سولتان بۆ گیادەرمانی

سولتان بۆ گیادەرمانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from سولتان بۆ گیادەرمانی, Doctor, Irbil.

:شێرپەنجەی مەمک یەکێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە لە ئافرەتان ...دوو جۆری هەیەکە هۆرمۆنەکانی ئافرەت ( استرۆجین و پڕۆجیسترۆن ) ک...
08/10/2025

:شێرپەنجەی مەمک

یەکێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە لە ئافرەتان ...دوو جۆری هەیەکە هۆرمۆنەکانی ئافرەت ( استرۆجین و پڕۆجیسترۆن ) کاریگەری هەیە بۆ زیادبونی گرێکە یان کاریگەریان نیە...ئەمە بە پشکنینی تاقیگا دەردەکەوێت...ئەگەر پشکنینەکە پۆزەتیف بوو دەبێت نەخۆش پارێز بکات لەو خواردنانەی یان گیاکانی کە هۆرمۆنی ژنانە زیاد دەکەن..
ئەمە چەند نوسخەیەکی دەرمانیە لەلای گیادەرمانیەک ( ایوب الحسن) کە وەڕگێڕدراوە لە عەرەبی بۆ کوردی بەڵکو سوودێکی هەبێ ..

نوسخەکانی گیای شێرپەنجەی مەمک:

پڕۆپۆلیس ( عکبر النحل): دەنکێ نۆک بەیانیان و ئێواران

٥٠ گرام لەمانە بکرێتە کیلۆیەک هەنگوین
ڕەشکە
دومەڵان
هلیلەی ڕەش
ڕاوەند
تۆوی گەزنە
هەموویان وورد بکرێن و بکرێنە ناو کیلۆیەک هەنگوین
: کەوچکی زەڵاتە ١٠ دەقە پێش نان سێ ژەمە

موڕڕە: دەنکی نۆک بەیانی و ئێوارە
موڕڕە : ١٠٠ گرام لەناو نیو لیتر ئاو برینەکەی پێ بشۆرێ ڕۆژانە سێ جار

سرکە نیو لیتر+ موڕڕە ٥٠ گرام + پێنج دانە سیر
ئێواران برینەکەی پێ بشۆرێ

شیح (ئاڕتیمیسیا) کەوچکی زەڵاتە + حەنزەڵ بەقەد نینۆکێک + سێ دەنک تۆوی حەنزەڵ + گەڵا یان ڕیشەی درەختی قەبار لەناو پەرداخێک ئاوی کوڵاتوو ١٥ خولەک دابنرێت بەیانی پێش نان و ئێوارە پێش نوستن بۆ دە ڕۆژ ئەمجا دە ڕۆژ بوەستێ
تێبینی : لە ووڵاتی تورکیا هەیە.

گیاکانی ڕێکخستنی هۆرمۆنی ژنانە:
گەزنە
کەفی مریەم
ڕۆزماری
بەردەقۆش
مەیرەمیە
هەمووی وورد بکرێت و تێکەڵ بکرێت
کەوچکی زەڵاتە لەناو کوبێک ئاوی داخ ١ تا ٢ کاتژمێر پێش نان بەیانی و ئێوارە

ر

نوسخەیەکی باش بۆ کۆکە و بەڵغەمبەهۆی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبۆتەوە لە هەندێک کەسدا کۆکەی درێژخایەن دەمێنێتەوە و ئەم نوسخەی...
04/10/2025

نوسخەیەکی باش بۆ کۆکە و بەڵغەم
بەهۆی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبۆتەوە لە هەندێک کەسدا کۆکەی درێژخایەن دەمێنێتەوە و ئەم نوسخەیە ڕۆژی سێ جار بوخرێتەوە یارمەتیدەرە بۆ دەرکردنی بەڵغەم و چارەسەری کۆکە:

پێکهاتەکان:
١. ئاوی پیاز: دوو کەوچکی چێشت.
٢. هەنگوین: یەک کەوچکی چێشت.
٣. ئاوی لیمۆ: یەک کەوچکی چێشت.

بەکارهێنانی:
هەمووی دەکرێتە ناو پەرداخێک ئاو وە دەخورێتەوە. ڕۆژی ٣ جار.

تێبینی:
دەکرێت ئەمانەی پێ زیاد بکرێت:
ئاوی نەعنا، ئاوی توور، ئاوی زەنجەفیل

نهێنی بەكارهێنانی خواردنەوەی گازیەكان لەدوای نان خواردن هەرچەندە   زۆربەی زۆری پسپۆڕەكان و پزیشكەكان دژی خوادنەوە گازیەك...
24/09/2025

نهێنی بەكارهێنانی خواردنەوەی گازیەكان لەدوای نان خواردن

هەرچەندە زۆربەی زۆری پسپۆڕەكان و پزیشكەكان دژی خوادنەوە گازیەكانن بەڵام بەڕێژەیەكی بەرچاو لەلایەن خەڵك بەتایبەتی منداڵان بەكاردەهێنرێت.
زیانەكانی لە كاتی زۆر بەكارهێنانی بریتیە لە بوونی ترشی فۆسفۆر و شەكری زیانبەخش كە هۆكارن بۆ كەمكاری گورچیلە و نەرمی ئێسك و وە نەخۆشیەكانی وەكو شەكر و شێرپەنجە .

بەڵام بۆچی خەڵك هەر تامەزرۆی دەكەن و دەیخۆنەوە؟
لەبەر بونی ماددەی سۆدە ( بیكاربۆناتی سۆدیۆم) كە ئەم ماددەیە هەم بۆ ئامادەكردنی هەویر و كێك بەكاردێت وە هەم وەكو دەرمانە بەتایبەتی بۆ دڵەكزێ و برینی گەدە و خراپی هەزمی خۆراك .
كە كاریگەری زۆر گەورەی هەیە لەسەر لەش:
١. دژە ئازارێكی باشە: بەتایبەتی ئازاری ماسولكەكانی لەش و كۆڵنج و گەدە و ڕیخۆڵە . بەتایبەتی لەدوای كار و وەرزشكردن.
٢. توانای لەش بەهێز دەكات : بەتایبەتی ئەگەر پێش وەرزشكردن و كاركردن بەكار بهێنرێت.
٣. یارمەتیدانی گورچیلەكان بۆ پاكبونەوەی لە ڕەمڵ و میكرۆب
٤. ئاسانكردنی هەزمی خۆراك : بەهۆی كارلێكی لەگەڵ ترشی گەدە دەبێتە هۆی دروست بونی گازێكی زۆر وە دەركردنی بەشێوەی قرقێنە كە هەڵاوسانی گەدە ناهێڵێت.
هەروەها ئەنزیمەكانی ناو ڕیخۆڵە چالاك دەكات كە زووتر خۆراك هەرس بكرێت.
٥. دژە التهابێكی باشە و بۆ ئازاری جومگەكان و پشت بەسودە
٦. دژی زوو پیربونە.
٧. ڕەنگی پێست جوان دەكات.
٨. بۆ خۆپاراستن و چارەسەری شێرپەنجە بەكاردەهێنرێت .
تێبینی و ئاگاداری :
بەكارهێنانی بەیانیان و ئێواران بریتیە لە نیو كەوچكی چا لەناو پەرداخێك ئاو كە دەكرێت ئاوی لیمۆی تێبكرێت.
نابێت لە ١٠-١٤ڕۆژ زیاتر بەكاربهێنرێت كە هەفتەیەك ڕابگیرێت وە دوبارە دەست بكرێتەوە بە بەكارهێنانی .

سوودەكانی  گیای (خڕنوك)لە هەر دەشت و شاخ و زەوی ووشك و بێ ئاو ئەم ڕووەكە لە كوردستان  دا دەبینرێت.ناوی زانستی (prosopis ...
24/09/2025

سوودەكانی گیای (خڕنوك)

لە هەر دەشت و شاخ و زەوی ووشك و بێ ئاو ئەم ڕووەكە لە كوردستان دا دەبینرێت.
ناوی زانستی (prosopis farcta ) بە عەرەبی (الینبوت) وە یان (شجرة الغرقد) كە تایبەتە بە قەومێكی كۆن.
دڕكی زۆرە وە زۆر بەرگەی گەرما دەگرێت.
لە مانگی حەوت وە هەشتی هاویندا گوڵ دەكات كە زۆر پێویستە بۆ هەنگ چونكە كۆتایی هاوینە و گوڵی ڕووەكەكان نامێنن.
لە مانگی نۆ بەروبومی هەیە كە بەشێوەی دەنكی بە ئەندازەی گرێ و دوو گرێی پەنجە دەبێت وە ڕەنگی سور و پەمەیی وە دواتر ڕەش و مۆرێكی تۆخ.

شێوازی بەكارهێنانی :
بەری ئەم ڕووەكە دەخورێت وە دەكرێت وورد بكرێت و بكرێتە ناو پەرداخێك ئاو یان شیر وە بوخرێتەوە.

سوودەكانی :
١.گەدە و ڕیخۆڵە و كۆڵۆن:
چاكبونەوەی برین
چارەسەری التهابی میكرۆبی و كەڕوو وە مشەخۆر
چارەسەری سكچون و قەبزی
چارەسەری گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ ناو سورێنچك
چارەسەری فتقی پەردەی نێوان سنگ و سك
٢.گورچیلە و میزەڵدان
چارەسەری التهاب
چالاك كردنی گورچیلەكان
پاككردنەوەی گورچیلە لە ووردە بەرد و لم
٣. نەخۆشیەكانی ئافرەتان :
دانیشتن لەناو ئاوێكی ساردۆبوی خڕنوكی كوڵاو بەسودە بۆ داخزان و التهابی ژنانە

برینی گەدە و دوانزەگرێ وە نوسخەیەكی سادەئەم گیراوەیە زۆر سادەیە بەڵام لەوانەیە زۆر بەسود بێت بەتایبەتی بۆ كەسانێك كە ماو...
24/09/2025

برینی گەدە و دوانزەگرێ وە نوسخەیەكی سادە

ئەم گیراوەیە زۆر سادەیە بەڵام لەوانەیە زۆر بەسود بێت بەتایبەتی بۆ كەسانێك كە ماوەیەكی زۆر بەدەست ئازار و برینی گەدە و ڕیخۆڵە دەناڵێنن وە بەردەوام دەرمانەكان دەخۆن بەبێ چاكبونەوە .
پێكهاتەكانی:
توێكڵی هەنار لەدوای ووشك كردنەوەی بكرێت بە پاودەر ( تۆز )
هەنگوینی سروشتی

ئامادەكردنی :
كەوچكێكی مرەبا لە تۆزی توێكڵی هەنار
كەوچكێكی چێشت لە هەنگوینی سروشتی

دەبێت بەیانیان بە سكی خاڵی ( ٨ كاتژمێر خواردن نەخورابێت) هەر دوكیان تێكەڵ بكرێت و بوخرێت.وە تا دوو كاتژمێر نان نەخورێت.
ئەم كارە بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی یەك مانگ.

پاككردنەوەی كۆڵۆنئەم گیراوەیە زۆر كاریگەرە بۆ چارەسەری مانەوەی پیسایی لەناو  ڕیخۆڵە و كۆلۆن  كە لەوانەیە ئەندازەیەكی زۆر...
24/08/2025

پاككردنەوەی كۆڵۆن

ئەم گیراوەیە زۆر كاریگەرە بۆ چارەسەری مانەوەی پیسایی لەناو ڕیخۆڵە و كۆلۆن كە لەوانەیە ئەندازەیەكی زۆر بێت وە دەبێتە هۆی دروست بونی غازاتی ناو سك وقەبزی و ئازاری ژان و پێچی سك وە دروست بونی چەوری جگەر و دواتر كەمكاری گورچیلە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی درێژخایەن وەكو دڵ ، شێرپەنجە و سەرئێشە و....هتد.

پێكهاتەكانی :
گەڵای سەنامەكی (عشرق): دوو دانە گەڵا ...دوو جۆر سەنامەكی هەیە یەكێكیان سەوزە و گەڵای وورد كراوە ، بەس لێرەدا گەڵای ڕەش بەكاردەهێنرێت . دەکرێت یەک گەڵا بکرێتە ناو قۆری چایی کە چارەسەری قەبزی و گەلێک گرفتی تر دەکات وێنەكەی دانراوە
توێكڵی ووشكی هەنار: پارچەیەك
گەڵای ووشی زەیتون : سێ دانە
كەوچكێكی چا هەریەك لەمانە: زەردەچەوە ، دارچین ، زیرە، گشنیژ.
سەرەكەوچكێكی چا لەهەریەك لە: زەنجەفیل ، بیبەری ڕەشی تیژ، مێخەك، ڕەشكە، سیری ووشكی هاڕاوە

ئامادەكردنی :
هەمووی بكرێتە ناو پەرداخێك شیر و پەرداخێك ئاوی كوڵاتوی تێبكرێت وە لەسەر ئاگر بەباشی تێك بدرێت وكوڵێك بدات. لەدوای ١٥ خولەک بوخرێتەوە

باشترە ئێواران بوخرێتەوە

گیراوەیەكی  سادە بەڵام  زۆر  كاریگەر  یەكێك لە  هۆكارەكانی  نەخۆشی درێژخایەن والتهابی  زۆر كە بە زۆرێك  لە دەرمانی  كیمی...
23/08/2025

گیراوەیەكی سادە بەڵام زۆر كاریگەر

یەكێك لە هۆكارەكانی نەخۆشی درێژخایەن والتهابی زۆر كە بە زۆرێك لە دەرمانی كیمیایی و گیایی چاك نابێتەوە و هەر بەینابەینێك سەرهەڵدەداتەوە بریتیە لە كۆبونەوەی زۆری ماددەی لینج لەناو لولەكانی گەدە و ڕیخۆڵە و كۆلۆن وە یان لەناو بۆریەكانی هەوا لە قوڕقوڕاگە و سیەكان . وە یان لە ئافرەتان لەناو مناڵدان و هێلكەدان. كە دەبێتە هۆی بێهێزبونی بەرگری لەش و ئازاری درێژخایەن و پەیدابونی نەخۆشی شەكرە و بەرزی پەستانی خوێن و دڵ و ڕۆماتیزم و جومگەكان و نەخۆشی دەروونی .
ئەم گیراوەیە زۆر سادەیە بەڵام زۆر كاریگەرە دەتوانیت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی مەترسیدار
وەكو شێرپەنجە بەكار بهێنرێت .

پێكهاتەكانی :
پیاز: دوو سەلکی مامناوەند
زیرە: كەوچكێكی چا
زەردەچەوە : كەوچكێكی چا
بیبەری ڕەشی تیژ: سەرەكەوچكێكی چا
زەنجەفیل: سەرەکەوچکێکی چا

ئامادەكردنی :
هەمووی لەگەڵ سێ پەرداخ ئاو بۆ ماوەی ( ٢٠ خولەك ) بكوڵێنرێت و لەدوای ساردبونەوە ئاوی یەك لیمۆی تێدەكرێت و بەخەڵڵات وورد دەكرێت و دەخورێتەوە .
باشترین كات دوو كاتژمێر لەدوای نان خواردن .
بەكارهێنانی بۆ ماوەی دوو هەفتە
زۆر کاریگەرە بۆ التهابی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن و بۆریەکانی هەناسەو ئازاری شان و مل.

تێبینی:
ئەو کەسانەی بە ماددەی توون وەکو بیبەر و زەنجەفیل تێکدەچن دەکرێت ئەم دوو ماددەیەی تێنەکەن.

نهێنی تەمەن درێژی و تەندروستی  خەڵكی ژاپۆنزۆربونی نەخۆشیەكان و بەتایبەتی نەخۆشی شێرپەنجە لەناو  كۆمەڵگای كوردەواریدا زەن...
14/05/2025

نهێنی تەمەن درێژی و تەندروستی خەڵكی ژاپۆن

زۆربونی نەخۆشیەكان و بەتایبەتی نەخۆشی شێرپەنجە لەناو كۆمەڵگای كوردەواریدا زەنگێكی زۆر مەترسیدارە كە هەرچی زووە مرۆڤە دڵسۆز و پاكەكان هەوڵێكی جیددی بدەن بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك و وە ناساندنی ڕێگای خۆپاراستن و. چارەسەر تاوەكو ئەم كارەساتە لە خاڵێكدا ڕابگیرێت.

بەرپرسیارێتی لایەنەكانی تەندروستی و ڕاگەیاندن و پەروەردە زۆر لەوە گەورەترە لەوەی ئێستا هەیە وە دانانی وانەیەك بۆ قوتابخانەكان و كۆلیژەكان بەناوی تەندروستی زۆر پێویستە ، لەوانەیە لەباسی هەر كەمتەرخەمی و اهمالی بۆ هەر لایەنێك چەندین جۆر لە وەڵام و بیانوی جۆراوجۆر ببیستیت بەڵام ئایا ڕاستگۆیی لەم وەڵامانەدا هەیە یان نا ؟ ئەم بابەتە بەدڵنیایی ئەگەر لەم ژیانی كاتیەی دنیا پەردەپۆش بكرێت و تێبپەڕێنرێت بەڵام خۆ لە دادگای ڕۆژی كۆتایی پەردە لەسەر هەموو شاراوەكان لادەبرێت.

ئەزموونی سەركەوتوی گەلانی ژاپۆن لە تەندروستی باش و تەمەندرێژیان نمونەیەكی باشە تاوەكو بەشێوەی كردار جێبەجێ بكرێت :

1. بەڕۆژوو بون لە خواردن بۆ ماوەی ١٢-١٦ كاتژمێر: واتە خواردنی دوو ژەم لە نێوان ٨-١٢ كاتژمێر وە تەنها ئاو خواردنەوە لە ماوەی داهاتوو. چونكە ژاپۆنیەكان بۆیان دەركەوتوە كە برسێتی و برسی كردنی لەش باشترین و سەركەوتوترین شێوازی خۆپاراستن و چارەسەری شێرپەنجە و نەخۆشیەكانی درێژخایەنە ; بەرگری لەش وەكو گسكێك هەرچی شێرپەنجە و ژەهرو ماددەی خراپ هەیە بەناچاری لەناویان دەبات و دەیانكاتە سوتەمەنی وە لەش پاك دەكاتەوە.
2. كەم كردنەوەی كالۆری و خواردن: واتە نان و برنج و نیشاستە و شەكر و شیرینی و كاربۆهیدرات كەم بكرێتەوە.
3. كەم كردنەوەی خواردنی شیر و بەرهەمەكانی وە گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر وە خواردنی زیاتری بەرهەمی دەریایی و سەوزە.
4. ژەمی بەیانیان بریتیە لەشەربەتی گێزەر و سێو. وە لە ژەمی خواردندا بەكارهێنانی سركە هەیە و بۆ نان ئامادەكردن ترشاندنی هەویر بەشێوەی سروشتی دەكرێت ، وە ڕۆن بە بەكارهێنانی زەیتی زەیتونە.
5. ئاو خواردنەوە بەڕێژەی باش و لەكاتی دیاریكراو بەتایبەتی لەكاتی بەیانیان.
6. بەكارهێنانی بەهارات بەشێوەی دروست وەكو زەردەچەوە ، زەنجەفیل، زیرە.
7. زوو نوستن و دووركەوتنەوە لە شەونخونی كردن.
8. وەرزشكردن و كاركردن و جوڵەی بەردەوام .
9. بەكارهێنانی وەرزش و ڕاهێنان بۆ هەناسەی قوڵ و ڕاگرتنی هەناسە و پڕكردنی سیەكان.
10. بەكارهێنانی چایی سەوز و گوڵ و گژوگیای دەرمانی.
11. گرنگیدان بە خواردنی ملین. و چارەسەری قەبزی وەكو سەوزە و زەڵاتە.

تێکەڵەیەکی کاریگەر و سەلمێنراو بۆ پاککردنەوەی بەردی گورچیلە:١. یەک کەوچکی چا تۆوی کەرەووز.٢. کەوچکێکی چا تۆوی مەعدەنوس.٣...
20/04/2025

تێکەڵەیەکی کاریگەر و سەلمێنراو بۆ پاککردنەوەی بەردی گورچیلە:

١. یەک کەوچکی چا تۆوی کەرەووز.
٢. کەوچکێکی چا تۆوی مەعدەنوس.
٣. - کەوچکێکی چا تۆوی خەللانی ددان.
٤. کەوچکێکی چا تۆوی پیاز.
٥. یەک کەوچکی چا تۆوی شمڵی.
٦. یەک کەوچکی چا تۆوی ڕەشکە.

چۆنیەتی بەکارهێنانی:

هەموو تۆوەکان لەسەر ئاگرێکی کەم بکوڵێنە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک و دایبپۆشە.
وە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەجێی بهێڵە .

کوپێک لەم خواردنەوە ئامادەکراوە بخۆرەوە

ڕاستەوخۆ دوای ئەوە:

کوپێک ئامادە بکە و نیوەی پڕ بکە لە ئاوی لیمۆی تازە و نیوەکەی تریش بە زەیتی زەیتون پڕ بکە.
تێکەڵیان بکە و ڕاستەوخۆ دوای کوپەکە کە لە تۆوەکەی ئامادە دەکرێت بیخۆرەوە.

جارێک لە ڕۆژدا و جارێک پێش خەوتن.

بەردەوام بە لە خواردنی تا بەردەکان دێنە دەرەوە، و بەزۆری لە ڕۆژی سێیەم تا حەوتەم دێنە دەرەوە.

گیراوەی بەهێز بۆ ڤایرۆسی سیەکان:ماوەیەکە ڤایرۆسێکی هەوکردنی سیەکان بڵاوبۆتەوە کە دەبێتە کۆکەی زۆر توند و تەنگەنەفەسی. ئە...
27/03/2025

گیراوەی بەهێز بۆ ڤایرۆسی سیەکان:
ماوەیەکە ڤایرۆسێکی هەوکردنی سیەکان بڵاوبۆتەوە کە دەبێتە کۆکەی زۆر توند و تەنگەنەفەسی. ئەم گیراوەیە ئامادە بکرێت و هەر دوو کاتژمێر یەک پەرداخی لێ بوخرێتەوە لەماوەی ٢٤ - ٤٨ کاتژمێر نیشانەکانی چاکبونەوە دەست پێدەکات:
ئاوی لیمۆ: ٣ لیمۆ ئاوەکەی بگیرێت و تێکەڵ بە ٣ پەرداخ ئاو بکرێت
جاترە یا هەزبێ یا زەعتەر: دوو کەوچکی چێشت بکرێتە ٤-٦ پەرداخ ئاوی کوڵاتوو و دابپۆشرێت لەدوای نیو کاتژمێر بەکاردێت.
گەڵای زەیتون: مشتێک گەڵای ووشک لەناو ٤-٦ پەرداخ ئاو نیو کاتژمێر بکوڵێت.

چەند خۆراک و گیای تر هەیە کە بەسودن بۆ ئەم پەتایە:
ئاوی توور و عەرەقی نەعنا
ئاوی سماق
سیر و پیازی پیشاو.
قستی هندی
لبان الذكر یا کندر
زوفا
تۆوی زیرە، ڕازیانە، یانسون و گشنیژ.
زەنجەفیل

ئاو زۆر خواردنەوە.
وەرزشی هەناسەی قوڵ وەرگرتن.
بۆ وەبیرهێنانەوە ئەم ڕێنوماییانە کۆمەکە بۆ چارەسەر وە پێویستە سەردانی پزیشکی بکرێت بۆ چارەسەری تەواو.

دەرمانی شروبی کیمیایی یارمەتیدەر بۆ کۆکە و تەنگەنەفەسی:
ثیوفیللین، دكسۆن، الرمین، ڕینۆڕاز....
وە بەخاخی ڤنتۆلین.

چەند خاڵێکی گرنگ دەربارەی پەتاکەی ئێستا:یا ( کۆ رۆ نای نوێ ) :بۆ وەبیرهێنانەوە ئەم زانیاریانە بۆ ڕۆشنبیری گشتیە و هیچ کا...
04/01/2025

چەند خاڵێکی گرنگ دەربارەی پەتاکەی ئێستا:
یا ( کۆ رۆ نای نوێ ) :

بۆ وەبیرهێنانەوە ئەم زانیاریانە بۆ ڕۆشنبیری گشتیە و هیچ کاتێک نابنە جێگرەوەی چارەسەر لەسەر دەستی پزیشکی پسپۆڕ.

بۆ ئەم پەتایە باشترە ئەم خۆراکانە ڕۆژانە بوخرێت:

لە کاتی پەتاکە:
ئاوی توری ڕەش لەگەڵ نەعنا تێکەڵ بکرێت و بوخرێتەوە.
چایی گەڵای زەیتون+جاترە لەگەڵ ئاولیمۆ تێکەڵ بکرێت و بوخرێتەوە.
كەمکردنەوەی خۆراک بەگشتی، بەتایبەت شەکرو شیرینی و بەرهەمە ئاژەڵیەکان وەکو چەوری و گۆشت.
خواردنەوەی باشی ئاو و چایی و شۆربا.
خواردنی ملین بۆ چارەسەری قەبزی و ئاسانی هەناسەدان وەکو ئاوی توو، هەنجیر و قەیسی و هەڵوژەی ووشک، لاکتولۆز شراب، کۆلۆن کلینەر، سەنا حەب....

چارەسەری گیایی یارمەتیدەر :
١. چایی گەڵای زەیتون
2. چایی جاترە: کەوچکی چا لەناو پەرداخێک ئاوی کوڵاتو دوای ٢٠ خولەک وە کەم کەم بوخرێتەوە.
3. ئاوی لیمۆ.
4. سیر و پیاز. ئەگەر تۆزی سیر و پیاز بەکاربهێنرێت و بکوڵێنرێت باشترە بۆ گەدە و کۆلۆن.
5. ئاوی زرشک: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی ؛ پەرداخێک زرشک لەگەڵ ٣ پەرداخ ئاو بە خەڵڵات بکرێ بە شەربەت و پیاڵەیەک لەدوای نان بوخرێتەوە:
6. ئاوی سماق: کەوچکێکی چێشت لە سماقی هاڕاوە لەناو پەرداخێک ئاو ( سارد یا گەرم) کەم کەم بوخرێتەوە.
7. چایی زەنجەفیل: کەوچکی چا لەناو قۆری چایی.
8. بەهارات وەکو: زیرە، ڕازیانە، گشنیژ، یانسون.
٩. چایی گیای وەکو زوفا، نەعنا، پونگ.
١٠. قسطی هیندی: كەوچکی چا لەناو بتڵێک ئاو دابنرێت بۆ ١٢ کاتژمێر وە دواتر نیو پیاڵە بەیانی و ئێوارە بە هەنگوین شیرین بکرێت و بوخرێەەوە.
١١. کندر یا لبان الذكر : هەمان شێوەی قسطی هیندی
۱۲. صمغ عربی: هەمان شێوەی قسطی هیندی

ڤیتامینی پێویست ڕۆژانە :
ڤیتامین سی ١ گم
ڤیتامین دی٣
زینک
بیکۆمپلێکس

لەکاتی پەتاکە کەمکردنەوەی خۆراک وەکو گۆشت، چەوری و بەرهەمەکانی شیر زۆر پێویستە

ئاو خواردنەوەی باش کە ئاوی لیمۆ، نەعنا، جاترە و گەڵای زەیتونی تیابێت.

دەرمانی پێویست بۆ تا حەبی پاراسیتۆل وە بۆ تای زۆر لە بریتیە لە:
امپولی پاراسیتۆل لەناو مغزی هەر ١٢ سعات

دەرمانی کۆکە:
اکسدیل (ثیوفیللین) شراب
دکسون (دكسامتازون ) شراب
ایزیلین (دیفنهدرامین) شراب
رینوراز شراب

: دەرمانی دژە میکروب لەکاتی پەتاکە:
امۆکسی کلاف ڤیال ١ گم لەناو مغزی هەر ١٢ سعات

لەکاتی پێویست ئەگەر نەخۆشی خراپتر بوو پێویستە:
پێدانی ئۆکسجین : ئەگەر ڕێژەی ئۆکسجینی کەم بوو وە یا تەنگەنەفەس بوو .
پێدانی مغزی.
رێمیدیسڤیر ڤیال لەناو مغزی.
ڤیتامین سی امپول لەناو مغزی.
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموان.

كامیان هۆكاری زۆربونی نەخۆشیەكانی گەدە و كۆڵۆنە؟ئاردی گەنم یان نان؟بۆ ماوەی هەزاران ساڵ ، گەنم سەرچاوەی سەرەكی خۆراكی   ...
10/11/2023

كامیان هۆكاری زۆربونی نەخۆشیەكانی گەدە و كۆڵۆنە؟
ئاردی گەنم یان نان؟

بۆ ماوەی هەزاران ساڵ ، گەنم سەرچاوەی سەرەكی خۆراكی مرۆڤ بووە.. وە بەهۆی نەبونی كارەبا و ئامێرەكانی پێشكەوتوو نەیتوانیوە كە خۆراكی گۆشت و میوە هەڵبگرێت بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەرئەوە كەمتر گۆشت و میوەی خواردووە....بەڵام بەهۆی ئاسانی هەڵگرتنی چەوری چونكە كەڕوو تێی نادات و تێكناچێت زۆرترین ڕێژەی خۆراكی بریتی بووە لە كەرە و نان كە ئەمە وەكو ڕژێمێكی نیمچە كیتۆ دادەنرێت...
توانای زۆر بەهێز پێویست بووە بۆ ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ لە بچوكترین كار تا شەڕ و سەفەركردن..وە لەگەڵ نەبونی زانستی پێشكەوتوی پزیشكی بەڵام بەو جۆرە خۆراكە بە تەندروستی زۆر باش ژیاون....

گرفتەكانی ئەمڕۆی گەنم بۆ سەر تەندروستی :
وەكو دانەوێڵە ڕاستە دەستكاری جێنێتیكی كراوە
لەكاتی چاندنی تا بەرهەمهێنانی چەندین ماددەی مێرووكوژەكانی لێدەدرێت
لەكاتی بە ئاردكردنی ، توێكڵی گەنم جیادەكرێتەوە كە سەرچاوەی ڤیتامین و كانزاكانە .
لەكاتی بە ئامادەكردنی هەویر ماددەی سۆدەی تێدەكرێت بە جێگای خومرە كە گرنگترین هۆكاری زۆربونی نەخۆشیەكانی گەدە و كۆلۆنە .....چونكە هەویر دەبێت خومرەی تێبكرێت تا بترشێت وە ئەم كاری ترشاندنی هەویرە دەبێتە هۆی زۆربونی میكرۆبە سودبەخشەكان لەناو كۆلۆن كە زۆر پێویستن بۆ باشی و تەندروستی كۆلۆن بەڵام سۆدە دەبێتە هۆی كوشتنی میكرۆبە زیان بەخشەكان و زۆربونی التهاب و نوساندنی نانەكە بە ناوپۆشی كۆلۆن و دروست كردنی التهاب و برین و ئازار.

گەلێك لە پسپۆڕەكان داوای نەخواردنی بەرهەمەكانی گەنم و جۆ دەكەن و وە بە سەرچاوەی سەرەكی زۆربەی نەخۆشیەكانی ئەمڕۆی دەزانن بەڵام نەبونی جێگرەوەی باش گرفتی سەرەكی ئەم بۆچونەیە، چونكە ڕێژەی بەرزی پڕۆتین و كاربۆهیدرات و ڤیتامینەكان و كانزاكان لە گەنم و جۆدا زەحمەتە بە ئاسانی لە خۆراكێكی تری هەرزان دەست بكەوێت .

كەواتە دەكرێت بەم شێوازانە كاریگەریە خراپەكانی ئاردی گەنم كەم بكرێتەوە :
١. بەكارنەهێنانی ئاردی سفری گەنم .
٢. بەكارهێنانی ئاردی بۆر كە توێكڵی گەنم ی تێدایە .
٣. بەكارهێنانی ئاردی جۆ لەگەڵ گەنم چونكە توێكڵی جۆ زۆر زەحمەتە لە ئاردەكەی جیابكرێتەوە.
٤. زیادكردنی ئاردی شوفان و گەنمەشامی بە ئاردی نان.
٥. بەكارنەهێنانی سۆدەبۆ ئامادەكردنی هەویر .
٦. بەكارهێنانی خومرە بۆ ئامادەكردنی هەویر .
٧. دانانی هەویر بۆ ماوەی ١-٢ كاتژمێر تاوەكو بترشێت.
٨. زیادكردنی كەمێك چەوری وەكو زەیتی زەیتون یان كەرە بە هەویرەكە بۆ ئاسانكردنی هەرسكردنی نان..
٩. خواردنەوەی چایی تۆوەكان: (ڕازیانە زیرە گشنیژ یانسون شمڵی ) لەدوای نان خواردن ...

Address

Irbil
00964

Telephone

+9647503569950

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سولتان بۆ گیادەرمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category