23/10/2025
ماستەر لە زانستی فێرکردنی پزیشکی
ساری ٢٠٠٥، لە زانکۆی نۆتینگهام وەرگیرام لۆ خیندنی ماجستێر (ماستەر) لە زانستی فێرکردنی پزیشکی (MSc Medical Education). بەڵام ئەو کات گۆڕیم: لەجیاتی فێرکردنی پزیشکی، ماستەر و دکتۆرام لە “شێرپەنجە” (Oncology) تەواو کرد لە هەمان زانکۆ؛ چونکە لۆ ئەو کاتی کوردستان، پسپۆری شێرپەنجە گونجاوتر و پێویستتر بوو… لەگەر ئەوەی ئەو کات ماستەرەکەم لە فێرکردنی پزیشکی نەکرد، بەڵام خۆشەویستی ئەو زانستەم هەر لە در بوو.
پاش تێپەڕبوونی چەندین سار، دووبارە ئەو فورسەتە هاتەوە پێش ئەو ماستەرە بکەم، بەڵام ئەو جارە لە هەمان ئەو زانکۆیەی کە تێیدا وەکو پڕۆفیسۆری یاریدەدەر خزمەتم ئەکرد: کۆلێژی پزیشکی زانکۆی کوردستان-هەولێر… چەند پسپۆرەکی بەریتانی لە زانستی فێرکردنی پزیشکی سەرپەرشتی کۆرسی ئەو ماستەرەیان ئەکرد، کە هەندەکیان کورد و هەندەکیان ئینگلیز بوون. (مانگی دە)ی ٢٠٢٣ ماستەرەکەم دەست پێکرد و (مانگی نۆ)ی ٢٠٢٥ بە ئیمتیاز (Distinction) تەواوم کرد.
شارەزابوون لە بنەماکانی ئەو زانستە، وائەکات مامۆستای بەشە پزیشکیەکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەشداربێت لە پڕۆسەی دانان و گەیاندنی بەرنامەی خوێندن (Curriculum Design and Delivery)، وە کارامەتر بێت لە فێرکردن و هەڵسەنگاندنی فێرخوازانی پزیشکی.
وێنەکە ڕۆژی بەرگریکردنە لە تێزی ماستەرەکە.
—————