Pharmacy

Pharmacy بەخیر بین بۆ پەیجی Pharmacy بۆ زانیاری زیاتر لەسەر دەرمان و

…‎چـــــــەورری خــــوێن #‎بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێكرای كۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێندا، ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆك...
19/09/2022

…‎چـــــــەورری خــــوێن #

‎بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێكرای كۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێندا، ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆكارە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

‎هۆكارەكانی :

‎1. جگەرە كێشان.
‎2. بەرزە پەستانی خوێن.
‎3. نەخۆشیەكانی دڵ و گورچیلە.
‎4. كێشە لە غوددەی دەرەقی.
‎5. هۆكاری تەمەن و بۆ ماوەیی.

‎نیشانەكانی بەرزی چەوری خوێن ئەمانەی خوارەوەیە:
‎نیشانەیەكی ئەوتۆی نییە، بەڵام لەكاتی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن كۆمەڵێك شت روو دەدات وەكو بەرز بوونەوەی فشار یان نەخۆشییەكانی دڵ یان هەستكردن بە ئێشانی پاشە سەر بۆیە تاكو بە شێوەیەكی رۆتینی لە تاقیگەدا پشكنینی خوێن نەكرێت دەرناكەوێت، بۆیە لەسەر هەموو تەمەن (20) ساڵ بەرەو سەرەوەو ئەوانەی جگەرەو نێرگلە دەكێشن پێویستە بە سێ مانگ جارێك پشكنینی خوێن بۆ چەوری بكەن.

‎دەست نیشان كردنی نیشانەكانی :

‎تەنها بە پشكنینی خوێن چەوری خوێن دیاری دەكرێت كە ئەمانەی خوارەوەن:
Total Cholesterol

‎ئەمە بە چەوری ناو خوێن یان چەوریە مەترسیدارەكە ناسراوە ئەگەر رێژەكەی لە (200) mg/dl زیاتر بوو ئاماژەیە بۆ چەوری بەرز.
HDL

‎ئەمە جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری سوود بەخش ناسراوە.
LDL

‎ئەمەشیان جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری زیانبەخش ناسراوە.
Triglyceride

‎چەوری سیانی كە بە چەوری سەر جگەر ناسراوە، كە زۆرێك لە خەڵكی ئەم جۆرە چەوریەی بەرزە، پێویستە ئەم چەوریە زیاتر نەبێت لە 200 mg/dl .
‎كاتێك پشكنینی چەوریەكان دەكرێت لە تاقیگەدا پێویستە لەسەر نەخۆش 8 كاتژمێر هیچ شتێك نەخوات ئینجا پشكنینی چەوری خوێن بكات.

‎ئاڵۆزییەكانی چەوری بەرزی خوێن :
‎دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و نۆرە دڵی و جەڵدەی مێشك و گیرانی دەمارو مولولەكانی خوێن.

‎چارەسەری :
‎گۆران لە شێوازو ستایلی ژیان وەكو وەرزش كردنی ڕۆژانەو خواردنی سەوزەو میوەو خۆپاراستن لەو خواردنانەی چەوری زۆری تێدایە وەكو گۆشتی سوورو پەنیرو ماست و نان، واز هێنان لە جگەرەو نێرگلە كێشان و دووركەوتنەوە لە گشت خواردنەوە كهولیەكان وەكو بیپسی و مەی و بیرە.

‎چارەسەری دەرمانی :
‎بەكارهێنانی حەبی (Omega 3) بۆ ماوەیەك گەر ڕێژەی چەوری (TG) لە نێوان (200) بۆ (300) ملگم/دسلیتر بوو، بەڵام ئەگەر ڕێژەكەی زیاتر بوو لەمە پێویستە حەبی (Avarostatin) یان دەرمانەكانی (Fibrate) بەكاربهێنێت یان (Lopid 600) بۆ ماوەیەك بەكار بهێنێت تا ئەو كاتەی چەوری كەم دەبێتەوە.

تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە..

‎دەرمانيك بۆ دابەزاندنی (کێش)‎ناوی زانستی: Orlistat‎ناوی بازرگانی: Refit ، Xenical، onlefet or eliza‎💊دەرمانێکە بەکاردێ ...
11/05/2021

‎دەرمانيك بۆ دابەزاندنی (کێش)
‎ناوی زانستی: Orlistat
‎ناوی بازرگانی: Refit ، Xenical، onlefet or eliza

‎💊دەرمانێکە بەکاردێ بۆ دابەزاندی بارستایی (کێش) و سەر بە کۆمەڵەی Lipase Inhibitors. بەکاردێت بۆ کەمکردنی دەردانی ئەنزیمی Lipase لە گەدەو پەنکریاسو وادەکات کەمتر چەوریەکان هەرسبکرێن کە ئەم ئەنزیمە بەرپرسە لە هەرسی چەوریەکان.

‎ئەم دەرمانە بۆ کەسێ گونجاوە کە ترسی بەرزبوونەوەی پەستان یا شەکرە یا Dyslipidemia لێبکرێ.
‎دەرمانی Orlistat کاری ئەنزیمی Lipase ڕێکدەخات کە ئەنزیمێکە لە گەدەو ڕیخۆڵەکاندا هەیە بەرپرسە لە شیکردنەوەی چەوریەکان ئەمەش وادەکات ڕێگری لە مژینی چەوریەکان بکرێ.

‎شێوەی بەکارهێنان:کەپسولی 120 مگ 3×1 دوای نان لەگەڵ هەر جەمێ کە چەوری تێدایە،ئەگەر ژەمەکە چەوری تێدانەبوو نابێ بخورێت.
‎بەهۆی ئەوەی چەوریەکان هەزم ناکرێن لە ڕێگای پاشەڕۆ فڕێدەدرێن ئەمەش وادەکات پیساییەکە چەور ببێت.

‎لەگەڵ بەکارهێنانی ئەو دەرمانە هەرسو مژینی چەوری بەڕێژەی 70% کەمدەکات.

‎کاریگەری لاوەکی:سەرئێشە هەوکردنی قوڕگو بۆڕی هەناسە،ئازاری سک،غازات.

‎تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
‎زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
‎ #یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...

24/10/2020

#اللَّهُمَّ_صَلِّی_عَلَی_مُحَمَّدٍ_وَّعَلَی_آلِ_مُحَمَّدِِ_challenge

Carbamazepin‎ناوەكانی تری:Tegretol, Hermolepsin,carbatol ‎بەكارهێنانی ئەم دەرمانە:‎بەکاردێت بۆ کەسێک کە فێی بۆ بێت، بۆ ک...
21/09/2020

Carbamazepin
‎ناوەكانی تری:
Tegretol, Hermolepsin,carbatol
‎بەكارهێنانی ئەم دەرمانە:
‎بەکاردێت بۆ کەسێک کە فێی بۆ بێت، بۆ کەسانێک کە ھۆگری ماددەی کحولیبوون.

‎رێژە و شێوەی:

‎١٠٠ ملگم، ٢٠٠ ملگم، ٤٠٠ملگم وەک حەب
‎٢٠٠ ملگم، ٤٠٠ملگم وەک حەبی درێژخایەن
‎١٢٥ملگم، ٢٥٠ملگم وەک شاف
‎٢٠ملگم/ ملل وەک شرووب
‎ژەمەدەرمان
‎لەپاش نانخواردن دەخورێت، نابێت بکرۆژرێت یان وورد بکرێت، بەڵام دەتوانیت لەتی بکەیت ئەگەر خەتی لەتکردنی ھەبێت.
‎یەک حەب یان ٥ملل دوو جار لە ڕۆژێک دا.
‎بۆ تا یەک ساڵ
‎١٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ٢٠٠ملگم
‎١ ساڵ تا ٥ ساڵ
‎٢٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ٤٠٠ملگم
‎٦ ساڵ تا ١٠ ساڵ
‎٤٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ٦٠٠ملگم
‎١١ساڵ تا ١٥ساڵ
‎٦٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ١٠٠٠ملگم
‎سەروو ١٥ ساڵ
‎تا ئەوپەڕی ١٢٠٠ملگم

‎كاریگەری لاوەكی:

‎کەمبوونەوەی خڕۆکەی سپیی خوێن، بەڵام ھەندێک جۆریان زۆر دەبێت کە لەوانەیە توشی ھەستیاریت بکەن (حەساسیەت)، ناتریۆمی لەش کەم دەکات، کەمبوونی ئارەزووی خواردن، گێژبوون، دەبڵ بینین، ھێڵنج، ڕشانەوە، ووشکبوونی دەم, ھیلاک.

‎زانیاری زیاتر:

‎ھۆشداربە و ووریابە
‎نابێت کەسێک بەکاریبھێنێت ئەگەر جگەری نەخۆش بێت.
‎ئەگەر نەخۆشی خوێنت ھەبووبێت
‎لەکاتی دووگیانی دا
‎نابێت بەکاربھێنرێت
‎لەکاتی شیردان
‎نابێت شیربدەی بە کۆرپەلە
‎لەکاتی شۆفێری دا
‎کار لە شۆفێریت دەکات

‎تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
‎زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
‎ #یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...

بنچینەی فریاکەوتن: ئەگەر لەبەشی فریاکەتنی نەخۆشخانەکان  کارت کرد ئەم هەنگاوە گرنگانەت بیری نەچێت   (ABCDEFGHIJKLM)‏A- ai...
20/08/2020

بنچینەی فریاکەوتن:

ئەگەر لەبەشی فریاکەتنی نەخۆشخانەکان کارت کرد ئەم هەنگاوە گرنگانەت بیری نەچێت (ABCDEFGHIJKLM)

‏A- airway:
گرنگترین هەنگاو بۆ حاڵەتە لەناکاوەکانی بکەیت دڵنیا بوونەوەیە لە ڕێڕەوی بۆڕی هەوا ، دڵنیابەرەوە لەوەی زمانی نەگەڕاوەتە دوواوە یان خوێن و دەردراوەکان ڕێڕەوی هەناسەیان دانەپۆشیوە و هەروەها ئۆکسجین بدە بە نەخۆشەکە
‏B- breathing:
هەناسەدانی بۆ بژمێرە و بە مسەماعە گوێ بگرە لەسییەکانی بزانە هەوای تێدا کۆنەبووەتەوە چونکە ئەگەر هەوای تێدا کۆبووبێتە پێویستە تیوبی بۆ دابنرێت بۆ دەرکردنی هەواکە
‏C- circulation:
کانۆلای بۆ دابنێ و زەختی بۆ بگرە
‏D- disability:
لەڕێگەی کۆمەڵی پرسیار و فەحس و ووردبوونەوە ئاستی بەئاگای نەخۆشەکە دیاری بکە
‏E- exposure:
فەحسی هەموو جەستە بەشێوەیە گشتی بکە و پلەی گەرمی لەش دیاری بکە
‏F- fluid:
موغەزی پێویست بۆ دابنێ
‏G- gas (atrial blood gass):

فەحسێکە ئەکرێت بۆ زانینی ڕێژەی ترشێتی و تفتێتی ph و ئاستی ئۆکسجین و دووانەئۆکسیدی کاربۆن وە بۆ دیاری کردنی توانای ئۆکسجین کەچۆن ئەتوانیێت ئۆکسجین بنێرێت بۆ هەموو بەشەکانی لەش و دووانە ئۆکسیدی کاربۆن بکاتە دەرەوەی لەش،لەهەمان کات دا ئاستی ئیلیکتۆرۆلایتی لەشت پێ ئەڵێ
بەزۆری کەسێک بێ هۆش بێت ئەم فەحسەی بۆ ئەکرێت

نۆرماڵەکەی نێوانی 7.35بۆ 7.45
خوار 7.35 ترشە acid
سەروو 7.45 تفتە alkaline
وە پێویستە ئەوە بزانین ئەو خوێنەێ بۆ ئەم مەبەستە وەر ئەگیرێ پێویستە لەخوێن بەرەکان artery وەری بگرین

ئەم فەحسە بۆ کێ بەکاردێت..؟
بۆ ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەدان و ڕەبۆ و گیرانی بۆرییەکانی هەواو سیکڵدانۆچکانی و ئەوانەی کێشەی گورچیلە و دڵ و شەکرەیان هەیە بەکاردێت

‏H: hematology:
لە دوای ئەوەی خوێنی لێ وەرگیرا ئەو فەحسانەی پێویستە بۆی ئەکەیت
‏I - image
ئەشعەی پێویستی بۆ ئەکەین
‏J- job:
ئەو ئیشانەی پێویستە بۆی ئەکەین بۆ نمونە سۆندەی میز یان سۆندەی خواردن
‏K- EKG- ECG
ئەگەر پێویستی بوو تەختیتی دڵی بۆ ئەکەین
‏L:Location:
ئەگەر پێویستی پێ بوو گۆڕانکاری بە شێوازی پاڵ کەوتنی ئەکەین بۆ نمونە ناهێڵین هەر لەسەر لای ڕاست بێ ئەی گۆڕین
‏M:monioring:
بەبەردەوام چاودێری ئەکەین بۆ ئەوەی بزانین حاڵی چۆنە و پێویستی بەچی هەیە

وەرگیراوە

تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...

Clobetasole‎ناوەكانی تری:Dermodin, Dermovate, Temovate, Clobetomac‎بەكارهێنانی ئەم دەرمانە:‎بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخ...
20/05/2020

Clobetasole
‎ناوەكانی تری:
Dermodin, Dermovate, Temovate, Clobetomac
‎بەكارهێنانی ئەم دەرمانە:
‎بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی پێست کە بە سۆریاسیز (Psoriasis) ناسراوە، زۆر کات بە سەدەف لای خۆمان ناسراوە (پەڵەی سووری پێست کە توێژاڵی سپی لێ ھەڵ ئەوەرێ)
‎ھەروەھا بۆ خوراندن و حەساسیەتی پێست دەبێت
‎رێژە و شێوەی:
‎٪ ٠.٠٥ وەک کرێم، مەڵھەم، شامپۆ، گیراوە
‎شوێنی تووشبوی پێ چەور دەکرێت یەک جار بەیانی و ئێواران تا ماوەی ٤ ھەفتە پاشان دەبێت وردە وردە کەمی بکەیتەوە
‎کەم کردنەوەکە دەبێت بەم شێوەیەی لای خوارەوە بێت:
‎ھەفتەی ٥ ـەم یەک جار چەور کردن یەک جار لە ڕۆژێک دا، ھەفتەی ٦ ـەم یەک جار چەور کردن ڕۆژە نا ڕۆژێک، ھەفتەی ٧ ـەم دوو جار چەور کردن لە ھەفتەکە دا بۆ نموونە شەممان و پێنج شەممان، ھەفتەی ٨ ـەم یەک جار چەور کردن یەک جار لە ھەفتەکە دا
‎ئەگەر لە ماوەی ٤ ھەفتەی سەرەتادا ھیچ جۆرە چاک بوونێک بەدی نەکرا ئەوا دەبێت وازی لێبھێنیت و پەیوەندی بکەی بە دکتۆری تایبەتی پێستەوە
‎نابێت بۆ ژێر ١٢ ساڵ بەکار بھێنرێت
‎تێبینییەکی گرنگ
‎بۆ ئەوەی ئەنجام و کاریگەریەکی باشی لێ بەدی بکەین ئەوا دەبێت کرێمی چەور کردنی ئاسایی بەکار بھێنرێت لەماوەی بەکارھێنانی ئەم دەرمانەدا بەجۆرێک دەبێت یەکەم جار دەرمانەکەی کە بۆت نوسراوە بەکار بھێنیت پاشان چاوەڕێ بکەیت بەلایەنی کەمەوە ٢ کاتژمێر پاشان کرێمی چەور کردنە ئاساییەکە بەکار بھھێنیت
‎كاریگەری لاوەكی:
‎خوران، سوتانەوە، ووشک بونی پێست، ئەستور بوونی پێست (ئەگەر لەو ماوەیەی نوسراوە لەسەرەوە زۆر زیاتر بەکار بھێنرێت)
‎زانیاری زیاتر:
‎بەکاری مەھێنە ئەگەر پێستت ھەوی کردووە، لە دەوری کۆم و دەم و کۆئەندامی زاو و زێ،ئەگەر لە دەم و چاوی بەیت بۆ ماوەیەکی زۆر ئەوا پێستت تەنک دەکاتەوە
‎لە کاتی دووگیانی
‎نابێت بەکاری بھێنیت
‎ئەگەر ناچاریت ئەوا بەکەمترین ژەم و کات دەبێت تەواوی بکەیت
‎لە کاتی شیردان
‎باشترە بەکار نەھێنرێت
‎نابێت لەنزیک مەمکی دایکەوە بدرێت
‎لە کاتی شۆفێری
‎کار لەشۆفێریت ناکات

تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...

مایەسیری (Hemorrhoids)بریتییە لە ئاوسانی خوێن هێنەرەکانی کۆم دوو جۆری ھەیە:جۆری یەکەم: لە بەشی ناوەوەی کۆم دێت و کەسەکە ...
04/05/2020

مایەسیری (Hemorrhoids)

بریتییە لە ئاوسانی خوێن هێنەرەکانی کۆم
دوو جۆری ھەیە:
جۆری یەکەم: لە بەشی ناوەوەی کۆم دێت و کەسەکە زۆربەی کات ئازاری نییە
جۆری دووەم: لە بەشی دەرەوەی کۆم دێت و کەسەکە زۆربەی کات ئازاری هەیە
جۆرەكانی مایە سیری
1. مایەسیری ناوەوە كە لە ناو كۆمدا ڕوودەدات.
2. مایەسیری دەرەوە كە لە دەوری كۆم دا ڕوودەدات.
هۆكارەكانی دروست بوونی مایەسیری:-
1. قەبزی درێژخایەن
2. سكپڕی .
3. سكچوونی درێژخایەن .
4. زیاد بوونی تەمەن
5. نەخۆشییەكانی كۆڵۆن بە نموونە دروستبونی گرێ‌
6. دانیشتنی زۆر ( بە تایبەت لەسەر ئاو)
7. قەڵەوی
8. هۆكاری بۆماوەیی.
مایەسیری دەكرێت بە چوار پلەوە ، نیشانەكانی بە پێی پلەكان جیاوازن :
قۆناغی یەكەم : هەندێكجار نەخۆش هەست بە ناڕەحەتی و خوروو دەكات وە هیچ لوویەك بوونی نی یە .
قۆناغی دووەم : دابەزینی لووی بچووك لە دەرچەی كۆم لە كاتی پیسایی كردندا پاشان گەڕانەوەی خۆڕسكانەی, لەم قۆناغەدا نەخۆش ئازاری نیە .
قۆناغی سێیەم : دابەزینی لوو لە دەرچەی كۆم لە كاتی پیسایی كردندا و نەگەڕانەوەی خۆڕسكانەی, بۆ گەڕانەوەی پێویستە نەخۆش لە ڕێگەی پەنجەیەوە پەستان بكات, و هەندێك جار خوێنیشی هەیە.
قۆناغی چوارەم : دابەزینی لوو وە نەگەڕانەوەی تەنانەت بە پەستانیش ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەندێ جار مەیینی خوێن لە لووەكەدا و تەنانەت بوون بە گانگرین ڕووبدات.
* بە گشتی مایەسیری بەشی ناوەوەی کۆم تەنها خوێن بەربوونی لەگەلەو نیشانەکانی تری لەگەل نییە
هۆکارەکانی:
١-ئەو کەسانەی زۆر زەخت لە خۆیان ئەکەن لە کاتی پیسایی کردن
٢-ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی درێژ لە سەرئاو ئەمێننەوە
٣-سکچوون یان قەبزی بۆ ماوەیەکی درێژ
٤-قەڵەوی
٥-ئافرەتی دووگیان
٦-ئەو کەسانەی لە کۆمەوە سێکسیان لەگەل ئەکرێت
٧-ئەو کەسانەی کەم ئەو خۆراکانە ئەخۆن کە ڕیشاڵی فایبەریان زۆر تیایە
ئەگەر پشت گوێ بخرێت ئەگەری هەیە ئەمانەی لێ بکەوێتەوە:
١-کەم خوێنی
٢-نەچوونی خوێن بۆ ئەو بەشەو پەیدابوونی ئازارێکی بەھێز
٣-ھەوكردن
خۆپاراستن:
١-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕیشاڵی فایبەریان زۆر تێدایە وەک سەوزە و میوە
٢-زۆر ئاو خواردنەوە
٣-کاتی پیسایی کردن پەستان مەكە
٤-هەر کات پیویستت بە سەرئاو بوو دوای مەخە
٥-وەرزشکردن
٦-زۆر لە سەرئاو مەمێنەرەوە
٧-لەسەر شوێنی ڕەق و سارد دامەنیشە
چارەسەرەکان
1.هەڵنەگرتنی شتی زۆر قورس.
2.نەخواردنی ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی قەبزی بەتایبەتی لە ژەمی ئێواراندا.
3.نەشتەرگەری
4 دەرمان

تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...

VITADINE‎بەرھەمێکی تایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە ئارەزووی خواردنیان لاوازە ..‎فیتادین بەشێوەی شرووبە و دروستکراوی ووڵاتی بەریت...
02/05/2020

VITADINE
‎بەرھەمێکی تایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە ئارەزووی خواردنیان لاوازە ..

‎فیتادین بەشێوەی شرووبە و دروستکراوی ووڵاتی بەریتانیایە،ئەم شرووبە چەند پێکھاتەیەکی زۆر بەسوودی تێدایە کە لێرەدا گرنگترینیان باس دەکەین:

1:Ciprohepatadine
‎ئەم پێکھاتەیە ھەستی تێربوون کەم دەکاتەوە و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات بەھۆی بلۆک کردنی بەشێک وەرگر لە لەشدا ئەمەش وادەکات بەکارھێنەر بڕێکی باشتر خواردن بخوات....
2:Vitamine B-complex
‎کۆمەڵەی فیتامین بی یەکێکە لە گرنگترین فیتامینەکان لە لەشدا کە یارمەتی خانەکانمان دەدات بۆ کرداری زیندەپاڵ و جێبەجێکردنی چالاکییەکانی تری لەش.....
3:Lysine :
‎ئەم پێکھاتەیە یەکێکە لە ترشە ئەمینییە پێویستەکان کە لەش ناتوانێت بەشێوەیەکی ئاسای بەرھەمی بھێنێت بۆیە پێویستە لەڕێگەی خواردن یان دەرمانەوە وەری بگرێت دیارە ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە ئەم پێکھاتەیە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە گەشەی ئێسک و ماسولکە و خانەکانی لەش لەڕێگەی زیادکردنی بەرھەم ھێنانی کۆلاجینەوە.....

‎شێوازی بەکارھێنان:
‎بۆ منالانی تەمەن ٢ بۆ ٦ سال : (٢.٥مل بۆ ٥مل) دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێکدا
‎بۆ منالانی تەمەن ٧ بۆ ١٢ سال : (٥مل بۆ ١٠مل) دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێکدا
‎بۆ تەمەنی گەنج و سەروتر (١٠مل) سێ جار لە ڕۆژێکدا

‎تێبینی
‎١:ئەم شرووبە پێویستە نیو کاتژمێر پێش نانخواردن بەکاربھێندرێت و کاریگەری دوای چوار ڕۆژ دەردەکەوێت....
‎٢: دایکانی شیردەر و ئەو کەسانەی کێشەی پڕۆستات یان برینی گەدە یاخود ئاوی ڕەشی چاویان ھەیە نابێت بەکای بھێنن
‎٣:کاریگەری لاوەکی: گێژبون،قەبزی،خەواڵوو­بوون،وشک بوونەوەی دەم...

تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...

ڤاکســـــین چییە؟هەر کە منداڵ لەدایکدەبێت ئەوا لە هەفتەی یەکەمەوە بەڕێدەکرێت بۆ بنکەی تەندروستی بۆ ئەوەی پێکوتە(ڤاکسین) ...
17/03/2020

ڤاکســـــین چییە؟

هەر کە منداڵ لەدایکدەبێت ئەوا لە هەفتەی یەکەمەوە بەڕێدەکرێت بۆ بنکەی تەندروستی بۆ ئەوەی پێکوتە(ڤاکسین) ی بۆ بکرێت. یان ئێستا کەنەخۆشیی کۆرۆنا بڵاوە، زۆرجار گوێمان لێدەبێت کە دەڵێن تاوەکوو ئێستا ڤاکسین دژی ئەم ڤایرۆسە دروستنەکراوە، یان ئەمریکا بۆ یەکەمینجار ڤاکسینی دژی کۆڤیدی لەسەر خۆبەخشەکان تاقیکردەوە، بەڵام دیارنییە سەرکەوتن بەدەستدەهێنێ یاخود نا، لە هەندێ وڵاتی دیکە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ دروستکردنی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە. کەوایە ڤاکسین چییە وا هێندە گرنگە؟

ڤاکسین
بریتییە لە ئامادەکراوێکی بایۆلۆجی کە هانی دروستکردنی بەرگری لەش دەدات دژ بە نەخۆشییەکی دیاریکراو.

ڤاکسینەکان جۆریان زۆرە، باوترین جۆرەکانی ڤاکسین ئەم دوو جۆرەیە:

-یەکەم، زیندووی لاوازکراو:
ئەم جۆرەیان میکرۆبێکی کوشندە هێنراوە کە سەرچاوی نەخۆشیی ترسناکە، بۆ نموونە سورێژە، لە تاقیگەی تایبەتدا لاوازکراوە بەشێوەیەک توانای ئەوەی نەبێت منداڵەکە یان کەسەکە تووشی نەخۆشی بکات، بەڵام هانی لەش دەدات کە بەرگری تایبەت دروستبکات لە دژی سورێژە، بەمەش لەش توانای ئەوەی دەبێت ئەگەر میکرۆبەکە بە بەهێزیش بێتە لەشەوە ئەوا بەرگری لەشمان بتوانیێت بە ئاسانی شەڕی میکرۆبە ترسناکەکە بکات و زاڵبێت بەسەریدا.

دووەم:- میکرۆبی کوژراو
ئەم جۆرەیان میکرۆبەکە کوژراوە لە تاقیگەدا بەهۆی گەرما یان مادەی کیمیایی، دواتر میکرۆبەکە هەمووی یان تەنها بەشێک لە میکرۆبەکە وەرگیراوە، کاتێک ئەم ڤاکسینە دەدرێت لە منداڵ ئەوا هانی لەشی منداڵ دەدات کە بەرگری دژی ئەو میکروبە دروستبکات کە ڤاکسینەکەی لێدروستکراوە.

گرنگیی ڤاکسین

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێ ساڵانە ٢-٣ ملێۆن منداڵ بەهۆی ڤاکسینەوە ژیانیان پارێزراودەبێت. لەسەدەی بیستەم دا، ئەوکاتەی ڤاکسین بۆ بەشێک لە نەخۆشییەکان دروستنەکراوبوو یان وەک ئێستا بە بڵاویی بەکارنەدەهات ئەوا هەندێک نەخۆشی ساڵانە هەزارەها کەسیان دەکردە قوربانی، بۆ نموونە نەخۆشی ئاوڵە(small pox) ساڵانە تەنها لە ئەمریکا نزیکەی٢٧٠٠٠ کەسی تووشدەکرد، بەڵام ئێستا بەتەواوی لەسەر زەویدا بنەبڕ بووە.
نەخۆشیی سورێژە لە سەرەتاکانی سەدەی بیست لە ئەمریکا ساڵانە زیاد لە ٥٣٠،٠٠٠ کەس توشی دەبوو، بەڵام لە ٢٠١٦ تەنها ١٢٢ کەس لە ئەمریکا توشی بووە.
هەڵبەتە لای خۆیشمان سورێژە و ئاوڵە هۆکاری مردن و شێواندنی ڕوخساری هەزارەهــــا کەس بوون، تەنانەت ئێستاش کاتێک ژنێکی بەتەمەن نەوەکانی دێنێتە لای پزیشکی مناڵان بە گومانی سورێژە ترسێکی زۆر بە ڕوخسارییەوە هەستیپێدەکرێ، چوونکە خۆیان شاهێدی ئەو کارەساتە بوون کە سورێژە لە ڕابردوودا خولقاندویەتی، بەڵام ئێستا زۆرێک لەو نەخۆشییانە نەماون یان زۆر کەمبونەتەوە بەجۆرێک من وەک پسپۆری منداڵان سێ ساڵیش دەبێ هیچ حاڵەتێکی سورێژەم نەبینیوە!، هەڵبەتە ئەمەش بەهۆکاری بەکارهێنانی ڤاکسینەوەیە.

مێژووی ڤاکسین

ئێدوارد ژێنەر پزیشکێکی ئینگلیزیی بوو، لەساڵی ١٧٦٠ ەکان بۆ یەکەمینجار ڤاکسینی دژی ئاوڵە (Small pox) دروستدەکات و لەساڵانی دواتردا زیاتر پەرەی پێدەدا.
ئەوەی شیاوی باسە هەوێنی ئیلهامی ژێنەر خزمەتکارەکەیەتی کاتێک دەڵێ من هەرگیز توشی ئاوڵە نابم وە دەم وچاوم ناشێوێ بەهۆی ئاوڵەوە چونکــــە پێشتر توشی کاوپۆکس بووم کە شێوەیەکی سوکتری ئاوڵەیە، ئەمەش وەها لە ژێنەر دەکات برینی کۆنی کاوپۆکس وەک ڤاکسین بۆ دژی ئاوڵە بەکاربهێنێت و سەرکەوتنیشی بەدەستهێنا، تەنانەت وشەی ڤاکسین لەناوی ئەو ڤایرۆسەوە وەرگیراوە کە بۆ یەکمین جار ژێنەر بەکاریهێنا وەک پێکووتە(vaccinia virus) بۆیە مرۆڤایەتی قەرزاری ئێدوارد ژێنەرە......
د. دانا مەجید
پزیشکی پسپۆڕ

تۆش ئەگەر حەزدەکەیت.؟
زیاتر ڕێنماییە تەندروستیەکان وەربگریت و وە ڕێز لە ماندووبونمان بگڕی
#یەک #دوو کۆمێنت بنوسە...

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category