Tandrwsty Kurdistan - تەندروستی کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Tandrwsty Kurdistan - تەندروستی کوردستان

Tandrwsty Kurdistan - تەندروستی کوردستان لاپه‌ره‌یه‌كه‌ بایه‌خ ده‌دات به‌ پێدانی زانیاری و ڕێنمای ته‌ندروستی و ژینگەیی

ئەو 6 نەخۆشیانەی شەرم دەكەی باسیان بكەی لەلای پزیشک هەندێك گرفتی تەندروستی و جەستەیی هەن، خەڵكی هەمیشە هەوڵ دەدەن بیانشا...
28/10/2017

ئەو 6 نەخۆشیانەی شەرم دەكەی باسیان بكەی لەلای پزیشک

هەندێك گرفتی تەندروستی و جەستەیی هەن، خەڵكی هەمیشە هەوڵ دەدەن بیانشارنەوە، تەنانەت لە ژووری پزیشكیش. بەڵام بڕوا بكەی یان نا: پزیشك هەموو ئەوانە دەزانێت. لە پرسی تەندروستیتدا، هیچ سنوورێك دامەنێ و هەموو نهێنییەكان بە پزیشكەكەت بڵێ.

ئەمانە هەندێك لەو حاڵەتانەن كە نەخۆش شەرم دەكات باسیان بكات:

1- شیرلێهاتنی نائاسایی مەمك:

بێ ئەوەی كەسەكە دووگیان بێت یان منداڵی شیرەخۆرەی هەبێت، مەمكی شیری لێدێت . ئەم حاڵەتە بەهۆی بەرزیی ئاستی هۆرمۆنی پرۆلاكتینەوەیە كە رژێنی ژێردەماخ (پیتویتەری) دەریدەدا. پرۆلاكتین هانی شانە رژێنەكانی مەمك دەدات شیر دروست بكەن. هەندێجاریش بەهۆی لوویەكە لە رژێنی ژێر دەماخدا. ئەگەر چارە نەكرێت، بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەكە دەبێتە هۆی تێكدانی سووڕی خوێن و فشەڵبوونی ئێسكیش.

چارەسەر: پزیشك سەرەتا پشكنینی رژێنی دەرەقیت بۆ دەكات، چونكە هەندێكجار تەمبەڵیی ئەو رژێنە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی پرۆلاكتین. ئەگەر هۆكارەكە ئەوە نەبوو، ئەوە بیر لە هەبوونی لوو دەكاتەوە لە رژێنی ژێر مێشكدا. هەرچەندە هەبوونی لوو هەمیشە مایەی ترس و دڵەڕاوكێیە، لەم بارەدا چارەی ئاسانە و لە زۆربەی حاڵەتەكاندا تەنیا بە پێدانی دەرمان چارە دەبێت.

2- ئارەقەكردنەوەی زۆر:

ئەم حاڵەتە ئەوە دەگەیەنێت ئارەقەرژێنەكانت زیاد لە پێویست كاردانەوەیان هەیە بۆ كارتێكەرەكانی وەك گەرما، هۆرمۆنەكان و هەست و سۆزە جیاوازەكان. یاخود كاتێك لە ئەنجامی ئەو كارتێكەرییانەوە دەكەونە ئیش، درەنگ دەكوژێنەوە و ماوەیەكی دوورودرێژ كاردەكەن. هەندێجاریش بە كارتێكەریی دەرمانێكە كە پزیشك بۆ نەخۆشییەكی تایبەت بۆی نووسیوی. یاخود بەشێكە لە نیشانەكانی نەخۆشی لە نموونەی هەوكردنە جیاوازەكان و شەكرە.

چارەسەر: چارەی ئەم حاڵەتە بریتی نییە لە دەرمانێكی سیحری كە ئارەقە رژێنەكان بە تەواوی كۆنترۆڵ بكات. پزیشك سەرەتا دەیەوێت بزانێت هۆكار چییە و بە چارەسەركردنی هۆكارەكە، ئارەقە زۆرەكەت لەكۆڵ بكاتەوە.

3- نەبوونی ئارەزوو بۆ سێكس:

زۆر شت دەبنە هۆی نەهێشتنی ئارەزووی سێكس، چونكە ئارەزووی سێكس بەرهەمی یەكگرتنی چەندین هۆكاری جەستەیی و دەروونییە. زۆر لە ژنان لە سەروبەندی نەمانی سووڕی مانگانە و بەهۆی دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی مێیینە (ئیسترۆجین) و وشكبوونەوەی زێ، ئارەزوویان بۆ سێكس كەم دەكات.

خەمۆكیش هۆكارێكی دیكەی نەمانی ئارەزووی سێكسییە. خەمۆكی هەر لە رووە دەروونییەكەوە ئارەزووە سێكسییەكان كپ ناكات، بەڵكو بەهۆی دابەزاندنی ئاستی هۆرمۆنی دۆپامینیشەوە زەبر لە ئارەزووە سێكسییەكان دەدات. هەندێك دەرمانی دژەخەمۆكیش بە میكانیزمی جیاواز ئارەزووی سێكسی كەم دەكەنەوە.

چارەسەر: پزیشكی ژنان و منداڵبوون بە پرسیاری ورد دەتوانێ بەشێكی بەرچاو لە هۆكارە جەستەییەكانی لاوازیی ئارەزووی سێكس لە ژناندا بدۆزێتەوە. ئەگەر لەو رووەوە گرفتت نەبوو، سەردانی پزیشكی دەروونی بكە. چونكە خەمۆكی تەنیا لەشێوەی دڵتەنگی خۆی نانوێنێ، بەڵكو بە نیشانەگەلی جیاوازی جەستەیی و رەفتاری دەردەكەوێت. چارەی خەمۆكیش تەنیا دەرمان نییە، بەڵكو گفتوگۆی دەروونی و هزریش رێگەچارەی كاران.

4- مایەسیری:

پێدەچێ مایەسیری یاخود قڵیشانی دیواری كۆم هۆكاربن. قەبزی وادەكات پیسایی ماوەیەكی زۆر لەنێو ریخۆڵە ئەستوورە بمێنێتەوە و زۆربەی ئاوەكەی هەڵبمژرێت. بەوەش پیسایی وشك و رەق هەڵدێت. ئەو پیساییە وشك و رەقەش دەبێتە سەرچاوەیەكی برینداركەر بۆ دیواری كۆم.

هەندێكجاریش لە ژناندا، هەبوونی لوویەك لە منداڵداندا دەبێتە هۆی فشار دروستكردن لەسەر دیواری رێكە (كۆتایی ریخۆڵە ئەستوورە) و بەوەش پیساییكردن بەئازار دەبێت، بەڵام لەم بارەدا ئازارەكە هاوكات دەبێت لەگەڵ پشتئێشە و زۆربوونی خوێنی سووڕی مانگانە.

چارەسەر: ئەگەر لە هەفتەیەكدا كەمتر لە سێ جار پیسایی دەكەیت، ئەوا پلان دابنێ بۆ ئەوەی ئاوی زیاتر بخۆیتەوە و وەرزشی زیاتر بكەیت و ریشاڵە خۆراكییەكان لە ژەمەكانتدا زیاتر بكەی. ئێستا ریشاڵە خۆراكییەكان بەشێوەی شروبیش هەن و دەتوانیت لەو رێگایەوە خۆت لە قەبزی و ئەنجامەكانی رزگار بكەی.

ئەگەر ئەوانەت جێبەجی كرد و ئازار و مایەسیری هەر بەردەوام بوون، پزیشك بیر لەوە دەكاتەوە كرێمی چارەسەری ئەو حاڵەتانەت بۆ بنووسێت.

5- بۆنێكی ناخۆش لە زێ:

ئەمە واتای ئەوەیە زێ لە نێوەندێكی ترشەوە گۆڕاوە بۆ نێوەندێكی تفت، ئەوەش یاریدەی گەشەكردنی بەكتریای زیانبەخش دەدات تێیدا. هۆكاری جیاواز دەبنە هۆی تفتكردنی زێ، هەر لە تۆواو تاوەكو خوێنی سووڕی مانگانە و زەیستانی، دووش.

چارەسەر: دەبێت باسی ئەو بۆنە ناخۆشە بۆ پزیشكەكەت بكەیت. ئەویش بە لێكدانەوەی زانستی دەگاتە ئەنجام كە ئایا ئەوە نیشانەی هەبوونی نەخۆشیی گوازراوەیە لەڕێگەی سێكسەوە، كەڕووكردنی زێ یاخود تەنیا تفتبوونی زێ و زاڵبوونی بەكتریا زیانبەخشەكانە.

6- سێكسی بە ئازار:

بەهۆی دروستنەكردنی لینجی پێویستەوەیە لەلایەن نێوپۆشی زێ. هەبوونی ترس و فشاری دەروونی، یاخود نەورووژانی پێویست لە هۆكارە دیارەكانی دروستنەبوونی بڕی پێویستی لینجیی نێو زێن.

بەڵام ئەگەر سێكسی بە ئازار لە حاڵەتەوە بووە دیاردە و بێ ئەوەی ئەو دوو هۆكارەش هەبن هەر روویدا، دەبێت بیر لەوە بكرێتەوە كە ئاستی هۆرمۆنی مێیینە (ئیسترۆجین) دابەزیبێ. ماوەی دوای منداڵبوون، ماوەی شیردان و كەوتنە تەمەنی نائومێدی هەموو پەیوەندییان بە دابەزینی ئاستی ئەو هۆرمۆنەوە هەیە.

هەندێك دەرمانیش ئەو لینجییە كەمدەكەنەوە، وەك دژە هەستەوەرییەكان (ئەنتی هیستامین) و هەندێك جۆری حەبی دژە سكپڕی.

چارەسەر: ئەگەر هۆكارەكە بدۆزرێتەوە، بە چارەكردنی ئەو هۆكارە، گرفتەكە كۆتایی دێت. ئەگەر هیچ هۆكارێكیش نەبوو بۆ وشكبوونەوەی زێ، لینجیی دەستكرد هەن و دەتوانرێت لەكاتی پێویست سوودیان لێ وەربگیرێ.

خۆ ئەگەر هۆكاری ئازارەكە وشكیی نەبوو، ئازارێكی قووڵ بوو، یاخود لە بارێكی دیاریكراودا هەبوو، ئەوا پزیشك بۆ هۆكارێكی قووڵتر دەگەڕێت لە مناڵدان و تەنانەت ریخۆڵەكاندا.
رووداو - فۆكس نیوز

بۆ خوێندنەوەی بابەتی رۆشەنبیری تەندروستی زیاتر بە زمانی کوردی، سەردانی پەیجی Tandrwsty Kurdistan - تەندروستی کوردستان بکەن 🌸

كەمیی ڤیتامین هۆكارە بۆ تەنكبوونی قژكەمیی ڤیتامین یەكێكە لە هۆكارە باوەكانی تەنكبوونی قژ بەتایبەتی لە ئافرەتدا. ئەگەر بە...
05/10/2015

كەمیی ڤیتامین هۆكارە بۆ تەنكبوونی قژ

كەمیی ڤیتامین یەكێكە لە هۆكارە باوەكانی تەنكبوونی قژ بەتایبەتی لە ئافرەتدا. ئەگەر بە شێوەیەكی خێرا و چاوەڕواننەكراو دوچاری تەنكبوونی قژ بوویت، ئەوا یەكەم هۆكار كە بیری لێبكەیتەوە كەمیی هەندێك جۆری ڤیتامینە لە خۆراكتدا.

ڤیتامین C ماددەیەكی دژەئۆكسانە و لەش رزگاردەكات لە كاریگەرییە خراپەكانی ژینگە كە خانەكانی لەش تێكدەدەن بە خانەكانی رەگی قژیشەوە، هەروەها یارمەتی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین دەدات كە لە پێست و قژ و چەند شوێنێكی تری لەشدایە، كەمی ڤیتامین C دەبێتە ئەگەری
وشكبوون و قڵیشان و تەنكبوونی قژ.

ڤیتامین E سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، گرنگە بۆ گەشەیەكی تەندروستییانەی قژ و سستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات، كەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی تەنكبوونی قژ و بێهێزیی ماسوولكەكان و چەند گرفتێك لە بینیندا.

ڤیتامین H یان بایۆتین Biotin یەكێكە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B و رۆڵی هەیە لە هەڵمژینی ماددە خۆراكییە گرنگەكان لە هەموو بەشەكانی لەشدا، ئەم ڤیتامینە بۆ تەندروستی قژ و پێست گرنگە، بۆیە لە پێكهاتەی چەندین ئاوێتەی پاراستنی پێست و قژدا هەیە، یەكەم نیشانەی كەمی ئەم ڤیتامینە بریتییە لە قژهەڵوەرین و وشكبوونی پێست لەگەڵ كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.

ئەم خۆراكانەی قژ و پێست جواندەكەنپێنج خۆراك هەن كە خواردنیان دەبێتە هۆی جوانكردنی پێست و قژ لەوانەش:1-سێو:ئەم میوەیە دەو...
05/10/2015

ئەم خۆراكانەی قژ و پێست جواندەكەن

پێنج خۆراك هەن كە خواردنیان دەبێتە هۆی جوانكردنی پێست و قژ لەوانەش:

1-سێو:ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بەپێكهاتەی دژ ئۆكسێنەرەكان و پێست دەپارێزێت لەزیانەكانی تیشكی سەروو وەنەوشەی و پەستانی دەرونی و ڕێگری دەكات لەتوشبون بەشێرپەنجەی پێست و نەخۆشیەكانی دڵ .

2-لیمۆ و پرتەقاڵ: ڕەنگە هەموان ئەوە بزانن كە ئەم دوو میوەیە سوودی بۆ پێست زۆرە و سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەكات و ڕێگری دەكات لەچرچ بونی پێستی ڕوخسار و ڕێژەی مادەی كۆلاجین لەپێستدا زیاد دەكات ئەمەش دەبێتە هۆی گەشاوەبونی پێست.

3-سپێناغ: ئەم سەوزەیە ڤیتامین (ئەی) بەپێست دەبەخشێت و پێست شێدار دەكات .

4-گوێزەر: ئەم جۆرە سەوزەیە تەنها سوودی بۆ بینین نیە بەڵكو بێتا كارۆتین بەپێست دەبەخشێت و پێست دەپارێزێت .

5-ماسی: خواردنی گۆشتی ماسی سوودی هەیە بۆ پێست و نینۆك و پێكهاتەی (بیوتین) ی تیادایە كەهۆكارە بۆ پارێزگاری كردن لەگەشاوەی پێست.

سەرچاوە:Dw

رۆژتان باش ئایە دەزانی بۆ سەرفکردنی کالۆری یەک بوتڵی بچووکی خواردنەوە گازییەکان پێویستە زیاتر لە ٦ کیلۆمەتر رابکەی ؟!!
05/10/2015

رۆژتان باش

ئایە دەزانی بۆ سەرفکردنی کالۆری یەک بوتڵی بچووکی خواردنەوە گازییەکان پێویستە زیاتر لە ٦ کیلۆمەتر رابکەی ؟!!

منداڵەکەم لە چ تەمەنێک دەتوانێت بە رۆژوو بێت ؟زۆر كات دایكان و باوکان ئەوە دەپرسن كە منداڵەكانیان لە چ كاتێك و لەچ تەمەن...
15/06/2015

منداڵەکەم لە چ تەمەنێک دەتوانێت بە رۆژوو بێت ؟

زۆر كات دایكان و باوکان ئەوە دەپرسن كە منداڵەكانیان لە چ كاتێك و لەچ تەمەنێكدا دەتوانن بەڕۆژوو بن، پزیشكەكان ڕێنموی دایكان و باوكان دەكەن كە دەشێ منداڵ:
لەتەمەنی 7 ساڵیدا لەمانگی ڕەمەزاندا هەفتەی 2 ڕۆژ و لە رۆژێکیشدا 3 كاتژمێر بەڕۆژوو بن، بەڵام ئەگەر منداڵ كێشەی تەندروستی هەبێت ئەوە نابێت بەڕۆژوو بێت .

لەتەمەنی 9 ساڵیدا منداڵ دەتوانێت چەند ڕۆژێکی زیاتر لەهەفتەیەكدا بەڕۆژوو ببێت و بەم شێوەیە منداڵ لەتەمەنی 10 ساڵیدا دەتوانێت تەواوی مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت .

ئەگەر منداڵەکەت بە رۆژوو بوو ئەوا پیویستە ئەو كاتەی کە ڕۆژوو دەشكێنن بڕی پێویست ئاو و خۆراك بخۆن بۆ ئەوەی توشی كێشەی تەندروستی نەبن .

بۆخوێندەوە و سوودمەند بوون لە ڕێنمای و زانیاری رۆشەنبیری تەندروستی زیاتر سەردانی پەیجی تةندروستى كوردستان بکەن ❤️

Halder Mohammed

لەكاتی سوتانی پێستتدا لەم هەڵانە دوور بكەوەرەوەكاتێك پێست بەئاگر دەسوتێت ئەوە ڕەنگە سوتاویەكە بەسێ شێوەی جیاواز كاریگەری...
12/06/2015

لەكاتی سوتانی پێستتدا لەم هەڵانە دوور بكەوەرەوە

كاتێك پێست بەئاگر دەسوتێت ئەوە ڕەنگە سوتاویەكە بەسێ شێوەی جیاواز كاریگەری لەسەر پێست هەبێت ، و سوتاوی سێ ئاست لەخۆ دەگرێت ،پلەی یەك و پلەی دوو و پلەی سێ .

سوتانی پلە یەك سووربونەوەی پێستەو هەندێكجار پێست هەودەكات
سوتانی پلە دوو بڵق لەسەر پێست دروست دەكات
و سوتانی پلە سێ پێست ڕەنگەكەی قاوەی دەبێت و ڕەق دەبێت و ئەو كەسەی سوتاویەكەی بگاتە ئەم ئاستە هەست بەئازارێكی زۆر دەكات.
كاتێك لەماڵەوە دەبن و توشی ئەم كێشەیە دەبن ئەوە پێویستە دوور بكەونەوە لەچەند ڕەفتارێك كە ڕەنگە برینەكە ئاڵۆزتر بكات و زیان بە پێستەكە بگات كە سوتاوە.

1-دوور بكەونەوە لەوە ئاوی سارد و سەهۆڵاو بكەن بەشوێنی برینەكەدا چونكە ئەمە زیان بە شانەی پێست دەگەیەنێت.

2-كاتێك سوتاویەكە قوڵ بێت باشتر وایە نەهێڵرێت هەوای بەر بكەوێت و دوور بخرێتەوە لەبەركەوتنی تەنی پیس چونكە بەركەوتنی بەكتریا و میكرۆبەكان زیان بەجەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت لەو قۆناغەدا.

3-هیچكات هەوڵمەدە ئەو بڵقانە بتەقێنیت كە لەسەر پێستت دروست بوە بەهۆی سوتانی پێستتەوە.

4-بەهیچ شێوەیەك ئارد و زەیت و كەرە نەدەیت لەشوێنی سوتاوی پێستت.

5-ئەگەر سوتاویەكە زۆر كەم بوو و لە پلەی یەكدا بوو ئەوە دەتوانیت كەمێك پیاز یان پەتاتە لەسەر شوێنی سوتاویەكە دابنێ .

6- ئەگەر سوتاویەکی زۆر بوو و بە تایبەت لە پلە دوو یان سێ بوو ئەوا پێویستە راستەوخۆ بچیتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست .

سەرچاوە: http://www.dw.de/

بۆ خوێندنەوەی بابەتی رۆشەنبیری تەندروستی زیاتر بە زمانی کوردی سەردانی پەیجی تةندروستى كوردستان بکەن ❤️
Halder Mohammed

ژن و پیاو كامیان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن ؟به‌پێچه‌وانه‌ی بیروڕای خه‌لك به‌رامبه‌ر به‌ لێخورینی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ژنان،...
11/06/2015

ژن و پیاو كامیان باشتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن ؟

به‌پێچه‌وانه‌ی بیروڕای خه‌لك به‌رامبه‌ر به‌ لێخورینی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ژنان، ده‌ركه‌وت لێخورینی ژنان له‌ ئه‌تۆمبێلدا باشتره‌ له‌ پیاوان.

رۆژنامه‌ی (زه‌ سه‌نی) به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: ژنان له‌ شۆفێریكردنی باشترن له‌ بیاوان و ده‌توانن له‌ لێخورینی ئۆتۆمبێلدا له‌سه‌رخۆ تربن، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی بیڕورای خه‌لك به‌رامبه‌ربه‌ ژن.

كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی به‌ناوی (ونیلی) بۆ ته‌كنیكی زانیاری و به‌یوه‌ندیكدرن، بۆكسێكی ره‌شی دڕوستیكردوه‌ وه‌ك بوكسی فڕۆكه‌، ئیشی ئه‌م بۆكسانه‌ تۆماركردنی لێخورنی 19 هه‌زار شۆفێری به‌ریتانیه‌ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ وتیادا ده‌ركه‌وت ژنان سه‌رپێچییان كه‌مه‌ له‌ خێرایی لێخورین، هه‌روه‌ها به‌ هێواشی ئیستوب ده‌گرن و زۆربه‌یان له‌ شه‌وان ئۆتۆمبێل لێ ناخورن كه‌ زیاتر رووداوی هاتۆچوودا له‌و كاته‌دا ده‌بینرێ.

بۆ خوێندەوەی بابەتی رۆشەنبیری تەندروستی زیاتر سەردانی پەیجی تةندروستى كوردستان بکەن ❤️

Halder Mohammed

10 نهێنی سەرسوڕهێنەر لەسەر مێشكی مرۆڤ1-ئەو كەسەی نەشتەرگەری مێشكی بۆدەكرێت  بێئەوەی دەرمانی بێهۆشكەری بۆ بەكاربهێنرێت  د...
11/06/2015

10 نهێنی سەرسوڕهێنەر لەسەر مێشكی مرۆڤ

1-ئەو كەسەی نەشتەرگەری مێشكی بۆدەكرێت بێئەوەی دەرمانی بێهۆشكەری بۆ بەكاربهێنرێت دەكرێت نەشتەرگەری بۆبكرێت و بەخەبەر بێت بێئەوەی هەست بەهیچ ئازارێك بكات.

2-مێشك 100 هەزار میل ملولەی خوێنی تیادایە ،لەناو مێشكدا ملیارێك دەمار خانە هەیە و هەموو ئەمانە بەشێوەی تۆپەڵێكی ئیسفنجین بەقەبارەی كاڵەكێك ،مێشك %17 ووزەی جەستە بەكاردەهێنێت و %20 ئۆكسجین بەكاردەهێنێت و لەتوانایدا هەیە 10 بۆ 23 وات ووزە بەرهەمبهێنێت و ئەم وزەیەش بەشی ئەوە دەكات كەگلۆپێكی پێدابگیرسێت ،%75ی پێكهاتەی مێشك ئاوە.

3-دەتوانرێت مێشكی مرۆڤ بۆ چەند ساڵێك دوای مردنی مرۆڤ بپارێزرێت لەناو گیراوەی فۆرماڵدیهایدا .

4-مێشكی مرۆڤ لەدوو پل پێكهاتوە كەلەیەك كاتدا كارناكەن و بەشی لای چەپی مێشك بەرپرسە لەبیركردنەوە ،هاوكات پلی ڕاستی مێشك بەرپرسە لەتامكردن و جوانی و هەستوسۆز ،مرۆڤ پێویستی بەهەردوو بەشەكەی مێشك هەیە.

5-مێشكی پیاوان %10 گەورەترە لەمێشكی خانمان.

6-مێشك لەكاتی خەوتندا چالاكتر دەبێت ،ڕۆژانە خەوتن بۆماوەی 15 خولەك هۆكار دەبێت بۆ چالاكبونی مێشك.

7-جۆرێك خەوبینین هەیە كەپێی دەوترێت(خەوی ڕوون)لەم دۆخەدا مرۆڤ لەنێوان خەوتوی و بەخەبەریدایە ئەمە ڕوداوێكی سروشتیە كەلەناو مێشكدا ڕوودەدات.

8-ئەو كەسەی قەبارەی مێشكی گەورەیە مانای وانیە ئەو كەسە زیرەكە ،قەبارەی مێشكی ئەنیشتاین 1230 گرام بوە ،لەكاتێكدا ناوەندی قەبارەی ئاسای لە پیاواندا 1400 گرامە.

9-زیرەكترین پیاو (كیم ئۆنگ یۆنگ)بوە كەلە 8ی مارسی 1972 لەدایك بوە و لەتەمەنی 8 مانگیەوە توانای ئەوەی هەبوە لەزانستی بیركاری تێبگات و كاتێك بوبە 2 ساڵ توانای ئەوەی هەبوە بە 4 زمان قسەبكات لەتەمەنی 4 ساڵی چۆتە زانكۆ و لە15 ساڵیدا زانكۆی تەواو كردوە و هاوكات وێنەكێشێكی بەهرەمەندە و نوسەرە و ئێستا لەكۆریای باشوور دەژی .

10-خانەكانی مێشكی مرۆڤ لەگەشكردن بەردەوام دەبێت هەتا ئەو كاتەی مرۆڤ دەگاتە تەمەنی 40 ساڵی.

بۆ زانیاری و رێنمایی تەندروستی زیاتر سەردانی پەیجەکەمان بکە ☺️😉

❤️تةندروستى كوردستان❤️

زیانه‌كانی قاچ له‌سه‌ر قاچ دانانزۆربه‌ی خانمان و بگره‌ هه‌ندێك له‌ پیاوانیش له‌كاتی دانیشتنیاندا، قاچ له‌سه‌ر قاچ داده‌ن...
04/04/2015

زیانه‌كانی قاچ له‌سه‌ر قاچ دانان

زۆربه‌ی خانمان و بگره‌ هه‌ندێك له‌ پیاوانیش له‌كاتی دانیشتنیاندا، قاچ له‌سه‌ر قاچ داده‌نێن، بێ ئه‌وه‌ی ئاگه‌داربن له‌وه‌ی كه‌ زیانی هه‌یه‌ و كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ جه‌سته‌ی ئه‌ كه‌سه‌ هه‌یه‌. لێره‌دا چه‌ند زیانێك ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:

ئازاری پشت و شان: له‌كاتی دانیشتن به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌ردوو لاق به‌ ڕێكی، مرۆڤ دووچاری هیچ ئازارێك ناێته‌وه‌ چونكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی په‌ستان له‌سه‌ر ئێسكه‌كان ده‌كرێت و ته‌ندروسته‌، به‌ڵام له‌ كاتی دانیشتن به‌ شێوه‌ی قاچ له‌سه‌ر قاچ، ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵه‌ له‌ په‌ستان له‌سه‌ر ئێسكه‌كان و ماندووبوونی پشت و سه‌ر شان.

ڕێگری له‌ گه‌یشتنی خوێن بۆ دڵ: له‌كاتی دانیشتن به‌ شێوه‌ی قاچ له‌سه‌ر قاچ، به‌شێكی ده‌مار و مولووله‌كانی خوێنی پێی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گیرێت و خوێن به‌ نائاسایی و كه‌می ده‌گوازرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت خوێن له‌ به‌شه‌كانی لاق بۆ دڵ، كه‌ ئه‌مه‌ش زیانی بۆ لاوازبوونی ئێسك و ماسوولكه‌كانی لاق هه‌یه‌.

ڕه‌گه‌كانی پێ له‌كاتی دانیشتن به‌ شێوه‌ی قاچ له‌سه‌ر قاچ، دووچاری هه‌ڵگرتنی په‌ستانێكی زۆری نائاسایی و ناڕێك ده‌بنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر ئێسكه‌كان هه‌یه‌ و به‌ تێپه‌ڕبوونی كات، لاقه‌كان لاواز ده‌بن.

بەم شێوەیە دەرمانی ددان بۆ پێست بەكار بهێنندەتوانن سوود لەدەرمانی خاوێنكردنەوەی ددان وەربگرن بۆ چارەسەری چەند كێشەیەكی پ...
24/03/2015

بەم شێوەیە دەرمانی ددان بۆ پێست بەكار بهێنن

دەتوانن سوود لەدەرمانی خاوێنكردنەوەی ددان وەربگرن بۆ چارەسەری چەند كێشەیەكی پێست لەوانەش:

1-دەتوانن دەرمانی ددان بۆ لابردنی زیپكە و پەڵەی سەر ڕوخسار بەكاربهێنن ،بەوەی كەمێك دەرمانی ددان بخەنە سەر شوێنی زیپكەكە ،و ئەمە دەبێتە هۆی وشككردنەوەی زیپكەكە و هەڵمژینی چەوری پێست ،بەڵام ئەگەر پێستتان هەستیارە ئەوە ناتوانن سوود لەم ڕێگەیە ببینن چونكە ئەمە دەبێت هۆی سوربونەوە وتوشبون بەهەستیاری پێست.

2- خاوێنكردنەوەی ددان بە دەرمانی ددان هۆكار دەبێت بۆ خۆشكردنی بۆنی دەم ، ئەگەر دەستت بۆنی ناخۆشی لێهات و ئاو سابون چارەسەر نەبوو ئەوە دەتوانن كەمێك دەرمانی ددان لەدەستت بدەیت بۆ ئەوەی بۆنی دەستت خۆش بێت.

3-لەكاتی دروستبونی پەڵە لەسەر پێست ئەوە دەتوانیت كەمێك دەرمانی ددان بخەیتە سەر شوێنی پەڵەكە و ماوەی 30 خولەك بەپەڵەكەوە بهێڵرێتەوە دواتر ڕوخسار بەئاوی سارد بشۆردرێت.

4-ئەگەر پێست بەڕێژەیەكی كەم سوتابێت ئەوە دەتوانیت ئەو شوێنەی پێست بەئاوی سارد بشۆردرێت و دواتر كەمێك دەرمانی ددان بدرێت لەشوێنی سوتاویەكە.

سەرچاوە: yasmina

یەك كەوچك لەم زەیتە ڕێگری دەكات لەچرچ بونی پێستزەیتی گوێزی هندی باشترین جۆرەكانی زەیتە بۆ پێست و جەستە ،ئەم زەیتە هۆكار ...
24/03/2015

یەك كەوچك لەم زەیتە ڕێگری دەكات لەچرچ بونی پێست

زەیتی گوێزی هندی باشترین جۆرەكانی زەیتە بۆ پێست و جەستە ،ئەم زەیتە هۆكار دەبێت بۆ سپیكردنەوەی پێستو لابردنی پەڵەی ڕوخسارهاوكات دەتوانن بۆ بەهێزكردنی تاڵەكانی قژ بەكاریبهێنن.

لەبڵاوكراوەیەكی نوێدا كەلەپێگەی ئەمەریكی بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئەوە هاتوە كە خانمان دەتوانن سوود لەزەیتی گوێزی هندی وەربگرن بۆ ڕێگری كردن لەچرچ بونی پێست ،ئەویش بەوەی پێستەكە بەم زەیتە مەساج بكرێت.

مەساجكردنی پێست بەم زەیتە بۆماوەی دوو هەفتە هۆكار دەبێت بۆ سپیكردنەوەی پێست و ڕێگری دەكات لەدەركەوتنی زیپكەی ڕوخسار و هێشتنەوەی پێست بەشێداری و دژە میكرۆبێكی بەهێزە بۆ پێست .

سەرچاوە: mbc

به‌مزووانه‌ سه‌ر بۆ مرۆڤ ده‌چێنرێت‌     ‌ ‌ چه‌ند پسپۆڕێكی جیهانی سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو س...
27/02/2015

به‌مزووانه‌ سه‌ر بۆ مرۆڤ ده‌چێنرێت‌


‌ ‌ چه‌ند پسپۆڕێكی جیهانی سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.

پێشكه‌وتنه‌ پزیشكییه‌كان گه‌شتونه‌ته‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ ده‌توانرێت چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ر بكرێت و چه‌ندین ئه‌ندامی نوێ بۆ له‌شی مرۆڤ بچێنرێت، له‌ئێستاشدا نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سه‌ر دواین ئامانجی پزیشكه‌كانه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌م زووانه‌ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

سێرجیۆ كانفیرۆ، كه‌ پسپۆڕێكی ئیتاڵییه‌ ئاشكرای ده‌كات له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، به‌جۆرێك سه‌ری كه‌سێك كه‌ نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداری هه‌یه‌، له‌ شوێنی سه‌ری كه‌سێكی ته‌ندروستدا داده‌نرێت.

كانفیرۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات چاندنی سه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی زۆر قورس و ئاڵۆزه‌و بڕی 11 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی تێده‌چێت.

ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سه‌ر، هیوا بۆ چه‌ندین كه‌س ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ست ئیفلیجی و شه‌له‌له‌وه‌ ده‌ناڵێنن و ناتوانن ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان بجوڵێنن، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ توانای جوڵه‌یان بۆ ده‌گێرێته‌وه‌.

پسپۆڕه‌ ئیتاڵییه‌كه‌ ده‌ڵێت " زۆر كه‌س پێیان وایه‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ مه‌حاڵه‌ و دژایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێر و پێویستیانه‌ له‌ به‌رده‌ستدان كه‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ پێوستن و ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنی ئامێره‌كان ماوه‌".

سێرجیۆ كانفیرۆ لیستێكی له‌به‌رده‌ستداوه‌ كه‌ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه‌ كه‌ خۆیان ناونوس كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌، داواش له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ و هیوای چاكبونه‌وه‌یان نییه‌، سه‌ری خۆیان ببه‌خشن تا له‌و بۆ كه‌سێكی دیكه‌ بچێنرێت كه‌ پێویستی پێییه‌تی.

Pharmacist: Halder 😉

Address

Irbil
066

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Tandrwsty Kurdistan - تەندروستی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category