شوان ڕەشید

شوان ڕەشید راهێنەری راوێژکار.
بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی/ ماستەر لە دەروونناسی کۆمەڵایەتی

23/03/2026

هیچ بیانوێکت هەیە بۆ ئەوەی نەخوێنیت؟
سەیری ئەم کچ قوتابیە بکە. ❤️

بۆ سودی گشتی
21/03/2026

بۆ سودی گشتی

19/03/2026

کچانی عەفرین و گۆرانیەکی شوان پەروەر.


#عفرين

بەرپرسی چالاکیە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکانی موسڵ و بەغداد بووم لە گەڵ رێکخراوێکی ئەمریکی. قورسایی و فۆکسی چالاکیەکانمان لە...
12/03/2026

بەرپرسی چالاکیە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکانی موسڵ و بەغداد بووم لە گەڵ رێکخراوێکی ئەمریکی.
قورسایی و فۆکسی چالاکیەکانمان لە پێناو منداڵان تا ١٧ ساڵانیش بوو.
لە یەکێک لە بەسەرکردنەوە مەیدانیەکانمان بۆ ماڵی یەکێک لەو منداڵانەی سوودمەندی پرۆژەکەمان بوو، گیربووین بەدەست ئارەزوویی منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵان کە دەیەویست ببێتە خۆبەخش لە حەشدی شەعبی و ئێمەش لەگەڵ چەکدارکردنی منداڵان و هەرزەکاران نەبووین.
ئەو دەیەویست ببێتە حەشد لەبەر ئەوەنا کە حەشدی شەعبی بەدڵە، لەبەر بیروڕای مەزهەبییش نا کە شیعەن، تەنها لەبەرئەوەی چوونە نێو حەشدی شەعبی مووچەیەکی مانگانەیان بۆ دابین دەکات.
ئەوەی من باسیدەکەم نمونەیەکە لە هەزاران نمونەی تر کە هەرزە و گەنجانی ئەم عراقە عەزیمە لەبەر نەبوونی دەرفەتی کاری شیاو و ژیانێکی سادە، چوونەتە ریزی رێخستنە چەکداریەکانی حەشدی شەعبیەوە. وەکچۆن لای خۆشمان هەر لەبەر هەمان هۆکار خەڵکێکی زۆر بوونەتە پێشمەرگە و چەکداری ئەم و ئەو.
بەم رەمەزان و روولەجەژنە، چەندین تەرمی لەتوپەتی خوێناوی ئەو هەرزە و گەنجانەی لەبەر بێکاری بوونەتە حەشد، گەیشتنەوە بەر دەرگای ماڵە نەگبەتەکانیان. سەیر بکەن ئێمە لەبەردەم چ کارەسات و چ مەینەتی و نادادیەکی ناشیرین و پۆخڵین.
نەفرەت لە شەڕ.

10/03/2026

مرۆڤایەتی، کارێکی قورس و ئەستەم نیە.

07/03/2026

سەیرێکم بکە لە رەشەوڵاخ ئەچم....
کاتی پاشێو چووم سەمونی حەجەری بکڕم، لە فولکەکەی نزیکی نەخۆشخانەی شۆڕش بە ئاڕاستەی بازاڕی کانیبا سوڕامەوە. چاوم خەواڵوو بوو، سەیرم نەکرد بزانم سەیارە هەیە یا نا، بەکوردییەکەی هەڵە بووم. سەیارەیەک زۆر بەخێرایی هات، خۆتان ئەزانن لە نیوشەوا جادەکان چۆڵن و سایەق بە ئارەزووی خۆی پێی پیا ئەنێ.
نیوەی سەیارەکەم چوبووە سایدی ئەو، بۆیە ناچار پێشی کەوتم، ئەویش بە قایمیی ئستۆپی گرت و خشاندی، کەمێکی مابوو لەدواوە پیامکێشێت.
دەستی نا بە هۆڕنا، گوێم لە ڕەشەوڵاخێک بوو، ئیتر نازانم چی تریشی وت، من گوێم نەدایە و ڕۆشتم.
بەڵام ئەو بە ڕۆشتنەکەیا دیاربوو تووڕەیی بەری نەدابوو.
وتم با بەم پاشێوی موبارەکە توشی شەڕێک نەبم، پێم پیانا و خێرام کرد، ئەویش پێی پیانا و بەدوامدا هات.
جا شەڕی نیوەشەو ئەوەی ناخۆشە کەس بە دەرەوە نیە ناوبژی بکات.
خواڕەحمی کرد گەیشتمە سەرەتای بازاڕی کانی با، دوو گەنج وەستابوون دیاربوو مەوعیدیان لەگەڵ ئەو هەبوو، چونکە لە ئاوێنەکەوە بینیم هەرکە گەیشتە لایان وەستا و عەلاگەیەکی لە جامەکەوە دایە دەستیان.
هەتا ئەوان بە قسەوە سەرقاڵ بوون، من لە چاو ون بووم و گەیشتمە فولکەی لای شیرینی شەهرام.
ڕۆشتمە سەمونخانەکەوە و سەرەم گرت، دوای من دوو سێ کەسی تر هاتن و سەرەیان دانا، کابرای سەمونخانە وتی: داوای لێبوردن ئەکەم بەخوا سەمون نەماوە هەتا سەرەی ئەم کاکەیە بەش ئەکا (مەبەستی من بوو)
ئەو چەند کەسە بە نائومێدی ڕۆشتن. تۆزێکی پێچوو سەیارەیەک لەبەردەم سەمونخانەکە وەستا، سەیارەکەم ناسیەوە زانیم بەڵایەکە بە ئاسانی لەکۆڵم نابێتەوە.
ئەو منی نەناسیەوە، منیش بە سەیارەکەیا نەبوایە ئەوم نەئەناسیەوە.
هاتە پێشەوە و هەزار دیناری خستە سەر مێزەکە.
کابرای سەمونخانە وتی: ببوورە بەخوا نەماوە.
بێتاقەتی نەمانی سەموون و تووڕەیی بەزمەکەی من بە ڕوخساریەوە دیاربوو. وتی : برا هیچ نەبێ چوار سەمونم بدەرێ
کابرای سەمونخانە وتی: برا لێی بوایە بەسەرچاو.
لەو کاتەیا عەلاگە سەمونەکەی دایە دەست من و وتی بەس ئەوە مابوو.
وتم کاکی برا من چوار سەمونم بەسە، ها ئەوەی تر بۆ تۆ.
ڕووی گەشایەوە و کۆڵێک مەمنونم بوو.
پێش ئەوەی بڕۆم بە سوعبەتەوە وتم: ئەرێ سەیرێکم بکە لە ڕەشەوڵاخ ئەچم؟
وتی: دوورلە جەنابت برام بۆ وا ئەڵێی.
زەردەخەنەیەکم کرد و هیچم نەووت و ڕۆشتم بۆلای سەیارەکەم. کە سەیارەکەی بینی ئەویش منی ناسیەوە و خێرا بەدوامدا هات.
وتی: خەجاڵەتم بەخوا ئیتر توڕەیی هەموو قسەیە بە دەمی زەلاما ئەهێنێ، لە دڵی مەگرە برام.
وتم: کاردانەوەی من نیشانەی ئەوەیە لەدڵم نەگرتووە، غەڵەتی من بوو، من داوای لێبوردن ئەکەم.
ـ ـ ـ
لەم بەسەرهاتەوە ئەمەوێ ئەوە بڵێم
کێشەی قوڵی نێوان خەڵکی بەهۆی هەڵەی یەکەمجارەوە دروست نابێ، کاردانەوە بۆ ئەو هەڵەیە کێشە گەورەکە دروست ئەکات.
هەموومان هەڵە و تاوان ئەکەین، وە هەمووشمان هەڵە و تاوانمان بەرامبەر ئەکرێت. ئەگەری هەیە ئەم هەڵە و تاوانە توشی کێشەمان بکات، بەڵام ئەوەی کێشەکە بەردەوام ئەکات و ئەیکات بە دوژمنایەتی، کاردانەوەمانە بۆ ئەو هەڵانە.
هەموومان مافی خۆمانە کاتێک خراپەیەکمان بەرامبەر ئەکرێت تۆڵەی خۆمان بکەینەوە، بەڵام پەلەکردن و هەڵچوون لە تۆڵەکردنەوەدا سەرئەکێشێت بۆ خراپەی زیاتر و گەورەتر.
ـ ـ ـ
تۆڵەکردنەوە هێزە، بەڵام لێبووردن گەورەییە.

د.ماکۆک محمد

22/02/2026

ژمارەیەکی زۆر دەرچووەکانی بەشی کۆمەڵناسی و دەروونناسی و کاری کۆمەڵایەتی بێکارن، بەشێکیشیان لە بواری دوور لە پسپۆڕی خۆیان کاردەکەن.
رەخساندنی دەرفەتی گونجاوی کار بۆ ئەو گەنجانە ئەرکی حکومەت و بە دیاریکراویش کاری لەپێشینەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیە.
رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی ئەو بەشە زانستیانەی باسمکردن لە بواری خۆیاندا رەنگە ئاسان نەبێت، بەڵام دەکرێت وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەماهەنگی لە گەڵ وەزارەت و دەستەگشتیەکانی حکومەت بکات بۆ دروستکردن و زیادکردنی بوارەکانی کارکردن لەو پسپۆڕیانە. لەوانەش، بە نمونە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بۆ زامنکردنی دامەزراندنی توێژەرە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکان لە نەخۆشخانە تایبەتیەکان کە تا دێت ژمارەی ئەو نەخۆشخانانە زیاتر دەبن و ئەمە بکرێت بە مەرجی بەخشینی مۆڵەتی کارکردنیان. کە لەو نەخۆشخانانە پێویستیەکی زۆر هەیە بۆ کارمەندە کۆمەڵایەتی و دەروونیەکان چ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە دەروونیە کۆمەڵایەتیەکان بۆ نەخۆشەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و ورەی نەخۆش کە گرنگن بۆ بەرگری لەش و ئەگەر چاکبوونەوەی نەخۆشەکە، چ بۆ پێشکەشکردنی هۆشیاری و پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی بۆ خانەوادەی نەخۆشەکان و میوانەکانیان.
ئەم بوارە ئەگەرچی سنورداریش بێت، بەڵام دەرفەت بۆ کارکردن و ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ بەشێک لەو دەرچووە بێکارانە دەڕەخسێنێت و بەشداریش دەکات لە دروستکردنی کارمەندی کۆمەڵایەتی دەروونی خاوەن توانا و بە ئەزموون لە بوارەکەی خۆیان. هەروەها هەبوونی دەرفەتی کار لە بواری دەروونی کۆمەڵایەتی پاڵنەرێک دەبێت بۆ بەردەوامی بەشە زانسیەکانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی و کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆکانی کوردستان و بەرزکردنەوەی شوێنیان لە نێو کۆمەڵگا و بازاڕی کار.

22/02/2026

ئەمن عەرەبم بەس کوردم خۆشەوێ، کوردیش ئەمنیان خۆشەوێ.

21/02/2026

ئەڵێن: پاکوخاوێنی لە ئیمانەوەیە. بەپێی ئەو هەموو زبڵ و خاشاک و خەمساردیەی خەڵک بۆ خاوێنی خەریکە بڕوا دێنم نیوەی خەڵک بێ ئیمانە.

12/02/2026
24/01/2026

ڤیدیۆیەکی مەجازی سەبارەت بە تێکەڵاوی باشەکان بە خراپەکان، ژینگە و دەورووبەر، خێزان و برادەر، چ کاریگەریەکیان هەیە لەوەی ئێمە باش بین یان خراپ.

01/01/2026

بەیادی منداڵی، پیرەکان چێژ لە خلیسکانێ دەبینن.

Address

Erbil
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شوان ڕەشید posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to شوان ڕەشید:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category