Dr. Sardasht Tahir Hamad

Dr. Sardasht Tahir Hamad پزیشکی پسپۆڕی هەناو و دڵ ، دکتۆراە - بۆردی عەرەبی
Internal medicine physician -IRAQ
RDCS, RCS Echocardiography USA

02/02/2022

ئۆفەری تایبەت بە نەخۆشی کۆڕۆنا
پلیتی دکتۆری پسپۆر ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا (بۆرد)لە نەخۆشیەکانی ھەناو ، سینگ ، دڵ
لەگەل (12)پشکنینی تاقیگەیی بە نوێترین
ئامێری ئەڵمانی
بە تەنھا 29 ھەزار دینار
CBC پشکنینی گشتی خانەکانی خوێن
CRP - titer پشکنینی ڕێژەی ھەوکردن
ESR پشکنینی ھەوکردنی ناوخوێن
D-dimer پشکنینی خوێن مەیین
S.Ferritin پشکنینی بڕی ئاسنی کۆکراوە
Liver function tests :- پشکنینەکانی ئەنزیمەکان و ئەرکی جگەر
GPT
GOT
Alkaline phosphatase
Total protein
Total Bilirubin
Renal function tests :- پشکنینەکانی ئەرکی گورچیلەکان
S. Urea
S. Creatinine

ئێمە تەنها گرینگی بە تەندروستی ئێوە نادەین بەڵکوو باری ئابووریشمان لەبەر چاوە
ژیان تەندرووستییە ، تەندرووستیش لای کۆمەڵگای ڕۆشەنبیرییە
07502998200

عرض خاص لمرضى الكورونا
حجز موعد طبيب حاصل على دكتوراه (بورد) في أمراض الباطنية،صدر،قلب
مع 12 نوع فحص مخبري بأحدث الأجهزة الألمانية
فقط ب 29 الف دينار
CBC فحص عام لخلايا الدم
CRP - titer فحص درجة التهاب
ESR فحص درجة التهاب داخل الدم
D-dimer فحص الدم متكتل
S.Ferritin فحص الحديد
Liver function tests :- فحص الكبد و درجات انزيم
GPT
GOT
Alkaline phosphatase
Total protein
Total Bilirubin
Renal function tests :- فحص للكلية و وظيفة
S. Urea
S. Creatinine

كما يهمنا وضعكم الصحي،يهمنا وضعكم المادي، لهاذا صنعنا أفضل العروض لكم
الحياة هي صحة،والصحة تكمن عند مجمع روشنبیري الطبي
07502998200
#اربيل #صحة #كورونا #عراق

16/12/2021
27/12/2020

د.سه‌رده‌شت تاهیر حه‌مه‌د، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و دڵ له‌هه‌ولێر، زانیاری وورد له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆڕۆنای كۆمپانیای فایزه‌ر− بایۆتیك بۆ كوردستان تیڤی ...

27/12/2020

زانیاری ورد لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر− بایۆتیک

✹ ئەم ڤاکسینە بەکاردێ بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە پێکدێت لە پارچەیەک لە ترشی ئەمینی mRNA ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕووکەش کراوە بە چینێکی پارێزەری چەوری واتە خودی ڤایرۆسەکەی تێدانیە بە زیندووی.

✹ تاکوو ئیستا بە فەرمی نەسەلمێندراوە وەک ڤاکسینی کۆڕۆنا لەلایەک دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی FDA، بەڵکوو تەنها ڕێگەپێدانی داوە وەک فریاگوزاری بەکاربێت.
✹ ڤاکسینەکە بەکاردێت بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٦ ساڵیە.

✹ ڤاکسینەکە بە ٢ ژەم ( جرعە) وەردەگیرێت کەوا ژەمی دووەم دوای ٣ هەفتە وەردەگیرێت ، ڤاکسینەکە بە شێوەی دەرزی لە ماسولکە دەدرێت. تاکو ئێستا دیار نیە بەرگریەکە چەند مانگ یان ساڵ دەمێنێت.

✹ ئەو کەسەی ڤاکسینەکە وەردەگرێت پێویستە زانیاری بداتە تیمی تەندروستی ئەگەر بێتوو :
< کەسەکە تا و لەرزی هەبوو
< پێشتر هەستیاری هەبوو بە هەر ڤاکسینێکی تر
< نەخۆشی خوێنبەربوونی هەبێ یان دەرمانی خوێن شل کردنەوە بەکاربێنێ
< کەسەکە نەخۆشی لاوازی سیستمی بەرگری هەبێ یان دەرمانێک وەردەگرێت بەرگری دادەبەزێنێت
< کەسەکە دووگیان بێ یان شیردەری منداڵی خۆی بێ.
< ئەگەر کەسەکە پێشتر ڤاکسینی کۆڕۆنای کۆمپانیای تری وەرگرتبێت.

✹ ئەگەر کەسەکە لە ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکە تووشی هەستیاری تووند بووبێت ، نابێ ژەمی دووەم وەربگرێت.

د. سەردەشت تاهیر حەمەد
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ

21/12/2020

سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا

بەداخەوە وەک هەر جۆرێکی ڤایرۆسی تر ئەم ڤایرۆسەش دەستی کردوە بە گۆڕانکاری لە بەشێکی زنجیرەی جیناتی خۆی کە تایبەتە بە پڕۆتینی ڕووی دەرەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێی دەڵێن spike وا دەکات خێراتر بچێتە ناو خانەی لەشی مرۆڤ و خێراتریش بڵاوببێتەوە لەوەی ئیستا هەیە.

جارێ ئەم ڤایرۆسە لەژێر لێکۆڵینەوەی وورد دایە بۆ زانینی زیاتر لەبارەی بەڵام بەڵگەی تەواو هەیە کە بوونی هەیە، جارێ ناویان ناوە VUI − 202012 / 01 ، جارێ نازانرێ تووندی نەخۆشیەکە چۆنە، یاخود ئەو ڤاکسینەی ئێستا دەتوانی لەو جۆرە نوێیەش مرۆڤ بپارێزێت یان ئایا بەرگری لەش چۆن دەبێ بەرامبەری، چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی زاناکانین، تەنها ڕێکارەکانی خۆپارێزی چارەسەری ئیستا بۆ ئەم جۆرە نوێیە.

د. سەردەشت تاهیر
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ

12/12/2020

TAKOTSUBO CARDIOMYOPATHY
( Broken Heart Syndrome)
جۆرێکە لە نەخۆشی دڵ کە لە کۆمەڵێک نیشانەی لەناکاوی کاتی پێکدێن لە ئەنجامی هەڵچوونێکی دەروونی تووند یان لە ئەنجامی سترێسێکی زۆر لەسەر لەش ، ووشەی تاکۆتسوبۆ لەلایەن پزیشکێکی یابانی داهێنراوە ساڵی ١٩٩٠ .
هەڵچوونی دەروونی تووند وەک ترسێکی لەڕادە زۆر یان خەمێکی قووڵ بەهۆی هەر شتێک بێ ، نەخۆش هەست بە ئازاری سنگ دەکات ، هێلکاری دڵ هەمان هێلکاری دڵی کەسانێکە کە تووشی جەڵتەی دڵ بوونە بەڵام کاتێک قەستەرە لۆ نەخۆشی تاکوتسوبۆ دەکرێت هیچ بۆڕیەکی خوێنبەری دیواری دڵی نەگیراوە ، بەڵام کاتێک ئیکۆی دڵی بۆ بکرێت دەبینین لای چەپی دڵی بەشی لووتکەی خوارەوەی فراوان بووە.
هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەتە بەتەواوی نەزانراوە بەڵام بەگوێرەی دیراسات بەدواداچونیان کردووە ئەو کەسانەی ئەو نەخۆشیەیان تووش بێت ڕێژەی catecholamineیان بەرزترە لەچاو خەڵکی تر کە ئەو هۆڕمۆنە ڕاستەوخۆ کار لە لاوازکردن و تەنک بوونەوەی دیواری دڵ دەکات. هەندێکی تر پێیان وایە ووردە خوێنبەری ناو دیواری دڵ نەخۆش بێ یان تەسکبوونەوەی لەناکاوی خوێنبەری ناو دیواری دڵ ڕێخۆشکەرن لۆ ئەم نەخۆشیە.
ئەوەی جێی دڵخۆشیە ٩٥% ی نەخۆشەکان چاک دەبنەوە لە ماوەی مانگێک تاکوو دوو مانگ ، بەڵام ڕێژەکی کەمیان ڕەنگە دووچاری پەککەوتنی دڵ و شل بوونەوەی سەمامی لای چەپی دڵ و خوێن مەیینی ناو دڵ و ناڕێک لێدانی دڵ یان ڕەنگە مردن ڕووبدا.
بۆ چارەسەر پێویستە نەخۆش داخڵی بووژانەوەی دڵ بکرێت سەرەتا وەکوو هەر کەسێک تووشی جەڵتەی دڵ بووبێت ڕەفتاری لەگەڵ دەکرێت .

د.سەردەشت تاهیر حەمەد
پسپۆڕی هەناو و دڵ
هەولێر

09/12/2020

گرنگترین و باوترین گرفتی ڤاکسینی کۆڕۆنا کە لە دە کەس کەسێک یان زیاتر تووشی دەبن ، ئەویش دوای لێدانی ڤاکسینەکە نەخۆش ئازاری دەبێ لە شوێنی دەرزیەکە ، ژانەسەر و ئازاری ماسولکە و لەش لەرزین. ئەوانەش بەهۆی کارلێکی سیستمی بەرگری کەسەکە و ڤاکسینەکەیە و ئاساییە لە زۆر ڤاکسینی تر ڕوودەدەن ، ئەگەر ئەو حاڵەتانە دروست بوو تەنها خواردنی پاراستۆڵ چارەسەرە

د. سەردەشت طاهر
پسپۆڕی هەناوی لە هەولێر

06/11/2020

چاوپێکەوتنم لەسەر بابەتی کۆڕۆنا

دیاردەکی ناشیرین و ناتەندروستە کاتێک خەڵکەک ماسک لە خوار لووتی دادەنێ یان لەسەر چەناگەی ، هەناسە بە لووت دەدات ، یاخوود ...
29/10/2020

دیاردەکی ناشیرین و ناتەندروستە کاتێک خەڵکەک ماسک لە خوار لووتی دادەنێ یان لەسەر چەناگەی ، هەناسە بە لووت دەدات ، یاخوود کەسەکە لەکاتی موعامەلە لە دوکان و مارکێت یان لەکاتی سەردانی فەرمانگەکان و عیادەی پزیشکان کە دەچێتە لای پزیشک یان فەرمانبەر ماسکەکەی دێنێتە سەر چەناگەی ، ئەوەش واتا ماسکی نەبەستووە و دەبێتە مەترسی لۆ چواردەوری خۆی.

05/10/2020

مێشوولە توانای گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نیە لە مرۆڤێکی تووشبوو لۆ مرۆڤێکی تر بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک لە امریکا کرایە

21/09/2020

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 16:00 - 19:30
Tuesday 16:00 - 19:30
Wednesday 16:00 - 19:30
Thursday 16:00 - 19:30
Saturday 16:00 - 19:30
Sunday 16:00 - 19:30

Telephone

07504478572

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Sardasht Tahir Hamad posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category