهەم...
24/04/2021

ڤیتامین D
ڤیتامین D هەروەها ناسراوە بە ڤیتامینی هەتاو دەتوانرێت لە تیشكی خۆرەوە یان بەكارهێنانی خۆراك یان بەهێزكەر بەرهەم بهێنرێت. ڤیتامین D گرنگە بۆ كالیسیۆم و مژینی فۆسفۆر، هێشتنەوەی تەندروستی ئێسك و ددان، وە رێگری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو شێرپەنجە و شەكرەی جۆری 1 و هەروەها رەقبوونی شانەكانی لەش.

ڤیتامین D ڕۆلێكی زۆر گرنگی هەیە لە لەشی مرۆڤدا و یارمەتی دەدات بۆ:
تەندروستی ئێسك و ددان دەپارێزێت.
پشتگیری تەندروستی مێشك و سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات.
ئاستی ئەنسۆلین رێك دەخات و یارمەتی بەڕێوەبردنی شەكرە دەدات.
پشتگیری كۆئەندامی هەناسەدان و دڵ و بۆڕییەكانی خوێن بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
رێگری لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە دەكات.
هەروەها ڤیتامین D نەك هەر وەكو ڤَیتامینێك بەڵكو وەكو هۆڕمۆنێكیش رۆڵ دەبینێت، چونكە لە كاتی خواردنی ئەو خۆراكانەی كە رۆژانە دەیخۆین لەگەڵ تیشكی خۆر كارلێك دەكەن و ڤیتامین D بەوهۆیەوە دروست دەبێت. ئەگەر بۆ ماوەی پێنج تا 10 خولەك سێ جار لە هەفتەیەكدا لەبەر تیشكی خۆردا بوەستن، ئەوا بڕێكی باشی ڤیتامین Dیتان دەست دەكەوێت، بەپێی دوا توێژینەوەكان كە ئەنجام دراوە، بە نزیكەیی نیوەی منداڵان و گەنجانی جیهان كێشەی كەمی ئەو جۆرە ڤیتامینەیان هەیە.

كاتێك تیشكی خۆر بەر پێستی مرۆڤ دەكەوێت، كۆلیستڕۆڵی نێو خوێن دەگۆڕٍێت بۆ هایدرۆكسی ڤیتامین D3 و پاشان ده‌گۆڕێت بۆ كه‌لسیدیۆل و له‌ كۆتاییدا ده‌بێته‌ ڤیتامین D و كۆڵیستڕۆڵی نێو خوێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جگه‌ر و گورچیله‌ داده‌نێ و به‌ ته‌ندروستی ده‌یانهێڵێته‌وه‌.

گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی ڤیتامین D بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌
یه‌كه‌م: ڤیتامین D بۆ تەندروستی ئێسك، ڤیتامین D رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە بەكارهێنان و سوود وەرگرتن لە كانزای كالیسیۆم بۆ جەستە و هێشتنەوەی ئاستی فۆسفۆر لە خوێندا، كەمی ئەو جۆرە ڤیتامینە لە منداڵدا دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشی ئێسكەنەرمە كە نەخۆشییەكە توشی ئێسك دەبێت و دەبێتە هۆی چەمانەوەی ئێسك و لاوازی و نەرمبوونی ئێسك. لە منداڵی تازە پێگەشتوودا كە تەمەنی 11 تا 13 ساڵی دەگرێتەوە، هاوكات دەبێتە هۆی هۆی كەم پتەوی ئێسك، كە پێی دەگوتریت ئۆستۆمالاسیا كە دەبێتە هۆی كەم هێزی ئێسكی بڕبڕەی پشت و ئێسكی ران و ئێسكی بازوو.

دووەم: مەترسی هەڵامەت كەم دەكاتەوە، ئەو مندالانەی كە ڕێژەی ڤیتامین D لە جەستەیاندا تەواوە و كەم نییە، ئەوا لە ماوەی چوار مانگی زستان زۆر كەمتر تووشی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكانی وەكو هەڵامەت دەبن، بەگوێرەی توێژینەوەیەكان بە ڕێژەی 40% ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە كەم دەكاتەوە.

سێیەم: سكپری درووست، ئەو ڤیتامینە كەمبوونی لە جەستەی ئافرەتی دووگیاندا دەبێتە هۆی تووشبوون بە چەند گرفتێكی تەندروستی لە ماوەی دووگیانی ئافرەتەكەدا و مەترسی بۆسەر ژیانی كۆرپەلە وە ك مەترسی دەركەوتنی نەخۆشی پریكلامپسیا و كەم پتەوی ئێسك و چەند حاڵەتێكی تركە كار لە كۆرپەلە دەكات، هەروەها نەخۆشی شەكرەی سكپری و بەكتریای ڤاگینۆسیس كە تووشی ئافرەتانی دووگیان دەبێت، بۆ ئەوەی تووشی ئەم گرفتانە نەبن، پێویستە بڕێكی باشی ڤیتامین D بەكاربهێنیت بۆ پارێزگاری لە تەندروستی كۆرپەلەكە.

چوارەم: دژی نەخۆشی شێرپەنجە، ڤیتامین D یەكجار گرنگە بۆ گەشەكردنی خانە و پێوەندی نێوان خانەكان ڕێك دەخاتەوە، چەند توێژینەوەیەك بە هۆڕمۆنە چالاكەكە ناوی دەبەن، ڕێگری لە پەرەسەندنی شێرپەنجە دەكات و هاتوچۆی خوێن لەم ناوچەیە كەم دەكاتەوە كە تووشی گڕێی شێرپەنجەیی بووە و بەمەش ڕێگری لە خانە و شانەی نوێی شێرپەنجەیی دەكات.
((هەر سەلامەت بن))

Galvus Metدەرمانی نەخۆشی شەكرەیە ئێستا لە لامان دەستدەكەوێت بە هەرزانترین نرخ.ووتار جیاواز لە نرخدا 👌🏻.
26/08/2020

Galvus Met
دەرمانی نەخۆشی شەكرەیە ئێستا لە لامان دەستدەكەوێت بە هەرزانترین نرخ.
ووتار جیاواز لە نرخدا 👌🏻.

ڤیتامین cڤیتامین سی كە پێی دەگوترێ ئەسكۆربیك ئەسید یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە لەشی مرۆڤ دروستی ناكات بەڵكو دەكرێ لە ڕێگ...
24/08/2020

ڤیتامین c

ڤیتامین سی كە پێی دەگوترێ ئەسكۆربیك ئەسید یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە لەشی مرۆڤ دروستی ناكات بەڵكو دەكرێ لە ڕێگای خۆراك یاخود بە شێوەی حەب لە دەرمانخانەكان بەدەست بێ،
هەندێك لەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی( مزرەمەنییەكان بە شێوەیەكی گشتی،تەماتە،كەلەم،قەڕنابیت،كودی،سپێناغ،كیوی،كەرەوز......هتد(
لێرەدا باسی هەندێك لە سودەكانی ڤیتامین سی دەكەین:
١-ماددەی دژە ئۆكسانی تێدایە كە بەسوودە بۆ ڕێگری دژی هەر جۆرە هەوكردنێك لە جەستەدا(التهابات).
٢-یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
٣-لە ڕێگای دابەزاندنی گوشاری خوێن و هەروەها چەوری ناو خوێن و چەوری بن پێست ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ كەم دەكات.
٤-دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی یوریك ئەسید لە خوێن كە ڕێگری تووشبوون بە نەخۆشی داء المولك كەم دەكات.
٥-یارمەتی مژینی ماددەی ئاسن دەدات.
٦-كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات.
٧-كەمی ڤیتامین سی لە جەستەدا دەبێتە هۆی زیادبوونی جۆرە نەخۆشییەك كە بە (dementia) ناودەبرێت واتە لەبیرچوونەوە.
هەندێك حاڵەت هەن كە زیاتر پێویستی بە وەرگرتنی ڤیتامین سی هەیە وەكە:
١-ئافرەتی دووگیان یان لە كاتی شیرپێدانی منداڵ.
٢-جگەرەكێش.
٣-لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
٤-لە حاڵەتی سووتان.
بە هیوای سوودبینین

ئیستا لە دە رمانخانە ی ووتار بە ردە ستەلە حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆڕۆنا دەدرێ
21/08/2020

ئیستا لە دە رمانخانە ی ووتار بە ردە ستە
لە حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆڕۆنا دەدرێ

هەولێر ---شێخ احمد ١٥٩گوڵان --كۆڵانی مزگەوتی عەتیەخان
03/05/2018

هەولێر ---شێخ احمد ١٥٩گوڵان --كۆڵانی مزگەوتی عەتیەخان

Address

Irbil

Telephone

+9647501301949

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Wtar Pharmacy دەرمانخانەی وتار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram