Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA

Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA Kurdistan - Germany Friendship Association / KGFA Vision of the Association:
1. Working for improving and enhancing the abilities of women in different areas.
5.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا :- تاکە کۆمەڵەی قانونی و یاسایی و فەرمیە لە هەرێمی کوردستان.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانی :-مۆلەتی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کودرستان وەرگرتووە لە سالی ۲٠۱٥ .

پێناسەی کۆمەڵە :- بریتیە لە دەمەزراوەیەکی فەرمی و ناسیاسی، بێ لایەن کار دەکات بۆ پتەو کردنی پەیوەندیەکانی گەلی کوردستان لە گەل گەلانی ئەلمانیا-ئەوروپا لە زۆربەی بوارە جیاجیاکاندا .
ئامانجی کۆمەڵە :-
۱ـ كار دەكات بۆ پتەو كردن و دروست كردنی پەیوەندی نێوان هەر دوو نەتەوە و گەلانی كوردستان و ئەلمانیا-ئەوروپا لە سەر ئاستی کلتوری و رۆشنبیری و زانستی و کۆمەلایەتی و تەندروستی .
۲ـ ناساندنی ناسنامەی میللەتی کورد و دۆزی رەوای نەتەوەکەمان بە گەلانی ئەلمانیا-ئەوروپا .
۳ـ بنیادنان و بەهێز کردنی پەیوەندیەکی باش و چالاك لە گەل دامەزراوەیەکانی ئەلمانیا-ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپادا .
٤ـ هاوکاری کردن و پشتگیری کردنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کار و چالاکی مەدەنی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی لە ئەوروپا .
٥ـ هاوکاری و کارئاسانی کوردستانیەنی نیشتەجی ئەوروپا .
٦ـ زەمینە خۆش دەکەین بۆ ئەو دامەزراوە ئەوروپانەنی کە ئارەزوو دەکەن سەردانی کوردستان بکەن بۆ کاری مەدەنی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی و ئاشنا بوون بە سروشتی هەرێمی کوردستان هاوکاری و کار ئاسانیا پێشکەش دەکەین .
عیراق/ ھەرێمی کوردستان-ھەولێر

—————-

Kurdistan-Germany Friendship Association

Kurdistan and Europe -Germany Friendship Association is certified by Kurdistan Regional Government Ministry of Interior (MOI), depending on both articles number (7,8), law number (18) in (1993) of the associations with consideration of lawful conditions number (——) on (25/3/2015), The Kurdish-German Friendship Association is the only officially recognized association in the autonomous region of Kurdistan-Iraq. Our association contains numerous Members and volunteers who are working to serve the community and Kurdistan, and we have professional members who are working for running the work of the association in both Kurdistan and Europe-Germany. We have had different activities from the beginning of the association’s establishment, better and more activities are planned to be done in Kurdistan and Iraq through your respective organisation. Note: Association: Association is a non-governmental non-political institution that works for a better network and serving Kurdistan and Iraq and Europe in different areas. A better network with other nations abroad through cultural, educational, science, social, health and tourism.
2. Making a strong network with other associations, canters, and organizations inside and outside Iraq and Europe.
3. Facilitating the associations and organizations coming from abroad to run their activities inside Iraq and Europe.
4. Helping and serving children in different areas.
6. To recognize / look through the affirmations of the Kurds and the legitimizations of the people in Europe nearby.
7. For the establishment of a contact with the Europe organizations, centers and also the associations and would strengthen the contact with the authorities. 8. For the support and help of the Kurdish deputies to Europe for all civil work.
9. To help and simplify the work of the Kurds who migrate and live in Europe. Number of the members is 185 members, 103 of them male and 82 of them are female, The members in Association all volunteer . Our members are with different background, religion and political believes from different classes. Our association contains Seven (7) departments, which are: Sport, science, social( children-woman), education and art and Media, and each department has its head of the department and structure. Iraq/ Kurdistan Regional- Erbil

سەردانێکی فەرمی سەردانی قونسولخانەی گشتی ئەلمانیا لە هەولێر کرد . زۆر سوپاسی خاتوو ( Kerstin Spriesterbach ) قونسوڵی کار...
23/02/2026

سەردانێکی فەرمی سەردانی قونسولخانەی گشتی ئەلمانیا لە هەولێر کرد .
زۆر سوپاسی خاتوو ( Kerstin Spriesterbach ) قونسوڵی کاروباری پەرەپێدان و هەمەهەنگی ئەلمانیا لە هەولێر بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە ،

‎لەلایەن ( د. هێمن عومەر ) سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا، باسی لە دروست بوونی کۆمەڵە ، و کار و چاڵاکیەکانی کە لەماوەی ڕابردوو ئەنجامدراون ،کرد،
‎وە تیشکی خستە سەر ئەو پڕۆژانەی کە لە داهاتوو ئەنجامی دەدەن .

خاتوو ( Kerstin Spriesterbach ) باسی لە گرنگی و ڕۆڵی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا کرد ، وا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی کردنیان ، زۆر بە گرینگی و بەسودی زانی .

‎هەر لە دیدارەکەدا باس لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە ، لە ئەنجامی کۆبونەوەکەدا بریار درا کەوا چەندین کار و چالاکی بە هەمەهەنگی ئەنجام بداین . بە ببینە پردێکی باش لە نیوان هەرێمی کوردستان و ئەلمانیا .

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکەمان، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا.ئەنجامدانی  سیمینارێک بە هەمەهەنگی لە گەل یەکێتی ئاف...
18/02/2026

کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکەمان، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا.
ئەنجامدانی سیمینارێک بە هەمەهەنگی لە گەل یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ناوەندی سەفین لە شەقڵاوە.
ناونیشانی سیمینار ((مەترسی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان وەک تیرۆری کەسایەتی و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا)) بۆ قوتابیانی بنەرەتی کچانی کۆری .

سیمینارەکە لە لایەن بەرێز ( ڕێبین کاکەمەم باوزی ) مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆمەڵە پێشکەش کرا .

لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس و پێزان پێشکەشی مامۆستای زنکۆ ( رێبین کاکەمەم باوزی ) لە پای پێشکەش کردنی ئەو سیمینارە گرینگ و پر بایەخە .

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

بەڕێوەچوونی سیمیناری زانستی بە ناونیشانی «دۆزی نەتەوەیی کورد لە مێژوودا»کۆمەلەکەمان ، کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلما...
17/02/2026

بەڕێوەچوونی سیمیناری زانستی بە ناونیشانی «دۆزی نەتەوەیی کورد لە مێژوودا»

کۆمەلەکەمان ، کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا بە هەمەهەنگی لە گەل پەیمانگەی ( سۆما )ی ناحکومی ، وا بە ئامادە بوونی سەنتەری ڕۆشەنبیری شەقڵاوە ، سیمینارێک سەر مێژووی کورد ، لە ژێر ناونیشانی ( دۆزی نەتەوەیی کورد لەمێژوودا ).

سیمینارێکی زانستی بەڕێوەچوو بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ( لوقمان عبدالواحد ). هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە مێژووی کۆن، کە تێیدا باس لە قۆناغە مێژووییەکان و گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگای کوردی لەنێوان ڕابردوو و ئێستادا کرا، هەروەها گرنگی پاراستن و گواستنەوەی مێژوو بۆ نەوەکانی داهاتوو خرا ڕوو.

سیمینارەکە بوو بە دەرفەتێک بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر مێژوو و ڕۆڵی لە دروستکردنی ئێستادا.

لە کۆتایی‌دا، سوپاس و پێزانین لەلایەن سەرۆکی کۆمەلە بەخشرا بە بەرێز ( عبدالکریم حمدامین ) بەڕێوەبری پەیمانگە و مامۆستا ( م. لقمان عبدالواحید ) بەهۆی هەوڵ و بەشدارییە کاریگەرەکانیان لە سەرکەوتنی سیمینارەکەدا.

ئەم جۆرە چالاکیانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ بەهێزکردنی هۆشیاری نەتەوەیی و پەرەپێدانی کەلتوور و مێژووی کورد.

وەکو کۆمەلە سوپاسی بێ پایەنمان هەیە بۆ ( مامۆستا لقمان عبدالواحید ، مامۆستا عبدالکریم ، مامۆستا ئەمین حەیدەری ، یوسف جمال ، هەموو مامۆستایانی پەیمانگەی ( سۆما )ی ناحکومی ، ئەندامانی سەنتەری رۆشەنبیری شەقلاوە .

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

( مەترسیەکانی ڤەیپ و نێرگەلە و ماددە هۆشەرەکان ) لە ناو ناوەندەکانی خوێندن . کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵ...
15/02/2026

( مەترسیەکانی ڤەیپ و نێرگەلە و ماددە هۆشەرەکان ) لە ناو ناوەندەکانی خوێندن .

کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی هەلستاین بە ئەنجامدانی سیمینارێکی گرنگ بۆ قوتابخانەی شەهید سەید ئەسکەندەری کچان . لە ژێر ناونیشانی ( مەترسیەکانی ڤەیپ و نێرگەلە و ماددە هۆشەرەکان )

سیمینارەکە لە لایەن بەرێز ( ڕێبین کاکەمەم باوزی ) مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆمەڵە پێشکەش کرا .

لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس و پێزان پێشکەشی مامۆستای زنکۆ ( رێبین کاکەمەم باوزی ) لە پای پێشکەش کردنی ئەو سیمینارە گرینگ و پر بایەخە .

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی سمینار و پانێلی کۆمەلەکەمان لە سەر ماددەی هۆشبەر .کۆمەلەکەمان ( کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و...
10/02/2026

بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی سمینار و پانێلی کۆمەلەکەمان لە سەر ماددەی هۆشبەر .

کۆمەلەکەمان ( کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا ) بە هەمەهەنگی لە گەل یەکێتی ئافرەتانی کوردستان - ناوەندی هەولێر وا رێکخراوی ناز هەستاین بە ئەنجامدانی سمینارێکی گرنگی و بەسود لە ماددە هۆشبەرەکان .

سمینارەکە لە لایەن مامۆستای زانکۆ ( م . رێبین کاکەمەم باوزی ) پێشکەش کرا ، لە ژێر ناونیشانی ( مەترسیەکانی ماددەی هۆشبەر و رێکارەکانی خۆپارێزی )،
له لاى هەموومان روونه كەوا لەم سالانه ماددەی هوشبەر بۆتە مەترسيەکی گەوره بو سەر هەموو جيهان و هەرێمى كوردستانيش، بۆيه ئێمە به گرينكى دەزانين كەوا ناوەندەکانی ئەکادیمی و زانستی ئافرەتان و گەنجان و کۆمەلگە زیاتر هوشيار بێت لەم مەترسيە گەورەیە .

‏‎ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا لقی ( ئەوروپا ) سەردانی مۆزەخانەی ( Karl-May-Museum ) لە ویلایەتی ساکسۆنی کرد.‎ئەندا...
04/02/2026

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا لقی ( ئەوروپا ) سەردانی مۆزەخانەی ( Karl-May-Museum ) لە ویلایەتی ساکسۆنی کرد.
‎ئەندامی کۆمەڵە خاتوو ( جیهان موسڵمان ) وەکو نوێنەری کرد .( Karl-May-Museum ) کۆمەڵە سەردانی مۆزەخانەی

سەردانەکە گرنگییەکی تایبەتی هەبوو ، بەو پێیەی نووسەر ( Karl May )لە بەرهەمەکانیدا بە تایبەت لە کتێبی "لە ڕێگەی کوردستانی کێوی"دا قسەی بۆ کوردستان کردووە. لە کاتی گەشتەکەدا، نوێنەرەکەمان وردەکارییەکی لە لێکۆڵینەوەکانی ( Karl May ) پێدرا و دەستنووسە ڕەسەنەکانی بینی. هەروەها بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە کۆپییەکی چاپکراوی کتێبەکەی سەبارەت بە کوردستان پێشکەشی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکە، سەبارەت بە کوردستان، هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ڕۆژاڤا کرا. هەروەها لە کۆتاییدا گۆڤاری کۆمەڵەکەمان ، گۆڤاری KDF پێشکەش بە بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە کرا.
ئەم سەردانە جەخت لەسەر گرنگی ڕۆشنبیری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و کوردستان کرا .

‏‎ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا / نوێنەرایەتی  زاخۆ لە چوارچێوەی چالاکییە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانیدا سەردانی سەنتەری ...
22/01/2026

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا / نوێنەرایەتی زاخۆ لە چوارچێوەی چالاکییە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانیدا سەردانی سەنتەری ئۆتیزمی هەرڤینیان کرد.

سەردانەکە ئامانجی لە نزیکەوە چاودێریکردنی ئەو هەوڵانەی سەنتەرەکە بوو لە چاودێریکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم، بۆ زانینی ئەو پرۆگرامە پەروەردەیی و چاکسازیانەی کە پێشکەش دەکرێن، هەروەها بەهێزکردنی هاوکاری و پەیوەندیی هاوبەش.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا باوەڕی بە گرنگی پاڵپشتیکردنی ئەم جۆرە ناوەندە تایبەتمەندانە هەیە بەهۆی ڕۆڵی کاریگەریان لە بنیاتنانی ژینگەیەکی هۆشیارتر و گشتگیرتر، هەروەها پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بە پشتیوانیکردنی دەستپێشخەرییەکانیان کە خزمەت بە خەڵک و کۆمەڵگا دەکەن دووپاتدەکاتەوە.

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

‎کۆمەلەکەمان توانی پەیامی دۆزی رەوای گەلەکەمان و داگیرکاری و تیرۆر کردنی کوردستانیان لە رۆژئاوای کوردستان بگەنێت بە وەزی...
20/01/2026

‎کۆمەلەکەمان توانی پەیامی دۆزی رەوای گەلەکەمان و داگیرکاری و تیرۆر کردنی کوردستانیان لە رۆژئاوای کوردستان بگەنێت بە وەزیر و ئەندام پەرلەمان و کەسایەتی سیاسی لە ئەلمانیا

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا لقی ( ئەوروپا ) بەشداری دیدارێکی گرینگ بوو لە گەڵ کەسایەتییە سیاسی و فەرمی و وەزیر و ئەندام پەرلەمانەکانی ئەڵمانیا .

‎ئەندامی کۆمەڵە خاتوو ( جیهان موسڵمان ) وەکو نوێنەری کۆمەڵە بەشداری ئەو دیدارە گرینگە بوو .

شایەنی باسە بەشداری کردنی ئەندامێکی کۆمەڵەکەمان لەم دیدارە زۆر گرنگە بۆ دۆزی ڕەوای کورد بە تایبەت لەم کات و ساتەدا ، لە بەر ئەوەی لە ئێستادا کوردستانی رۆژئاڤا لە بەردەم کێشە و ئاڵۆزی زۆر دایە ، لە کۆبوونەوەکەدا دەرفەت بۆ ئەندامی کۆمەڵەمان ڕەخسا کە بە شێوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەڕێزان ( Dr. Stefanie Hubig) وەزیری دادی فیدراڵی ئەڵمانیا، و لەگەڵ بەرێز ( Matthias Ecke) ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا وتووێژ ئەنجام بدات.

لە درێژەی گفتوگۆکانیاندا باس لە بارودۆخی ئێستای کوردستان کرا و کۆمەلەکەمان توانی پەیامی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و داگیرکاری و تیرۆر کردنی کوردستانیان لە رۆژئاوای کوردستان بگەنێت بە وەزیر و ئەندام پەرلەمان و کەسایەتی سیاسی لە ئەلمانیا و کاریگەریی بەردەوامی دان بەجەنگ لەو ناوچەیە و بارودۆخی سەختی مرۆیی و سیاسیی لە بەردەم گەلی کورد تاوتوێ کرا .

هەروەها باس لە کار و چالاکیەکانی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا کرا کە لە ماوی ١٠ ساڵی ڕابردوو کار و چالاکی ئەنجام داوە ،هەر لەو دیدارەدا دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵە تاوتوێ کرا و باس لە ڕێگاکانی بەرە وپێشبردن و هەمەهەنگی زیاتر کرا و بەڵێن درا کە لە داهاتوودا پەیوەندییەکان پتەوتر بکرێت .

لە کۆتاییدا گۆڤاری کۆمەڵەکەمان ، گۆڤاری KDF وەک هێمای گفتوگۆ و کراوەیی و لێکتێگەیشتنی یەکتر پێشکەش بە قسەکەرەکانی کرا .

‏‎ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا

ڕێکەوتی  19ی 1ی 2026، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا / نوێنەرایەتی زاخۆ چالاکییەکی زانستی بەناونیشانی ( ڕۆڵ و گرنگی...
19/01/2026

ڕێکەوتی 19ی 1ی 2026، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا / نوێنەرایەتی زاخۆ چالاکییەکی زانستی بەناونیشانی ( ڕۆڵ و گرنگی زمانی ئینگلیزی ) سازکرد
ئامانجمان لەو چالاکیە بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی و بەدەست هێنانی دەرفەتی کار و پێشریی بۆ خوێندکاران دوای دەرچوونیان )، وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییە پەروەردەییەکان و بەرزکردنەوەی گفتوگۆی ئەکادیمی.

چالاکییەکە بریتی بوو لە پێشکەشکردنی سیمینارێکی زانستی کە لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆی زاخۆ (خاتوو کاهین مەجید ئەحمەد) پێشکەشکرا، هەروەها لەلایەن پەیمانگای تەکنیکی – ڕواندز/زاخۆ بە بەشداری ژمارەیەک خوێندکار و ستافی ئەکادیمی میوانداری کرا.

بەم بۆنەیەوە کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا سوپاس و پێزانینی پێشکەشی بەرێزان ( مامۆستای زانکۆ ، م.کاهین مەجید ئەحمەد ) وا ( د. ئومێد ساگڤان ئەحمەد ) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی – ڕواندز / زاخۆ کرد .

ئەم پەیمانگایە بۆ میوانداریکردنی چالاکییەکە هەڵبژێردرا لەبەر ئەو باوەڕەی ئێمە کە دامەزراوە پەروەردەییەکان نوێنەرایەتی پایەیەکی بنەڕەتی دەکەن لە بنیاتنانی نەوەیەکی هۆشیار و خوێندەواردا کە توانای بەشداریکردنی ئەرێنی لە گەشەپێدانی کۆمەڵگادا هەبێت.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، و پاڵپشتیکردنی چالاکییە زانستییەکان بە ئامانجی خزمەتکردنی خوێندکاران و کۆمەڵگا دێت.

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

( مەترسیەکانی ڤەیپ و نێرگەلە و ماددە هۆشەرەکان ) لە ناو ناوەندەکانی خوێندن . کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵ...
15/01/2026

( مەترسیەکانی ڤەیپ و نێرگەلە و ماددە هۆشەرەکان ) لە ناو ناوەندەکانی خوێندن .

کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی بەهەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لە شەقڵاوە هەلستان بە ئەنجامدانی سیمینارێکی گرنگ بۆ قوتابخانەی ئامادەیی خالد مدحتی زانستی . لە ژێر ناونیشانی ( مەترسیەکانی ڤەیپ و نێرگەلە و ماددە هۆشەرەکان )

سیمینارەکە لە لایەن بەرێز ( ڕێبین کاکەمەم باوزی ) مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆمەڵە پێشکەش کرا .

سوپاسی بێ پایەنمان هەیە بۆ مامۆستای زنکۆ ( رێبین کاکەمەم باوزی ) لە پای پێشکەش کردنی ئەو سیمینارە گرینگ و پر بایەخە .

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

هەماهەنگی  کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا و پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٢ـی کانوونی دوو...
13/01/2026

هەماهەنگی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا و پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە کرد ، بە ئامادەبوونی شاندی کۆمەڵە پێشوازی کرا لە لایەن بەرێزان ( پ.ی.د.ئەحمەد سەیدە ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە وا ئەنجومەنی پەیمانگە و بەرپرسی سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC)،

‎لەلایەن ( د. هێمن عومەر ) سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا، باسی لە دروست بوونی کۆمەڵە ، و کار و چاڵاکیەکانی کە لەماوەی ڕابردوو ئەنجامدراون ،کرد،
‎وە تیشکی خستە سەر ئەو پڕۆژانەی کە لە داهاتوو ئەنجامی دەدەن .

ئامانجی سەردانەکە بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری بوو، بە گرنگیدان بە پەرەپێدانی توانا ئەکادیمی و پیشەییەکانی قوتابییان لە ڕێگەی پڕۆگرام و چالاکییە هاوبەشەکانەوە.

لە کۆتاییدا؛ هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابییان و بەرزکردنەوەی تواناکانیان بۆ ئایندەیەکی گەش.

‎سوپاسی بەرێز ( پ.ی.د.ئەحمەد سەیدە ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە وا ئەنجومەنی پەیمانگە و بەرپرسی سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC)
بۆ ئەو پێشوازیە گەرمی کردیان لە سەرۆکی کۆمەلە و شاندی کۆمەڵە .

‎راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەلمانیا



#زانکۆی #کوردستان

( ڕێزگرتن و ئینتیمایی نیشتیمانی )  ناونیشانی سیمیناری ئەم جارە بوو .کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا لە ...
12/01/2026

( ڕێزگرتن و ئینتیمایی نیشتیمانی ) ناونیشانی سیمیناری ئەم جارە بوو .

کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی بەهەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لە شەقڵاوە هەلستان بە ئەنجامدانی سیمینارێکی گرنگ بۆ قوتابخانەی ئامادەیی دەنگارەی کوڕان . لە ژێر ناونیشانی ( ڕێزگرتن و ئینتیمایی نیشتیمانی ).

سیمینارەکە لە لایەن بەرێز ( ڕێبین کاکەمەم باوزی ) مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆمەڵە پێشکەش کرا .

سوپاسی بێ پایەنمان هەیە بۆ مامۆستای زنکۆ ( رێبین کاکەمەم باوزی ) لە پای پێشکەش کردنی ئەو سیمینارە گرینگ و پر بایەخە .

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

Address

Irbil
,ST.SHORSH

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram