IVY Flex

IVY Flex بۆ زانیاری پزیشکی

پەیوەندیی تەنیایی و تووشبوون بە شێرپەنجە لە پیاوانداتوێژەران دەیانویست بزانن هەر کەسێک لە ژیانیدا چەند جار تووشی ناکامیی...
11/09/2024

پەیوەندیی تەنیایی و تووشبوون بە شێرپەنجە لە پیاواندا

توێژەران دەیانویست بزانن هەر کەسێک لە ژیانیدا چەند جار تووشی ناکامیی ئەوینداری بووە و چەند ساڵ بە تەنیا ژیاوە. ئەو کەسانەی بە گوتەی خۆیان کەمتر لە ساڵێک بە تەنیایی ژیابوون، رۆیشتنە ناو گروپی کۆنتڕۆڵکراوانەوە. ئاستی خوێندەواری، پێشینەی تووشبوون بە نەخۆشیی درێژخایەن، رادەی قەبارەی جەستە (BMI) و پێشینەی بنەماڵەیی، ئەو بابەتانەی دیکە بوون کە کەوتە بەر سەرنجی توێژەران.
کاتێک توێژەران کەسانی بەشداربوویان بەپێی ئەم هۆکارانە خستە ژێر چاوەدێرییەوە، تێگەیشتن ئەو پیاوانەی کە ئەزموونی ناکامیی ئەوینداریان زیاتر بوو، رادەی ورووژان لە خوێنی ئەواندا بە شێوەی مامناوەند ١٧٪ لە کەسانی دیکە زیاتر بوو. ئاستی ورووژان لەو پیاوانەی وا ٧ ساڵ یان زیاتر بە تەنیایی ژیابوون ١٢٪ لە کەسانی دیکە زیاتر بوو، واتە کێشەیەک کە دەتوانێ ئەگەری مەرگی ناوادە زیاد بکات. بەڵام ئەو ژنانەی ئەزموونی ناکامیی ئەوینداریان هەبوو یان بە ماوەیەکی زیاتر بە تەنیا ژیابوون، ئاستی ورووژانی خوێنیان بەرز نەبوو.
لەو توێژینەوانەی کە تا ئێستا سەبارەت بە شوێنەوارەکانی پێوەندیی ئەویندارانە لەسەر تەندروستی ئەنجام دراوە، چڕبوونەوەکە زیاتر لەسەر ئەو کەسانە بوو کە لە ژیانی هاوبەش هاتبوونە دەرەوە. ئێستا نیگەرانیی ژمارەیەکی زۆر لە کارناسان بەنیسبەی پەرەسەندنی تەنیایی، توێژەرانی زانکۆی کۆپێنهاگ بەتەمان ئەو پیانە بخەنە بەر تاقیکاری لە هەرگیز هاوسەرگیریان نەکردووە و ئەگەری نەخۆش کەوتنیشیان هەیە.
ورووژان دەتوانێ ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دوو لە تەمەنی سەرەوەدا. هەڵبەت ئەم توێژینەوەیە هەندێک کەموکووڕی هەیە. لەو رووەوە کە کەسانی بەشداربوو لەم توێژینوەیەدا زیاتریان ژن بوون، لەوانەیە ئەم جیاوازییە بووبێتە هۆی ئەوەی توێژەران ورووژان لەناو ژناندا نەبینن، زیاد لەوە، ئاستی مامناوەندی تەمەنی بەشداربووان 54/5 ساڵ بوو کە دەتوانێ بۆ هاتنەدی نیشانەکانی ورووژانی درێژخایەن لەڕادەبەدەر کەم بێ.
بە گوتەی توێژەران، جیاوازیی نێوان ئاستی ورووژان لەنێوان ژنان و پیاواندا دەتوانێ بەشێوەیەک پێوەندی بە هەڵسوکەوتی ئاسایی ئەوانەوە هەبێت. لەم توێژینەوەیەدا باس لەوە کراوە کە پیاوان لەدوای ناکامیی ئەوینداری زیاتر روو لە خواردنەوەی کحول دەکەن و ئەمەش دەتوانێ ئاستی ورووژانەکان بەرز بکاتەوە.
کارناسان دەڵێن بۆ ئەوەی کەمتر هەست بە تەنیایی بکەن، واز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بهێنن، وەرزش بکەن، کاتێکی زیاتر لە سروشتدا تێپەڕ بکەن و روو لە چالاکییە خۆبەخشانەکان بکەن. ئەگەر ئەم هەستە لەناو ئێوەدا بەردەوام بوو سەردانی پزیشکی دەروونناس بکەن.

لە

بۆ دەبێ لە هەوای سارددا سەرمان داپۆشین؟دابەزینی پلەکانی گەرمیی هەوا هەمیشە ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنە وەرزییەکان بۆ نمو...
11/09/2024

بۆ دەبێ لە هەوای سارددا سەرمان داپۆشین؟

دابەزینی پلەکانی گەرمیی هەوا هەمیشە ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنە وەرزییەکان بۆ نموونە هەڵامەت، تالێهاتن، ئەنفلۆئانزا و کێشەی لەم چەشنە زیاد دەکات. هەر بۆیە پێشنیار دەکەین لە وەرزی زستاندا ئاگاداری لە خۆتان بکەن بۆ ئەوەی سیستمی بەرگریتان بەهێزتر بێت. لەدرێژەدا باسی سوودەکانی داپۆشینی سەر دەکەین لە وەرزە ساردەکاندا.

رێگری کردن لە تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلۆئانزا: بەپێی توێژینەوەکان داپۆشینی سەر لە وەرزی زستاندا، گەرما لەم بەشەدا رادەگرێت و سەرجەم جەستە لەم رێگەیەوە گەرم دادێت. کاتێک پێستی سەر لەگەڵ هەوای سارد بەرکەوتنی هەبێت گەرمایەکی زیاتر لە جەستە دێتە دەرەوە و ئەمەش رووبەڕووی جۆرەکانی نەخۆشیمان دەکاتەوە.

رێگری کردن لە هەوکردنی گوێچکە، قوڕگ و سینوسەکان: هەوای سارد و وەرزە ساردەکان، یەکێک لە دۆخە ئەستەمەکانە بۆ ئەو کەسانەی کەوا تووشبووی نەخۆشییەکانی سینوس، گوێچکە و قوڕگن، چونکە لەم حاڵەتەدا بارودۆخی تووشبووەکە زۆر خراپ دەبێت.

رێگری کردن کە نەخۆشییەکانی مێشک و عەسەب: بەڵێ دروستتان خوێندەوە! هەوای سارد کاریگەریی نەرێنی لەسەر مێشک و عەسەب دەبێت و دەبێتە هۆی هاتنە ئارای چەندین کێشەی تەندروستیی تەنانەت لە بواری بیرگەی مێشکدا.

رێگری کردن لە وشکبوون و رووتانەوەی قژ: یەکێکی دیکە لە هۆیەکانی داپۆشینی سەر لە زستاندا، ئاگاداری کردن لە تەندروستی و جوانیی قژەکانە. داپۆشینی سەر لە وەرزی زستاندا، جگە لەوەی تەندروستیی قژەکان دەپارێزێت، رێگری لە لوولبوونی قژەکان دەکات، چونکە هەوای سارد و وشکی زستان شێداریی قژەکان کەم دەکاتەوە.

لە #خاک _ەوە

باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی شیرشیر یەکێک لەو مادە خۆراکییە گرنگەکانە بۆ هەموو تەمەنەکان چونکە یارمەتیدەری هەرسی خۆراکە...
05/12/2022

باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی شیر

شیر یەکێک لەو مادە خۆراکییە گرنگەکانە بۆ هەموو تەمەنەکان چونکە یارمەتیدەری هەرسی خۆراکەکانە و مەوادی خۆراکی ناو جەستە هاوسەنگ دەکات و وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت. لەم بابەتەدا باس لە باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی شیر دەکرێت.

بەیانیان: بەیانی زوو بەگشتی باشترین کاتە بۆ خواردنەوەی شیر، چونکە جەستە لە ماوەی رۆژدا چالاک دەکات و هەروەها خواردنەوەیەکی تەندروست و کەم چەورییە و کالیسیۆمی جەستە دابین دەکات. شیر هەروەها بەشێک لە پرۆتینە پێویستەکانی جەستە دابین دەکات و ئەمەش بۆ وەرزشوانان کە دەیانهەوێ قەبارەی جەستەیان گەورە بکەنەوە زۆر پێویستە.

ئێواران: خواردنەوەی شیر لە کاتی ئێوارەدا، بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە چونکە وزەی کەسانی بەساڵاچوو بەرز دەکاتەوە و مناڵان بەهێز دەکات. خواردنەوەی شیر بە رێکوپێکی لەکاتی ئێوارەدا هەروەها ئێش و ئازارەکانی جەستە بۆ نموونە کێشەکانی چاو و بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە.

لەدوای ژەمە خۆراکەکان: خواردنەوەی شیر لەدوای ژەمە خۆراکەکان یارمەتی بە پرۆسەی هەرسی خۆراک دەگەیێنێت. هەرگیز نابێ لەماوەی ژەمە خۆراکەکاندا شیر بخۆنەوە چونکە هەرسی خۆراک خاو دەکاتەوە و واباشە لەدوای ژەمە خۆراکەکان بیخۆنەوە.

شەوانە: خواردنەوەی شیر لە کاتە جۆراجۆرەکاندا، ئاسەواری جۆراوجۆری لەسەر جەستە هەیە. خواردنەوەی شیر لە شەودا جەستە ئارام دەکاتەوە و وادەکات باشتر بخەون. هەروەها ماندوویەتی و سترێس لەماوەی شەودا لە جەستە دوور دەخاتەوە.

*هەرگیز لەکاتی ژەمی نانی نیوەڕۆدا شیر مەخۆنەوە چونکە ئیشتیای خواردنی خۆراک کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە نەتوانێ ئاسن و ئەو مەوادەی لەناو گۆشتدان هەڵمژێت.


لە #خاک ەوە

شه‌ش هۆكار بۆ خواردنی لیمۆلیمۆ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ تامێكی ترشی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها ڤیتامین (سی) له‌خۆده‌گرێت، له‌هه‌مانكات...
30/05/2018

شه‌ش هۆكار بۆ خواردنی لیمۆ

لیمۆ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ تامێكی ترشی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها ڤیتامین (سی) له‌خۆده‌گرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیمۆ مادده‌ی سروشتی له‌خۆده‌گرێت، بۆیه‌ كاریگه‌ری به‌سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌و هه‌روه‌ها توانای دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵی هه‌یه‌.

سووده‌ گرنگه‌كانی:

* دژی دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ كارده‌كات.

* له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دژی دروستبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كارده‌كات و هه‌روه‌ها توانای له‌ناوبردنی چه‌ندین جۆری جیاوازی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه‌.

* لیمۆ و هه‌موو ئه‌و میوه‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ ڤیتامین (سی) له‌خۆده‌گرن، ئه‌گه‌ری دروستبوونی نه‌خۆشی دڵ و مولوله‌ی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.

* پزیشكان رێنمایی به‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن لیمۆ بخۆن كه‌ مادده‌ی ئاسنیان له‌ خوێندا كه‌مه‌، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ئاشكرا ده‌بێت كه‌ به‌هۆی خواردنی لیمۆوه‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ توانای زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌ی ئاسن له‌ هه‌موو ئه‌و خواردنانه‌دا هه‌زم بكات كه‌ ده‌یخۆیت.

* به‌هۆی خواردنی لیمۆوه‌ ته‌ندروستی جگه‌ر به‌هێز ده‌بێت، هه‌وڵبده‌ له‌ به‌یانیاندا له‌ كاتی خوراندا یه‌ك په‌رداخ ئاو له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاوی لیمۆ بخۆره‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام جگه‌ر له‌ مادده‌ی ژه‌هرو مادده‌ی زیانبه‌خش ده‌پارێزرێت.
لە #خاک ەوە

رێنمایی و چاره‌سه‌ر.. ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه‌ ئاگاداری رۆژوو بنئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌ی...
18/05/2018

رێنمایی و چاره‌سه‌ر.. ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه‌ ئاگاداری رۆژوو بن

ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه‌ ده‌كرێن به‌ چه‌ند جۆرێكه‌وه‌، پێویسته‌ پێش به‌ڕۆژوو بوون سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن تا پزیشكه‌كه‌ بڕیار بدات كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت یا نا، هه‌روه‌ها كاتی خواردنی ده‌رمانه‌كانی بۆ بگۆڕێت له‌گه‌ڵ گۆڕینی هه‌ندێك جۆری چاره‌سه‌رو رێنمیایی تایبه‌ت به‌ حاڵه‌ته‌كه‌ی.

د.كامه‌ران ره‌سوڵ پسپۆڕی خۆراك و پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بۆ سایتی خاك وتی: ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌یان هه‌یه‌ نابێت به‌ڕۆژوو بن، له‌م حاڵه‌تانه‌دا:
1- ئه‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌یان سست بووه‌ به‌ڕێژه‌ی مامناوند یان زۆر یان گورچیله‌یان وه‌ستاوه‌.
2- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌كرێت.
3- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی زه‌رعی گورچیله‌یان بۆ كراوه‌و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌، نابێت تا دوو ساڵ دوای زه‌رعه‌كه‌ به‌ڕۆژوو بن.
4- زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت:
* بوونی كۆمه‌ڵێك به‌ردی زۆر یان به‌ردی قه‌باره‌ی گه‌وره‌.
* به‌ردی بۆری گورچیله‌ یان حالوب یان رێڕه‌وی میزه‌ڵدانی گرتبێت.
* بوونی به‌ردی گورچیله‌ له‌گه‌ڵ هه‌وكردنی خێراو زۆری كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆ.
* بوونی چه‌ند به‌ردێك له‌ نه‌خۆشییه‌كی گورچیله‌ی هه‌بێت.
* نه‌خۆشه‌كه‌ چه‌ند جارێك پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ به‌ردی گورچیله‌ بۆ كرابێت.
* هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك یان چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تری درێژخایه‌نی هه‌بێت كه‌ رێگربێت له‌ به‌ڕۆژوو بوون.
* ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی (داء الملوك)یان هه‌یه‌و رێژه‌كه‌ی زۆر به‌رزه‌.

هه‌روه‌ها د.كامه‌ران سه‌باره‌ت به‌ گرنگترین رێنمایی خۆراك و پزیشكی بۆ نه‌خۆشانی گورچیله‌و مانگی ره‌مه‌زان وتی:
1- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ ئاو و شله‌مه‌نی (له‌ دوو لیتر زیاتر) له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو.
2- نابێت رۆژانه‌ زیاتر له‌ دوو گرام خوێی چێشت بخۆن.
3- خواردنی بڕی زۆر له‌ سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ به‌ربانگ و پارشێو رۆژانه‌.
4- نابێت چه‌ره‌سی سوێركراو بخوێت: ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته‌ به‌ كاڵی بێت و رۆژانه‌ بڕه‌كه‌ی له‌ناو له‌پی ده‌ستت زیاتر نه‌بێت.
5- خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ خواردنی خۆراكی چه‌ورو سوێرو ترشیات و سوێركراو.
6- پێویسته‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له‌ دوو كوپ له‌ چاو قاوه‌و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی كافاینیان تێدایه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌.
7- زۆرگرنگه‌ به‌دوور بێت له‌ خواردنی شیرینی، رۆژووه‌كه‌ت به‌ میوه‌یه‌ك بشكێنه‌، ئه‌گه‌ر شیرینیت خوارد هه‌فته‌ی دوو جارو دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ، یان له‌بری ئه‌وه‌ مێوژو قه‌یسی وشككراو بخۆن.
8- ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه‌ به‌پێی جۆری به‌رده‌كه‌ پارێزیان ده‌وێت، بۆ نموونه‌ به‌ردی ئۆكزاله‌یت نابێت ته‌ماته‌ بخۆن له‌گه‌ڵ خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ كالسێوم.
9- كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆراكه‌ پرۆتینه‌كان له‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌یان سست بووه‌ به‌ڕێژه‌ی مامناوه‌ند یان زۆر یان گورچیله‌یان وه‌ستاوه‌ یان غه‌سلیان بۆ ده‌كرێت یان نه‌خۆشی (داء الملوك)یان هه‌یه‌.
10- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی گه‌رم و ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌ڕۆژ له‌ترسی وشكبوونه‌وه‌.
11- شه‌وانه‌ نیو سه‌عات به‌پێ بڕۆ، ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌راویح زۆر به‌سووده‌.
12- پێویسته‌ ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت دوابخرێت.
13- به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان كه‌ ئاوی له‌ش ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ بگۆڕێت یان به‌ربانگ بخورێت.
لە #خاک ەوە

شیری باده‌م له ‌شیری ئاسایی سوودی زیاتره‌له ‌ئێستادا له ‌سۆپه‌رماركێته‌كاندا سه‌یرده‌كه‌یت ده‌بینیت چه‌ندین جۆری شیر هات...
13/05/2018

شیری باده‌م له ‌شیری ئاسایی سوودی زیاتره‌

له ‌ئێستادا له ‌سۆپه‌رماركێته‌كاندا سه‌یرده‌كه‌یت ده‌بینیت چه‌ندین جۆری شیر هاتووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ له‌باده‌م و شیری به‌رخ و چه‌ند جۆرێكیتر دروستده‌كرێت و جیاوازن له‌شیری ئاسایی.

پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی شیری باده‌م له‌جیاتی شیری ئاسایی یان شیری مانگا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ شیری باده‌م سروشتییه‌و زۆرترین سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی.

پزیشكان روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زیانه‌كانی شیری ئاسایی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ مادده‌ی له‌كتۆس، ئه‌وه‌ش شه‌كره‌ له‌چه‌وری گیانله‌به‌راندا كه‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ توانای هه‌زمكردنی نیه‌، بۆیه‌ توشی نه‌خۆشی ریخۆڵه‌ت ده‌كات و هه‌روه‌ها ئازاری سك دروستده‌كات و دڵت تێكده‌چێت و هه‌روه‌ها سكت ده‌ئاوسێنێت.

له‌هه‌مانكاتدا پزیشكان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ منداڵی ساوا پێویستیان به‌شیری ئاسایی هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ شیری باده‌م بۆ منداڵان كه‌متر سوودی هه‌یه‌، به‌ڵام بۆ كه‌سانی سه‌رو 18 ساڵ پێویسته‌ گرنگی به ‌خواردنه‌وه‌ی شیری باده‌م بده‌ن له‌جیاتی شیری ئاسایی.
لە #خاک ەوە

لەوزەتێن چییە؟ هۆكارو چارەسەرەكانی چین؟لەوزەتێن، بریتییە لە دوو گرێ‌ لیمفاوی كە دەكەونە هەردوو لای قورگ و بەرگریكاری یەك...
13/05/2018

لەوزەتێن چییە؟ هۆكارو چارەسەرەكانی چین؟

لەوزەتێن، بریتییە لە دوو گرێ‌ لیمفاوی كە دەكەونە هەردوو لای قورگ و بەرگریكاری یەكەمن لە توشبوون بە بەكتریاو ڤایرۆس.

جۆرەكانی هەوكردنی لەوزەتێن:
1- هەوكردنی توندی لەوزەتێن، نیشانەكانی دەمێنێتەوە لەماوەی 3 بۆ 4 رۆژ تا 2 هەفتە.
2- هەوكردنی دووبارەی لەوزەتێن، نەخۆش لەماوەی سالێكدا چەندجارێك توشی دەبێت.
3- هەوكردنی بەردەوامی لەوزەتێن، نەخۆشەكە بەردەوام نیشانەكانی دەبێت وەكو هەوكردنی گەروو و لەوزەتێنەكان و ناخۆشی بۆنی دەم.

نیشانەكانی هەوكردنی لەوزەتێن:
1- هەڵئاوسانی لەوزەتێن و دەركەوتنی پەڵەی سپی و زەرد لەسەر لەوزەتێنەكان.
2- ئاستەنگی لە قوتدانی خواردندا.
3- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش.
4- تەنگە نەفەسی.
5- گۆرانكاری لە دەنگدا بە هۆی هەوكردنی لەوزەتێنەكانەوە.
6- هەڵئاوسانی لیمفە گرێ‌ كان بە تایبەت لە ناوچەی مل و قوڕگ.
7- بۆنی دەم ناخۆش دەبێت.

چارەسەركردنی هەوكردنی لەوزەتێن:
1- چارەسەركردن لە ماڵەوە، كەسی توشبوو دەتوانێت خۆی چارەسەربكات لە ماڵەوە، ئەویش بە پشوودان و خواردنەوەی شلەمەنی و گەرمی زۆر، غەرغەرەكردن بە ئاوی گەرم و خوێ‌ و دووركەوتنەوە لە شوێنی تەپوتۆزو جگەرەكێشان.
2- بەكارهێنانی ئەنتی بایۆتیك، ئەوەش لەكاتێكدا بەكاردێت كە هەوكردنەكە بەهۆی بەكتریاوە بێت و بەپێ‌ رێنمايی پزیشك دەبێت.
3- نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێن، بۆ ئەو نەخۆشانە دەكرێت كە هەوكردنی زۆرو دووبارەیان هەیەو لەلایەن پزیشكی پسپۆرەوە بڕیاری لێ‌دەدرێت.
لە #خاک ەوە

13/05/2018

ڕێنمایی خۆراكی گرنگ بۆ خوێندكاران

بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕێنمایی خوێندكاران ده‌كات كه‌:

ئه‌و خۆراكانه‌ی نابێت بخورێن (یان زۆر كه‌می لێ بخورێن)
1- شیرینی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌كری دروستكراویان زۆر تێدایه‌.
2- خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان چونكه‌ مادده‌ی كافاین و شه‌كریان تێدایه‌، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ وزه‌ به‌خشه‌كان.
3- برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له‌ ئاردی سفر دروستده‌كرێن: وه‌ك نان و سه‌موونی سپی.
4- چه‌ورییه‌ چڕه‌كان: وه‌ك ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌زو چه‌وری گۆشتی سوورو پێستی مریشك.
5- چپس.
6- فاست فود: وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو پیتزا.
7- گۆشتی دروستكراو: وه‌ك گۆشتی قوتوو و ستیك و كه‌نتاكی و باستڕمه‌.
8- شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده‌كراو.
9- مادده‌ی كافایین وه‌ك چاو قاوه‌: نابێت ڕۆژانه‌ دوو كووپ زیاتر بخورێته‌وه‌و چای سه‌وزو قاوه‌ی سه‌وز باشتره‌.

د.كامه‌ران وتیشی: باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ی پێویسته‌ بخورێن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌مانه‌ن:

1- ئه‌وجۆره‌ خۆراكانه‌ی كه‌ به‌ ئۆمێگا3 ده‌وڵه‌مه‌ندن، وه‌ك ماسی و گوێزو بادام و فستق.
2- زه‌یتی زه‌یتون، ڕۆژانه‌ دوو بۆ چوار كه‌وچكی چێشتی زه‌یتی زه‌یتوون بخورێت و هه‌ر كه‌وچێك بخرێته‌ ناو یه‌ك په‌رداخ ئاوی شله‌تین یان بكریته‌ ناو زه‌ڵاته‌وه‌ یان ڕۆژانه‌ (٥ - ۱۰) زه‌یتون بخورێت و هه‌روه‌ها باشتره‌ بۆ چێشتلێنان به‌كاربێت.
3- برۆكلی و سپێناخ و چه‌وه‌نده‌ری سوور، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ سه‌وزی بخورێت یان به‌ كوڵاوی، پیازو سیر.
4- سێو و توو و توتڕك.
5- ئۆڤۆگادۆ.
6- ده‌نكه‌ كوله‌كه‌.
7- زه‌نجه‌بیل.
8- هێلكه‌ به‌ كوڵاوی باشتره‌، نابێت له‌ هه‌فته‌یه‌كدا پێنج هێلكه‌ زیاتر بخورێت.
9- ماست: به‌بێ سه‌رتوێژو كه‌ره‌ی كه‌م چه‌وری.
10- ئاو خواردنه‌وه‌ به‌بڕی پێویست له‌نێوان ژه‌مه‌كان، واته‌ نیو سه‌عات پێش یان پاش ژه‌مه‌كان و هه‌موو سه‌عاتێك یه‌ك په‌رداخ بخورێته‌وه‌ یان زیاتر.
11- ڕه‌شكه‌ نیو كه‌وچك له‌ناو یه‌ك په‌رداخ ئاوی شیله‌تین بخورێته‌وه‌ رۆژی دوو جار، هه‌روه‌ها زه‌یتی كه‌تان.
12- نه‌ستله‌ی ڕه‌ش: نه‌سته‌له‌ی سپی یان كه‌ شیری تێدا بێت بێ سووده‌.
13- هه‌نگوین.
14- دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌كان: نانی ئاردی بۆرو برنجی بۆرو ساوه‌رو گه‌نمه‌شامی به‌ كوڵاوی و شۆڤان.
15- پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌ك فاسۆلیاو نۆك و ماش و نیسك، هه‌روه‌ها قارچك.

هه‌روه‌ها د.كامه‌ران رێنمایی ئه‌وه‌ش ده‌دات كه‌

1- خواردنی ژه‌می به‌یانی له‌كاتی خۆیدا بێت.
*پێویسته‌ پێش سه‌عات 7:30ی به‌یانی یان زووتر خورابێت.
*ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان خوێندكار بێ نان خواردن نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ تا ئاستی شه‌كره‌ی خوێن دانه‌به‌زێت و زانیاری بیرنه‌چێته‌وه‌.
*گرنگترین ژه‌می ڕۆژ: باشترین هه‌ڵبژارده‌كان بریتین له‌ هێلكه‌ یان ماست یان په‌نیر یان گوێز یان هه‌نگوین له‌گه‌ڵ نان یان سه‌موونی ئاردی بۆر.

2- خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕۆو ئێواره‌ له‌كاتی خۆیدا له‌گه‌ڵ پاپه‌ندبوون به‌ خواردنی ژه‌می ئێواره‌ پێش سه‌عات 7:00ی شه‌و یان زووتر.

3- خواردنی میوه‌و سه‌وزه‌ سێ جار له‌نێوان ژه‌مه‌كان.
*باشترین كات دوو سه‌عات پێش ژه‌مه‌كان یان پاش ژه‌مه‌كان.
*خواردنی میوه‌كان به‌ته‌واوی سوودی زیاتره‌ وه‌ك به‌شێوه‌ی شه‌ربه‌ت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی شه‌ربه‌ت خورایه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ئاماده‌بكرێت.
*میوه‌كان پێویسته‌ هه‌مه‌جۆرو ڕه‌نگی جیاواز بێت ئه‌گه‌ر له‌ ماڵدا هه‌بێت، واته‌ باشتره‌ هه‌موو ڕۆژێك هه‌مان جۆر میوه‌ نه‌خورێت.
*سه‌وزه‌ تا ڕه‌نگه‌كه‌ی تۆختر بێت باشتره‌.

4- خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌نێوان ژه‌مه‌كان ئه‌گه‌ر (۱۱ په‌رداخ) بخۆیته‌وه‌ له‌ رۆژێكدا، ئه‌وا زیاتر له‌ پێنج په‌رداخی ده‌چێت بۆ مێشك تا به‌ باشی و چالاكانه‌ كاری خۆی ئه‌نجامبدات.

5- رۆژانه‌ زۆر گرنگه‌ یه‌ك سه‌عات وه‌رزش بكه‌یت، هه‌موو نیو سه‌عات جارێك (۲ - ۳ خوله‌ك) به‌پێ بڕۆ، به‌ ڕۆیشتنه‌وه‌ سه‌عی بكه‌.

6- پێویسته‌ ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی نیو سه‌عات بچیته‌ به‌ر هه‌تاو، باشترین كات سه‌عات ۹ – ۱۰ی به‌یانییه‌، ئه‌گه‌ر كه‌می ڤیتامین دی-ت هه‌یه‌ یان هه‌بووه‌ پێشتره‌ نزیكه‌ی یه‌ك سه‌عات.

7- پێویسته‌ پێش سه‌عات 10:00ی شه‌و خه‌وتبیت، شه‌وان (۷ - ۹) بنوو، به‌ڕۆژ له‌ نیو سه‌عات زیاتر مه‌خه‌وه‌، ئه‌ویش پێش سه‌عات 3:00ی دوانیوه‌ڕۆ.

8- دووربكه‌وه‌ له‌ خواردنی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی گوایه‌ یاده‌وری به‌هێزده‌كه‌ن و ناهێڵن زانیاریت له‌بیربچێته‌وه‌.

9- ته‌نها ده‌رمانێك كه‌ ڕێگه‌ پێدراوه‌ بریتیه‌ له‌ پێكهاتوویه‌ك كه‌ بریتیه‌ له‌ ڤیتامینه‌كان و كانزاكان كه‌ پێویسته‌ ئه‌مانه‌ی تێدا بێت ( vitamin B-complex , iron , vitamin-D , omega 3 , 6 , 9, zinc , Seleinuim , , vitman-E, vitamin - C , -magnesium ,iodine ) به‌ڵام هیچ كاتێك شوێنی خواردن ناگرێته‌وه‌.

10- له‌ڕووی زانستیه‌وه‌ نابێت خوێندكار به‌ڕۆژوو بێت، دوای تاقیكردنه‌وه‌كان ڕۆژووه‌كانت بگره‌وه‌.

لە #خاک ەوە

هۆکارو چارەسەری لیرلیر، ئاوسانێکی کاتی پێستە کە رەنگی سوور یان پەمەیی کاڵەو زۆرجار خورانێکی زۆری لەگەڵدایەو لە چەند شوێن...
26/04/2018

هۆکارو چارەسەری لیر

لیر، ئاوسانێکی کاتی پێستە کە رەنگی سوور یان پەمەیی کاڵەو زۆرجار خورانێکی زۆری لەگەڵدایەو لە چەند شوێنێک یان هەموو لەش دەردەچێت.

د.ئەیوب عەبدول پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست هۆکارو چارەسەری لیر بۆ خاک باسدەکات.

گرنگترین هۆکارەکانی دروستبوونی لیر:
١/ ئەم خۆراکانەن: چپسی پەتاتە، هێلکە، گۆشت، چوکلێت، گوێز، شلیک، پاقلەو مەی و چەند جۆرێکی تر.
٢/ بەکارهینانی دەرمان: پەنسلین، ئەسپرین، نەنستیرۆدەکان، چەند دەرمانێکی تر.
٣/ هەلمژینی تۆزی ناوماڵ و هەڵاڵەی گوڵ و پەڕو توکی ئاژەڵ.
٤/ بوونی نەخۆشی وەک نەخۆشيیەکانی شێرپەنجەو غودە.
٥/ بەرکەوتنی سەرماو گەرماو تیشکی خۆرو خۆماندوکردن و عارەقکردنەوە هۆکارن بۆ زووتر دەرکەوتنی ئەم حالەتە.

چارەسەر:
لیر بەتەنیا مەترسی نیەو دەتوانرێت لەڕێی پارێزو دەرمانی دژە هەستیاری چارەبکرێت. بەلام كاتێك (angio-oedema) ئاوسانی لێو و چاو و رێرەوی هەناسەی لەگەڵدا دەبێت، مەترسیدارەو دەبێت بە زووترین کات داخلی نەخۆشخانە بکرێت چارەسەر وەربگرێت. چونکە مەترسی دابەزینی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دلی هەیە.

چه‌ره‌سات چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌یه‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكه‌كان زۆربه‌یان كێشه‌ی سه‌رئێشه‌یان هه‌یه‌ به‌هۆی سه‌ختی كاركردن و ما...
07/02/2018

چه‌ره‌سات چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌یه‌

به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكه‌كان زۆربه‌یان كێشه‌ی سه‌رئێشه‌یان هه‌یه‌ به‌هۆی سه‌ختی كاركردن و ماندووێتی یان كێشه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌، پزیشكان زۆرترین هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا بتوانن چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه‌و تاكه‌كان له‌و كێشه‌یه‌ رزگاربكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ له‌ تازه‌ترین توێژینه‌وه‌شیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ رۆژانه‌ خواردنی بڕێك چه‌ره‌سات چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌ ده‌كات.

چه‌ره‌سات به‌هۆی ئه‌و چه‌وری و ماددانه‌ی تێیدا هه‌یه‌ یارمه‌تی چالاكبوونی سوری خوێن ده‌دات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ یان نه‌مانی سه‌رئێشه‌ هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ رێنمایی ده‌ده‌ن رۆژانه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ بڕی 200 تا 300 گرام چه‌ره‌سات بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام حه‌پی سه‌رئێشه‌ به‌كارنه‌هێنرێت.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و رێگه‌یه‌ ئازاری سه‌رئێشه‌ كه‌می نه‌كرد، ئه‌وا پێویسته‌ كه‌سه‌كه‌ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات به‌مه‌به‌ستی زانینی جۆری سه‌رئێشه‌كه‌، به‌وپێیه‌ی هه‌ندێك جۆری سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ری شه‌قیقه‌ یاخود شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه‌.

شێوه‌كانی نینۆك و په‌یوه‌ندی به‌ دۆخی ته‌ندروستییه‌وه‌توێژینه‌وه‌ ته‌ندروستییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شێوه‌ و ڕه...
06/02/2018

شێوه‌كانی نینۆك و په‌یوه‌ندی به‌ دۆخی ته‌ندروستییه‌وه‌

توێژینه‌وه‌ ته‌ندروستییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شێوه‌ و ڕه‌نگ و پێكهاته‌ی نینۆك نیشانده‌ری دۆخی ته‌ندروستیی كه‌سه‌كه‌یه‌.
دۆخی گشتیی نینۆكه‌كان یارمه‌تیده‌ری ئاگاداركردنه‌وه‌ی مرۆڤن له‌ كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كان، بۆ نمونه‌:
1- گرنجگرنج بوونی سه‌ره‌وه‌ی نینۆك ئاماژه‌یه‌ بۆ سه‌ره‌تای نه‌خۆشیی ڕۆماتیزم و هه‌وكردنی گیرفانه‌ لووته‌كان و نه‌خۆشی ددان.
2- كون بوونی سه‌رنینۆكه‌كان ئاماژه‌یه‌ بۆ كێشه‌ له‌ كاری جگه‌ر و كۆئه‌ندامی هه‌رس و گورچیله‌كان یان كه‌میی زینگه‌، زۆر جار ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕووه‌كیین و خۆراكه‌كانیان پرۆتینی ئاژه‌ڵیی تێدا نییه‌ ، نینۆكیان به‌و شێوه‌یه‌یه‌.
3- ڕووشان و خوارو خێچیی له‌ نینۆكدا به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی سه‌ده‌فیی له‌ دۆخه‌ جیاوازه‌كانیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نینۆك شێوه‌ی هاوێنه‌ی چاویلكه‌ی بلووریان وه‌رگرت ، ئه‌وا ئاماژه‌ی سه‌ره‌تایه‌ بۆ نه‌خۆشیی له‌سییه‌كاندا و یان هه‌وكردنی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌ یان گرێی شێرپه‌نجه‌یی.
4- ناو چاڵ بوونی نینۆكه‌كان كه‌ شێوه‌ی كه‌وچك وه‌ربگرن نیشانه‌یه‌ بۆ كه‌میی ئاسن له‌ له‌شدا.
هه‌روه‌ها ڕه‌نگی نینۆكه‌كانیش ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی هه‌ندێك نه‌خۆشیدا.
1- ئه‌گه‌ر نینۆك ڕه‌نگی سوور بێت ئه‌وا ده‌بێت پشكنین بۆ دڵ بكرێت.
2- ئه‌گه‌ر نینۆك شین هه‌ڵگه‌ڕاو بێت، ئه‌وا ئاماژه‌یه‌ بۆ كێشه‌ له‌ سووڕی خوێندا.
3- ڕه‌نگی زه‌ردی سه‌ر نینۆك، مانای وایه‌ كه‌سه‌كه‌ كێشه‌ له‌ جگه‌ریدا هه‌یه‌.
4- هه‌وكردن و زه‌ردبوونی نینۆكه‌كان ئاماژه‌یه‌ بۆ تووشبون به‌ كه‌ڕووه‌كان و نه‌خۆشیی شه‌كره‌. 5- گه‌شه‌ نه‌كردنی نینۆكه‌كان نیشانه‌ی بۆ نه‌خۆشی (نقرس) یان ( ده‌رده‌ شا).
هه‌ربۆیه‌ پسپۆڕانی خۆراك ڕێنمایی ده‌كه‌ن كه‌ سیستمی خۆراكیان باش بكه‌ن و ژه‌می هاوسه‌نگی خۆراك بخۆن كه‌ هه‌موو ڤیتامینه‌كان بگرێته‌وه‌، بۆ ده‌ستخستنی ڤیتامینه‌كانی (D,B) پێویسته‌ به‌رهه‌مه‌كانی شیر‌و په‌نیر‌و ماسی بخورێت، بۆ ڤیتامین (C)یش كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ هه‌ڵمژینی باشترین بڕی ئاسن بۆ له‌ش ، له‌ڕێگه‌ی خواردنی بڕێكی باشی كه‌له‌رمی سپی و جه‌رجیر و پیاز و هێلكه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت.

لە #خاک ەوە

خواردنی بنێشت به‌سووده‌1- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێخه‌وی و زاكیره‌: زۆرێك له‌ قوتابیان بنێشت ده‌جون بۆ فراوانكردنی بیریان...
06/02/2018

خواردنی بنێشت به‌سووده‌

1- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێخه‌وی و زاكیره‌: زۆرێك له‌ قوتابیان بنێشت ده‌جون بۆ فراوانكردنی بیریان. به‌هۆی جوینی بنێشت شه‌ویلگه‌ ده‌جوڵێت و بیركردنه‌وه‌ فراوانترده‌بێت چونكه‌ بنێشت هانی ده‌ماره‌كان ده‌دات به‌ به‌شێك له ‌مێشك ببه‌سترێته‌وه‌، هۆكاریشه‌ بۆ زۆربوونی خوێن و ئه‌وه‌ش یارمه‌تی خه‌ڵكی ده‌دات هه‌ست به‌ وریاییه‌كی زۆر بكه‌ن.

2- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌ستان و دڵه‌ڕاوكێ: مرۆڤ به ‌بنێشت جوین باش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ له ‌حه‌سانه‌وه‌ی شڵه‌ژاوی و ترس. وزه‌به‌خشه‌و وامان لێده‌كات هه‌ست به‌ هێمنی بكه‌ین، وادیاره‌ جوینی بنێشت ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی خوه‌ خراپه‌كان. وه‌ك نینۆك خواردن یان لاق جوڵاندن، كاتێك هه‌ست به ‌دڵه‌ڕاوكێ و په‌ستانێكی زۆر ده‌كه‌ین. كاتێك ده‌ست به‌ سه‌عیكردن ده‌كه‌ین بنێشت جوین یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ.

3- پاراستنی ددانه‌كان: جوینی بنێشتی شیرین بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه‌ له‌دوای ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كان، ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی روكه‌شكردنی ددانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كلۆری ددانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانی پوك. ئه‌وه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ زۆربونی تف و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترش له‌ناو ددانه‌كان. هه‌روه‌ها به‌ته‌نها دروستكردنی دڵنیایی له‌ شیرینی ئه‌و بنێشته‌ی كه‌ ده‌یجویت كه‌ شه‌كری تێدایه‌، بنێشت ده‌توانێت ترش زیادبكات.

4- یارمه‌تی جگه‌ره‌ نه‌كێشان ده‌دات: بنێشت وه‌ك جادو وایه‌ بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان، بنێشت مادده‌ی نیكۆتینی تێدایه‌و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی جگه‌ره‌، هه‌روه‌ها جوینی بنێشت یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ هێواشكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی جگه‌ره‌نه‌كیشان.

لە #خاک ەوە

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 08:30 - 20:00
Tuesday 08:30 - 20:00
Wednesday 08:30 - 20:00
Thursday 08:30 - 20:00
Friday 08:30 - 20:00
Saturday 08:30 - 20:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when IVY Flex posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram