دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی/پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو-اختصاص العيون

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی/پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو-اختصاص العيون

دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی/پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو-اختصاص العيون Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی/پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو-اختصاص العيون, Doctor, Irbil.

نەشتەرگەری ئاوی سپی و ڕاستکردنەوەی بینین بە لێزەر, نەشتەرگەری خێلی چاو نەشتەرگەری دیکەی چاو/ اختصاص في طب و جراحة العيون،عملية الماء الابيض، تصحيح البصر باليزر، عملية تعديل الحول....

بەکارهێنانی لێزەر لە بواری نەخۆشییەکانی چاوسێیەم: بەکارهێنانی یاگ لێزەر بۆ پاککردنەوەی عەدەسە دوای نەشتەرگەری ئاوی سپیپی...
17/10/2025

بەکارهێنانی لێزەر لە بواری نەخۆشییەکانی چاو

سێیەم: بەکارهێنانی یاگ لێزەر بۆ پاککردنەوەی عەدەسە دوای نەشتەرگەری ئاوی سپی

پیسبوونی عەدەسە دوای نەشتەرگەری ئاوی سپی مانای چییە؟

بڵاوترین ماکی دوای نەشتەرگەری ئاوی سپییە کە بە زۆری لە ماوەی دوو ساڵ بۆ پێنج ساڵ، نزیکەی 25-50 % ئەوانەی کە نەشتەرگەری ئاوی سپییان بۆ کراوە تووشی ئەو گرفتە دەبن، لەوانەشە زووتر یان درەنگتر دروست ببێت، هەر چەند تەمەنی کەسەکە کەمتر بێت، ئەگەری دروستبوونی زیاتر دەبێت، بە جۆرێک لەو منداڵانەی کە ئاوی سپی زگماکیان هەیە ڕێژەی تووشبوون 100%ە دوای نەشتەرگەری.

ئاوی سپی بریتیە لە لێلبوونی عەدەسەی سروشتی ناو چاو.
بۆیە کاتێک کە نەشتەرگەری دەکرێت، عەدەسەی سروشتی ناو چاو لادەبرێت و عەدەسەی دەستکرد لە شوێنی دادەنرێت، لە کاتی لابردنی عەدەسەی سروشتی، پێویستە بەشی دواوەی توورەکەی عەدەسە بەجێبهێڵرێت بەمەبەستی راگرتنی عەدەسە دەستکردەکە.

کاتێک هەندێک لە خانەکانی عەدەسە دروستدەبنەوە و بەرەو ناوەراستی توورەکەکە دەجووڵێن، بەمەش چینێکی سپی لەسەر عەدەسە درووست دەبێت کە زۆر جار دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بینین کە بۆ ئاسانی تێگەیشتن پێی دەگوترێت پیسبوونی عەدەسە، هەرچەندە پیس بوونیش نییە بە هۆکارێکی دەرەکی.

هەرچەندە ئەو حاڵەتە زۆر بڵاوە دوای نەشتەرگەری و لەوانەیە زوو یان درەنگ دروست ببێت، بەڵام خۆشبەختانە چارەسەری ئاسانە، کە بە جۆرێکی تایبەتی لێزەر کە پێی دەلێن یاگ لێزەر، ئەو بەشەی توورەکەی عەدەسە کە دەکەوێتە سەر رێرەوی ڕووناکی بۆ ناو چاو لادەبرێت، کە زۆربەی جار کاریگەری لاوەکی نابێت، بینینی کەسەکە دەگەڕێتەوە باری پێش دروستبوونی ئەو چینە.

لە کاتی نەشتەرگەری ئاوی سپی زگماک لە منداڵان، بەشی ناوەڕاستی تورەکەی عەدەسە لادەبرێت لە کاتی نەشتەرگەری بە مەبەستی رێگری کردن لەو گرفتە.

نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی خێلی چاو بۆ دەرەوە بەسەرکەوتووییپێش نەشتەرگەری 45 پلەی پریزم لاری هەبووعملية تعديل الحول الخارجي...
16/10/2025

نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی خێلی چاو بۆ دەرەوە بەسەرکەوتوویی
پێش نەشتەرگەری 45 پلەی پریزم لاری هەبوو

عملية تعديل الحول الخارجي بنجاخ
المريضة كانت عندها 45 درجة بریزم الحول الخارجي قبل العملية

بەکارهێنانی لێزەر لەبواری نەخۆشیەکانی چاودووەم: ڕاستکردنەوەی بینین بە لێزەرئەو جۆرە نەشتەریە سودی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی د...
26/09/2025

بەکارهێنانی لێزەر لەبواری نەخۆشیەکانی چاو

دووەم: ڕاستکردنەوەی بینین بە لێزەر
ئەو جۆرە نەشتەریە سودی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت چاویلکە لەچاو نەکەن لەکاتی هەبوونی نزیکبینی و دووربینی و لاربینی
بەشێوەیەکی گشتی نەشتەرگەرییەکی سەلامەتە، بەڵام وەکو هەر نەشتەرگەرییەکی دیکە، ئەگەری ڕوودانی ماک و ئاڵۆزبوونی هەیە.
ئەم جۆرەی نەشتەرگەری پشتت دەبەستێت بە گۆڕینی شێوەی گلێنەی چاو، بۆئەوەی ئەو تیشکانەی بەباشی ناگەنە سەر تۆڕەی چاو، بگەنە سەر ناوچەی زەردەپەل لە تۆڕەی چاو

کاندیدی باش بۆ ئەم نەشتەرگەرییە
1. باشترە تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێت یان دەرەجەی
چاوی گەیشتبێتە باری جێگیر بوون بۆ ماوەی ساڵێک گۆڕان لە دەرجەی چاوی ڕوینەدابێت.
2. هیچ جۆرە نەخۆشییەک لە گلێنەی چاوی نەبێت.
3. نەخۆشی وشکی چاوی نەبێت.
4. نەخۆشی رۆماتیزم و ئەو نەخۆشیانەی نزیکن لە رۆماتیزم (نەخۆشیە خۆییەکانی پەیوەست بە بەرگری جەستە)ی نەیبێت.
5. دەرەجەکەی بەجۆرێک زۆر نەبێت کە تەحەمولی لێزەر نەکات.
6. بینینی لە کاتی لە چاوکردنی چاویلکە باشبێت چونکە ئەگەر کەسێک بە چاویلکە باش نەبینێت بە لێزەریش باش نابێت.

بەکارهێنانی لێزەر لە بواری چارەسەری نەخۆشیەکانی چاو:یەکەم: لێزەری تۆڕەی چاو (ئارگۆن لێزەر) ئەو جۆرەی لێزەر زیاتر بۆ ئەو ...
18/09/2025

بەکارهێنانی لێزەر لە بواری چارەسەری نەخۆشیەکانی چاو:

یەکەم: لێزەری تۆڕەی چاو (ئارگۆن لێزەر)


ئەو جۆرەی لێزەر زیاتر بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە گرفت لە تۆڕەی چاویان دروستبووە بەهۆی نەخۆشی شەکرە یان گیرانی خوێنهێنەری چاو بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە ئالۆزی و ماکەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر تۆڕەی چاو.
سوودەکانی:

سەلمێنراوە کە مەترسی لەدەستدانی بینینی (کوێربوون) بەڕێژەی 50 بۆ 60 لە سەت لە کەسانی شەکرەدار کەمدەکاتەوە

خوێنبەرە نوێیەکانی تۆڕەی چاو جێگیر دەکات، ڕێگری دەکات لە ئاڵۆزییەکانی وەک خوێنبەربوونی ناو شلەی شووشەیی چاو
ئەگەری دروسبوونی ئاوی ڕەش کەمدەکاتەوە، ئەستووربوونی ناوەندی تۆڕەی چاو (زەردەپەل) کەمدەکاتەوە، هەرچەندە بۆ ئەمە لێدانی دەرزی کاریگەرترە

مەترسیەکانی:
هیچ کردارێکی پزیشکی بێ زیانی لاوەکی نییە، بەڵام هەر کردارێک وەکو چارەسەر لەلایەن ناوەندە تەندروستیە جیهانیەکان پەسند کرابێت، کاریگەریە ئەرێنیەکانی زیاترن لە مەترسیەکانی، ئارگۆن لێزەریش بێ مەترسی نییە، بەڵام کاتێک پێویست بێت ئەنجامدانی لێزەرەکە زۆر باشترە لە ئەنجامنەدانی، چونکە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەدەستدانی بینین نەخۆشی شەکرەیە
بۆیە هەرکاتێک پزیشکەکەت گوتی پێویستت بەلێزەرە، دودڵ مەبە لە کردنی
مەترسیەکانی ئەمانەن:
کەمبوونەوەی پانتایی بینین
کەمبوونەوەی بینینی شەوانە
هەندێک جار دەبێتە هۆی ئەستووربوونی تۆڕەی چاو
بەرکەتن بە ناوچەی زەردەپەل بە نادەست
بە دەگمەن دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی ناو شلەی شوشەیی چاو.

https://www.facebook.com/share/p/19mbgkUR2F/
07/09/2025

https://www.facebook.com/share/p/19mbgkUR2F/

ئەم ئێوارەیە مانگگیران روودەدات، بۆ چاو ئاساییە، بەڵام ئایا بۆ خانمانی دووگیان خراپە؟
لێرەوە بزانە 👇👇👇

https://www.facebook.com/share/p/16xRXSGRNU/
07/09/2025

https://www.facebook.com/share/p/16xRXSGRNU/

دڵ لە دڵ مەدەن و بە کەیفی خۆتان سەیری مانگگیران بکەن؛ دکتۆرێکی پسپۆڕ بە ئاڤای گوت: دیاردەی مانگگیران پێچەوانەی خۆرگیران زیانی بۆ تۆڕی چاو نییە و دەتوانن سەیری بکەن بەبێ چاویلکەی پارێزیی چاو

نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی خێلی چاو بۆ دەرەوە بە سەرکەوتووییپێشتر نەشتەرگەری ئەنجام دابوو لە شارێکی عێراق اجراء عملية تعديل...
28/08/2025

نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی خێلی چاو بۆ دەرەوە
بە سەرکەوتوویی
پێشتر نەشتەرگەری ئەنجام دابوو لە شارێکی عێراق

اجراء عملية تعديل الحول الخارجي بنجاخ

بەکارهێنانی قەترە بەمەبەستی ڕزگاربوون لە چاویلکەی خوێندنەوەدەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمەریکی دەرمانێکی پەسەند کرد کە بەکار...
17/08/2025

بەکارهێنانی قەترە بەمەبەستی ڕزگاربوون لە چاویلکەی خوێندنەوە

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمەریکی دەرمانێکی پەسەند کرد کە بەکاربهێنرێت بۆ باشتربوونی بینینی نزیک بۆ ئەو کەسانەی توانای خوێندەوەو بینینی شتی وورد لەدەستدەدەن بەهۆی هەڵکشانی تەمەن کە عادەتەن دوای تەمەنی 40 ساڵی دەستپێدەکای

بیلبیلەی چاو بچووک دەکاتەوە بە گرژکردنی ماسولکەکانی ڕەنگینەی چاو کار دەکات، دەبێتە هۆی باشترکردنی توانای بینینی نزیک

پێکهاتەی چالاک لە دڵۆپەکانی VIZZ 1.44% بریتییە لە aceclidine کە بەرهەمێکی پەسەندکراوەی FDA و

ئەم دەرمانە هەرسێ قۆناغەکەی بڕیوە کە پێویستن بۆ پەسەندکردنی لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمەریکی

کاریگەری قەترەکە دوای 30 خولەک لە تێکردنی دەرکەوتووە و لە 3 بۆ 10 کاتژمێر کاریگەری لەسەر بەکارهێنەران ماوەتەوە

کاریگەریە نەرێنییەکانی ئەم قوترەیە:

گلەیی باو لە نێوان بەشداربووانی توێژینەوەکان بریتی بوون لە خورانی چاو (20%)، بینینی کاڵ (16%)، و سەرئێشە (13%). هەروەها هەندێک لە بەشداربووان سووربوونەوەی پێڵوی چاو (8%) سووربوونەوی چاو (7%)

تێبینی:
ئەم قەترەیە تەنها بۆ ئەو کەسانە کەلکی هەیە کە بەهۆی هەڵکشانی تەمەن بینینی نزیکیان خراپ بووە ئەم قەترەیە ئەو کێشەیە بە یەکجاری چارەسەر ناکات تەنها بۆ ماوەی چەند سعاتێک کاریگەری دەمێنێتەوە دوای تێکردنی قەترەکە

ئەم قەترەیە جۆرەکانی دیکەی چاوکزی چارەسەر ناکات
ئەم قەترەیە لە کۆتایی ئەمساڵ لە ئەمەریکا بۆ کارهێنان بەردەست دەبێت جارێ لە هیچ شوێنێک بەکارنایەت

پێشتریش قەترەی دیکە بەکارهاتووە بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام کاریگەری کەمتر بووە

سەرچاوە:؛ مێدسکەیپ

15/08/2025
دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشیەکانی چاو جۆرە جیاوازەکانی نەشتەرگەری چاونەشتەرگەری چاو بە لێزەر07511242397
18/07/2025

دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشیەکانی چاو
جۆرە جیاوازەکانی نەشتەرگەری چاو
نەشتەرگەری چاو بە لێزەر

07511242397

سیمپۆزیەمی تایبەت بە نەخۆشی و نەشتەرگەریەکانی چاو لە ئوتێل ڕادیسۆن-  هەولێر
10/07/2025

سیمپۆزیەمی تایبەت بە نەخۆشی و نەشتەرگەریەکانی چاو لە ئوتێل ڕادیسۆن- هەولێر

09/07/2025

چەند زانیاریەک دەربارەی ئاوی سپی لە ڕووداوی تەندروستی

Address

Irbil
44001

Opening Hours

Monday 15:30 - 19:45
Tuesday 15:30 - 19:45
Wednesday 15:30 - 19:45
Saturday 15:30 - 19:45
Sunday 15:30 - 19:45

Telephone

+9647511242397

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی/پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو-اختصاص العيون posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category