Sima Hospital

Sima Hospital Hospital

ماڵئاوایی بكە لە چاوێلكەكانت! ئێستا بە تازەترین ئامێری لەیزكی ئەمریكی بینینت ڕاست بكەوە بە ماوەی ١٠ خولەك بە گوونجاو...
19/12/2020

ماڵئاوایی بكە لە چاوێلكەكانت! ئێستا بە تازەترین ئامێری لەیزكی ئەمریكی بینینت ڕاست بكەوە بە ماوەی ١٠ خولەك بە گوونجاوترین نرخ.

بۆ ناو نووسین و زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بكەن یاخوود سەردانمان بكەن .

نەخۆشخانەی سیما - شەقامی پزیشكان پشت قوتابخانەی تەیراوە - هەولێر
07501022006- 07736622006






الآن مع مستشفى سيما التخصصي يمكنك توديع النظارات والتمتع برؤية واضحة بدون اي تدخل جراحي باستخدام احدث
اجهزة الليزك الامريكية فقط خلال ١٠ دقائق بأنسب الاسعار.. .

سارعوا الآن لحجز موعدكم.... للحجز والاستفسار يرجى الاتصال على الارقام التالية :
07501022006
07736622006
او يمكنكم زيارتنا على العنوان التالي:
اربيل، شارع الاطباء، خلف مدرسة تيراوه.

د. زانا جمال الدین دزەییپسپۆڕی هەناو و سینگ و دڵ.ناونيشان/ نەخۆشخانەی سیما - شەقامی پزیشکان، پشت قوتابخانەی تەیراوەبۆ زا...
19/12/2020

د. زانا جمال الدین دزەیی
پسپۆڕی هەناو و سینگ و دڵ.

ناونيشان/ نەخۆشخانەی سیما - شەقامی پزیشکان، پشت قوتابخانەی تەیراوە
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بكەن بە 07501022006/07736622006


العنوان/ شارع الاطباء، خلف مدرسة تیراوە
للمزيد من المعلومات الاتصال على 07501022006/07736622006

كوردی/عربیماڵئاوایی بكە لە چاوێلكەكانت! ئێستا بە تازەترین ئامێری لەیزكی ئەمریكی بینینت ڕاست بكەوە بە ماوەی ١٠ خولەك بە گ...
17/12/2020

كوردی/عربی

ماڵئاوایی بكە لە چاوێلكەكانت! ئێستا بە تازەترین ئامێری لەیزكی ئەمریكی بینینت ڕاست بكەوە بە ماوەی ١٠ خولەك بە گوونجاوترین نرخ.

بۆ ناو نووسین و زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بكەن یاخوود سەردانمان بكەن .

نەخۆشخانەی سیما - شەقامی پزیشكان پشت قوتابخانەی تەیراوە - هەولێر
07501022006- 07736622006






الآن مع مستشفى سيما التخصصي يمكنك توديع النظارات والتمتع برؤية واضحة بدون اي تدخل جراحي باستخدام احدث
اجهزة الليزك الامريكية فقط خلال ١٠ دقائق بأنسب الاسعار.. .

سارعوا الآن لحجز موعدكم.... للحجز والاستفسار يرجى الاتصال على الارقام التالية :
07501022006
07736622006
او يمكنكم زيارتنا على العنوان التالي:
اربيل، شارع الاطباء، خلف مدرسة تيراوه.

‎ئێستا لە نەخۆشخانەی سیمای تایبەت نەشتەرگەری ئاوی سپی تەنها بە ١٥ خوولەك بە بەكارهێنانی پێشكەوتوترین ئامێری فاكۆی ئەمریك...
06/12/2020

‎ئێستا لە نەخۆشخانەی سیمای تایبەت نەشتەرگەری ئاوی سپی تەنها بە ١٥ خوولەك بە بەكارهێنانی پێشكەوتوترین ئامێری فاكۆی ئەمریكی و باشترین جۆری هاوێنەو لەسەر دەستی پسپۆری شارەزا
(د. علی حاچم سلطان) تەنها بە ( ٥٩٩$ )لەگەڵ ئەنجامدانی هەموو پشكنینەكانی پێش نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەری بەخۆڕایی.

‎!!!!پەلە بكەن لە ناو تۆمارکردن

•••••••••••

بۆ زانیاری زیاتر و ناو نووسین:

شەقامی پزیشکان پشت قوتابخانەی تەیراوە.

٠٧٥٠١٠٢٢٠٠٦

هاوڵاتی بەڕێز:لە ئێستادا دەتوانن رۆژانە جگە لە دووشەم و پێنجشەمە سەردانی دکتۆر زانا جەمال الدین دزەیی بکەن لە کاتژمێر ٣ ...
04/08/2020

هاوڵاتی بەڕێز:

لە ئێستادا دەتوانن رۆژانە جگە لە دووشەم و پێنجشەمە سەردانی دکتۆر زانا جەمال الدین دزەیی بکەن لە کاتژمێر ٣ ئێوارە تاکوو ٨ی شەو.

تەندرووستیتان گرنگە بۆ ئێمە.

بۆ زانیاری زیاتر و ناو نووسین
07501022006
Zana Jamaladdin

هاوڵاتی بەڕێز،دوای پابەندبوون بە تەواوی ڕێنماییاکانی وەزارەتی تەندروستی بەرامبەر نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، نەخۆشخانەی سیما ...
04/08/2020

هاوڵاتی بەڕێز،

دوای پابەندبوون بە تەواوی ڕێنماییاکانی وەزارەتی تەندروستی بەرامبەر نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، نەخۆشخانەی سیما دووبارە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خزمەتگوزاریەکانی لە بەرواری (05.08.2020) رۆژانی شەممە تاکو پێنجشەممە.

هیوادارین هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییەکان ببێت و هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک دەخوازین.

تێبینی:

١- هەر پسپۆرێک ڕۆژانە لە ١٥ نەخۆش زیاتر وەرناگرێ.
٢- هەموو هاوڵاتیەک پێویستە دەمامک (ماسک) لەبەر بکات بە پێچەوانەوە رێگە نادرێت سەردانی پسپۆری مەبەست بکات.
٣- هەر نەخۆشێک پێویستە لە ١ هاوەڵ (مرافق) زیاتری لەگەڵ نەبێت.

د. زانا جمالدین دزەیی
پسپۆری هەناو و سینگ و دڵ.

د. سالح احمد تۆفیق
پسپۆری قورگ و لووت و گوێ.

شەقامی پزیشکان، پشت قوتابخانەی تەیراوە، هەولێر.
٠٧٥٠١٠٢٢٠٠٦

#عزيزي المواطن...

بعد الالتزام بجميع تعليمات وزارة صحة اقليم كوردستان/ العراق بخصوص فيروس كورونا، قررت إدارة مستشفى سيما بالبدء بتقديم خدماتها إبتداءً من تاريخ ٢٠٢٠/٠٨/٠٥ ، و ستكون أوقات الدوام من السبت إلى الخميس .

نرجو من جميع المراجعين بالالتزام بمعايير السلامة و نتمنى الصحة و العافية للجميع.

ملاحظة:

١- يستقبل كل قسم استشاري باليوم ١٥ أشخاص لا غير.
٢- يرجى من جميع الزائرين بارتداء الكمامات الواقية و لا يسمح بالدخول بدونها.
٣- كل مراجع يسمح معه بالدخول مرافق واحد فقط.

ھاونیشتمانی ئازیزی کوردستان....لە ئێستادا شەپۆڵ و ھێرشی ڤایرەسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوەیە لە ھەولێر، تا پێت دەکرێت ئەرکێکی...
02/08/2020

ھاونیشتمانی ئازیزی کوردستان....

لە ئێستادا شەپۆڵ و ھێرشی ڤایرەسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوەیە لە ھەولێر، تا پێت دەکرێت ئەرکێکی ئینسانییە کە زۆر پێویستی نەکرد نەچیتە دەرەوە و قەڕەباڵخیی و لە ئەگەری چوونە دەرەوەت ماسکی گونجاو ببەستە. لەزۆر پەیج شتی نازانستیی بەناوی بەندە بڵاوکراوەتەوە کە دوور و نزیک پەیوەندی بەمنەوە نییە، ئەوەی من لێرە دەینووسم ئەوەیان ڕاستییەکەیە.
لەخوارەوە ھەندێ ڕێنمایی گشتییم بۆتان ڕوون کردۆتەوە، تکایە وەک ئەرکێک بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرتریین کەس سوودی لێببینێت.

تا و کۆکە و بێھێزیی و ئازاری ماسولکەت ھەیە؟! بۆن و تامکردنت نەماوە؟! لەگەڵ ئەمانە ئێڵنج و سکچوون و سەر ئێشەت ھەیە؟

ئەوە تۆ ٪٩٠ زیاتر دەشێ تووشی کۆڤید_کۆڕۆنا بووبیت،

ئەگەر ھەناسە تەنگییت نییە، ئەگەر کۆکەیەکی بێزارکەرت نییە، ئەگەر تایەکەت بەردەوام لە بەرزبوونەوە نییە، ئەگەر پەنجە و لێوەکانت شین ھەڵنەگەڕابن، ئەوا دەتوانی لە ماڵەوە خۆت چارەسەر بکەیەت بەپێی ئەو پڕۆتۆکۆڵە:

-نەشڵەژان و نەترسان، بەڵام چاودێریی خۆت بکە.

-خۆت لە کەس و کارت جیا بکەوە لە ژوورێکی تایبەت و ماسک بە بەردەوامی ببەستە تا ڤایرەسەکە سووڕی ژیانی تەواو دەکات، تێکەڵی کەس مەبە و تا سێ ڕۆژ دوای تەواوبوونی نیشانەکانت، یان دە ڕۆژ لەسەرەتای سەرھەڵدانی نیشانەکانت، مەچۆرە دەرەوە. ھەموو شتێکت لەگەڵ خێزانەکەت جیا بکەوە.

-پێوانی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنت بکە بە جیھازی pulse oximeter کە لە زۆربەی فڕۆشگای کەلو پەلی تەندروستیی ھەیە، ڕۆژانە ئەمە بەیانیان و عەسر و شەوان بکە، ھەروەھا پێوانی گەرمی لەشت بکە بە گەرمییپێو، ڕۆژانە بەیانیان و عەسر و شەوان.
ئەگەر ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنت دابەزی بۆ کەمتر لە ٩٤٪، ئەوا پێویستە یان سەردانی نەخۆشخانە بکەیت یان پزیشکی پسپۆڕ ئاگاداربکەیتەوە، ئەگەر بۆ زیاتر لە ٤٨ کاژێر تایەکی زۆرت ھەبێت و بە ھیچ دانەبەزێت، ئەوا بەھەمان شێوە سەردای نەخۆشخانە بکە یان پزیشکی پسپۆڕی لێ ئاگاداربکەوە.

-پشووی تەواو بدە، لە ھەفتەی یەکەم وەرزش مەکە تەنھا پشوو بدە، پاشان دەتوانیت ڕۆژانە نیو کاتژمێر بۆ چل خولەک ڕێکردنت ھەبێت.

-ڕۆژانە ھەشت بۆ دە سەعات بە تەواویی بخەوە، ڕۆژانە بەتایبەت بەیانیان بۆ ماوەی چارەگە سەعاتێک خۆت بدە بەر تیشکی خۆر بە جۆرێک دەست و قاچ و سەر و ملت ڕووت بن.

-تا پێت دەکرێت ئاو زۆر بخۆرەوە، ڕۆژانە ھەشت بۆ دە پەرداخ ئاو، تا دەتوانیت میوەجاتە ترشەکان و سەوزەوات بەتایبەت بیبەر و پیاز و سیر و لیمۆ زۆر بخۆ. کەم کردنەوەی خواردنی شەکر و کێک و خواردنەوە گازیی و پڕ شەکرەکان و مۆتا و ئایسکرێم و نانی سپیی و سەموون.

-تا پێت دەکرێت لەسەر پشت مەخەوەو پاڵ مەکەوە، ھەوڵ بدە زۆرتریین کات (١٦سەعات) لەسەر سک پاڵکەویت یان بخەویت، ئەگەر بۆت نەکرا، لەسەر تەنیشتەکان.

-وەرزشی سییەکانت بکە بە جۆرێک ڕۆژانە بەیانیان و عەسران و شەوان (٢٠ بۆ ٣٠) جار لە ڕێگەی لووتت ھەناسەی قووڵ ھەڵمژە و بۆ ماوەی پێنج چرکە ڕایبگرە پاشان لەڕێگەی دەمتەوە ھەناسەکە بەتەواویی بدەوە.

-ئەگەر حەبی تا و ئازار شکێنت پێویست بوو، ئەوا پاراسیتۆل بەکار بھێنە بەجۆرێک حەبی ١ گم شەش سەعات جارێک.

-ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی کوڵاو زۆر بەسوودە، بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەک ئەمە دووبارە بکەوە.

-غەڕغەڕەکردنی بە ئاوی شلەتێن و خوێ ڕۆژانە بەیانیان و شەوان، بە جۆرێک لە ھەر غەڕغەڕەیەک با خوێواوەکە تا چل چرکە لەناو دەمت بێت، پاشان فڕێیبدە.

-خواردنی حەبی ڤایتەمین C ڕۆژانە حەبی ٥٠٠ملغم بەیانیان و ئێواران دوو حەب بەیەکەوە.

-خواردنی حەبی زینک ٢٥ ملغم بەیانیان و ئێواران.

-خواردنی کەپسولی ڤایتەمین D ٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ وەحدە، ڕۆژانە لەگەڵ کەوچکێک لە ڕۆنی زەیتی زەیتوون.

-خواردنی حەبی مەگنسیۆم بە جورعەی ٢٥٠ بۆ ٥٠٠ملغ ڕۆژانە، لەگەڵ حەبی ڤیتامین B12 بە جورعەی 0.5ملغم، بەتایبەت بۆ بەتەمەنەکان و یان ئەوانەی ئێش و ئازاری ماسولکەی زۆریان ھەیە.

ئەمانە چارەسەری ڤایرەسەکە نین، بە شێوەیەکی گشتیی ئەوانە بۆ بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەشتە دژی ڤایرەسەکە لەو کەسانەی کە نەخۆشییەکەیان بە سووکیی یان مامناوەندیی گرتووە. بۆ ئەوانەی نەخۆشییەکەیان بە تووندی گرتووە، دەبێت پزیشکی لێ ئاگادار بکرێتەوە.

شتی تر و چارەسەری تریش دەبێت لە کاتی پێویست و بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بەکاربھێندرێت.

ئەوانەی تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵییە یان نەخۆشیی درێژخایەنی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی شێرپەنجە و سستبوونی گورچیلەکانیان ھەیە، یان ئەوانەی چارەسەری کیمیایی و چارەسەرەکانی ڕۆماتیزم بەکاردەھێنن، ئەوا پێویستە ڕۆژانە و بەردەوام پزیشکی پسپۆڕ لە حاڵەتەکانیان ئاگاداربکەنەوە.

سەلامەتییتانم لە خودا داوایە.

د.زانا دزەیی
پسپۆڕی ھەناو.

07/07/2020

پزیشكی بەتوانا و پسپۆڕی نەخۆشیەكانی سینگ و هەناو (د.زانا جەمالەدیین دزەیی) دوا بە دوای سەركەوتنی تەواوی بەسەر پەتای كۆڕۆنا، ئێستا لە بەرواری (٧/٨/٢٠٢٠)ەوە هەفتانە بە شێوەیەكی هەمیشەیی ئامادە دەبێت لە نەخۆشخانەكەمان جگە لە ڕۆژانی دووشەممە و پێنج شەممە.
بۆ ناو تۆماركردن پەیوەندی بكەن بە :
٠٧٥٠١٠٢٢٠٠٦
٠٧٧٣٦٦٢٢٠٠٦
ناونیشان: هەولێر شەقامی پزیشكان پشت قوتابخانەی تەیراوە.

10/06/2020

الدكتور زانا دزه‌يی كان له دوره الكبير في توعية المواطنين من خطر فايروس كورونا, تلقينا اليوم بأسف شديد خبر إصابته بفايروس كورونا، نتمنى له الصحة التامة والشفاء العاجل.

دكتۆر زانا دزەیی ڕۆڵێكی گەورە و بەرچاوی هەبووە لە هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی ئەوەمان پێ گەیشت كە خۆی تووشی ڤایرۆسەكە بووە، هیوای سەلامەتی و چاكبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین.

بە داخەوە دکتۆر زانا دزەیی دوای خزمەت کردنێکی زۆر بە نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی تووشی ڤایرۆسەکە بوو . سوپاس بۆ خوا لە...
09/06/2020

بە داخەوە دکتۆر زانا دزەیی دوای خزمەت کردنێکی زۆر بە نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی تووشی ڤایرۆسەکە بوو .
سوپاس بۆ خوا لە ئێستادا تەندرووستی جێگیرە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئاگاداری خۆیان بن و پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

‎-شەکرە بە سەرەکیتریین ھۆکاری سست بوونی گورچیلەکان، لە دەستدانی چاو، بڕینەوەی قاچەکان دادەنرێت لەسەرتاسەری جیھاندا، ھەرو...
03/05/2020

‎-شەکرە بە سەرەکیتریین ھۆکاری سست بوونی گورچیلەکان، لە دەستدانی چاو، بڕینەوەی قاچەکان دادەنرێت لەسەرتاسەری جیھاندا، ھەروەھا بە ھۆکارێکی سەرەکیی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و مێشک و خوێنبەرەکان دادەندرێت، ھەموو ئەم حاڵەتانە دەتواندرێت ڕێگریی لێ بکرێت بەڵام بە چەند مەرجێک:

‎١-شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە، واتا دەبێ موتابەعەی شەکرەش درێژخایەن بێت، تەنھا خواردنی دەرمان کیفایەت نییە، کەسی تووشبوو پێویستە شەش مانگ بۆ ساڵی جارێک لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ھەڵسەنگاندنێکی گشتیی بۆ بکرێت.

‎٢-پشکنیی شەش مانگ یان ساڵی جارێک بۆ: فشاری خوێن، چەوریی خوێن، پشکنینی فرمانی گورچیلەکان، پشکنینی چاو، پشکنینی قاچەکان و موولوولە دەمارەکانی پەلەکان، پشکنینی دڵ، سەرەکیتریین پشکنین و ھەڵسەنگاندنەکانن!

‎٣-پارێزیی کردن لە ڕێگای خواردنێکی مونتەزەمی تەندروست، دابەزاندنی کێشی لەش، وەرزشێکی تەندروست، بە خاڵی سەرەکیی چارەسەری شەکرە دادەنرێن!

‎٣-دەرمانەکانی شەکرە (حەب و ئینسۆلین و جۆرەکانی تر) ھەرکاتێ پێویستی کرد دەبێت بەکاربێت، نابێ بە قسەی نازانستیی گوایە فێری عیلاج دەبم، عیلاجی شەکرە نەخورێت!

‎٤-شەکرە لە سەرتاسەری جیھاندا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، ھۆکاری سەرەکیش زیادبوونی کێشی لەش و تەمبەڵیی و کەم وەرزشیی، خواردنی ناتەندروست (زۆر خواردنی شەکرەکان و خواردنەوە گازییە پڕ شەکرەکان و شیرنەمەنییەکان و خواردنە خێراکان)ە! تکایە بۆ پاراستن لە تووشبوون لە شەکرە، دەبێ ڕێگریی لەم حاڵەتانەی سەرەوە بکرێت.

‎٥-ھەندێ خواردنی ترەیدیشن-عەشایەریی کە باس دەکرێت بۆ شەکرە، ھەندێکیان دەشێ سوودێکی کاتییان ھەبێت، بەلام ھیچ کات جێگرەوەی پارێزییەکی باش و خواردنی دەرمانەکانی شەکرە نین!

‎٦-لە ڕووی زانستییەوە تا ئێستا ئەوە نەسەلمێندراوە کە خواردنی ھەندێ گژو گیا و تاڵیی دەبێتە ھۆی چارەسەریی کۆتایی شەکرە! بۆیە دەبێ پرس بە پزیشک بکرێت پێش ھەر ھەنگاوێک.

‎٧-چاک بوونەوەی یەکجاریی لە شەکرە ئەگەر مەحاڵیش نەبێت، زۆر قورسە، بەلام ڕێگریی کردن لە موزاعەفات و ماکە نەخوازراوەکانی کە باسکران، زۆر ئاسانە و دەتواندرێت کەسی تووشبوو بە شەکرە ژیانێکی زۆر ئاسایی بژیێت.

‎ھیوام ساغیی و سەلامەتیتانە.

‎د.زانا دزەیی
‎پسپۆڕی ھەناو و سینگ و دڵ

نەخۆشخانەی سیما-هەولێر
٠٧٥٠١٠٢٢٠٠٦

Dizeyî

هاوڵاتی بەڕێز، دوای پابەندبوون بە تەواوی ڕێنماییاکانی وەزارەتی تەندروستی بەرامبەر نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، نەخۆشخانەی سیما...
22/04/2020

هاوڵاتی بەڕێز،

دوای پابەندبوون بە تەواوی ڕێنماییاکانی وەزارەتی تەندروستی بەرامبەر نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، نەخۆشخانەی سیما دووبارە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خزمەتگوزاریەکانی لە بەرواری (22.04.2020) رۆژانی شەممە تاکو پێنجشەممە لە کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ تاکو ٥ی ئێوارە.

هیوادارین هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییەکان ببێت و هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک دەخوازین.

تێبینی:

١- هەر پسپۆرێک ڕۆژانە لە ١٠ نەخۆش زیاتر وەرناگرێ.
٢- هەموو هاوڵاتیەک پێویستە دەمامک (ماسک) لەبەر بکان بە پێچەوانەوە رێگە نادرێت سەردانی پسپۆری مەبەست بکات.
٣- هەر نەخۆشێک پێویستە لە ١ هاوەڵ (مرافق) زیاتری لەگەڵ نەبێت.

د. زانا جمالدین دزەیی
پسپۆری هەناو و سینگ و دڵ.

د. سالح احمد تۆفیق
پسپۆری قورگ و لووت و گوێ.

دکتۆرە هیڤا هومایون
پسپۆری نەشتەرگەریەکانی چاو.

شەقامی پزیشکان، پشت قوتابخانەی تەیراوە، هەولێر.

#عزيزي المواطن...

بعد الالتزام بجميع تعليمات وزارة صحة اقليم كوردستان/ العراق بخصوص فيروس كورونا، قررت إدارة مستشفى سيما بالبدء بتقديم خدماتها إبتداءً من تاريخ ٢٠٢٠/٠٤/٠٢ ، و ستكون أوقات الدوام من السبت إلى الخميس من الساعة ٢ إلى الساعة ٥ مساءً

نرجو من جميع المراجعين بالالتزام بمعايير السلامة و نتمنى الصحة و العافية للجميع.

ملاحظة:

١- يستقبل كل قسم استشاري باليوم ١٠ أشخاص لا غير.
٢- يرجى من جميع الزائرين بارتداء الكمامات الواقية و لا يسمح بالدخول بدونها.
٣- كل مراجع يسمح معه بالدخول مرافق واحد فقط.

Address

شەقامی پزیشکان، پشت قوتابخانەی تەیراوە
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 19:00
Tuesday 09:00 - 19:00
Wednesday 09:00 - 19:00
Thursday 09:00 - 19:00
Saturday 09:00 - 19:00
Sunday 09:00 - 19:00

Telephone

+9647501022006

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sima Hospital posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Sima Hospital:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram