Pzishkan :: پـزیشکـان

Pzishkan :: پـزیشکـان په‌یجێكی پزیشكی و ته‌ندروستی گشتییه‌، گرنگی ده‌دات ? ئه‌م په‌یجه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پزیشك و خوێندكاری كۆلێژی پزیشكییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرێت ...

پێش چه‌ند رۆژێك دكتۆر عه‌لی جه‌باری، له‌ناو فرِۆكه‌یه‌ك ده‌بێت و به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌پڕ له‌ فڕۆكه‌كه‌دا د...
05/10/2022

پێش چه‌ند رۆژێك دكتۆر عه‌لی جه‌باری، له‌ناو فرِۆكه‌یه‌ك ده‌بێت و به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌پڕ له‌ فڕۆكه‌كه‌دا داوای دكتۆرێك ده‌كرێت، باری ته‌ندروستی سه‌رنشینێكی فڕۆكه‌كه‌ له‌مه‌ترسیدایه‌، دكتۆر عه‌لی به‌ده‌نگیانه‌وه‌ ده‌چێت و ده‌توانێت سه‌رله‌نوێ دڵی ببووژێنێته‌وه‌و به‌ئاسانی ده‌كه‌وێته‌وه‌ هه‌ناسه‌دان، پاشان ئۆكسجین بۆ ده‌به‌ستن.

هه‌ر له‌ فڕۆكه‌كه‌دا جارێكی دیكه‌ ژنه‌ گه‌نجه‌كه‌، دووباره‌ دڵی له‌ لیدان ده‌كه‌وێته‌وه‌ ، دكتۆر عه‌لی جارێكی دیكه‌ش ده‌ستبه‌رداری نابێته‌وه‌ . بۆ جاری دووه‌م دڵی ده‌بووژێنێته‌وه‌و هه‌ر یه‌كسه‌ریش داوا له‌ تیمی فڕۆكه‌كه‌ ده‌كات ، له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ، ئه‌مبوڵانس ئاماده‌ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ، هه‌ر یه‌كسه‌ر له‌ فڕۆكه‌خانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بووژانه‌وه‌ی دڵ بگوازرێته‌وه‌ .

پاش دابه‌زینی فڕۆكه‌كه‌، ژنه‌ گه‌نجه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ده‌ستی كیژه‌ چكۆلانه‌كه‌ی ده‌گرێت و به‌ره‌و ده‌رگای فڕۆكه‌كه‌ ده‌ڕوات، وه‌ك دكتۆر عه‌لی ده‌ڵێت، ئه‌م دیمه‌نه‌، به‌ گه‌وره‌ترین خه‌ڵات ده‌زانم، كاتێك دایك ده‌بینێت ده‌ستی خستۆته‌ ناو ده‌ستی كیژه‌ بچكۆلانه‌كه‌یه‌وه‌.

کاتێک لەخۆتەوە فیشەک بە تاریکیەوە دەنێیت!.
04/10/2022

کاتێک لەخۆتەوە فیشەک بە تاریکیەوە دەنێیت!.

"ئایا ڤاکسینە چینییەکە لە خۆمان بدەین؟"د. زانا ئەحمەدپزیشکى پسپۆڕى هەناوئەمە ئەو پرسیارەیە کە چەند ڕۆژێکە لەلایەن چە...
08/03/2021

"ئایا ڤاکسینە چینییەکە لە خۆمان بدەین؟"

د. زانا ئەحمەد
پزیشکى پسپۆڕى هەناو

ئەمە ئەو پرسیارەیە کە چەند ڕۆژێکە لەلایەن چەند هاوڕێیەکى ئازیزمەوە لێم دەکرێت. پێم خۆش بوو دواى دڵنیا بوونەوەى زیاتر لە زانیارییەکان، بە نووسینێک بڵاوى بکەمەوە، تا بگات بە کەسانى تریش. ئەوەش بڵێین خۆی لە ئەسڵدا دوو ڤاکسینن بە ناوەکانی Sinopharm و Sinovac.
- ئەگەرچی بۆ شەخسی خۆم جێى گومان نییە، بەڵام ئەگەر کەسێک گومانێکى هەبێت لەوەى شتى خراپ لە ڤاکسینەکە کرابێت، دەکرێت بەوە دڵنیا بێتەوە کە چین کردبوویە پێشمەرج کە لەو پێنج هەزار ژەمە هەزارى بدرێتە ئەو هاوڵاتییە چینییانەى لە هەرێم دەژین، جا ناکرێت شتی خراپ لە هاوڵاتیی خۆیان بدەن.
- بە شێوەیەکى گشتى تەنها حکوومەتەکان مامەڵە بە پێکوتەوە دەکەن، بۆیە دوو ڕۆژی تر هى باشتر لە بازاڕ دەست ناکەوێت.
- لە مانگى حەوتى ساڵى ڕابردووە بەکار دەهێنرێت، تا ئێستا کاریگەریی نەرێنیی زۆر خراپی دەرنەکەوتووە.
- تا ئێستا زیاد لە 43 ملیۆن دەرزی لەو پێکوتەیە لە خەڵکى دراوە.
- لە زیاد لە 27 وڵات بەکار دەهێنرێت، لەنێویاندا چین، دۆمنیک، ئێران، تورکیا، ئوردن، لوبنان، بەحرێن.
- لە وڵاتێکى پێشکەوتوو و پڕ ڕەفاهیەتى وەک ئیمارات، ئەم ڤاکسینە وەردەگیرێت.
- هەزاران کەسایەتیی ناودار و داراى وەک محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم وەریان گرتووە.
- کاریگەرییەکەى 70% بەسەرەوەیە.
- بەڵام تا ئێستا مۆڵەتى بەکارهێنرانى لەلایەن ڕێکخراوەکانى WHO و FDA پێنەدراوە.
- بەهۆى ئەوەى بەپێچەوانەى پێکوتەکانى تر کە ساردکەرەوەى زۆر تایبەتیان دەوێت و زۆر بە ئاسانى تێکدەچن، ئەمەیان وا نییە، بۆیە ئەگەرى ئەوەى تا وەرى دەگرین تێک چووبێت، زۆر کەمە.
- تا ئێستا عێراق تەنها گرێبەستى لەگەڵ چیندا کردووە، بۆیە تا ئێستا ئەگەرى ئەوە نییە هی وڵاتانى تر بکڕێت.
- ئەگەر دەڵێیت تووش بووم و بەرگریم پەیدا کردووە، مەرج نییە بەرگرییەکەت هێشتا مابێت.
- مەڵێ ئەگەر تووش بووم لە خۆمى دەدەم، پێکوتە ڕۆڵى نییە لە چارەسەرى نەخۆشیدا، ڕۆڵی هەیە لە ڕێگرى کردن لە نەخۆشى.
- ناتوانرێت لە دانى سادەترین دەرمان و چارەسەردا، گەرەنتیی ئەوە بدرێت کەسێک زیانى پێناگات.
- ئەو خانمانەى دووگیانن یان بە نیازى دووگیان بوونن لە ئایندەیەکى نزیکدا یان شیر دەدەنە منداڵ، هەروەها کەسانى خوار تەمەن هەژدە ساڵ و ئەوانەى بەرگرییان لاوازە، نابێت وەری بگرن.
- وەرگرتنى پێکوتەکە گەرەنتیی تووش نەبوون بە کۆڕۆنات ناداتێ، بەتایبەت لە ڕۆژانى سەرەتادا، بۆیە نابێت ماسک پۆشین و پاراستنى دووریی کۆمەڵایەتى و ... هتد فەرامۆش بکەیت.
- شتێکى ئاسایی و چاوەڕوانکراوە لە هەفتەى یەکەمدا هەست بە (تا، ژانەسەر، ئازار لە شوێنى دەرزی لێدانەکە، ئازارى جومگە، سکچوون و ڕشانەوە، لەرزین و ئازارى ماسوولکە) بکەیت. بەڵام بە مەرجێک ئەو نیشانانە سووک بن، ئەگەر توند بوون، دەبێت ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.
- پێکوتەکە بە دوو ژەم -کە سێ هەفتەیان لەنێواندا بێت- و لەڕێی ماسوولکەوە وەردەگیرێت.
- ئەگەر لە کاتى خۆیدا ژەمەکەى دووەم وەرنەگریت، سوودێکى وا لە پێکوتەکەى یەکەمیش وەرناگریت.
- ئەگەر پێکوتەى ترى وەک ئەنفلۆنزای ئاساییت وەرگرتووە، نابێت تا چوار هەفتە، ئەم پێکوتەیە وەربگریت.
- ئەگەر پێکوتەیەکى دیکەى کۆڕۆنات وەرگرتبێت، نابێت ئەمەیان وەربگریت، ئەمەشیان وەربگریت، نابێت ئەوانى تر وەربگریت.
- ژەمى بەردەست لێى کەمە و داواکاریش لەسەرى زۆرە، بۆیە کە بەرت کەوت وەرینەگریت، زۆر زەحمەتە جارێکى تر بەرت بکەوێتەوە.
- بەش بە حاڵى خۆم، هێشتا سرەم نەهاتووە، ئەگەر نا هەر زۆر زوو ناوم نووسیوە بۆ وەرگرتنى، سرەم بهاتایە، وەرم دەگرت ئینجا ئەمانەم دەنووسی!..

دکتۆرێکی هاوڕێ و هاوپیشەی وەزیری تەندروستی نامەیەک بۆ وەزیری تەندروستی دەنێرێت :: بەڕێز: وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردست...
29/11/2020

دکتۆرێکی هاوڕێ و هاوپیشەی وەزیری تەندروستی نامەیەک بۆ وەزیری تەندروستی دەنێرێت ::

بەڕێز: وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان
بەڕێز: بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر

من، د.ئارام حەسەن عەبدولڕەحیم، پزیشکی پسپۆڕی تیشک لە نەخۆشخانەی گشتیی (بلێ)، لەڕێی ئەم پۆستەوە ڕایدەگەیەنم کە جگە لە مووچە، هیچ سەرچاوەیەکی تری داهاتم نییە. حاڵی حازر، پارەی بەنزینم نییە پێی بچمە دەوام. بۆیە، لێرەوە ڕایدەگەیەنم، ڕۆژی چوارشەممە ناچمە دەوام. ئامادەم هەموو بەرپرسیارییەتییەکی ئەم بڕیارەم هەڵگرم.

هاوپێچ:
وێنەیەکی من و بەڕێزان وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی، ئەو سەردەمەی هەموومان تەلەبە بووین.

وەک پزیشکێک، پێنج زانیارییم لێوەرگرە:١-لەبیر مەکە، پزیشک توانای چارەسەری ھەموو شتێکی نەبووە و نییە!٢-بوونی متمانەی تەواو...
30/08/2020

وەک پزیشکێک، پێنج زانیارییم لێوەرگرە:

١-لەبیر مەکە، پزیشک توانای چارەسەری ھەموو شتێکی نەبووە و نییە!

٢-بوونی متمانەی تەواو بە پزیشکەکەت، بەشێکی زۆری وەڵامی ئیجابیی نەخۆشییەکەتە.

٣-ھەموو پزیشکێکی خاوەن ڕەوشتیی پزیشکیی، حەز بە چاکبوونەوە و باشتربوونی نەخۆشەکەی دەکات.

٤-پزیشک و پیشەی پزیشکیی بۆ خزمەتی مرۆڤایەتییە، بەڵام پیشەیەکە وەک ھەموو پیشەیەکی تر و گوزەرانی پزیشک بەندە لەسەر پیشەکەی.

٥-لەسەرتاسەری جیھاندا لە ھەموو بوارەکانی پزیشکیی ئەکادیمیی باوەڕپێکراو، زیاتر لە ٪٨٥ی پزیشکان ھەمان ئاستی زانستیی و پیشەییان ھەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە خیبرەی ڕۆژانە و بوونی سیستەمێکی تۆکمە و پێداویستیی تەواوی پزیشکییە کە وا دەکات ٪١٥ کەی تر جیاوازبن.

دکتۆر زانا دزەیی

نامەیەکی بەپەلەدکتۆر یاسین پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار ئەمڕۆ کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا. دکتۆر یاسین خاوەنی بڕوانامەی...
12/08/2020

نامەیەکی بەپەلە

دکتۆر یاسین پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار ئەمڕۆ کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا. دکتۆر یاسین خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرابوو لە نەشتەرگەی مێشک و بڕبڕەی پشت و دەمارەکان، لەماوەی ڕابردوودا و لەلایەن پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانەوە لەسەر مردنی خزمێکی کە لەڕووداوێکی هاتووچۆدا بە سەختی برینداربووبوو بێ گەڕانەوە بۆ بۆچوونی زانستیی پزیشکیی و پزیشکیی دادوەری ڕووبەڕووی هێرشکی ناڕەوا بوووویەوە وناوی زڕێندرا و تیرۆری کەسایەتییە زانستییەکەی کراو بەر لە مەرگە جەستەییەکەی کەوتە بەرهێرشی کوشتن و تیرۆری مەعنەویی. کۆمێنت و نووسین و جنێونامەیەکی زۆری بۆ نێردرا لەسەرپۆستی ئەو پارلەمانتارە. بە سروشت دکتۆر یاسین کەسێکی بێ کێشەو هێمن و لەسەرخۆبوو، ئەو دوایین کەس بوو کە دەبوو خۆی بکوژێت، دیاربوو بەرگەی ئەو هەموو سوکایەتییە ناگرێت کە پێیدەکرێت. بەداخەوە ئمڕۆ هەواڵی خۆکوشتنی بڵاو بوویەوە. وەک پزیشکانی کوردستان داواکارین لە سەندیکای پزیشکان لێکۆلینەوەی ورد و جیددی لە هۆکاری خۆکوشتنەکەی بکات و جێکەوت و لێکەوتەکانی نووسراوی ئەو پەرلەمانتارە لەسەر دۆخی دەروونی دکتۆر یاسیین بخاتەڕوو تالە ڕێگایەوە لانی کەمی ماف بۆ خانەوادی خوالێخۆشبوو و بەتایبەتی و پزیشکان بە گشتیی بگەڕێتەوە.

پزیشکانی کوردستان

06/08/2020

من لە ژیانمدا دەستم بەر شوشەی مەشروباتیش نەکەوتووە، تەنانەت هیچ هاوڕێیەکی مەشروب خۆریشم نیە.
بەڵام وەکو موسڵمانێک واجبە لەسەرم بەرگری لە ستەملێکراو بکەم ئەگەر چی موسڵمانیش نەبێت.
٭٭٭
مەشروب خواردنەوە بەپێی ئاینی ئیسلام حەرامە، سزای دونیایی نیە هەتا ئەو کاتەی لە شوێنی گشتیدا دەخورێتەوە یان زیانی هەبێت بۆ دەوروبەری.
هیچ کارمەندێکی خەلافەتی ئیسلامی نەگەڕاوە ماڵ بە ماڵ تا بزانێت کێ مەشروب دەخواتەوە و سزای بدەن، واتە هەموو کەس لە ماڵی خۆیدا ئازادە چۆن ئەژی.
خانەی پزیشکان (دار الأطباء) هەمان حوکمی ماڵی هەیە، چونکە شوێنی پشوودانی دکتۆرە نەک دەوام کردن.
٭٭٭
لە دوو حاڵەتدا بۆت هەیە سزای کارمەند و پزیشک بدەیت کە مەشروبی خواردبێتەوە:
١- ئەگەر لە شوێنی دەوام بخواتەوە
٢- ئەگەر لە شوێنی تایبەتیش بخواتەوە بەڵام بە مەستی و سەرخۆشی دەوام بکات.
بەڵام ئەو کەسەی جاسوسی بەسەر ژیانی تایبەتی خەڵکیەوە دەکات لە هەموو حاڵەتێکدا شایانی سزادانە.
ناتوانین بە هەموو مەشروب خۆرێک بڵێین بەدڕەوشت، بەڵام هەموو جاسوسێک بەدڕەوشتە.
٭٭٭
شەوێک خەلیفەی موسڵمانان (عومەری کوڕی خەتتاب) بەناو شاردا دەگەڕا، لە دوورەوە ڕووناکی چرایەکی بینی، ڕۆشت هەتا لێی نزیک بووەوە، گوێی لە دەنگی کەیف و ڕابواردن بوو.
خۆی پێ نەگیراو و چووە ژوورەوە. بینی پیرەپیاوێکە و خەریکی مەشروب خواردنەوەیە.
زۆر تووڕە بوو، وتی: ئایا لەوە قێزەونتر هەیە پیرەپیاوێک لەم تەمەنەدا مەشروب بخواتەوە.
پیرەپیاویش وتی: بەڵێ هەیە، هاتنەژوورەوەی تۆ بەبێ پرس بۆ ماڵی تایبەتی من !!
خەلیفەی موسڵمانان بە گریانەوە ڕۆشتە دەرەوە.
٭٭٭
بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئابڕووبەرانە ئەگەر ڕاستیش بێت تاوانە، ئەگەر درۆ بێت بوهتانە.
ئەوەی گوناهێک ئەکات ئابڕووی خۆی ئەبات، بەڵام ئەوەی ئابڕووی خەڵکی ئەبات تاوانێکی گەورە ئەکات.
٭٭٭
کەسێک هاتە لای ئیمامی شافیعی وتی: فڵانە کەس بە خراپە باسی کردیت.
ئیمامی شافیعی لە وەڵامدا وتی: ئەگەر ڕاست بکەیت ئەوا تۆ ناپاک و سیخوڕیت، ئەگەر درۆش بکەیت ئەوا تۆ فاسق و بەدڕەوشتیت.

د.ماکۆک موحەممەد

[ ئەو دۆشکە و سوپایە نەهاتوون بۆ شەڕی سوپای تورکیا یاخود ئازادکردنی کەرکووک بەڵکو هەڵیانکوتاوەتە سەر فریاکەوتنی ئاشتی_سۆ...
26/07/2020

[
ئەو دۆشکە و سوپایە نەهاتوون بۆ شەڕی سوپای تورکیا یاخود ئازادکردنی کەرکووک بەڵکو هەڵیانکوتاوەتە سەر فریاکەوتنی ئاشتی_سۆران بۆ ترساندنی پزیشکانی موقیمی ماندوونەناس و زەحمەت کێش!!

سوکایەتیەکی زۆر کراوە بە پزیشکان و نەخۆشخانە و پۆلیس و کارمەندان !!

کەس و کاری نەخۆشێک توانیویەتی سوپا و دۆشکە و بیکەیسی بهێنێتە سەر نەخۆشخانە سەرباری هەڕەشەی کوشتن و هەلکوتانە سەر ژووری پزیشک !!

هێشتا هیچ هەڵوێستێک نەنوێندراوە بۆ بەرگریکردن لە مافی پزیشکان!!

بۆ بەڕێز سەرۆکایەتی داواکاری گشتیلە ماوەی چەند ساڵی رابوردودا سەتان نەخۆشخانەی تایبەت لە کوردستاندا دروستکراوە. شێوازی د...
26/07/2020

بۆ بەڕێز سەرۆکایەتی داواکاری گشتی

لە ماوەی چەند ساڵی رابوردودا سەتان نەخۆشخانەی تایبەت لە کوردستاندا دروستکراوە. شێوازی دروستکردن نەخۆشخانەکان و ئەو بینا و شوێنەی کە لەسەریان دروستدەکرێ چێگەی پرسیار و گومانە.

لەم نامەیەدا تەنها یەک نمونەتان دەخەینە پێش چاو هیوادارین کە بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن.

نەخۆشخانەیەکی تایبەت هەیە لە شاری سلێمانی بەناوی "نەخۆشخانەی گشتی (سەفینی) تایبەت". (لە خوارەوە قسە لەسەر ناوەکەیشی دەکەین).

زانیاری هەیە کە ئەو بینایەی ئەم نەخۆشخانەیەی تێدایە سەر بە سەندیکای کرێکارانە. بیناکە لە یەکێک لە بەرچاوترین شوێنەکانی شاری سلێمانیە کە شەقامی قەناتە. سەرەتا بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەم بینایەدا بو و ئێستا کە بەڕێوەبەرایەتیەکە چوەتە شوێنێکی دیکە ئیتر بیناکە دراوەتە ئەم نەخۆشخانە تایبەتە.

هەورەها زانیاری هەیە کە نەخۆشخانە تایبەتەکە هەمان ئەو کڕێیە دەدا کە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داویەتی کاتێک ئەمەی دوایی تێدا بوە. زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە نەخۆشخانەکە وەکو کرێ تەنها ٢٥ ملێۆن دیناری عێراقی لە ساڵێکدا دەدا. ئەم کرێ کەمە لە کاتێکدایە کە بۆی هەیە تەنها لە یەک رۆژدا ئەو نەخۆشخانەیە لەو بڕە پارەیە زیاتر قازانج بکا.

کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە لەو شوێنە گرنگەی شاری سلێمانی و بەو کرێ کەمە هاوکاتە لەگەڵ ئیفلیجکردن و لەکارخستنی نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی. بۆ نموونە هەر لەوبەری شەقامەکە لەم نەخۆشخانە تایبەتە، نەخۆشخانەی مناڵان (د جەمال ئەحمەد رەشید) ئیفلیجکراوە. هەر لەم ماوەیەدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بەڕێز د پشدەە عبداللە دەستیلەکارکێشایەوە و ئاماژەی بە کەمتەرخەمی لایەنە گشتیەکان کرد.

ئەوەی زیاتر گومانەکان زیاتر دەکا لەسەر پێشێلکارییەکان بەرامبەر بەمافی گشتی و هاوڵاتیان و نەخۆش ئەوەیە کە زانیاری هەیە کە بەرپرسێکی باڵای حکومەت خاوندارێتی ئەم نەخۆشخانەیە دەکا. زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە د شەماڵ جەبار یاوەر کە هاوکات بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگەیە، پشکی لەو نەخۆشخانەیە هەیە.

لە لایەکی دیکەوە، نەخۆشخانەکە لە ناوەکەیشیدا هەوڵی فریودان و بەلارابردنی خەڵکی داوە. نەخۆشخانەکە ناوی خۆی ناوە "گشتی تایبەتی سەفین". ئەمە لە کاتێکدا نەخۆشخانەکە بە هیچ جۆرێک گشتی نیە و چەند خزمەتێکی پزیشکی دەفرۆشێ نەک هەمو خزمەتێک.

لەسەر رۆشنایی ئەو زانیاریانەی سەرەوە، هیوادارم بەدواداچون بۆ ئەم پرسیارانە بکەن:

١. بەچی یاسا و رێسا و رێکەوتنێک بینایەکی سەر بە سەندیکایەک لە دەزگایەکی گشتی وەکو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیەوە دەدرێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت؟

٢. بەچی یاسا و ڕێسا و رێکەوتنێک هەمان ئەو کرێ کەمەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی حساب کراوە، بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکەش حساب دەکرێ؟

٣. بۆچی بەخێرایی نەخۆشخانەی تایبەت لە شوێنی ستراتیژی دەکرێتەوە، بەڵام نەخۆشخانەیەکی گشتی وەکو مناڵان کە لەوبەری شەقامەکەوەیە ئیفلیجکراوە و پشتگوێخراوە؟

٤. چۆن رێگە دەدرێ کە نەخۆشخانەیەکی تایبەت کە چەند خزمەتێکی تەندروستی کەم دەفرۆشێ، ناوی خۆی بنێ 'گشتی'؟

٥. ئایە بەچی یاسا و رێسا و رێکەوتنێک ڕێگە بە بەرپرسە تەندروستیەکانی کەرتی گشتی دەدرێ کە لە پرۆژەی تایبەت تێوەگلێن و بۆی هەبێ پۆستە گشتیەکانیان بۆ مەبەستی تایبەت بەکاربهێنن؟

هیوادارین بەدواداچون بۆ ئەم پرسە هەستیارە بکەن و ماف و بەرژەوەندی گشتی بپارێزن.

لەگەڵ رێز و حورمەتدا

د گۆران عبداللە
پزیشک و پسپۆری لە سیستمی تەندروستی نێودەوڵەتی

بۆ بەڕێز سەرۆکایەتی داواکاری گشتیپاش رێز و سڵاو بەرێزان... دەمەوێ لەڕێی ئەم نامەیەوە لە بازرگانیەکی مەترسیدار ئاگادارتان...
16/07/2020

بۆ بەڕێز سەرۆکایەتی داواکاری گشتی

پاش رێز و سڵاو

بەرێزان... دەمەوێ لەڕێی ئەم نامەیەوە لە بازرگانیەکی مەترسیدار ئاگادارتان بکەمەوە کە بە ناوی چارەسەری کۆرۆناوە دەکرێ.

وەکو ئاگادارن، ماوەیەکە کۆمپانیای ئاوامیدیکا ڕیکلامی ئەوە دەکا کە دەرمانێکی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە کوردستان بەرهەمهێناوە. دەرمانەکە ناوی فاڤیپراڤیرە و هێشتا بە تەواوەتی دەرنەکەوتوە کە کاریگەری هەیە یا نا.

ئاوامیدیکا بە گوتەی نوێنەرەکانی خۆیان، کەرەستە خاوەکانی دەرمانەکە و شێوازی دروستکردنی لە هیندستانەوە بۆ هاتوە و دروستی کردوە. ئەم کۆمپانیایە یەک پاکەتی دەرمانەکەی لەسەر حکومەت بە ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی حەساب کردوە.

لە بارەی ئەم بابەتەوە پێم خۆشە چەند ڕاستیەک بخەمە بەردەمی جەنابتان. هیوادارم وەکو داواکاری گشتی بەدواداچونی بۆ بکەن :

١. ئەم دەرمانە لە هیندستان یەک دانە حەبی بە ٧٥ روپیە دەفرۆشرێ، واتە کەمتر لە یەک دۆلار (کەمتر لە 40 دۆلار بۆ هەر پاکەتێک) . ئایە بەچی یاسایەک و بەچی حساب و کتابێک، ئاوامیدیکا پاکەتێکی ئەم دەرمانە بە ٢٠٠ دۆلار لەسەر حکومەت حساب دەکا؟ ئایە بەچی یاسایەک رێگە دراوە ئەم کۆمپانیایە ئەو هەمو قازانجە لەم دەرمانە بکا؟

٢. جگە لە چەند وڵاتێکی کەم، ئەم دەرمانە لە هیچ وڵاتێکی دیکە بەکارناهێنرێ. ئایە بە چی بەڵگەیەکی زانستی رێگە دەدرێ ئەم دەرمانە لە کوردستان بەکاربهێنرێ.

٣. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی زۆر بەڕونی دژی بەکارهێنانی ئەم دەرمانەیە بۆ نەخۆشەکانی کۆرۆنا ئەگەر هاتو لە دەرەوەی توێژینەوەی زانستی بێ. ئایە بەچی بیانویەک ئەم دەرمانە بە نرخێکی زۆر بەرز دەفرۆشرێتە حکومەت و لەسەر خەڵکی کوردستان تاقیدەکرێتەوە.

٤. تاوەکو ئێستا وەزارەتی تەندروستی و پارێزگای هەولێر و چەند دەزگایەکی فەرمی دیکە ستایش و دەستخۆشیان لە کۆمپانیای ئاوامیدیکا کردوە و ریکلامیان بۆ کردوە لە بەرامبەر بەرهەمهێنانی ئەم دەرمانە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بە تەواوەتی دیار نیە دەرمانەکە سودی هەبێ بۆ کۆرۆنا. ئایە ئەم ریکلامکردنەی دەزگا گشتیەکان بۆ کۆمپانیایەکی تایبەت ناچێتە چوارچێوەی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەوە بۆ مەبەستی تایبەت؟.

٥. گومان هەیە کە کۆمپانیای ئاوامیدیکا سەر بە بەرپرسێکی باڵای حکومیە و ئەو بەرێزە کە لە بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێکار دایە پشتگیری لە کۆمپانیاکە دەکا و سودی لێ دەبینێ. ئایە پێویست ناکا بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە بکرێ و لێکۆڵینەوەی لێ بکرێ؟

لە کۆتایدا داواتان لێ دەکەین بەدواداچون بۆ ئەم خاڵانە بکەن و مافی گشتی بپارێزن. هەروەها پێویستە بە گوێرەی یاسای مافی گەیشتن بە زانیاری هەمو وردەکاریەکانی گرێبەستی ئاوامیدیکا لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرا بکرێ.
ئەگەر دەریشکەوت کە ئاوامیدیکا مامەڵەیەکی نازانستی و نایاسایی کردوە ئەوا پێویستە ئەو قازانجە زەبەلاحەی لەم مامەڵە بازرگانیە دەیکا وەربگیرێتەوە و بدرێتە موچە و دەرماڵەی تەندروستکاران کە ماندونەناسانە شەڕی کۆرۆنا دەکەن.

هاوڵاتی
گۆران عبداللە سابیر
پزیشک و دکتۆرا لە سیاسەتی تەندروستی نێودەوڵەتی

هاوپێچ
بەڵگەکان

١. نرخی فاڤیپیراڤیر لە هندستان
http://www.ft.lk/healthcare/India-s-Glenmark-cuts-price-of-COVID-19-drug-favipiravir-version-to--1-per-tablet/45-703140

٢. نرخی فرۆشتنی فاڤیپیراڤیر لە لایەن ئاوامیدیکاوە
https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=173978

٣. ڕێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر بەکارنەهێنانی دەرمانەکە لە دەرەوەی توێژینەوە.
https://www.who.int/emergencies/diseases/novel-coronavirus-2019/technical-guidance/patient-management

٤. ریکلامی دەزگا فەرمیەکان بۆ کۆمپانیای ئاوامیدیکا
https://www.rudaw.net/sorani/health/070720201

05/07/2020

خەوی باش چییە؟

بە پێی توێژینەوەكان خەوی باش هۆكارێكە بۆ هەستكردن بە دڵخۆشییەكی زۆر و كەمكردنەوەی بێتاقەتی و دڵە راوكێ.

ئەی خەوی باش چییە؟
خەوی باش بریتییە لە خەوتن لە كاتی خۆیداو خەوێكی قووڵ كە بەیانی هەڵدەستیت هەست دەكەیت كە خەوەكەت ئارامی كردویتەتەوە، واتە خەوەكەت پێش نیوە شەو و بە لایەنی كەم ۷ ـ ۹ كاتژمێر لە شەوەكەدا.
ئەگەر خەوت خراپە ئەم چەند خاڵەی خوارەوە جێ بەجێ بكە، بە لایەنی كەم بۆ ۲ هەفتەو پاشان دەرئەنجامەكەی ببینە كە چۆن میزاجت بەرەو باشبوون دەچێت و دلخۆشتر دەبیت:

ـ زوو بچۆرە جێگەوە بۆ خەوتن، شوێنی خەوەكەت با رووناك نەبێت و گلۆپی كوژابێتەوە. هەوڵبدە زۆربەی رۆژەكان لە هەمان كاتدا بچیتە جێگەو لە هەمان كاتیشدا هەستیت لە خەو.
ـ ۱ ـ۲ كاتژمێر پێش چوونە جێگاكەت رووناكی دەستكردی ئامێرەكان (مۆبایل، تابلێت، تەلەفزیۆن) نەیدابێت لە چاوت. مۆبایل لەگەل خۆت مەبەرە شوێنی خەوتنەكەت.

ـ لە رۆژدا یان لە عەسراندا لە ۱٥ـ۲٠ خوولەك زیاتر پاڵمەكەوەو مەخەوە. تەنها دەتوانیت سەرخەوێك بشكێنیت لە كاتێكی كەمدا.
ـ دوور بكەرەوە لە خواردنی زۆری كافاین ( چا ، قاوە، خواردنەوە وزە بەخشەكان، خواردنەوە وەرزشیەكان هەندێكیان كافاینیان تێدایە) بەتایبەتی مەیانخۆرەوە لە دوای ۳ـ٤ ی پاش نیوەرۆ.

ـ رۆشتنێكی ۱٥ـ۲٠ خوولەكی لە پاش نیوەرۆ یان ئێوارە زووەكەیدا.
ـ دووركەوتنەوە لە خواردنەوە كحولیەكان.
ـ نزیكی كاتی خەوەكەت جگەرە مەكێشە.
ـ ئەگەر لەو كەسانەی ئەگەر ئاوێكی زۆر بخۆیت لە ئێواراندا زوو خەبەرت دەبێتەوە بۆ میزكردن لە شەودا، ئەوا بری زۆری پێویستی ئاوەكەت لە رۆژدا بخۆرەوەو كەمتر لە شەودا.
ـ ژەمی ئێوارەكەت ئەگەر برێكی زۆر نان و برنج و ئیشی هەویر یان بسكیت و جبس لە ئێوارە یان لە شەودا زۆر بخۆی ئەوە وادەكات كە شەو زوو خەوت لێنەكەوێت، چونكە وزەیەكی زۆری یاویتەتێ، بۆیە باشترە ژەمی ئێواران ژەمێكی سووك بێت و پێكهاتە سەرەكیەكەی پرۆتین و سەوزەواتی سەر عەرز بێت و پێویستە ئاگاداربین كە ئەگەر حەزت كرد لە شەودا شتێكی تر بخۆیت چی بخۆیت!

ـ دەبێت جێگەی نووستنەكەت تەنها جێگەی خەو بێت نەك كتێبی تیا بخوێنیتەوە یان ئیشی مۆبایل و كۆمپیوتەری تێدا بكەیت یان سەیری تەلەفزیۆنی تێدابكەیت.

ـ هەموو شەوێك پێش خەوتن چایەكی گوڵە بەیبوون یان ۱ كەوچك سركەی سێوی خۆماڵی لەناو پەرداخێك ئاودا بخۆرەوە یان پەرداخێك شیری گەرم.

ـ لە ناو جێگەكەتدا ئەگەر لەسەر پشت بخەویت و هەناسەی قوول هەلمژیت لە لووتەوە و و پاشان لە دەمەوە بیدەیتەوە بە شێوەیەكی ئارام پێی دەڵێین وەرزشی هەناسەدان.
ئەمەش بە شێوەیەكی باش هێورت دەكاتەوە و ئۆكسجینی باشیش دەنێرێت بۆ خانەكانی لەش.

ـ پلەی گەرمای ژووری نووستنەكەت پێویستە زۆر نەبێت واتە گەرم نەبێت باشترە فێنك بێت.
ـ دەتوانیت زەیتە سروشتیەكانی وەكو زەیتی لاڤێندەر چەند قەترەیەك بدەیت لە پشتیەكەت یان لە ئامێری تایبەتدا بلاوی كەیتەوە بۆنەكەی بە ژوورەكەتدا.

د. ئیسرا کەمال
‎‏‎

بابەتێکی زۆر گرنگ، شەیری بکەن با زۆرترین کەس بیخوێنێتەوە.چۆن لە خۆراکی ڕۆژانەوە زینک، ڤیتامین سی و دی وەربگرین؟بەهۆی بڵا...
04/07/2020

بابەتێکی زۆر گرنگ، شەیری بکەن با زۆرترین کەس بیخوێنێتەوە.

چۆن لە خۆراکی ڕۆژانەوە زینک، ڤیتامین سی و دی وەربگرین؟

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەنگە ئێستا زۆرترین جار گرنگی ( زینک و ڤایتامین سی و ڤایتمین دی ) بکەونە بەرباس، بۆیە ئێستا خواست لە بەکارهێنانیان بەرزبۆتەوە، بە ڕادەیەک لە زۆربەی شوێنەکان بە زەحمەت دەست هاوڵاتیان دەکەوێت. بەڵام سەرەڕای ئەمەش دەکرێت لەبری دەرمان لە ڕێگەی خۆراک و سەرچاوە سروشتییەکانی دیکەوە ئەم مادە گرنگانەمان دەست بکەوێت بە شێوەیەکی ئاسان.

ڤایتامین C

ڤایتامین سی سەر بە گروپی ئەو ڤایتامینانەن کە لەئاودا دەتوێنەوە، چەندین سوودی گرنگی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە، یەکێک لەوانە بەرزکردنەوەی بەرگری لەشە، کە لەم کاتەدا بەهێزبوونی بەرگری لەش بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و زاڵبوون بەسەر ئەو نەخۆشییەدا گرنگە.

چۆن ڤایتامین C سیستمی بەرگری بەهێزدەکات؟

۱ـ ژمارەی خرۆکە سپیەکانی خوێن زیاد دەکات، پاشان وا لە خرۆکە سپییەکان دەکات بەچالاکانە تر و بە شێوازێکی بەهێزتر شەڕ لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەموو هۆکارەکانی دیکەی هەوکردن بکەن.

۲ـ بڕی هەڵمژینی مادەی ئاسن لە ڕیخۆڵەدا زیاد دەکات، کە بڕی پێویست مادەی ئاسن لە لەشدا چانسی تووشبوون بە هەوکردن کەم دەکاتەوە.

۳ـ ڤایتامین سی وەک مادەیەکی دژە ئۆکسێنەر هەموو جۆرە جیاوازەکانی خانەکانی بەرگری دەپارێزێت لە تێکشان و هەرمادەیەکی ژەهراوی زیانبەخش.

ئەو خواردنانە کامانەن کە زۆرترین بڕی ڤایتامین سی تێدایە؟

۱ـ بیبەری شیرین
۲ـ کیوی
۳ـ پڕتەقاڵ
٤ـ لیمۆ
٥ـ برۆکلی

گرنگە ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشی شەکرەبوون، زیاد لە پێویست پڕتەقاڵ و لیمۆ بەکار نەهێنن بۆ دەستکەوتنی ڤایتامین سی، چونکەشەکری خوێنیان بەرزدەکاتەوە.

ڤایتامین D

ڤایتامین دی سەر بە گروپی ئەو ڤایتامینانەن کە لە چەوریدا دەتوێنەوە، ئەمانیش چەندین سوودی گرنگیان هەیە بۆ لەشی مرۆڤ، یەکێک لەوانە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەشە. بەڵام پێویستە بە بڕی پێویست ئەم ڤایتامینەیان وەربگریرێت چونکە زیادبوونی ڕێژەکەی لە لەشدا، چەند زیانێکی هەیە لە دیارترینیان ژەهراوی بوونە بە ڤایتامین دی.

ڕێژەی ئاسایی ڤایتامین دی چەندە لە خوێندا؟

پێویستە لە نێوان 30 ng/ml بۆ 80 ng/ml بێت.

چۆن ڤایتامین D سیستمی بەرگری بەهێزدەکات؟

۱ـ ڤایتامین دی وەک هۆکارێکی دژە هەوکردن لە لەشدا، ڕۆڵی گرنگی هەیە لە کەم کردنەوەی هەوکردن و چانسی تووشبوون بە هەوکردن.

۲ـ کاری خانەکانی بەرگری باشتر دەکات، بەتایبەت خانە کوژەرە لیمفاوییەکان و خانە هەڵوشێنەرەگەورەکانی ناو خوێن، کە لە دژی ڤایرۆس و بەکتریاکان دەجەنگن و لە ناویان دەبەن.

سوود لە تیشکی خۆر وەربگرە وەک گەورەترین سەرچاوەی ڤایتامین D!

ئەم ڤایتامینە لە تیشکی سەروو بنەوشەییەوە دەست دەکەوێت کاتێک بەر پیست دەکەوێت، تیشکی سەروو بنەوشەیش دوو جۆرە، یەکەمیان درێژی شەپۆلەکەی کورتە و بەسوودە بۆ لەشی مرۆڤ، وە ڤایتامین دی دروست دەکات، جۆری دووەمیان درێژی شەپۆلەکەی درێژە و زیان بەخشە بۆ لەش، هەندێک جار دەبێتە هۆی چرچبوون و سوتانی پێست و دروست بوونی پەڵە و شێرپەنجەی پێست.

خۆشبەختانە لەم کاتەدا کە خۆر و هەسارەی زەوی لەیەکتر نزیکبوونەتەوە، ئەو تیشکەیان کە درێژی شەپۆلەکەی کورتە و ڤایتامین دی دروست دەکات، بە ئاسانی دەگاتە سەر زەوی. بۆیە هەموو کەسێک دەتوانێت ڕۆژانە زۆر ترین بڕی ڤیتامین دی لە تیشکی خۆرەوە وەربگرێت لە کاتژمێر ۱٠ بۆ ٤ ی ئێوارە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ڕێنماییانە:

یەکەم/ دەبێت ئەو ناوچانەی لەش بدرێتە بەرهەتاو، کە بڕی پێویست چەوری تێدا کۆبۆتەوە وەک ناوچەی سک و باڵ و ڕانەکان.
دووەم/ ئەوکەسانەی کە خاوەنی پێستی سپین بۆ ماوەی ۱٠ بۆ ۱٥ خولەک وە بۆ پێستی ئەسمەریش ۱٠ بۆ ۲٠ خولەک پێویستە لەبەر هەتاوەکە بمێننەوە.
سێیەم/ چاکترە لەپشت شوشەی پەنجەرەوە نەوەستیت بۆ ئەوەی هەتاوەکە لێتبدات، چونکە جۆری ئەو تیشکەی کە ڤایتامین دی دروست دەکات کورتە و ناتوانێت شوشەی پەنجەرەکە تێپەڕێنێت.
چوارەم/ باشتر وایە نیوکاتژمێر بەر لە چونە بەرهەتاوەکە دژە خۆر بۆ پێستی دەم و چاو بەکار بهێنرێت.

زینک

مادەیەکی کانزاییە و لەش ناتوانێت خۆی دروستیبکات، بۆیە پێویستە لە ڕێگەی خۆراکەوە بە بڕێکی کەم وەریبگرین. زینک چەندین سوودی گرنگی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە، یەکێک لەوانەش بەهێزکردنی سیستمی بەرگرییە.

زینک چۆن بەرگری لەش بەهێز دەکات؟

۱ـ ئەو ئەنزیمانە چالاک دەکات کە پرۆتینی ڤایرۆس و بەکتریاکان تێکدەشکێنن و بەمەش دەبنەهۆی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەیان و پاشان لەناوچونیان.

۲ـ خرۆکە سپییەکان و خانەکانی دیکەی بەرگری هاندەدەن بەباشترین شێوە بجەنگن دژی بەکتریا و ڤایرۆسەکان.

۳ـ ڕێژەی هەوکردن کەمدەکاتەوە.

زینک لە کام خۆراکانەدا هەیە؟

۱ـ پاقلەمەنیەکان
۲ـ بادەم
۳ـ بە ڕێژەیەکی کەم لە پەنیر و شیرەمەنییەکانی دیکە.

ئاڤار سەڵاح محەممەد / ئێستای تەندروستی
خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pzishkan :: پـزیشکـان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram