Dr. Zaher Gardi

Dr. Zaher Gardi تیمی پزیشکی پسپۆری راوێژکاری تەندروستی و نەخۆشیاکانی مندالان -دکتۆر زاهیر تاهیر گەردی

بةشداركردن له سيمپوزيمى (كاريگەری ئامێرە زیرەکەکان و موبایل لەسەر مندالان) لەشاری هەولێر —ئۆکتۆبەر/٢٠٢٤إلقاء محاضرة فى ا...
26/10/2024

بةشداركردن له سيمپوزيمى (كاريگەری ئامێرە زیرەکەکان و موبایل لەسەر مندالان) لەشاری هەولێر —ئۆکتۆبەر/٢٠٢٤
إلقاء محاضرة فى الندوة العلمية (تاثير الشاشات على الاطفال)فى أربيل-اكتوبر ٢٠٢٤
د. زاهير تاهير گەردی
د. شەیدا زید جمیل
ئامێرە زیرەکەکان سەرەرای سوودیان لە زۆر بوار بەلام زیانێکی زۆر بە مندالەکانمان دەگەیەنن لە زور لایەنەوە …….

دایک/ دکتۆر مندالەکەم کەم دەخەوێت ، دەکرێت دەرمانی خەوی پێ بدەم ؟دکتۆر/ نەخێر نابێت دەرمانی پێ بدەیت.... ئاستەنگی خەو دی...
20/08/2024

دایک/ دکتۆر مندالەکەم کەم دەخەوێت ، دەکرێت دەرمانی خەوی پێ بدەم ؟
دکتۆر/ نەخێر نابێت دەرمانی پێ بدەیت....
ئاستەنگی خەو دیاردەیەکی باوە لە ناو کۆمەلگادا...
ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک....لەوانە:
١-زۆر سەیرکردنی شاشەکان(سکرین) وەک:مۆبایلی زیرەک و ئای پاد و یاریە ئەلکترۆنیەکان ...
٢-نارێکی کاتەکاتی خەو وە نارێکی کاتی رۆتینەکانی ژیان....
٣-سۆشیال میدیا( بۆ هەرزەکاران)....
٤-خواردنی نا تەندروست ..... زۆری رێژەی شەکر (وەک جەلاتین )و زۆری خواردنی پرۆسە کراو(سۆسەج) و زۆری کافاین(ساردەمەنیە گازیەکان و ووزە بەخشەکان، و نەستەلە) و زۆری ماددە پارێزەرەکان (جۆرەکانی جبس ..)
٥-کەمی جولە و وەرزش نەکردن....
٦- نەبونی کەش و هەوای ئارام لەناو مالدا......

دايك /دكتۆر کەی خواردن و ئاو بە مندالە کۆرپەکەم بدەم؟؟؟دکتۆر /  لە نێوان تەمەنی ٤-٦ مانگ ئەر مندالەکەت ئەم مەرجانەی تێدا...
19/08/2024

دايك /دكتۆر کەی خواردن و ئاو بە مندالە کۆرپەکەم بدەم؟؟؟
دکتۆر / لە نێوان تەمەنی ٤-٦ مانگ ئەر مندالەکەت ئەم مەرجانەی تێدا بێت ، دەتوانیت بە هەندێ جۆری خۆراکی سادە دەست پێ بکەیت(وەک شۆربای برنج) دواتر دەتوانیت ( کولەگەی زەرد ، شۆربای گێزەر، قەرنابیت ، ئەڤۆکادۆ…) ی پێ بدەیت
دەربارەی پێدانی ئاو ... لەگەل دەستپێکردنی خواردن دەتوانیت ئاو بە مندالەکەت بدەیت ( جا لەسەر شیری خۆت بێت یان قوتو)
*مەرجەکانی دەست پێکردن بە خۆراک :
١-سەر و ملی توند رابگرێت( شل و خاو نەبێت) .
٢- سەیری خواردن بکات و حەزی بۆ خوادنەکە بروات.
٣-كێشی لە دایک بوونی دوو ئەوەندە بووبێت.
٤- توانای قووتدانی خواردنی هەبێت.
«تێبینی »:
١- هەنگوین و هەر دەرمانێک هەنگوینیتێدابێت دوای یەک سال ی دەبێت.
٢- خوێ ی ناو خواردن دووای یەک سالی بۆ خواردنەکەی زیاد دەکرێت
٣- شەکر دووای دوو سالی دەبێت

دایک: دكتۆر مندالەکەم زوو زوو جێگای حفازەی سوور دەبێتەوە و دەسووتێتەوە … دەتوانم هەر جۆرە مەرهەمێک  بەکاربهێنم بۆی؟ دکتۆ...
11/08/2024

دایک: دكتۆر مندالەکەم زوو زوو جێگای حفازەی سوور دەبێتەوە و دەسووتێتەوە … دەتوانم هەر جۆرە مەرهەمێک بەکاربهێنم بۆی؟
دکتۆر : نەخێر … هەموو جۆرە مەرهەمێک نابێت بێ پرسی دکتۆری پسپۆربۆ شوێنی حفازەی مندال بەکا بهێنرێت ….
چونکە ئەو مەرهەمانە هەندێکیان زۆر بەهێزن کاتێک بە شێوەیەکی دووبارە بەکاربهێنرێت بەشێکی زۆری لەوانەیە هەلمژرێتە ناو خوێن کە ئەمەش زۆر جار زیان بە کوێرە رژێنی سەر گورچیلە (adrenal gland) دەگەیێنێ وە زۆر زیانی بۆ مندالەکە دەبێت ….
وەک ئەو مندالە چاو گەشەی خوارەوە ئە مەرهەمەی بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ بەکرهێنرابوو و ببوە هۆی قەلەویەکی زۆر خێرا لەگەل تەنک بوونی پێستی وە هەروەها سست بونی رژێنی ادرینال….
لەم جۆرە حالەتاندا پێویستە دکتۆری پسپۆر مندالەکە ببینێت و چارەسەری بکات نەک تەنها دەرمانەکە بە کتوپری رابگیرێت….
تێبینی :: ئەوە مانای ئەوە نیە ئەو جۆرە مەرهەمانە خراپن ….. نەخێر …. بەلام بۆ مندالان و بۆ سووتانەوەی شوێنی حەفازە نابێت….
دایک/ ئەی دکتۆر چی بکەم هەتا ئەو مەرهەمەی لێنەدەم چاک نابێت و زۆر زوو زوو سووتانەوەی تووش دەبێت؟
دکتۆر/ مەرهەمی تایبەت بە سووتانەوەی مندالان بە کاربهێنە و پرس بە پزیشکی پسپۆر بکە تا هۆکاری دووبارە بوونەوەی سووتانەکەت بۆ چارەسەر بکات و رێنمایی پێویستت پێبدات…..
ئەوانەش چەند نموونەیەک لەو مەرهەمانە…..

Absorption through the sc***um and diaper area is about 42 times greater than the ventral forearm. Although less, other occluded sites such as the axilla have increased percutaneous absorption.
The palms and soles have the least due to the thick stratum corneum.
Dr.Zaher Gardi
د. شەیدا زیاد جمیل
پسپۆری پزیشکی خێزان
تیمی کلینیکی پسپۆری راوێژکاری مندالان دکتۆر زاهیر گەردی

شیردانی سرووشتی سوودی بۆ خودی دایکەکە هەیە جگە لە سوودە بەها بەرزەکانی بۆ کۆرپەکەی 👶🤱🏻
06/08/2024

شیردانی سرووشتی سوودی بۆ خودی دایکەکە هەیە جگە لە سوودە بەها بەرزەکانی بۆ کۆرپەکەی 👶🤱🏻

04/08/2024

سوودەکانی شیری دایک بۆ کۆرپەکەی 🤱🏻🤱🏻🤱🏻

دایک / دکتۆر مندالەکەم التهابی خوێنی زۆر بەرزە😳!!؟؟بۆ وەلام دانەوەی ئەو بابەتە کە لە ئێستادا زۆر باوە و بە شیوەیەکی ترسن...
28/07/2024

دایک / دکتۆر مندالەکەم التهابی خوێنی زۆر بەرزە😳!!؟؟
بۆ وەلام دانەوەی ئەو بابەتە کە لە ئێستادا زۆر باوە و بە شیوەیەکی ترسناک لێکدانەوەی بۆ دەکرێت لە ناو کۆمەلگای خۆمان...
بە پێویستمان زانی روونکردنەوەیەکی زانستیانە بۆ ئێوەی بەرێز باس بکەین
هەوکردنی (التهابی) خوێن : بە مانای پزیشکی واتای ئەوە دەگەیێنێت کەوا میکرۆبەکان ( بەکتریا ، ڤایرۆس....هتد)لە ناو سووری خوێندا دەسورێنەوە ئەمەش بارێکی پزیشکی زۆر نا هەموارە و زۆر ترسناکە....
بەلام ئەوەی لای خۆمان باس دەکرێت بە ناوی التهابی خوێن زۆر جیاوازە لەو مانا زانستیە و ناسراوە بە
CRP ---> دەرەجەی التهابی خوێن
CRP بریتیە لە پرۆتینیک لە جەرگ دەردەدرێت بۆ ناو سووری خوێن لە کاتی هەبوونی هەوکردن(هەوکردنێکی سادە وەک پەتای وەرزی تاااااکوو هەوکردنێکی ترسناک وەک هەوکردنی خوێن) بە گشتی جۆری نەخۆشیەکە دیاری ناکات
واتا بە کورتی--- بەرزبونەوەی رێژەی CRP لە خوێن هەموو کات مانای نالەباری باری تەندروستی نادات و ئەو بابەتە لەلایەن پزشکەوە یەکلایی دەکرێتەوە بۆ نەهێشتنی دلەراوکێ....
CRP is a protein that liver makes. Normally, there are low levels of c-reactive protein in blood. liver releases more CRP into bloodstream if there is
•inflammation
•infection
•tissue injury
•autoimmune
•obesity and even stress
-CRP test can show whether you have inflammation in your body and how much. But the test can't show what's causing the inflammation or which part of your body is inflamed.
-Its production increases within a few hours of the onset of inflammation or acute tissue injury and peaks at about 48 hours (2 days).
-Range values vary depending on the lab doing the test.
-Serum CRP less than 20 is most probably benign viral infection
Values between 20-40 recorded in both viral and bacterial infection
Most febrile children with CRP >40 have a bacterial infection
However CRP should be combined with careful clinical examination for consideration of antibiotic -on average, the number of colds per year is anywhere from 3-10 colds. If each cold lasts the usual 10-14 days, this translates to up to 140 days (or 4-5 months) of cold symptoms per year
بە هیوای سەلامەتی هەمووان....

بە هیوای تەندروستی باش بۆ مندالە چاوگەشەکانلێرەدا هەول دەدەین زانیاری پێویست سەبارەت بە  گەشە و تەندروستی مندال بۆ ئێوەی...
12/07/2024

بە هیوای تەندروستی باش بۆ مندالە چاوگەشەکان
لێرەدا هەول دەدەین زانیاری پێویست سەبارەت بە گەشە و تەندروستی مندال بۆ ئێوەی بەرێز بلاودەکەینەوە.......

Address

Https://linktr. Ee/nomapolyclinic?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR07_4RPj995Dzam553I8LH7mLcjT-2iO-R27Ug_eQ0Q1xq2sbardHl6CNw_aem_sKR7gz8mShRrgjGH-kvQwg
Irbil

Opening Hours

Tuesday 01:00 - 07:00
Wednesday 01:00 - 07:00
Saturday 01:00 - 19:00
Sunday 01:00 - 19:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Zaher Gardi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram