Floria Laboratory تاقیگەی پزیشکی فلۆریا

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Floria Laboratory تاقیگەی پزیشکی فلۆریا

Floria Laboratory  تاقیگەی پزیشکی فلۆریا Medical laboratory
(1)

30/03/2026

کوردی - عربي

پەیوەندی نێوان کالسیۆم و ڤیتامین دی (D)
ئەم دووانە وەک "کلیل و قوفڵ" وان؛ ڤیتامین D کلیلی چوونە ناوەوەی کالسیۆمە:
- هەڵمژین: ڕیخۆڵە ناتوانێت کالسیۆم لە خۆراکەوە هەڵبمژێت ئەگەر ڤیتامین D بەردەست نەبێت.
- کاریگەری: ئەگەر کالسیۆم زۆر بخۆیت بەڵام ڤیتامین دی (D)ت کەم بێت، جەستە ناچار دەبێت کالسیۆم لە ئێسکەکانت دەربهێنێت بۆ ڕێکخستنی کارەکانی تری جەستە، ئەمەش دەبێتە هۆی پووکانەوەی ئێسک.

ــــــــــــ

العلاقة بين الكالسيوم وفيتامين دي D
يُشبه هذان العنصران "المفتاح والقفل"؛ ففيتامين دي D هو المفتاح لامتصاص الكالسيوم:
- الامتصاص: لا تستطيع الأمعاء امتصاص الكالسيوم من الطعام في حال عدم توفر فيتامين دي D.
- الآثار: إذا تناولت كمية كبيرة من الكالسيوم مع كمية قليلة من فيتامين دي D، يضطر الجسم إلى سحب الكالسيوم من العظام لتنظيم وظائفه الحيوية الأخرى، مما قد يؤدي إلى هشاشة العظام.

تاقیگەی فلۆریا:
📍هەولێر - برایەتی شەقامی 40 مەتری، نێوان ترافیکی هۆڵی زەردو ترافیکی کۆک، تەنیشت مۆتێلی ئالاوە.
📞: 07503652018

#فەحس #نۆرینگە #فحص #زانیاری

26/03/2026

كوردی - عربي

کەمی ئاسن لە منداڵدا، کاریگەری لەسەر ئاستی زیرەکی و خوێندنیان.

کەمی ئاسن لە منداڵدا بەم شێوەیە کار دەکاتە سەر مێشک و خوێندن:
- لاوازی تەرکیز: منداڵەکە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ سەرنجی لەسەر وانەکانی بێت و زوو بێزار دەبێت.
- کەمی زیرەکی: گەشەی دەمارەکانی مێشک خاو دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی تێگەیشتن و زیرەکی.
- کێشەی یادەوەری: منداڵەکە زانیارییە نوێیەکانی زوو بیر دەچێتەوە و لەبەرکردنی وانەکانی بۆ قورس دەبێت.
- ماندوویەتی بەردەوام: بەهۆی کەمبوونی ئۆکسجین بۆ مێشک، منداڵەکە هەمیشە هەست بە تەمەڵی و خەواڵوویی دەکات لە ناو پۆلدا.

تاقیگەی فلۆریا:
📍هەولێر - برایەتی شەقامی 40 مەتری، نێوان ترافیکی هۆڵی زەردو ترافیکی کۆک، تەنیشت مۆتێلی ئالاوە.
📞: 07503652018

ــــــــــــــ

تأثیر نقص الحديد لدى الأطفال على ذكائهم وتحصيلهم الدراسي.

يؤثر نقص الحديد لدى الأطفال على الدماغ والتعلم كما يلي:
- ضعف التركيز: لا يستطيع الطفل التركيز لفترات طويلة ويشعر بالملل سريعًا.
- انخفاض مستوى الذكاء: يُبطئ نمو الأعصاب في الدماغ، مما يؤدي إلى انخفاض مستوى الفهم والذكاء.
- مشاكل في الذاكرة: ينسى الطفل المعلومات الجديدة بسرعة ويجد صعوبة في حفظ الدروس.
- إرهاق مستمر: بسبب نقص الأكسجين في الدماغ، يشعر الطفل بالكسل والنعاس الدائمين في الصف.

📍اربيل - شارع برایتي 40 متري،
بين ترافیك قاعة هولي زرد و ترافيك كوك، بجانب موتيل الاوة.
📞: 07503652018
#ئاسن #زانیاری #فحص #تاقیگە

25/03/2026

بۆچی ڕەنگی میز دەگۆڕێت؟ هەر ڕەنگێک ئاماژەیە بۆ چ کێشەیەکی تەندروستی.
- ڕەنگی زەردی کاڵ یان بێڕەنگ: نیشانەی ئەوەیە جەستەت بڕێکی زۆر ئاوی وەرگرتووە و تەندروستە، بەڵام ئەگەر زۆر بێڕەنگ بێت، ڕەنگە نیشانەی زیادەڕۆیی بێت لە خواردنەوەی ئاودا.
- ڕەنگی زەردی تۆخ: نیشانەیەکی ڕوونی کەمیی ئاوە (Dehydration). جەستەت پێویستی بە شلەمەنی زیاترە بۆ ئەوەی پاشماوەکان بە باشی فڕێ بدات.
- ڕەنگی پرتەقالی: دەکرێت بەهۆی خواردنی هەندێک دەرمان (وەک دژە هەوکردنەکان) یان ڤیتامینەکان بێت. وە هەندێک جار ئاماژەیە بۆ بوونی کێشە لە جگەر یان کناڵەکانی زەرداو، بەتایبەت ئەگەر پاشماوەی جەستە (پیسایی) ڕەنگی کاڵ بووبێتەوە.
- ڕەنگی سوور یان پەمەیی: ئەمە مەترسیدارترین ڕەنگە ئەگەر بەهۆی خواردنی (وەک چەوەندەر یان شاتوو) نەبێت. دەکرێت ئاماژە بێت بۆ بوونی خوێن کە لە ئەنجامی هەوکردنی تورەکەی میز، بەردی گورچیلە.
- ڕەنگی قاوەیی تۆخ (وەک چای): زۆربەی کات ئاماژەیە بۆ تێکچوونی توندی جگەر یان وشکبوونەوەی زۆر توندی جەستە. وە هەندێک دەرمانی دژە بەکتریا ئەم ڕەنگە دروست دەکەن.
- ڕەنگی شین یان سەوز: زۆر دەگمەنە و زۆربەی کات بەهۆی بۆیە دەستکردەکانی ناو خۆراک، یان هەندێک دەرمانی تایبەت و پشکنینی پزیشکییەوەیە. لە حاڵەتی زۆر دەگمەندا نیشانەی جۆرە بەکتریایەکی ناو کۆئەندامی میزە.
- ڕەنگی لێڵ یان کەفاوی: ئەگەر میزەکەت لێڵ بوو، نیشانەی هەوکردنی کۆئەندامی میزە. ئەگەر زۆر کەفاوی بوو، ڕەنگە نیشانەی دزەکردنی پرۆتین بێت لە گورچیلەکانەوە، کە پێویستی بە پشکنین هەیە.

تاقیگەی فلۆریا:
📍هەولێر - برایەتی شەقامی 40 مەتری، نێوان ترافیکی هۆڵی زەردو ترافیکی کۆک، تەنیشت مۆتێلی ئالاوە.
📞: 07503652018

#میز #زانیاری #تەندروستی #فحص #تاقیگە

23/03/2026

پشکنینی میزی ماڵەوە بەرامبەر پشکنینی خوێن (HCG)

هۆرمۆنی (HCG) لە کاتی دووگیانیدا دەردەدرێت، بەڵام شێوازی دەستنیشانکردنیان جیاوازە:
- پشکنینی میز (Qualitative): تەنها پێت دەڵێت دووگیانیت یان نا (بەڵێ/نەخێر). پێویستی بە بڕێکی زۆری هۆرمۆنەکە هەیە بۆیە زۆرجار دەبێت چەند ڕۆژێک لە دوای دواکەوتنی سووڕی مانگانە بکرێت.
- پشکنینی خوێن (Quantitative): زۆر وردترە و دەتوانێت بڕی وردی هۆرمۆنەکە لە خوێندا بپێوێت. ئەم پشکنینە دەتوانێت تەمەنی کۆرپەلە دیاری بکات و زۆر زووتر (تەنانەت پێش دواکەوتنی سووڕی مانگانە) دووگیانی ئاشکرا بکات.

تاقیگەی فلۆریا:
📍هەولێر - برایەتی شەقامی 40 مەتری، نێوان ترافیکی هۆڵی زەردو ترافیکی کۆک، تەنیشت مۆتێلی ئالاوە.
📞: 07503652018

#خانمان #فەحس #نۆرینگە #فحص #زانیاری

19/03/2026

جەژنی رەمەزان و سەڕی ساڵی ٢٧٢٦ کوردیتان پیرۆز بێت لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو کورد و کوردستانیان دەکەین .
لەم ڕۆژە تایبەتانەدا کە لەگەڵ خێزان و دۆستانتان جەژن دەگێڕن، تاقیگەکەمان لە خزمەت چارەخوازان دەبێت لە سێیەم رۆژی جەژنەوە.
هیواخوازین ئەم جەژن و نەورۆزە پر بێت لە ئارامی و سەلامەتی و ئازادی بۆ گەلی کورد .

عيدكم سعيد وأيامكم كلها عيد، تقبل الله طاعاتكم وأتم عليكم فرحتكم وكتب لكم الخير في كل خطوة، كل عام وأنتم بخير.
بمناسبة هذه الأيام السعيدة و فرحتکم مع العائلة والأصدقاء، يسعد مختبرنا أن يستقبل مراجعيه الكرام ابتداءً من ثالث أيام العيد

#جەژن #عيد #بەهار #جەژنانە #کوردستان

19/03/2026

اللهم تقبل منا الصيام والقيام وصالح الأعمال

#جەژن #عيد #بەهار #جەژنانە #کوردستان

17/03/2026

زینک (Zinc): ڕۆڵی لە بەهێزکردنی بەرگری و تەندروستی قژ و پێست
زینک یەکێکە لە توخمە هەرە سەرەکییەکان بۆ کارکردنی زیاتر لە 300 ئەنزیم لە جەستەدا.
بۆ بەرگری لەش، وەک سەربازێک وایە کە یارمەتی گەشەی خڕۆكە سپییەکانی خوێن دەدات و ڕێگری لە زۆربوونی ڤایرۆسەکان دەکات.
زینک ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە نوێبوونەوەی خانەکان و چاککردنەوەی شانە تێکچووەکان؛ کەمییەکەی دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ و درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان.
وە یارمەتی ڕێکخستنی چەوری پێست دەدات و ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکات.
باشترین سەرچاوەکانیش بریتین لە گۆشتی سوور، پاقلەمەنییەکان، و چەرەسات.

تاقیگەی فلۆریا:
📍هەولێر - برایەتی شەقامی 40 مەتری، نێوان ترافیکی هۆڵی زەردو ترافیکی کۆک، تەنیشت مۆتێلی ئالاوە.
📞: 07503652018

#زینك #زانیاری #نۆرینگە #فحص #تاقیگە

17/03/2026

پشكنینی TORCH پشکنینێکی خوێنە
کە پشکنینی کۆمەڵێک هەوکردن دەکات
کە دەتوانرێت لە کەسێکی دووگیانەوە بگوازرێتەوە بۆ کۆرپەکەی.

کورتکراوەی پیتەكان ئاماژەیە بۆ:
- پیتی T - ناسراوە بە نەخۆشی پشیلە Toxoplasmosis.
- پیتی O - ئاماژەیە بۆ Other واتە ئەوانی تر (وەک سفلیس، مێكوتە).
- پیتی R - سورێژە Rubella.
- پیتی C - ڤایرۆسی Cytomegalovirus (CMV).
- پیتی H - ئەو ڤایرۆسەی توشی تامیسکەت دەکات Herpes Simplex (HSV).

مەبەست لە پشکنینەکە زوو دەستنیشانكردنی ئەم هەوکردنانەیە بۆ ئەوەی چارەسەرکردن دەست پێبکرێت بۆ ڕێگریکردن لە کەموکوڕی لەدایکبوون یان کێشەی تەندروستی تر لە کۆرپە.

پشکنینەکە بەدوای جۆرە جیاوازەکانی دژەتەن دەگەڕێت تا بزانرێت ئایا هەوکردنێکی ئێستا یان ڕابردوو هەیە.

هەموو ئەم پشكنینانە لە تاقیگەی فلۆریا بەردەستن

تاقیگەی فلۆریا:
📍هەولێر - برایەتی شەقامی 40 مەتری، نێوان ترافیکی هۆڵی زەردو ترافیکی کۆک، تەنیشت مۆتێلی ئالاوە.
📞: 07503652018

#میز #زانیاری #تەندروستی #فحص #تاقیگە

چالاکی قوتابیانی بەشی بایۆلۆجی پزیشکی(بایۆمێدیکال) لە کۆلێژی جیهان بە پالپشتی تاقیگەکەمان هەلسان ئەنجامدانی کۆمەلێک چالا...
17/03/2026

چالاکی قوتابیانی بەشی بایۆلۆجی پزیشکی(بایۆمێدیکال) لە کۆلێژی جیهان بە پالپشتی تاقیگەکەمان هەلسان ئەنجامدانی کۆمەلێک چالاکی پزیشکی و چەند پشکنینێکی خۆرایی لە مانگی پیرۆزی رەمەزان

16/03/2026

پەیوەندی نێوان بەرزی چەوری و ڕەقبوونی دەمارەکان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری خوێن (بەتایبەت کۆلیستڕۆڵی ناتەندرووست LDL) هۆکاری سەرەکییە بۆ ڕەقبوونی دەمارەکان (Atherosclerosis):
- کاتێک بڕی چەوری لە خوێندا زیاد دەکات، ئەم چەورییە لەسەر دیواری ناوەوەی خوێنھێنەرەکان دەنیشێت.
- بە تێپەڕبوونی کات، چەورییە نیشتووەکان لەگەڵ ماددەی تر یەکدەگرن و چینێکی ڕەق دروست دەکەن.
- ئەم چینە ڕەقە دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی کونی دەمارەکان، ئەمەش ڕێگری دەکات لەوەی خوێن بە ئاسانی هاتوچۆ بکات.
- نیشتنی چەوری و کالسیۆم وا دەکات دیواری دەمارەکان ڕەق ببن و ئەو نەرمونیانییەی جاران مابوو لەدەستی بدەن.
- ئەم ڕەقبوونە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئەگەری جەڵتەی دڵ یان مێشک زیاد دەکات، چونکە دەمارەکە چیتر ناتوانێت بڕی پێویست ئۆکسجین بگەیەنێتە ئەندامەکان.

تاقیگەی فلۆریا:
📍هەولێر - برایەتی شەقامی 40 مەتری، نێوان ترافیکی هۆڵی زەردو ترافیکی کۆک، تەنیشت مۆتێلی ئالاوە.
📞: 07503652018

#تەندرووستی #پزیشكی #نۆرینگە #فحص #زانیاری

14/03/2026

ئایا دەزانیت بەڕۆژووبوون کۆمەڵێک کاریگەری لەسەر ڕۆژووەوان هەیە؟
بەشێک لە کاریگەریەکان بریتین لەوەی کە:
1. ڕۆژووگرتن یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات، ئەمەش وا دەکات خوێنبەرەکان باشتر بتوانن بکشێن و گرژ ببنەوە.
2. وە دەبێتە هۆی ڕزگاربوون لە کێشی زیادەی جەستە، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن.
3. وە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی هۆرمۆنەکانی فشار/سترێس (وەک ئەدریناڵین)، ئەمەش یارمەتی حەسانەوەی جەستە و دابەزاندنی لێدانی دڵ دەدات.
4. ڕۆژوو یارمەتی جەستە دەدات لە ڕێگەی گورچیلەکانەوە لە شلەمەنی و خوێی زیادە ڕزگاری ببێت، ئەمەش پەستانی سەر خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
5. ڕێکخستنی ئاستی شەکر و ئەنسۆلین لە کاتی ڕۆژوودا، کاریگەری ئەرێنی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی دڵ و دەمارەکان هەیە.
6. کەشوهەوای ڕۆحی و ئارامیی مانگی ڕەمەزان ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە کەمکردنەوەی ئەو پەستانەی کە بەهۆی دڵەڕاوکێ و ماندوویەتی دەمارییەوە دروست دەبێت.

تاقیگەی فلۆریا:
📍هەولێر - برایەتی شەقامی 40 مەتری، نێوان ترافیکی هۆڵی زەردو ترافیکی کۆک، تەنیشت مۆتێلی ئالاوە.
📞: 07503652018

#تەندرووستی #پزیشكی #نۆرینگە #فحص #زانیاری

Address

Brayaty 40 Meters Street
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 23:00
Tuesday 08:00 - 23:00
Wednesday 08:00 - 23:00
Thursday 08:00 - 22:00
Saturday 08:00 - 23:00
Sunday 08:00 - 23:00

Telephone

+9647503652018

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Floria Laboratory تاقیگەی پزیشکی فلۆریا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Floria Laboratory تاقیگەی پزیشکی فلۆریا:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category