26/12/2020
چالاککەری خوێن (Blood Doping)
بریتیە لەپەیڕەوکردنی ڕێگەیەک بۆ زیادکردنی ژمارەی خڕۆکە سورەکانی خوێن لەپێناو ئەوەی کە ئەوکەسەی ئەم ڕێگەیە بەکارئەهێنێت بۆئەوەی لەوکاتەدا وەرزشێکی باش بکات و زۆر وەرشوانێکی چالاک و ئازابێت ،چونکە خڕۆکەسورەکان ئۆکسجین لەسیەکانەوەئەگوێزێتەوە بۆ ماسولکەکان
وەرزشوانەکان ڕێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی خوێنەکەیان چالاک بێت ئەویش لەڕێگەی گواستنەوەی خوێنەوە ئەبێت :Blood transfusion)
نزیکەی 500–750 سی سی خوێن لەجەستەی کەسە وەرزشوانەکە دەرئەهێنن و لەبانکی خوێنا هەڵی ئەگرن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو
ئینجا پێش چوار کاتژمێر کەیاریەکە دەست پێبکات ئەو خوێنە ئەکەنەوە جەستەی ئەو وەرزشوانە ، واتە خوێنەکەی خۆی تێ ئەکەنەوە بۆئەوەی ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی ئەوکەسە زۆربێت بۆئەوەی زۆرترین ڕێژەی ئۆکسجین بگوازێتەوە بۆ ماسولکەکانی کەسە وەرزش وانەکە
ئەم ڕێگەیەبەئاسانی کەشف نابێت و لیجنەی هەڵسەنگاندنی پاڵەوانیەتیکە نازانن چۆنی کەشف بکەن ، مەگەر ڕاهێنەرو کەسە وەرزشوانەکە خۆیان دانی پێدا بنێن
ئەم ڕێگەیە بەکار ئەهێنرێت بۆ ئەو وەرزشوانانەی کە یاری پایسکیل سواری و مەلەوانی وەهەروەها وەرزشی ڕاکردن بۆ مەسافەیەکی دوور و درێژ
بەڵام ڕێگەیەکی تریش بەکار ئەهێنرێت بۆ زیادکردنی ڕێژەی خوێن ئەویش بەکارهێنانی هۆرمۆناتە ، بەڵام ئەم ڕێگەیەیان زۆر مەترسی دارە چونکە لەوانەیە ببێتەهۆی جەڵتەی مێشک و وەستانی دڵ
ئەو کاریگەرانەی لە سەری
* نەخۆشیەکانی دڵ
* بەرزبونەوەی جه لته ی مێشک
* بەرزبونەوەی پەستانی خوێن
* تیکچوونی گورچیلە
* زیاد بوونی کێش
* تووش بوون بە خوێن مەین