Gasha Medical Community

Gasha Medical Community Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Gasha Medical Community, Medical Center, Irbil.

سه‌رۆكی (گه‌شه‌ گروپ) سه‌به‌ته‌ی خۆراكی بۆ هاونیشتمانیان دابینكردله‌ سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی و به‌ده‌م هاتنی...
21/03/2020

سه‌رۆكی (گه‌شه‌ گروپ) سه‌به‌ته‌ی خۆراكی بۆ هاونیشتمانیان دابینكرد

له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی و به‌ده‌م هاتنی بانگەوازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ڕێز پشتیوان طلعت سه‌رۆكی گروپی كۆمپانیاكانی گه‌شه‌ به‌ چاودێری پارێزگاری هه‌ولێر ژمارەیەک سه‌به‌ته‌ی خۆراكی بۆ هاونیشتمانیان دابینكرد و ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاند بۆ به‌رده‌ستخستنی هه‌ر پێداویستییه‌كی لۆجیستی و مرۆیی.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ گروپی كۆمپانیاكانی گه‌شه‌ پێكهاتووه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ په‌رورده‌ییه‌كانی گه‌شه‌ وچه‌ندین كۆمپانیای بازرگانی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی (خۆراك و خوارده‌مه‌نی، كشتوكاڵ، بیناسازی و عه‌قارات).

18/12/2019
ئەوكەسانەی تەمەنیان سەرو چل ساڵە پێویستە ئاگداری خۆیان بنچی بکەین بۆ ئەوەی تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ نەبینزانایەکی گەورەی ج...
07/12/2019

ئەوكەسانەی تەمەنیان سەرو چل ساڵە پێویستە ئاگداری خۆیان بن
چی بکەین بۆ ئەوەی تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ نەبین

زانایەکی گەورەی جیهانی نهێنیەکی گەورە ئاشکرادەکات، لە پاش ئەو لێکۆڵینەوانەی بەدرێژایی ژیانی ئەنجامیداوە لە بواری مێشک و دەمارەکان و دروستبوونی جەڵتەی دڵدا.

پرۆفیسۆر مەجیدی سەمیعی کە لەساڵی 2014 خەڵاتی باشترین پزیشکی مێشکی لەلایەن ئەکادیمیای جیهانی مێشک و دەمارەوە پێدراوە، لە نوێترین وتاریدا دەڵێت نهێنیەکی گەورەتان بۆ ئاشکرا دەکەم کە بەرهەمی لێکۆڵێنەوەی چەندین ساڵەی منە کە لە بواری مێشک و دەمارەکاندا ئەنجاممداوە و کارم تێدا کردووە.

ده‌زانین که‌ زۆربه‌ی زۆری جەڵتەی مێشک و دڵ لە به‌یانیاندا رووده‌دات، بەڵام بۆچی! ئه‌مه‌ ئەو نهێنیەیە کە زۆربەی پزیشکەکان بە ئێوەی ناڵێن.

کاتێک که‌سێک ئێواران خواردنێکی چه‌ور ده‌خوات، پاش 8 کاتژمێر واته‌ نزیک بانگی بەیانی چەوری ئەو خواردنەی کە خواردوویەتی له‌ گه‌ده‌وه‌ دەچێتە ناو ریخۆڵه‌کان و پاش ئەوەش چه‌وریه‌کی زۆر دەچێتە ناو سوڕی خوێنی ئەو کەسەوە .

به‌م شێوەیە‌ فیسکۆسیتی یان هه‌مان خەستی خوێن لە ناو لەشدا دروست دەبێت، سه‌رله‌به‌یانی ساردترین کاتی رۆژه‌ و جه‌سته‌ له‌ خەودایە و لێدانی دڵ و پاڵەپەستۆی خوێن له‌ نزمترین ئاستدایە، قاچه‌کان که دوورترین خاڵه‌ له‌ دڵە‌وه‌ له‌گه‌ڵ دڵ له‌یه‌ک ئاستی ئاسۆییدان، پێیەکان که‌ ساردترین خاڵی لەشە و له‌ژێر به‌تانی دێته‌ ده‌رەوه‌‌و سارد ده‌بنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ زۆربوونی چه‌وری و خه‌ستی خوێنیش زیاد بکات، مەیینی خوێن دروست دەبێت و پرۆسەی جەڵتە دەستپێدەکات.

که‌سەکە‌ کاتێک به‌یانی لەخەو هەڵدەستێت و دەچێتە دەرەوە، جەستەی گه‌رم ده‌بێت و لێدانی دڵی زیاتر دەبێت و پاڵەپەستۆی خوێنی بەرزتر دەبێتەوە، ئەو کڵۆ خوێنانەی کە لە ئەنجامی خواردنە چەورەکەی ئێوارە لە لەشیدا دروستبووە له‌ پێیەکانیەوە جیادەبنەوە و دەچنە ناو سوڕی خوێنەوە .

کاتێک ئه‌و که‌سه‌ به‌ پێ دەڕوات، کلۆخوێنەکە دەڕواته‌ ناو مێشک و خوێنی و جەڵتە دروستدەبێت و ئەگەری هەیە گیان لەدەستبدات، ئه‌گه‌ریش له‌ ژیان بمێنێته‌وه‌ به‌ شێک له‌ جەستەی له‌کاردەکەوێت، ئەوەش بەستراوه‌ بەوەی کام خوێنهێنەر گیراوه ‌و چه‌ند زیانی پێگەیشتووە.

ئه‌گه‌ر کڵۆخوێنەکە بگاته‌ جگه‌ر ئه‌وه‌ جگه‌ر ده‌توانێت خۆی چاک بکاته‌وه‌، ئەگەر کڵۆخوێنەکە بگاته‌ گورچیله‌کان ئەوە هیچ ڕوونادات و گورچیلە کاری خۆی دەکات، ئەگەر کڵۆخوێنەکە لەپێدا بمێنێته‌وه‌ ئه‌و کات نەخۆشی(ده‌والی) دروست ده‌کات.

ئەگه‌ر کڵۆخوێنەکە بگاته‌ دڵ و مێشک ئەوا بێگومان جەڵتە دروست دەکات.

چۆنێی ڕێگرتن له‌ جەڵتە؟
1-مرۆڤ که گەیشتە تەمەنی 40 ساڵی نابێت شەوانە خۆراکی چەور بخوات، چونکە هەتا بەیانی لە ژێر هەڕەشەی جەڵتەدا دەبێت.

2- ئەگەر ئێوارانیش لە میوانی بوویت دەبێت کەم بخۆیت.

3- پاش خواردن کەمێک سرکە یان ئاوی لیمۆی سروشتی بخۆ.

4_پێش خەوتن چەند پەرداخێک ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەى خوێن لەخەستبوونەوە بپارێزیت، چونکە خۆراکی چەور ئاوى لەش دەمژێت.

5- لەوەرزی سەرما دا قاچەکانت داپۆشە و گۆرەوی لەپێ بکە.

چارەسەری جەڵتە چییە؟
چارەسەری جەڵتە زۆر ئاڵۆزە، زۆربەی ئەوانەی تووشی جەڵتە دەبن یان دەمرن یان ئیفلیج دەبن کە ئیدی کار لەکار دەترازێت و ئەو مرۆڤە وەکو جارانی لێ نایەتەوە، چونکە زیان بە مێشک و دەمارەکانی گەیشتووە.

لە وڵاتانی خۆرئاوا دەرزیەک هەیە کە پێکهاتەکەی لە لیکی زالوو دروستکراوە، کە بەخێرایی کڵۆخوێنەکان شیدەکاتەوە و لە ناویان دەبات، بەڵام پێویستە ئەم دەرزیە لە سێ کاتژمێری سەرەتایی جەڵتەکەدا لە نەخۆشەکە بدرێت.

ئەگەرچی ئەم دەرزییە لە وڵاتی ئێمەدا نییە بەڵام باشترە (زەروو دەرمان)ی لەکاتژمێرى یەکەمی سەکتەدا دەست پێبکرێت، ئەویش چەند زالووێک لە سەر لایەکی سەر یان پشتی گوێ دابنرێت دوای نیو کاتژمێر کەسی نەخۆش بەرەو باش بوون دەچێت.

موعجیزەی زالوو بۆ جەڵتە تا ئێستا چەندین جار تاقیکراوەتەوە و ئەنجامی زۆر باشی هەبووە.

کامانەن ئەو کەسانەی لە مەترسی جەڵتەدان؟

ئەو کەسانەی کە چەوری خوێنیان بەرزه یان خوێنیان خەستە یان خوێ زۆر دەخۆن، ئەو کەسانەن کە گیرانی بۆریەکانی خوێنیان هەیە یان پاڵەپەستۆی خوێنیان بەرزە، ئەوکەسانەی مێژینەی جەڵتە لەناو خێزانیاندا هەیە یان ئەوانەی تەمەنیان زۆرە هەموویان لە مەترسی جەڵتەدان.

کەوایە پێش ئەوەی جەڵتە لێتبدات ئەم کارانە ئەنجام بدە:
• بۆ پێشگیری کردن زالوو دەرمانی ئەنجامبدەن تا لە ئەگەری گیرانی بۆری و بۆریچکەی خۆیی دڵ و مێشک بەدوربیت.

• کەڵەشاخ ئەنجام بدەن کە بۆ نەهێشتنی خەستبوونەوەى خوێن زۆر کاریگەرە.

• لەگەڵ هەر ژەمە خۆراکێک کەمێک سرکەی سروشتی بخۆرەوە.

• ئاگات لە خواردنی ئێواران بێت و ئەوەی ووترا لەبارەی خۆراکەوە بە هەند وەریبگرە.
تكایە بڵاوی بكەنەوە بۆ ئەوەی زۆرتریك كەس سودمەند بێت...

نیشانەكانی توشبوون بە ئایدز  هەندێك كەس ئەگەری ئەوەیان هەیە كە هەڵگری ڤایروسی (HIV ) بن بەڵام لەسەرەتادا نیشانەكانیان دە...
02/12/2019

نیشانەكانی توشبوون بە ئایدز
هەندێك كەس ئەگەری ئەوەیان هەیە كە هەڵگری ڤایروسی (HIV ) بن بەڵام لەسەرەتادا نیشانەكانیان دەرنەكەون، بۆیە لەگەڵ هەستكردن بە بوونی هەر نیشانەیەكدا كە مەترسی ئەوەی هەبێت كە كەسەكە ڤایروسەكە چوەتە ناو خوێنیەوە ئەوا پێویستە بەزوترین كات پشكنینی تاقیگەیی ئەنجامبدات بۆ دڵنیا بونەوەی زیاتر.

نیشانە سەرەتاییەكانیش بریتین لـــە:

1 بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.
2 توشبوون بە ئازاری سەر.
3 توشبوون بە ئازار لە ماسولكەكان و جومگەكانی لەشدا.
4 دروستبوونی برین لە قورگدا
5 دروستبوونی برینی بە ئازار لە ناو دەمدا.
6 ئاوسانی گلاندەكان ، بەتایبەتی لە ملدا.

دەكرێت ئەم نیشانانە لە كاتی نەخۆشی و حاڵەتی تریشدا هەبن، بەڵام بۆ مەبەستی سەلامەتی و دڵنیابوونەوەی زیاتر پێویستە ئەو كەسانەی كە ئەگەری ئەوەیان هەیە كە هەڵگری ڤایروسی ئایدز بن ، و هەستیان بەم نیشانانە كرد، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن و بە زووترین كات پشكنینی تایبەت ئەنجام بدەن، تا ئەگەر توشی نەخۆشیەكە بوبن ، بتوانریت بە زوويی چارەسەر وەربگرن و مەترسی لەسەر ژیانیان كەم ببێتەوە.

www.baxshin.org
بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان.

01/12/2019
باشترین خۆراك بۆ ڕێگری كردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمكگەرچی خۆراكێكی تایبەت و دیاری كراو نی یە كە مرۆڤ بپارێزێت لە توش...
02/11/2019

باشترین خۆراك بۆ ڕێگری كردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك

گەرچی خۆراكێكی تایبەت و دیاری كراو نی یە كە مرۆڤ بپارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجە بەگشتی , بەڵام بە پەیڕەوكردنی سیتمی خۆراكی تەندروست و خاوێن دەتوانرێت ڕێگری بكرێت لە توشبوون و گەشەكردنی حاڵەتەكە، بە شێوەیەك سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە لە هەر 20 كەیسێك لە توشبووانی شێر پەنجە – كەسێكیان ڕزگاری دەبێت تەنها بە گۆڕینی ئەو خۆراكانەی دەیخۆن.



لێرەدا ئاماژە بە هەندێك لەو خۆراكانە دەكەین كە زۆر بەسوود و كاریگەرن بۆ ڕێگری كردن لە گەشەكردنی خانەشێرپەنجەیی یەكان و یارمەتی پاراستن و زووتر چاكبوونەوەی توشبووان بە شێرپەنجە بەگشتی و شێرپەنجەی مەمك بە تایبەتی دەدەن لە قۆناغە زۆر سەرەتایی یەكانی توشبووندا.



باشترین ئەو خۆراكانەش بریتین لـــە:





1. برۆكلی : بەهۆی بوونی دژەهەوكردن تێیدا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو ماددەكیمایی یانەی هۆكارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجە , و هەروەها ڕێگری دەكات لە گەشەی خانە شێرپەنجەیی یەكانی مەمك.



2. قارچك: خواردنی قارچك یارمەتی پاراستن ئەدات لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك. بەگوێرەی توێژینەوەیەك لە گۆڤاری (International Journal of Cancer) دا بڵاوكراوەتەوە , باس لەوە دەكرێت كە ئەو خانمانەی ڕۆژانە بڕی 10 ملگم قارچكی فرێش دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك كەمترە لەو خانمانەی قارچك لە خۆراكی ڕۆژانەیاندا نی یە. گەرچی گۆڤارەكە ئاماژەی بەو هۆكارانە نەداوە كە وا لە قارچك دەكەن ئەوەندە كارریگەربێت.



3. زەیتی زەیتوون: توێژەرانی ئیسپانی ئاماژەیان بەوەداوە كە ئەو خانمانەی زەیتی زەتوون بە كاردەهێنن لە خۆراكی رۆژانەیاندا مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك كەمترە بە ڕێژەی % 68 بەبەراورد بەوانەی چەوری یەكانی تری وەك زەیتی گەنمەشامی بەكاردەهێنن.



5. پەتاتەی شیرین: پەتاتە بەگشتی و , و پەتاتەی شیرین بە تایبەتی دەوڵەمەندە بە بیتاكارۆتین , كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە, بە گوێرە گۆڤاری دامەزاروەی نیشتمانی شێرپەنجە , ئەو خانمانەی ڕێژەی بیتاكارۆتین لە خوێنیاندا بەرزە مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجە مەترسیدارەكان بە ڕێژەی % 17 كەمترە .

6. تەماتە: بەهۆی بوونی دژە ئۆكسانی لە تەماتەدا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپنجەی مەمك لە خانماندا بە ڕێژەی %22 .





7. فاسولیا: ئەوە زانراوە كە فاصولیا دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەكان و ڕێگری دەكات لە زیاد بوونی كێش, بەڵام تا ئێستا ئەوە نەزانرابوو كە بۆ ڕێگری كردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك یش زۆر كاریگەرە. توێژەرانی (زانكۆی هارڤارد) باس لەوە دەكەن كە ئەو خانمانەی ڕۆژانە بڕی 10 ملگم فاصولیای دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك بەڕێژەی %7 كەمتر دەبێتەوە. توێژەران پێیان وایە ڕیشاڵەكان دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خوێندا , كە كاریگەری هەیە بۆ مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك.



8. نۆك: بەیەكێك لەسەرچاوە دەوڵەمەندەكانی پرۆتین دادەنرێت بۆ دابەزاندنی كێش زۆر كاریگەرە, لەبەرئەوەی ڕێژەیەكی زۆر باش لە ڕیشاڵەكانی تێدایە. بە گوێرەی توێژینەوەكان نۆك دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بەهۆی بوونی ماددە دژەشێرپەنجە لە پێكهاتەیدا.



9. زەردەچەوە: بەوە ناسراوە كە دژەهەوكردنێكی زۆر بەهێزە. توێژینەوەكان ئاماژە بەوەدەدەن كە هەوكردنی درێژخایان بەهۆكارێك دادەنرێت بۆ توشبوون بە شێرپەنجە , بۆیەش خواردنی زەردەچەوە لە ژەمە خۆراكی یەكاندا دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لە توشبوون بە هەوكردن و بەمەش مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە كەمتر دەبێتەوە.





10. چا: بەتایبەتی چای سەوز زۆر بەسوودە. بە گوێرەی توێژینەوەیەكی (NIH) ئەو خانمە یابانی یانەی ڕۆژانە لانی كەم یەك كوپ چای سەوز دەخۆنەوە هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە میزیاندا كەمتربووە كە ماددەیەكی كاریگەرە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك. باشترین شێوازیش بۆ ئامادەكردنی چا ئەوەیە كە لە ماڵەوەبێت و تازە و خاوێن بێت.





11. . هێلكە: یەكێك لە سەرچاوە گرنگەكانی ماددە خۆراكی یە زۆر بنەڕەتی یەكانی تێیدایە- كە بە (choline) ناسراوە , كە بۆ پێكهێنان و كاری هەموو خانە زیندووەكان پێویستە و , كەمبونەوەی بڕەكەی دەبێتە هۆی تێچوونی كار ی خانە دەماری یەكانی مێشك , وە هەروەها مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زیاد دەكات. بەگوێرەی توێژینەوەكان ئەو خانمانەی ڕێژەی ئەم ماددەیە لە خوێنیاندا زۆرە , مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك كەمترە لە خانمانی تر.



12. گوێز: ماددەیەكی تێدایە كە كاری ئەو ئەنزیمە دەوەستێنێت كە دەبێتە هۆی چالاككردنی خانە شێرپەنجەیی یەكان , بەبێ‌ ئەوەی زیان بە خانە ئاسایی یەكان بگەیەنێت. هەروەها گەردێكی تایبەتی تێدایە كە لە شێوەی كۆلیسترۆلدایە ،كە یارمەتی ڕێكخستنی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەدات لە خانمان و لە پیاوانیشدا, بەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك.

13. تۆوی كەتان: بەیەكێك لە سەرچاوە خۆراكی یە زۆردەوڵەمەندەكان دادەنرێت بۆ تەندروستی. بەهۆی بوونی دژەئۆكسانەوە یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسی توشبون بە شێرپەنجە دەدات. بەگوێرەی توێژینەوەكان تۆوی كەتان توانای كەمكردنەوەی گەشەی گرێ‌ شێرپەنجەیی یەكانی هەیە لەو كەسانەدا توشی شێرپەنجەی مەمك بوون.



14. هەنــار: خواردنی ئەم میوە پڕ ریشاڵە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك. بە گوێرەی توێژینەوەكان هەنار یەكێكە لەو میوانەی كە دەوڵەمەندە دژەئۆكسانە سروشتی یەكان , و یارمەتی پاراستن لە توشبوون بە شێرپەنجە دەدات بە هۆی ڕێگری كردن لە گەشەی خانە شێرپەنجەیی یەكان.





ئەمانە بەگشتی و زۆرینەی خۆراكە پێكهاتووەكان لە سەوزە و میوە بەتایبەتی دەبنە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك و هەروەها كاریگەری زۆر یان هەیە بۆ تەندروستی بەگشتی. بۆیە پێویستە گرنگی بە جۆر و شێوازی خۆراكەكان بدرێت لە پێناو بەدوور بوون لە نەخۆشی یە مەترسیدارەكاندا.

www.baxshin.org

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بانهەینیتان پیرۆز ئازیزان. هیوای ڕۆژێکی تەندرووست و ڕۆحێکی ئارام بۆ گشت لایەك💞هەینی26ی ڕه‌ز...
18/10/2019

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
هەینیتان پیرۆز ئازیزان. هیوای
ڕۆژێکی تەندرووست و ڕۆحێکی ئارام بۆ گشت لایەك💞

هەینی

26ی ڕه‌زبه‌ری 2719ی كوردی
١٩ی سه‌فه‌ری1441ی كۆچی.
18 ی تشرینی یه‌كه‌می 2019ی زایینی.

له‌گه‌ڵ #گەشە داهاتووییەكی گەشتر بنیات بنێن

له‌دوای نانخواردن...بێ ئەوەی بەخۆمان بزانین رۆژانە لەدوای نانخواردن هەندێک هەڵە دەکەین کەزیانێکی زۆر بەجەستەمان دەگەیەنێ...
04/10/2019

له‌دوای نانخواردن...
بێ ئەوەی بەخۆمان بزانین رۆژانە لەدوای نانخواردن هەندێک هەڵە دەکەین کەزیانێکی زۆر بەجەستەمان دەگەیەنێت و کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیمان دەبێت. باشترە لەم رەفتارانە دوربکەوینەوە.

- خواردنەوەی چا کە یەکێکە لەڕەفتارە باوەکان ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن، ئەمەش دەبێتەهۆی دروستکردنی بەربەست لەکرداری هەرسکردنی پڕۆتینەکان، جگە لەوەی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ئاسن دەمژێت.
- خواردنی میوە دوای‌ ژەمە خۆراکیەکان سودی نییە بەپێچەوانەوە دەبێتەهۆی گرتنی شوێنی هەوا لەگەدەدا.
- توندکردنی قایشی پانتۆڵەکەت دوای ژەمە خۆراکیەکان، چونکە زیان بەڕیخۆڵە دەگەیەنێت لەروی تەندروستیەوە.
- خەوتن ڕاستەوخۆ پاش ژەمە خۆراکیەکان زیان بەکرداری هەرس دەگەیەنێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردنی ریخۆڵەو کێشە لەگەدە.
- خۆشتن پاش نانخواردن زیان بەتەوژمی خوێن دەگەیەنێت و چڕی دەکاتەوە بەتایبەت لە قاچ و دەستەکاندا، زیان بەهەرس دەگەیەنێت.

18/08/2018
14/08/2018
06/08/2018

کۆمەڵگەی پزیشکی گەشە !
پزیشکانی پسپۆڕ و خزمەتگوزاری نایاب لە پێشوازیتانە بۆ بایەخدان بە تەندرووستیتان بە داشکاندنی قازانج نەویستانە.
- % ٣٠ سەدا سی داشکان لە پشکنین و چارەسەری پزیشکی ددان لە سەرجەم کارەکانی:
• پڕکردنەوەی ددان
• سپیکردنەوەی ددان بە لێزەر
• درووستکردنی کیفکی ددان
• ڕاستکردنەوەی ددان
• دەمار بڕین.
- % ٥٠ سەدا پەنجا داشکاندن لە تاقیگەکان بۆ سەرجەم پشکنینەکان.
- پزیشکی سۆنار تەنیا بە ١٠ هەزار بە باشترین ئامێری سەردەم.
- داشکاندن بەڕێژەیەکی بەرچاو کراوە لە: پەرستاری، تەداوی، دەرزی لێدان و کانولا دانان.
پسپۆڕیە پزیشکیەکانی کۆمەڵگەکەمان پێکهاتوون لە:
پزییشکی ئافرەتان و منداڵبوون، پزیشکی هەناو، سنگ، دڵ و شەکرە و پزیشکی منداڵان.

بۆ دڵنیابوون لە تەندرووستی و سەلامەتیت، سەردانی کۆمەڵگەی پزیشکی گەشە بکە.

ناوونیشان: هەولێر – گەڕەکی پێنجی حەسارۆک – پشت باڵاخانەی پزیشکی گەشە.
0750

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Gasha Medical Community posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category

كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی گه‌شه‌

تاكه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكییه‌ كه‌ ڕه‌چاوی دۆخی دارایی و قه‌یرانی هاوڵاتیانی كردووه‌. له‌ ئێستا دا به‌ نۆڕینگه‌ی ددان ده‌ستمان به‌ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان كردووه‌. له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ خزمه‌تی زیاتر و گشت بواره‌كانی تری ته‌ندرووستی خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیانمان ده‌گه‌یه‌نین به‌ نرخێكی ڕكابه‌رانه‌. ناوونیشان: هه‌ولێر - شه‌قامی كۆرنیش - گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆك - ناو باڵاخانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی گه‌شه‌. 07502152535