دکتۆر یوسف خەتی/ Dr.Yousif Khaty

دکتۆر یوسف خەتی/ Dr.Yousif Khaty پسپۆڕی راوێژکار لە نەخۆشیەکانی شەکرە،هەناو،قەڵەوی،هۆڕمۆن، غودە
-
طبیب استشاری في امراض الباطنیە

بۆچی بەرگریی ئەنسۆلین گرینگە؟مەبەست لە بەرگری ئەنسۆلین ئەوەیە کە ئەنسۆلین (ئەو هۆڕمۆنەی ڕێژەی شەکرە ڕێک دەخات) لە لەشی م...
14/10/2025

بۆچی بەرگریی ئەنسۆلین گرینگە؟
مەبەست لە بەرگری ئەنسۆلین ئەوەیە کە ئەنسۆلین (ئەو هۆڕمۆنەی ڕێژەی شەکرە ڕێک دەخات) لە لەشی مرۆڤ هەیە، بەڵام کار ناکات، وەرگرەکان بەرگرییان هەیە بەرامبەر بە کاری ئەنسۆلین، واتە شەکری ناو خوێن بە بەرزی دەمێنێتەوە هەرچەندە ئەنسۆلین هەیە.
گرنگییەکەی لە چیدایە ؟
بەرگری ئەنسۆلین قۆناخێکە لە قۆناخەکانی توش بونی شەکرە، چونکە بەردەوام بەرزبوونەوەی شەکری ناو خوێن دەبێتە هۆی ئەوەی خانەکانی پەنکریاس بە شەکر ژاراوی ببن، ژاراوی بوونی خانەکانی پەنکریاس بە دوو شت ڕوو دەدات، بە چەوری زۆر، وە بە شەکری زۆر، ئەو ژاراوی بونەیە وادەکات خانە ئەنسۆلین ڕێژەکانی پەنکریاس کە پێیان دەگوترێت خانەکانی بێتا بپوکێنەوەو ئەنسۆلین بڕ ببن، ئیتر ئەنسۆلین کەم دەبێتەوە و شەکرەیەکی ترسناک ڕو دەدات،
وە هەبونی بەرگری ئەنسۆلین ئاگادارکەرەوەیە بۆ هاتنی نەخۆشی شەکرە.
بەرگریی ئەنسۆلین لە کوێوە دێت ؟
بەرگریی ئەنسۆلین لە چەورییەوە دێت، لە بەزی ناو سک و ئەندامەکانی ناو لەشەوە پەیدا دەبێت، هەروەها لە قەڵەوییەوە دێت و سەر هەڵدەدات، بەرگریی ئەنسۆلین لە کۆنیشانی زیندەپاڵ (metabolic syndrome) ەوە دێت، کە بریتییە لە زەخت و بەرزە چەوری و تێکچونی ڕێژەی شەکری ناو خوێن کە لەگەڵ قەڵەوی سک ئەو حاڵەتە دروست دەکەن.
چارەسەری بەرگریی ئەنسۆلین چییە ؟
نەشتەرگەریی بچووک کردنەوەی گەدە چەند جۆرێکی هەیە، بۆ ئەوانەی کە زۆر قەڵەون، دەرزی وی گۆڤی، مۆنجاڕۆ، ئۆزێمپیک، بۆ ئەوانەیە کە قەڵەون، ئەوانەیش کە کێشی لەشیان زیادە دەتوانن سود لە حەبەکانی ئۆڕلیستات و مێتفۆرمین وەربگرن، هەروەها دەرمانی تریش هەن بۆ ئەم مەبەستە،
چی تریش؟!
لە هەمو ئەو قۆناخانەی چارەسەرکردن کە باسکران پێویستە لەگەڵیا ستایلی ژیان گۆڕانکاری تێدا بکرێت، بەو ئاڕاستەیەی کە کێشی لەش کەم بکرێتەوە، بەڕاستی داهاتوو چەڵنجێکی زۆر گەورەی لەگەڵ خۆی هەڵگرتوە کە مرۆڤایەتی بە دەستیەوە بناڵێت ،ئەویش کێشەی کێش زێدەبوون و قەڵەوییە، هەستی پێبکەین، کاری بۆ بکەین و پێشگیری لێ بکەین باشە.
تەندروست بمێنن.

دکتۆر یوسف بەهائەدین خەتی
پسپۆڕی ڕاوێژکاری شەکرە و هۆڕمۆنەکان
#تەندروستی #قەڵەوی #خواردن #ئەنسۆلین #هەولێر #کوردستان

(مرۆڤ و تەمەن)ماوەیەک بەر لە ئێستا بوو کاتێک نەخۆشێک هاتە ژورێ لە کلینیکی تایبەتیم، ئافرەتێکی تەمەن شەست ساڵە بوو، ئافرە...
06/10/2025

(مرۆڤ و تەمەن)
ماوەیەک بەر لە ئێستا بوو کاتێک نەخۆشێک هاتە ژورێ لە کلینیکی تایبەتیم، ئافرەتێکی تەمەن شەست ساڵە بوو، ئافرەتێک و پیاوێکی گەنجی لەگەڵ هاتبوون. نەخۆشەکە ئافرەتێکی بەڕێز بوو هێشتا لەسەرەخۆ بوو، بەرزە پاڵەپەستۆی خوێنی هەبوو، بەڵام دیار بو جگە لە زەختەکە نیگەرانی و تێکچونی باری دەرونی هەبوو، دوای پشکنین دەرکەوت بەڕاستی لە حاڵەتێکی خەمۆکێ دایە. کاتێک پرسیارم لێ کرد ڕوون بووەوە کە چەند مانگێک بەر لەو سەردانی کردنەی من هاوسەرەکەی ئەمری خوای بەجێ هێناوە، لە کاتی پرسیار کردن و بە دواداچوونم گازاندەی دیکەی لە تەندروستی خۆی هەبو، وەڵامی پرسیار کردنم داخۆ هیچ دەرمانی دیکەی بەکار هێناوە یان نا، پیاوە گەنجەکەی لەگەڵیا بوو (کە پێ دەچوو کوڕی بێت) گوتی بەڵێ دکتۆر هەر حەبێکی ببینی لەخۆڕا دەیخوات، بەجۆرێک سەرزەنشت کردنی پێوە دیاربوو، ئافرەتەکە بە هێواشی گوتی ئێ چ بکەم هەمو قالبم دێشێت، هەر حەبی ژانم خواردووە، گەنجەکە بە توندی وتی ئێ تەمەنت شەست ساڵە و دەتەوێت هیچ قەلبت نەهێشێت؟ تۆ بەتەمەنیت!
ئافرەتە نەخۆشەکە هیچی نەگوت، دوای ئەوەی چارەسەری پێویستی بۆ نوسرا بە نەخۆشەکەم ڕاگەیاند کە پێویستە دوای چەند مانگێک سەردان بکاتەوە بۆ بەدواداچوون، ئافرەتە نەخۆشەکە گوتی: ئەگەر بمهێننەوە.. لە کاتێکدا سەیری کەسەکانی خۆی دەکرد هیچ وەڵامێکیان نەدایەوە، من بەتەواوی ئەو حاڵەتە نیگەرانئامێزەم بینی، کەس و کاری ڕاستە هێناویانە بۆ دکتۆر بەڵام پێیان ڕاگەیاند کە نەزانەو لەخۆیەوە دەرمان دەخوات، وە پیشانیان دا کە ئەو پیرەو هەر دەبێ قالبی ژان بکات، وەک ئەوەی پێی بڵێن شەست ساڵ ژیای ئیتر بەسە!
بێ گومان هۆکارێکی دیکەشی هەبوو بۆ خەمۆکێ و دڵ توندی کە هەر پەیوەندی بە کەسەکانیەوە هەبوو بەڵام نامەوێت لێرەدا باسی بکەم، ..
من بەرپرسیارەتییم لە چاک بونەوەی زەخت، قالبی هێشان و شەکرەو ئەوانە هەیە، بەڵام ئەدی ئەو کوڵانە دەروونییە و ئەو هەڵس و کەوتە نەخوازراوانەی دڵ بریندار دەکەن بەبێ ئەوەی خوێن لێ تکانی دیار بێت، ئەوە کێ چارەی دەکات؟ ڕەنگە بڵێین با پسپۆرێکی دەروونیش بیبینێت، ئەی ئەو ژینگە کۆمەڵایەتی و خێزانییەی ئەو نەخۆشە مەحکومە لێی بژیێت کێ چاکی دەکات ؟|
بەهەر حاڵێک بێت خۆم پێ نەگیراو پێم گوتن ئێوە پێی دەڵێن تۆ شەست ساڵی هەر قەلبت ژان دەکات قسەیەکی خۆش نییە بۆ ئەو، یەکێکیان هیچی نەگوت و وا بزانم لە قووڵی پرسیارەکەم حاڵی نەبوو، ئەوی تریشیان گوتی ئێ ئەو لەخۆڕا هەر حەبی دەخوات..
هەر هیچ نەبێت بەو پێ گوتنە دڵم ئاوی خواردەوە.
دکتۆر یوسف خەتی

خواردن و باڵائاشکرایە باڵابەرزی ئاوات و ئارەزوی هەمو گەنجێکە، وە زۆر لە دایک و باوکان مەبەستیانە منداڵەکانیان بەرزە باڵا...
26/09/2025

خواردن و باڵا

ئاشکرایە باڵابەرزی ئاوات و ئارەزوی هەمو گەنجێکە، وە زۆر لە دایک و باوکان مەبەستیانە منداڵەکانیان بەرزە باڵابن و کورت دەرنەچن، خواردن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەی مرۆڤ، ئێسک و ماسولکەکان پەیکەر و باڵای مرۆڤ دیاری دەکەن، بۆ گەشەکردنی ئێسک کالسیۆم پێویستە کە لەو خواردنانەدا هەیەو منداڵ زۆریان لێ بخوات باشە:
١- شیر
٢- ماست
٣- پەنیر
وە بۆ گەشەکردنی ماسولکەکان پڕۆتین گرنگە چونکە شانەو ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ لە پڕۆتین پێک هاتون، بە تایبەتیش ماسوولکە پڕۆتینی گەرەکە بۆ گەشەکردن و بەهێز بون، بۆیە سەرچاوەکانی پڕۆتین گرنگن بۆ مناڵ و گەشەکردنی باڵاکەی، نمونەی پرۆتینەکان:
١- هێلکە
٢- گۆشتی مەڕ و بزن
٣- گۆشتی مریشک
٤- قارچک و دۆمبەڵان
٥- نیسک و پاقلەو لۆبیا
کردارە زیندەییەکانی لەش و لەوانەیش گەشەکردن داوای ڤیتامین و ئەنزیمەکان دەکەن، سەرچاوەی ئەوانیش زۆر بخورێن باشە، ڤیتامین و ئەنزیمەکان لەو خواردنانەدان
١- میوە زەرد و پرتەقاڵی یەکان
٢- میوە ڕەنگاوڕەنگە کانی دیکە
٣- سەوزەواتە کان وەکو بیبەری سەوزو خاس
٤- خورما و ترێ و هەنگوین
دیارە چ خوێن و چ شانەکانی دیکە ئاسن بەکار دێنن لە پێکهاتەکانیان، کانزای دیکەیش وەکو مس و مەگنیسیۆم لە و ماددە خۆراکیانەن کە لبە بێی ئەوان کردارە زیندەییەکان ناچنە ڕێوە، سەرچاوەی کانزاکانیش ئەو خواردنانەن
٢- سەوزە گەڵادارەکان
٣- گۆشتی ئەندامەکان وەکو گورچیلە، جگەر و دڵ
٤- گوێز و باوی و چەرەز
دیارە گەشەی مێشک و دەمارەکانیش تایبەتمەندی خۆی هەیە، چونکە بەشی هەرەزۆری مێشک لە چەوری پێکهاتووە ،چاڵاکی بیرکردنەوە ڤیتامین و کانزا و پڕۆتینە کاتی پێویستن، بۆیە خواردن وا باشە لەو جۆرانەی تیا بێت.
١- زەیتی زەیتون
٢- گۆشت ماسی
٣- کونجی و تەحین و بادەم
٤- میوەکانی فرێش
٥- برنج، پەتاتە، شیرینی (ئەوانە بەکەمی)
ئەو تێکهەڵکێشە خۆراکییەی سەرەوە هاوسەنگە، بە تایبەتی بۆ تەمەنی گەشەکردن و باڵا کردن.
بەخێر بژین.
،
دکتۆر یوسف بەهائەدین خەتی
پسپۆڕی ڕاوێژکاری شەکرە و هۆڕمۆنەکان
#تەندروستی #باڵا #خواردن #هەولێر

جگەر و شەکرە...شەکرەدار دەکرێت جگەری برژاو بخوات؟ بەڵێ دەتوانێت ... شەکرە دەبێتە هۆی نەخۆشی جگەر؟بەڵێ دەبێتە هۆی ئاوسانی...
21/09/2025

جگەر و شەکرە
...شەکرەدار دەکرێت جگەری برژاو بخوات؟
بەڵێ دەتوانێت ... شەکرە دەبێتە هۆی نەخۆشی جگەر؟
بەڵێ دەبێتە هۆی ئاوسانی جگەر لەبەر نیشتنی چەوری لەناو جگەر... هەوکردنی جگەر لەئەنجامی شەکرە ڕوو دەدات ؟
بەڵێ چەورانی جگەر ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر و زەرتکی... جگەر ڕۆڵی هەیە لە ڕێژەی شەکرە ؟
بەڵێ جگەر ڕۆڵێکی زۆری هەیە لە بەرزی و نزمی ڕێژەی شەکری ناو خوێن... ئایا خودی چەوری جگەر دەبێتە هۆی نەخۆشی شەکرە ؟
بەڵێ چەوری جگەر ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا کۆمەڵێک کێشەی گەورەی بەدوادادێت و لەوانەیش شەکرە....چۆن بزانم جگەرم زەرەری هێناوە یان نا ؟
ئەمەیان بە دو ڕێگا ، لە ڕێگای ئەنجامدانی فرمانەکانی جگەر، واتە پشکنینی ئەنزیمەکان و هی دیکە کە ئەمانەن:
(AST, ALT, Serum albumin ,PTT, PT,)
ڕێگەکەی تر بریتییە لە ئەنجامدانی سۆنەر، سۆناری سک پیشان دەدات کە هەتا چەند چەوری جگەرت هەیە، ...ئەگەر چەوری جگەر هەبوو چی ؟.... ئەو کات پێویستە چارەسەر بکرێت، نابێت پشت گوێ بخرێت، باشترین ڕێگای چارەسەرکردن کێش دابەزاندنە، بۆ ئەوەی چەوری جگەر بتوێتەو ، هەروەها دەرمانیش هەیە بۆ ئەم مەبەستە،.... بەڕاست ئایا دەرمان بەگشتی پەیوەندی بە جگەر چییە ؟
دەرمان لە ناو جگەر تاوتوێ دەکرێت، هەر کەسێک چەوری جگەری هەبێت یان نەخۆشی دیکەی جگەری هەبێت نابێت لەخۆیەوە هیچ دەرمانێک بەکاربێنێت، تەنانەت پاراسیتۆلیش و حەبی کەمخوێنیش ئەگەری ئەوە هەیە جگەر ماندو بکات.... بۆچی ئەوەندە بە گرنگی باسی جگەر بکەین ؟.... چونکە شەکرەدار، زێدە کێش و ئافرەتی دووگیان زۆر زۆر بە ئاسانی توشی چەوری جگەر و هەوکردنی جگەر دەبن، وە نەخۆشییەکانی جگەر بەزۆری درێژخایەنن و گەڕانەوەیان بۆ نییە.
هەر ساغ و سەلامەت بن.
دکتۆر یوسف خەتی
پسپۆڕی ڕاوێژکاری شەکرە و هۆڕمۆنەکان

#هەولێر #تەندروستی #جگەر

هۆڕمۆنی بکوژ و بژیێنبەڵێ هەرکاتێک ئەو (دەرمانە) هۆڕمۆنە بە زیادە بەکار بهێنرێت (کە زۆر جار ڕویداوە) کەسەکە دەکوژێت، هەر ...
03/09/2025

هۆڕمۆنی بکوژ و بژیێن
بەڵێ هەرکاتێک ئەو (دەرمانە) هۆڕمۆنە بە زیادە بەکار بهێنرێت (کە زۆر جار ڕویداوە) کەسەکە دەکوژێت، هەر کاتێکیش ئەو هۆڕمۆنە لە شوێنی خۆی بەکار بێت و بە ڕێژەی گونجاو ئەوا مرۆڤ لە مردن ڕزگار دەکات.

هۆرمۆنی ئەنسۆلین بەکار هێنانی هەستیارە پێویستە بە وردی ڕێژەی گونجاو بۆ نەخۆش دیاری بکرێت و ئەویش پێی پابەند بێت.
لە حاڵەتی کیتۆ ترشانی شەکرەیی دا ئەنسۆلین ڕزگارکەر و فریادڕەسە، کەچی ئەگەر لە پێویست زیاتر بێت بەئاسانی شەکرەنزمێ بەرپا دەکات و ڕەنگە مردنی لێ بکەوێتەوە.
(چی بکرێت ؟)..زو زو ڕێژەی شەکرەی ئەو کەسانە بپێورێت کە ئەنسۆلین لێ دەدەن.
1. ئەنسۆلین بەکارهێن هەمیشە شتێکی شیرینی لایێت ئەگەر شەکرەی دابەزی بیخوات
2. ئەنسۆلین بەکار هێن ژمارەی تەلەفۆنی پزیشک یان یاریدەدەری پزیشکی هەبێت و بتوانێت پەیوەندی پێوە بکات
3. باشترە کارتێک هەبێت بۆ بەکارهێنەری ئەنسۆلین تیایدا ئەوە ڕوون کرابێتەوە کە ئەوکەسە شەکرەی هەیە و ئەنسۆلین بەکار دێنێت.
4. پێویستە قوتابخانە و مامۆستایانی قوتابی شەکرەدار بزانن کە ئەگەری شەکرەنزمێ لەو منداڵەدا هەیە.

ئەوانەی بەتەمەنن، یان نەخۆشی پەککەوتنی گورچیلەیان هەیە، یان نەخۆشی جگەر و بیرکۆڵی یان هەیە زۆر زیاتر ئەگەری شەکرە نزمێیان هەیە
ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیەو ئەنسۆلین بەکار دێنن وە شەکرەیان کۆنترۆڵ نییە (250 و 300) با سەردانی نەخۆشخانە و پزیشک بکەن، هەوڵ بدەن شەکرەیان هەمیشە لە نێوان (120 بۆ 200) دا بێت.
هیوادارم سود لەو ڕێنماییانە وەربگرن، پرسیارەکانتان وەڵام دەدەینەوە، هیچم نەماوە جگە لەوەی سوپاستان بکەم.

دکتۆر یوسف بەهائەدین خەتی
پسپۆڕی ڕاوێژکاری شەکرە و هۆڕمۆنەکان

#تەندروستی #شەکرە #پزیشکی #ئەنسۆلین

قەڵەوی نەخۆشییە؟لە پێناسەی نەخۆشی گوتراوە:نەخۆشیی حاڵەتێکە کە فرمانی جەستەیی و ژیری مرۆڤ تێک دەدات.کەسی قەڵەو کۆمەڵێک نی...
17/08/2025

قەڵەوی نەخۆشییە؟
لە پێناسەی نەخۆشی گوتراوە:
نەخۆشیی حاڵەتێکە کە فرمانی جەستەیی و ژیری مرۆڤ تێک دەدات.
کەسی قەڵەو کۆمەڵێک نیشانەی نەویستراو و گوژمەیەک جیاوازی شانەیی و خانەیی تێدایە کە لەو کەسانەدا نین کە دوور لە قەڵەوین، لەوانە:
زۆر خەو هاتن، قورسی لە هاتۆ چۆکردن، سوتانەوەی لۆچەکانی پێست، چۆک ئێشە و ئەگەری تووش بوون بە شەکرە و زەخت و چەوریی جگەر.
ئەمانە تەنیا مشتێک لە خەروارێکن، جا ئەگەر کێشی لەشت زیادە و چارەسەرت نەکردووە ئەوا بزانی باشە کە ڕێگەچارەی جیاجیا هەن بۆ ئەم نەخۆشییە، هەر لە بچوک کردنەوەی گەدە، تێکەڵکردنی سورێنچک و ڕیخۆڵە، هەتا دەنکۆڵە و حەب و دەرزی تایبەتی ئەم مەبەستە،
هەروەها وەرزش و لەشەجووڵە و خواردنگۆڕی بە ئاڕاستەی کێش دابەزاندن، ئەمانە و چارەسەری ڕەفتاری و ڕێنمایی خۆراکی و هەڵس و کەوت کردن لەگەڵ ئاسەوارەکانی قەڵەوی. هی تریش هەموی ڕێکار و ڕێنمایی تایبەتی خۆیان هەیە.
بەخێر بژین.

دکتۆر یوسف بەهائەدین خەتی
پسپۆڕی ڕاوێژکاری شەکرە و هۆڕمۆنەکان

#پزیشکی #تەندروستی #قەڵەوی
#هەولێر #سلێمانی #کەرکوک #کوردستان

11/08/2025

بۆچی دەرمان و حەبەکان جۆریان زۆرە و ژمارەیەکی دیاریکراویان نییە؟
دکتۆر یوسف خەتی
پسپۆڕی ڕاوێژکاری شەکرە و هۆڕمۆنەکان

#تەندروستی #پزیشکی #دەرمان #حەب #چارەسەری #شەکرە #هەولێر #کوردستان

(السعرات الفارغة)هذا المصطلح يعبر عن اكل أغذية تسبب السمنة بسرعة وسهولة فاءقة، وتحتوي على سعرات حرارية عالية، ولكن هذه ا...
28/07/2025

(السعرات الفارغة)

هذا المصطلح يعبر عن اكل أغذية تسبب السمنة بسرعة وسهولة فاءقة، وتحتوي على سعرات حرارية عالية، ولكن هذه الأغذية والمأكولات تفتقر إلى المعادن ولا تحتوي على أي فيتامين ولا يوجد فيها الياف غذاءية، .. والنتيجة تكون غذاءا غير صحي.
ما هي هذه المأكولات ؟

أغذية السعرات الفارغة تشمل المشروبات الغازية، والمشروبات الحاوية على السكر بنسبة عالية، اضافة إلى أنواع الحلويات المصنوعة والداخلة في سلسلة من التعاملات التصنيعية، اضافة الي أنواع المخبوزات والصمون ،ويعتبر التمن والطحين الأبيض من السعرات الفارغة أيضا. ...
دمتم بالف خير .

#الصحة #السكري #الأغذية #الاكل

کیتۆنەکان، کیتۆ ؟-تەنە کیتۆنییەکان (ketone bodies) گەردی مامناوەندین کە جگەر لە ترشە چەورییەکان بەرهەمی دێنێت، وەکو سەرچ...
22/07/2025

کیتۆنەکان، کیتۆ ؟
-
تەنە کیتۆنییەکان (ketone bodies) گەردی مامناوەندین کە جگەر لە ترشە چەورییەکان بەرهەمی دێنێت، وەکو سەرچاوەی وزە بەکار دێن ئەگەر هاتوو گلوکۆز کەم بوو.

دیارە کە گلوکۆز (كاربۆهێدراتەکان بەگشتی) دەشکێنرێت بۆ وزە لێ دەرپەڕاندن و ئاو، وە دووانە ئۆکسیدی کاربۆنی لێ دەکەوێتەوە، کە پڕۆتین دەشکێنرێت بۆ ئەم مەبەستە ترشە "ئەمینییەکان"ی لێ بەرهەم دێت و چەوریش کاتێک بەکاردێت بۆ وزە دەرپەڕاندن کیتۆنەکان دروست دەبن، کیتۆنەکان بریتین لە ئەسیتۆن و ترشی هایدرۆکسی بیوتەریک.
-
لە زانستی پزیشکی چارەسازیدا لە دو حاڵەت زۆر باسی کیتۆنەکان دەکرێت:
یەکەم/
لە حاڵەتی برسیەتی دا کاتێک مرۆڤ مان دەگرێت لە خواردن بۆ ماوەی چەندەها ڕۆژ، یان برسییەتی ڕو دەدات ئینجا لەش خۆی دەخواتەوەو چەورییەکانی خۆی وەک سەرچاوەی وزە بۆ کردارە زیندەییەکان بەکار دەهێنێت، پێی دەگوترێت (كيتۆنحاڵەتی برسیەتی)
دووەم/
کاتێک لەهۆشخۆچونی شەکرە ڕودەدات و لەلەشی نەخۆشەکە دا ئەنسۆلین نییە، لەش ناتوانێت ئەو گلوکۆزە زۆرە وەک سەرچاوەی وزە بەکار بهێنێت، جێگرەوە کەی چەورییە و دیسان کیتۆن بەرهەم دێت و بەو حاڵەتەش دەگوترێت (ترشە کیتۆنحاڵەتی شەکرەیی).
-
ئێمەی پزیشک زیاتر لەو دو حاڵەتە نالەبارەی کیتۆنی زۆر شارەزاین و وێنەی کیتۆن، کیتۆ لە زیهنی ئێمە زۆر ناشیرینە.

-
چی دەربارەی (خواردنی کیتۆ)؟

خواردنی کیتۆ ئەوەیە کە:
1- نزیکەی 75 % ی خواردنەکان چەوری بن، بەڵام کام چەوری ؟
زەیتی زەیتون، ماسی جۆربەجۆر، ئەڤۆکادۆ، گوێز و باوی، پەنیر و ماست و شیر پێویستە بە ڕێژەیەکی ناوەند بخورێت،
2- پرۆتین نزیکەی 20% ی خواردن بێت، وەکو هێلکە، ماسی و گۆشتی بەرخ و مەڕ، هەروەها گۆشت مریشک.
3- کاربۆهێدراتەکان (شەکر، شیرینیەکان، نان، برنج، ماکەڕۆنی، میوەکان ..هتد) ڕێژەکەی زیاتر نەبێت لە 5-10% هەمو کالۆرییە وەرگیراوەکان، ئەو نان و شەکراوی و برنجانە بە هەمویان پێویستە لەو ڕێژەیە کەمتر بێت لە ڕژێمی کیتۆ دا.
-
(چەند ڕوونکردنەوەیەک)
1- ئەگەر ڕژێمی خواردنی کیتۆ بریتی بێت لە دونگ، بەز، زبدە، کەرە، نوێشک، گۆشتی سووری سورکراوە و ڕۆنی پەیت و گۆشتە زێدەبرژاوەکان ئەوە بەهەڵە تێگەیشتنە لە ڕژێمی خواردنی کیتۆ.
2- ئەگەر لە کیتۆ تێنەگەین سودەکانی نازانین، وە کیتۆ ڕژێمێکی خۆراکی نوێیەو توێژینەوەکان بەردەوامن لە دەرخستنی سودەکانی، بە مەرجێک بە ڕاستی و دروستی بکرێت.
3- بەڕاستی سودە کورتخایەنەکانی ئاشکران بۆ شەکرەو قەڵەوی، بەڵام کاریگەری دڕێژخایەنی هێشتا لەژێر تاقیکردنەوەدان.
بمێنن بەخێر.
-

#تەندروستی #چارەسەری #کیتۆ

انخفاض السكريحدث انخفاض نسبة السكر في الدم نتيجة لعدة اسباب.ما هي اسباب انخفاض السكر؟اكثر الأسباب شيوعا هو استعمال الإنس...
19/07/2025

انخفاض السكر

يحدث انخفاض نسبة السكر في الدم نتيجة لعدة اسباب.
ما هي اسباب انخفاض السكر؟

اكثر الأسباب شيوعا هو استعمال الإنسولين مع عدم تناول الطعام، عندما يتعالج المريض السكري بالانسولين أو بالادوية الخافضة للسكري مثل كليمبرايد أو كلببنكلامايد ..أو كلكلزايد ... خاصة اذا كان المريض صاءما أو لم يتناول الطعام بما يكفي لحاجته ، يحدث الانخفاض في نسبة السكر في الدم ..
أحيانا يكون المريض اخذ ادوية السكري و اكل بعدها ولكن قام برياضة عنيفة أو مارس لعبة كرة القدم أو الطائرة ..الخ
ينخفض السكر في الدم ويصاب باعراض الانخفاض.
هنالك اسباب أخرى لهبوط السكر في الدم، نذكر منها عجزالكلية، عجزالكبد وأورام البنكرياس التي تفرز الإنسولين.
ما هي أعراض انخفاض السكر؟
عند هبوط السكر يحس المريض بالخفقان، تسارع نبضات القلب والتعرق الشديد،، اضافة إلى الاحساس بالجوع والصداع، اذا كان انخفاض السكر شديدا يؤدي إلى النسيان ونشوه الانتباه والصرع والغيبوبة.
كيف بشخص هبوط السكر في الدم ؟
يتم تشخيص هبوط السكر في الدم عن طريق الأعراض المذكورة من الخفقان والتعرق والصداع، وبعد ارسال فحص الدم لقياس السكر اذا كانت النسبة خمسين أو أقل هذا يعتبر انخفاض السكر، .. ولكن بالنسبة للمصابين بالسكري اذا كانت النسبة. سبعين أو أقل فهذا يعتبر انخفاض السكر في الدم.

ماهو علاج انخفاض السكر ؟
اذا كان المريض واعيا فالعلاج هو شراب العصير الحلو أو شرب السكر بالماء و اكل الحلا يتبعها وجبة خفيفة، اما اذا كان المريض فاقدا للوعي، أو انه لا يستطيع تدبير اموره نتيجة لتشوش الوعي فالعلاج اعطاءه كلوكوز وتر، أو ما يعني حقنه بالمغذي الحاوي علي السكر عن طريق الوريد.

دمتم بالصحة والعافية.

#الصحة #السكري #اربيل

15/07/2025

شەکرەی جۆری پێنجەم چییە؟ وە چۆن ڕوودەدات؟

دکتۆر یوسف خەتی
پسپۆڕی ڕاوێژکاری شەکرە و هۆڕمۆنەکان

ناونیشان هەولێر - چل مەتری کۆمەڵگای پزیشکیی بایۆ.
بۆ پەیوەندی: 07508596656
#تەندروستی #پزیشکی #شەکرە

ماهو الفحص التراكمي؟الفحص التراكمي أو ما يسمى ب (HbA1c) عبارة عن قياس معدل السكر في الدم خلال الثلاثة أشهر الماضية، هذ ا...
09/07/2025

ماهو الفحص التراكمي؟

الفحص التراكمي أو ما يسمى ب (HbA1c) عبارة عن قياس معدل السكر في الدم خلال الثلاثة أشهر الماضية، هذ الفحص يعطي معلومات عن مدى ارتفاعات أو انخفاضات في نسبة السكر في الدم، ويعرف من الفحص مدى التزام المريض بالحمية الغذائية واستعمال الادوية اللازمة، في بعض الأحيان يعرف احتمال حصول المضاعفات المزمنة للسكري اذا كانت نسبة السكر التراكمي عالية، بالنسبة لتشخيص مرض السكري بالبداية تعتمد على الفحص التراكمي احيانا علاوة على تحليل سكر الصاءم و تحليل السكر العشواءي، إجراء فحص السكر التراكمي لايحتاج إلى الصيام والنتيجة تقاس بالنسبة الماءوية، التحكم التام بمرض السكري يستوجب أن يكون نسبة التراكمي مابين 6% إلى 7% .

يتم تشخيص مرض السكري اذا كان نسبة السكر التراكمي في الدم اكثر من 6.5% ويشترط أن يعاد الفحص مرتين وان يجرى بطريقة علمية صحيحة، اذا كان نسبة السكر التراكمي للاصحاء مابين 5.7% و 6.5% يسمى ب (ما قبل السكري)، وهي حالة انتقالية مابين الخلو من المرض والاصابة بالسكري، بقي أن نقول ان التراكمي فحص مفيد جدا للتشخيص والمتابعه ولكنها ليست نهاية المطاف.
دمتم بالخير والمحبة.

دکتور یوسف بهاء الدين
استشاري أمراض السكري والهرمونات

#الصحة #السكري

Address

40meter/Near Tehran Private Hospital
Irbil
400001

Opening Hours

Tuesday 04:00 - 20:00
Wednesday 04:00 - 20:00
Saturday 04:00 - 20:00
Sunday 04:00 - 20:00

Telephone

07831940517

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر یوسف خەتی/ Dr.Yousif Khaty posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category