CHARA چارە

CHARA چارە و چارە پەڕەیەكی تەندروستیە و بە بابەتە پزیشكیەكان و هۆشیاری تەندروستی لە خزمەتتاندا دەبێت

چارەسەری سرووشتی قەڵەوی بە دەرمانی گیایی👇خواردنی ٧ دەنكە خورما بەیانی و نیوەڕۆ و ئێواران، زۆر خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ئاوی ...
16/01/2021

چارەسەری سرووشتی قەڵەوی بە دەرمانی گیایی👇

خواردنی ٧ دەنكە خورما بەیانی و نیوەڕۆ و ئێواران، زۆر خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ئاوی لیمۆ بەیانیان تێكەڵ بكرێت لەگەڵ یەك كەوچك زیرە و كوڵاندنی بۆ ماوەی ١٠ خولەك تا بەیانی دابنرێ تا سارد ئەبێتەوە پاشان لێی بخورێتەوە.با زەڵاتە ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارانت بێت بە مەرجێك پیاز و تەرەتولەشی لەگەڵدابێت.نەعناع و چای سەوز و توێكڵی هەناری وشك و زەنجەبیلی تەڕ هەریەكی بری كەوچكێك لەناو پەرداخ و نیوێك ئاودا دابنرێت بكوڵێنرێت بۆ ماوەی ١٠ خولەك هەر ٣ ژەم بخورێتەوە.گوڵە بەیبون و گوڵە مەریەم و چای سەوز و دارچین هەریەكی بری كەوچكێك لەناو پەرداخ و نیوێك ئاودا دابنرێت بكوڵێنرێت بۆ ماوەی ١٠ خولەك هەر ٣ ژەم بخورێتەوە.

چارەسەری سرووشتی ماندوویی و هیلاكی👇-سێو-هەناری شیرین-ترێ-دۆشاوی ترێ-توو-هەنگوین-گژنیژ-سپێناخ-ئەڤۆكادۆ-عەناب-تەوقەگوڵ
12/01/2021

چارەسەری سرووشتی ماندوویی و هیلاكی👇

-سێو
-هەناری شیرین
-ترێ
-دۆشاوی ترێ
-توو
-هەنگوین
-گژنیژ
-سپێناخ
-ئەڤۆكادۆ
-عەناب
-تەوقەگوڵ

      سه‌رسامبه‌ به‌م سوودانه‌ی گوێزی هیندیزانایانی بواری ته‌ندروستی هه‌ڵده‌ستن به ‌لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی له‌باره‌ی سووده...
17/08/2020



سه‌رسامبه‌ به‌م سوودانه‌ی گوێزی هیندی

زانایانی بواری ته‌ندروستی هه‌ڵده‌ستن به ‌لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی له‌باره‌ی سووده‌كانی گوێزی هیندی، له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین سوودی تایبه‌ت ئاشكرا ده‌بێت، بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا له‌ 18 خاڵدا هه‌موو سووده‌كانی گوێزی هیندی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

له‌هه‌مانكاتیشدا زانایانی پزیشكی رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردندا به‌وپێیه‌ی كه‌ تامی خواردن خۆشده‌كات و هه‌روه‌ها هیچ بۆنێكی هه‌راسان به‌خواردن نابه‌خشێت، ده‌شڵێن كه‌ گوێزی هیندی یه‌كێكه‌ له‌ به‌سوودترین خۆراكه‌كانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌!

به‌هۆی ئه‌م 18 خاڵه‌ گرنگی به‌دابینكردنی رۆنی گوێزی هیندی بده‌:

1- به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی له‌ناو خواردندا، كۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا داده‌به‌زێت.

2- به‌رده‌وام رۆنی گوێزی هیندی به‌كاربهێنه‌ بۆ به‌هێزكردنی باری ته‌ندروستیت به‌گشتی، هه‌روه‌ها دوورتده‌خاته‌وه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ به‌هۆی كه‌شوهه‌وای سارده‌وه‌ توشده‌بیت.

3- رۆنی گوێزی هیندی نموونه‌یه‌كی گونجاوه‌ بۆ ناو خواردن و بۆ سوركردنه‌وه‌ی خواردن، به‌وهۆیه‌ی كه‌ ناسوتێت.

4- رۆنی گوێزی هیندی هۆكاره‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌وهۆیه‌ی چه‌وری له‌جه‌سته‌دا خه‌زن ناكات.

5- سوودی هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب له‌سه‌ر برین.

6- له‌جیاتی كرێم رۆنی گوێزی هیندی به‌كاربهێنه‌ بۆ ناو كۆفی.

7- رۆنی گوێزی هیندی خواردن هه‌زم ده‌كات و زۆرترین كالۆری ده‌سوتێنێت.

8- له‌جیاتی كرێم گرنگی به‌ به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی بده‌ بۆ چه‌وركردنی پێست.

9- هه‌روه‌ها له‌جیاتی موكه‌یه‌ف به‌كاردێت بۆ نه‌رمكردنی قژ.

10- له‌هه‌مانكاتیشدا سوودی هه‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنی ته‌ندروستی نینۆك.

11- له‌جیاتی دژه‌خۆر رۆنی گوێزی هیندی به‌كاربهێنه‌.

12- له‌كاتێكدا پێستت به‌هۆی ئاگر یان خۆره‌وه‌ ده‌سوتێت، گرنگی به‌ به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی بده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار.

13- تامێسكی پێ چه‌ور بكه‌ بۆ نه‌لاوبردنی.

14- سوودی هه‌یه‌ بۆ قاچی قڵیشاو، پێش كاتی نوستن قاچه‌كانتی پێ چه‌ور بكه‌و گۆره‌وی له‌پێبكه‌.

15- رۆنی گوێزی هیندی سوودی هه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی رووخسارو ماكیاج.

16- له‌دوای ریش تاشین پیاوان گرنگی به‌ به‌كارهێنانی رۆنی گوێزی هیندی بده‌ن بۆ له‌ناوبردنی پێستی وشك.

17- میكرۆبی ناو ده‌م له‌ناوده‌بات.

18- به‌هۆی چه‌وركردنی پێستی سه‌ر سوودی هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی ئه‌سپێ.

سەرنج و تێبیینیەکانتان بخەنە ڕوو هاوڕێیانتان بێبەش مەکەن و تاگیان بکەن⁦👨🏻‍⚕️⁩⁦⁦™️⁩

#چارە

#پزیشک
#هۆشیاری




گازی  #نایترۆجیین ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ هۆیی ته‌قینی گەدە.ئایه‌ده‌زانی گازی نایترۆجین زیانی هه‌یه‌زۆرێك له‌ ئێمه‌ تامه‌...
15/08/2020

گازی #نایترۆجیین ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ هۆیی ته‌قینی گەدە.
ئایه‌ده‌زانی گازی نایترۆجین زیانی هه‌یه‌
زۆرێك له‌ ئێمه‌ تامه‌زرۆیی خواردن و خواردنه‌وه‌کانه‌ کاتێک گازی نایترۆجین له‌گه‌لی تێکه‌ل بکرێ که‌ شیوازیکی سه‌رنج راکێش به‌ خواردن و خواردنه‌وه‌کان ده‌به‌خشێت به‌لام زانایانی بواری خواردن کیمیایی ئامۆژگاری خه‌لک ده‌که‌ن دووربکه‌ونه‌وه‌ له‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی که‌ گازی نایترۆجیین تێدا به‌کاردێت ،زیانی گازی نایترۆجیین..شلەیه‌كە هەروەها بەخێرايى گەرمى هەڵ دەگرێتەوە، و دەكوڵێتە بە گازێك، كە دەتوانێت ببێته‌ هۆی زيان وەكو هەڵكۆڵين يان ببێته‌ هۆیی ته‌قینی گەدە.

یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ھێماکەی N
نایترۆجین غازێکە لە هەوادا بە ڕێژەی %٧٩ لەهەوادا هەیە
بەدەزگای تایبەت جیا ئەکریتەوە دەزگاکە هەوا رائەکیشێت بە پلەی
١٩٥ ژێر سفر ساردی ئەکاتەوە ئەبێت بە شلە
پاشان دەزگاکە ئەیکاتەوە گاز بە فشاری ١٥٠ بار
کەپسی ناو قنینە ئەکریت
بەکارهێنانی ئەم گازە لە تاقیگەکان بەکار دێت بۆ پاراستنی خۆراک و کشتوکاڵ
وە بۆ پاک کردنەوەی هەموو بۆریەکی ساردکەرەوە
بە شێوەی شلی بەکار دێت بۆ نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەری نەخۆشی پێست.

سەرنج و تێبیینیەکانتان بخەنە ڕوو هاوڕێیانتان بێبەش مەکەن و تاگیان بکەن⁦👨🏻‍⚕️⁩⁦⁦™️⁩

سەرچاوە: bbc


#چارە #تەندروستی #هۆشیاری

     جۆرەکانی سەرئێشە و هۆکارەکانیژانەسەر یان سەرئێشە یەکێک لە جۆرەکانی ئێشە کە زۆر باوە و هەندێک جار بەدوای گیرۆدەبوون ...
11/08/2020



جۆرەکانی سەرئێشە و هۆکارەکانی

ژانەسەر یان سەرئێشە یەکێک لە جۆرەکانی ئێشە کە زۆر باوە و هەندێک جار بەدوای گیرۆدەبوون بە نەخۆشییەکی تایبەت و هەندێک جار وەک نیشانەی روودانی گرفتێکی تەندروستی دەردەکەوێت. هەڵامەت و بێ‌خەوی لەوانەیە سەرەکیترین هۆکاری سەرئێشە بن بەڵام جۆرەکانی ئەم کێشە تەندروستییە زۆرن و لە درێژەدا ئاماژە بە بەشێکیان دەکەین.

سەرئێشەی نیوەیی (شەقیقە)
ئەم سەرئێشەیە لایەکی سەرت دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا توشی گێژبون و دڵ تێکەڵهاتن و رشانەوە دەبیت، هەستیاریش دەبیت بەرامبەر روناکی و دەنگەکان.

سەرئێشەی هێشویی
بەهەمانشێوە توشی بەشێکی سەر دەبێت، زیاتر لە دەوری چاودایە، لەهەمانکاتدا لوت دەگیرێت و هەڵئاوسان رودەدات، فرمێسکیش بەچاوتدا دێتەخوارێ.

سەرئێشەی ھەوکردنی گیرفانەکانی لوت
بەشی پێشەوەی سەر و دەموچاوت توشی ئازاردەبێت، بەهۆی هەوکردنی گیرفانەکانی لوتەوە.

سەرئێشەی کافیین
ئەگەر راھاتویت لەسەر خواردنەوە کافاینەکان وەک چا و قاوە، لەکاتێکی تایبەتدا لەڕۆژدا، ئەگەر لەهەمانکاتدا نەیخۆیتەوە رۆژانە، لەشت داوای کافاین دەکات و توشی سەرئێشە دەبیت.

سەرئێشە بەهۆی ئازاری ددانەوە
هەندێک کات بونی ئازار لە ددانەکانتدا، بەهۆی هەوکردنی پوک یان کلۆربونەوە، جۆرێک لە سترێسی بۆ دروستدەبێت و دواجار دەبێتەهۆی سەرئێشە.

سەرئێشەی هەڵگەڕاو
بەکارهێنانی دەرمان، یان دژە هەڵئاوسانەکان لە لوتدا، دەبێتە هۆی لوتگیران، دواجاریش کاریگەری لەسەر سەرت دەبێت و توشی ئازار دەکات.

سەرئێشەی سترێس (قەلەقی)
یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی سەرئێشە، کە بەهۆی سترێس و باری دەرونی ناجێگیرەوە دروستدەبێت، ئازارەکە توشی هەردولای سەر و ناوچەوان و بەشی پشتەوەی مل و چەناگە دەبێت.

سەرئێشەی هۆڕمۆن
زیاتر لە ژناندا هەیە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان لە سوڕی مانگانەدا یان بەکارهێنانی حەبی مەنع، یاخود کاتی دوگیانی.

سەرچاوە: healthline

سەرنج و تێبیینیەکانتان بخەنە ڕوو هاوڕێیانتان بێبەش مەکەن و تاگیان بکەن⁦👨🏻‍⚕️⁩⁦⁦™️⁩

#چارە

#پزیشک
#هۆشیاری




     ئێستا کۆرۆنا سێیەم هۆکاری مردنە لە ئەمریکاسەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت،...
10/08/2020



ئێستا کۆرۆنا سێیەم هۆکاری مردنە لە ئەمریکا

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئێستا کۆرۆنا سێیەم هۆکاری مردنە لە ئەمریکا.

بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی سەنتەرە ئەمریکییەکە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، هەفتانە مردن بەهۆی کۆرۆنا دەگاتە 11 هەزار حاڵەت، پێشبینیشدەکات تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە کۆی گشتی ژمارەی مردووان 180 هەزار تێپەڕێنێت.

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەڵێت، رێژەی مردن بەهۆی کۆرۆنا لەو وڵاتە بەرزە، بۆیە ئێستا کۆرۆنا دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەم هۆکاری مردنی ئەمریکییەکانە.

پزیشکانی سەنتەرە ئەمریکییەکە پێیانوایە تاکە رێگە بۆ ئەوەی بتوانن دۆخە کۆنترۆڵبکەن و رێژەی مردن کەمبکەنەوە ئەوەیە، خەڵکی بە توندی پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن بەتایبەت دوورکەوتنەوە لە یەکدی و بەستنی دەمامک.

سەرنج و تێبیینیەکانتان بخەنە ڕوو هاوڕێیانتان بێبەش مەکەن و تاگیان بکەن⁦👨🏻‍⚕️⁩⁦⁦™️⁩

#چارە

#پزیشک
#هۆشیاری




     هۆکاری سەرەکیی بۆنی ژێر باڵزانایان پەردەیان لەسەر میکانیزمی چۆنیەتی بەرهەمهاتنی بۆنی ناخۆش و نەگونجاوی ژێر باڵ هەڵد...
09/08/2020



هۆکاری سەرەکیی بۆنی ژێر باڵ

زانایان پەردەیان لەسەر میکانیزمی چۆنیەتی بەرهەمهاتنی بۆنی ناخۆش و نەگونجاوی ژێر باڵ هەڵدایەوە. زانایانی زانکۆی "یۆرک" پاش ئەنجامی کۆمەڵێک توێژینەوەی درێژخایەن تێگەیشتن کە هۆکاری ئەم بۆنە ئەنزیمێکە کە لە جەستەی میکرۆبێکدا دەژی کە لەم بەشەی جەستەدا جێگیر بووە.

توێژەران بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە ئەم ئەنزیمە هۆکاری ئەم بۆنە ناخۆشەیە، ئەنزیمەکەیان خستە ناو جەستەی میکرۆب گەلێکی‌ترەوە کە لە ژێر باڵدا هەن و هیچ رۆڵێکیان لە بەرهەمهاتنی ئەم حاڵەتەدا نییە. لەدرێژەدا تێگەیشتن کە پاش تێکەڵاوبوونی ئەم ئەنزیمە بە جەستەی ئەم میکرۆبانەوە، ئەوانیش دەستیان کرد بە بەرهەمهێنانی ئەم بۆنە.

بەهۆی ئەم توێژینەوانەوە دەکرێ چاوەڕوان بین کە لە داهاتوودا مەوادی پاککەرەوە و دژەبۆنی زۆر بەهێزتر دروست بکرێت.

پرۆفیسۆر "گوین تۆماس"، میکرۆب ناسی باڵای ئەم تیمی توێژینەوەیە لەم بارەوە دەڵێ: "ئێمە زانیمان کە بۆنی ژێر باڵ چۆناوچۆن بەرهەم دێت. ئێستا ئەوە شتەی کە دەبێ بیزانین ئەوەیە کە ئەم بۆنە بۆچی بەرهەم دێت."
ئەوەی کە جێی سەرنجە ئەوەیە کە بەشێکی زۆر لە پێکهاتەی ئەم بۆنە لەلایەن جەستەی مرۆڤەوە دروست نابێت. بۆنی ناخۆشی ژێر باڵ لەڕاستیدا بەرهەمێکی لاوەکییە و کاتێک دروست دەبێت کە میکرۆبەکان لەسەر پێست لە پێکهاتەکانی پێست کەڵک وەرگرن.

ئەم لێکۆڵینەوەیە هەر وەک ئاماژەی پێ درا دەتوانێ چاوەڕوانییەکان بۆ دروستکردنی مەوادی دژەبۆن بە ئەنجام بەگەیەنێت؛ مەوادێک کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەو میکرۆبە تایبەتانە دەبێت و زیانێکی بۆ میکرۆبە بەسوودەکانی سەر پێست نییە.

سەرچاوە: telegraph

سەرنج و تێبیینیەکانتان بخەنە ڕوو هاوڕێیانتان بێبەش مەکەن و تاگیان بکەن⁦👨🏻‍⚕️⁩⁦⁦™️⁩

#چارە

#پزیشک
#هۆشیاری




     چۆن پێستی دەستتان دەپارێزنزۆر کات دەستەکانت فەرامۆش دەکرێن و وەکو پێویست بایەخیان پێنادرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەو...
08/08/2020



چۆن پێستی دەستتان دەپارێزن

زۆر کات دەستەکانت فەرامۆش دەکرێن و وەکو پێویست بایەخیان پێنادرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی زۆر بەکاردێت زوتر لە روخسار چرچ دەبێت، بە چەند رێگەیەک دەتوانیت دەستەکانت 10 ساڵ گەنجتر دەربخەیت.

*دەستەکانت بە ئاوی گەرم مەشۆ، باشترین رێگە ئەوەیە بە ئاوی شلەتێن یان ئاوی سارد بیشۆیت، هەروەها بۆن لە دەستت مەدە، بەڵکو ئەو شامپۆیانە بەکاربهێنە کە بۆنیان خۆشە، بە ئامێری هەوایی وشکی مەکەرەوە، بەڵکو کلینێکس بەکاربهێنە.

*لەکاتی شتنی قاپ دەستکێش لەدەستبکە، چونکە ئەو ماددە پاککەرەوەیە زیان بەدەست دەگەیەنێت، تەنانەت بۆ چاندنی نەمامیش دەستکێش لەدەستبکە.

*رۆژانە کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە، لانی کەم رۆژی دوجار بەکاریبهێنە، بەیانیان و ئێواران.

*سکرەبی دەستت بکە، دەتوانیت زەردێنەی هێلکە، نیو ئەڤۆکادۆ و یەک کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکەیت، بۆماوەی 20 خولەک بیدە لە دەستت، یان دەتوانیت سود لە زەیتی زەیتون و شەکر بیبینیت.

*لەکاتی چونە دەرەوە دژە خۆر بەکاربهێنە.


سەرچاوە: huffpost

سەرنج و تێبیینیەکانتان بخەنە ڕوو هاوڕێیانتان بێبەش مەکەن و تاگیان بکەن⁦👨🏻‍⚕️⁩⁦⁦™️⁩

#چارە

#پزیشک
#هۆشیاری




     نیشانەکانی خەمۆکیخەمۆکی یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان. دەتوانرێت وەسف بکرێت بە بارێکی ھەست کردن بە غەمباری، دڵتەن...
05/08/2020



نیشانەکانی خەمۆکی

خەمۆکی یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان. دەتوانرێت وەسف بکرێت بە بارێکی ھەست کردن بە غەمباری، دڵتەنگی، بەدبەختی و بێچارەیی و ھەست کردن بە فەرامۆشکراوی و بێ ھیوایی.
زوربەمان ھەست بەم حاڵەتە دەکەین لە ساتێک یان ساتێکی تر لە ژیانماندا بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم و درێژە نابێت.
خەمۆکی توند و ڕاستەقینە بریتیە لە کێشەی مەزاجی مرۆڤ کە تیایدا ھەست دەکات بە غەمباری ، توڕەیی و بێ ھیوایی لە ھەموو ڕۆژێکی ژیانیدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، لێرەشدا دەبێت بە نەخۆشی. لەدرێژەدا بەشێک لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەخەینە روو.

*هەستەکەیت کە هیچ هێزت تێدا نییە و تاقەتی هیچ شتێکت نییە

*وا هەستەکەیت کە کەسێکی بێسوودیت و شایسەتی ئەوە نیت لەم ژیانەدا بیت.

*کێشەی خەوت هەیە، یان خوت دەزڕێت و خەوت لێناکەوێت، یان بۆ ماوەی زۆر درێژ و نائاسایی دەخەویت.

*کێشت زیاد دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە زیاتر دەخۆیت.

*هیچ شتێک چێژت پێنابەخشێت و حەزت بە هیچ نییە.

*کەسێکی مزاجیت و زۆر بە ئاسانی توڕە دەبیت.

*خەمۆکیەکە کێشەی تەندرووستی دیکەشت بۆ درووستدەکات.

پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشکی دەروونی بکات.

سەرچاوە: healthline

سەرنج و تێبیینیەکانتان بخەنە ڕوو هاوڕێیانتان بێبەش مەکەن و تاگیان بکەن⁦👨🏻‍⚕️⁩⁦⁦™️⁩

#چارە

#پزیشک
#هۆشیاری




     ئەو شتانەی بۆ پشت ئێشە باشنئازاری پشت یەکێکە لەو گرفتە تەندروستیانەی روبەڕوی زۆر کەس دەبێتەوە، چەند هۆکارێکی جیاواز...
03/08/2020



ئەو شتانەی بۆ پشت ئێشە باشن

ئازاری پشت یەکێکە لەو گرفتە تەندروستیانەی روبەڕوی زۆر کەس دەبێتەوە، چەند هۆکارێکی جیاوازی هەیە، سەرەڕای ئەوەی بە راهێنان و شێوازی نوستن دەتوانیت چارەسەری بکەیت، هاوکات سیستمی خۆراکی رۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی تەندروستی.

بەپێی هەواڵێکی روسیا تودەی، ئەو کەسانەی بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنن، پێویستە بایەخ بە خواردنی مەگنسیۆم بدەن، چونکە کاریگەری هەیە لەسەر بەهێزبونی ئێسک، ماسولکە و بڕبڕەی پشت، زیاتر لە سەوزە، ئەڤۆکادۆ و مۆزدا هەیە.

بەپێی ئەو راپۆرتە پزیشکییە چا دژە ئۆکسانە و هاوشێوەی دەرمان کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئازار، هەردو جۆری چای رەش و چای سەوز هەوکردنی پشت کەمدەکەنەوە.

هەروەها چای سەوز یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات، بەمەش دوبارە پەستان لەسەر پشت کەمدەبێتەوە و ئازاری پشت ناهێڵێت.



سەرچاوە: elitedaily

سەرنج و تێبیینیەکانتان بخەنە ڕوو هاوڕێیانتان بێبەش مەکەن و تاگیان بکەن⁦👨🏻‍⚕️⁩⁦⁦™️⁩

#چارە

#پزیشک
#هۆشیاری




     توێژینەوەیەک: بەشێكی رزگاربووانی کۆرۆنا تووشی گرفتە درێژخایەنەکانی دڵ دەبنتوێژینەوەیەکی نوێ کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری...
01/08/2020



توێژینەوەیەک: بەشێكی رزگاربووانی کۆرۆنا تووشی گرفتە درێژخایەنەکانی دڵ دەبن

توێژینەوەیەکی نوێ کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری JAMA بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە بەشێكی ئەو رزگاربووانەی کە تەنانەت بە سووکیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە داهاتوو گرفتی دڵیان بۆ دروستدەبێت.

بەپێی توێژینەوە نوێیەکە کە پزیشكان بەدواداچوونیان بۆ 100 رزگاربووی کۆرۆنا کردووە، دەرکەوتووە بەشێكی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە و دوای چاکبوونەوەیان پشكنینی MRIیان بۆ کراوە، تووشی گرفتەکانی کۆئەندامی سووڕان و دڵ بوون.

توێژەرەکان روونیدەکەنەوە لەنێو 100 رزگاربووەکە، 28یان ئۆکسجینیان پێویست بووە، 2 رزگاربوویان لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردبوون و ئەوانی دیکە جێگیربوون، بەڵام لەدوای چاکبوونەوەیان دەرکەوتووە 78 لەوان گرفتی درێژخایەنی هەوکردنی دڵیان تووشبووە.

پزیشكە توێژەرەکان دەشڵێن جۆر و مەترسیی هەوکردنەکە پەیوەندی بە راددەی مەترسیداری و سەختی حاڵەتی تووشبووەکان نەبووە بە کۆرۆنا.

سەرنج و تێبیینیەکانتان بخەنە ڕوو هاوڕێیانتان بێبەش مەکەن و تاگیان بکەن⁦👨🏻‍⚕️⁩⁦⁦™️⁩

#چارە

#پزیشک
#هۆشیاری




      چارەسەرکردنی کەم‌ خەوی و بێ خەویچارەسەری کەم‌خەوی و بێ خەوی یەکێک لەو پرسانەیە کە مرۆڤی ئەم سەردەمە بە گشتی لەگەڵ ...
29/07/2020



چارەسەرکردنی کەم‌ خەوی و بێ خەوی

چارەسەری کەم‌خەوی و بێ خەوی یەکێک لەو پرسانەیە کە مرۆڤی ئەم سەردەمە بە گشتی لەگەڵ بەرەوڕووە. بەپێی کۆمەڵێک توێژینەوە کە لەم دواییانەدا ئەنجام دراون، گەرمای هاوین و ئەو سترێسەی کە ئێستا بە هۆی کۆرۆناوە بەدیهاتووە، خەو و ئیسراحەتی لە زۆر کەس هەڵگرتووە. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند شێواز ئاشنا دەبین کە دەتوانێ کاریگەر بێت بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە.

کەمکردنەوە گەرمیی شوێنی ژیان
بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ بدەن لەم گەرمای هاوینەدا لە ماوەی رۆژدا دەرگا و پەنجەرەکان داخراو بن و پەردەکانیش دادەنەوە بۆ ئەوەی تیشکی خۆر کەمتر بێتەوە ناو ماڵەوە. دواتر هەوڵ بدەن لە فێنککەرەوەیەکی گونجاو کەڵک وەربگرن.

خواردنی میوە
بەپێی گوتی توێژەران گێلاس یەکێک لەو میوانەیە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر خەوێکی باش هەیە. ئانیتا بین، پسپۆڕی خۆراک، لەم بارەوە دەڵێ: "گێلاس دەبێتە هۆی ئەوەی "سێرۆتۆنین"ـێکی زیاتر بە مێشکدا بڵاو بێتەوە. گێلاس هەروەها سەرچاوەیەکی دوڵەمەندی هۆرمۆنی "مێلاتۆنینە لەڕاستیدا هۆرمۆنی رێکخستنی خەوە."

بەیانی و ئێوارە وەرزش بکەن
تۆبی جەیمز، پسپۆڕی خەو، دەڵێ: "وەرزش لە بەیانی و ئێوارەدا دەبێتە هۆی ئەوە پلەی گەرمیی جەستە کەمێک زیاد بکات و پاش چەند کاتژمێر ئەم گەرمییە لەناو دەچێت و گەرمیی جەستە هاوسەنگ دەبێت. کەوابوو ئەم کەمبوونەوەی پلەی گەرمییە دەبێتە هۆی ئەوەی خەو داتبگرێت.

سەرچاوە: mirror

سەرنج و تێبیینیەکانتان بخەنە ڕوو هاوڕێیانتان بێبەش مەکەن و تاگیان بکەن⁦👨🏻‍⚕️⁩⁦⁦™️⁩
سەرچاوە: webmd

#چارە

#پزیشک
#هۆشیاری




Address

Irbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when CHARA چارە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category