KMCA

KMCA پەیجی فەرمیی دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان _ KMCA

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی لەسەر سووتانی سێ کۆگای دەرمانی کەرتی تایبەت لەشاری هەولێر.وێڕای دڵگرانیمان بۆ سووتانی چەند کۆ...
19/11/2025

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی لەسەر سووتانی سێ کۆگای دەرمانی کەرتی تایبەت لەشاری هەولێر.
وێڕای دڵگرانیمان بۆ سووتانی چەند کۆگایەکی کەرتی تایبەت بۆ هەڵگرتنی دەرمانی تایبەت بە کۆمپانیایەکی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لەشاری هەولێر، ئومێدەواری کەمترین زیانی ماددیی هەبێت و خۆشبەختانە زیانی گیانیی نەبووە.

ئەمڕۆ هەردوو تیمەکانی چاودێریکردن و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان و تیمەکانی پشکینی وەزارەتی تەندروستی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، لەمیانی پیشاندانی سووتانی کۆگاکانی دەرمان لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە چەند بڕێکی ستیکەری کۆنی ڕەتکراوە دەردەکەوێت کە گوایە بوونی ئەم ستیکەرانە کارێکی نایاسایی و ناڕێنماییە.

بۆ ئەم مەبەستەش، بۆ هاوڵاتییان و بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان KMCA دوای تەواو بوونی پڕۆسەکانی کوالیتی و پشکنین و پێدانی مۆڵەتی بەکارهێنان بە بەرهەمه تۆمارکراو و پشکنراوەکان، ستیکەری نوێی دەرمان بە سیستەمی نوێی دژەساختە دەدرێت بە کۆمپانیای هاوردەکار تاوەکو بخرێتە سەر دەرمان و بابەتە پزیشکییەکان پێش دەرچوونی لە کۆگا بۆ ناو بازاڕەکانی کوردستان و عێراق کە ئاساییە ئەگەر پڕۆسەکە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بێت تاڕادەی جیاکردنەوە، هەڵگرتن و لابردنی بڕەکانی دەرمانی ئێکسپایەر و بەسەرچوو، لەهەر پابەندنەبوونێکی هەر کۆمپانیایەک بەم پڕۆسەیە لەسەر بەرهەمەکانیان، ڕێکاری یاسایی بەرانبەر وەردەگیرێت ئەگەر ئەم بڕەی ستیکەری کۆنی ڕەتکراوەی هەڵگیراو بەفەرمی وەرنەگیرابێت یان گومان لەسەر پڕۆسەکە هەبێت وەیان تەواوی ستیکەر و دەرمانەکان تۆمارکراوی فەرمی نەبێت. بەمەش وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە دانانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە بوونی ئەو ستیکەرانەی کە هەڵگیراون و بەکارنەهێنراون، دواتر ئەنجامەکان بە ڕاست و دروستی دەردەکەوێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی KMCA
٢٠٢٥/١١/١٩

کەمپەینی ئەم ساڵی  #هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان کۆتاییپێهاتسوپاس کە لەم هەفتەیەدا لەگەڵمانبوون کاتێک تیشکمان خستەسەر گرنگیی ...
09/11/2025

کەمپەینی ئەم ساڵی #هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان کۆتاییپێهات
سوپاس کە لەم هەفتەیەدا لەگەڵمانبوون کاتێک تیشکمان خستەسەر گرنگیی ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکان بۆ سیستەمی ڕاپۆرتکردن و چۆن هەموومان توانامان هەیە بۆ سەلامەتترکردنی دەرمانەکان.

بەڵام لێرەدا ناوەستین، بەڕێوەبەرایەتیی KMCA بەردەوامدەبێت لە کۆکردنەوە و چاودێریکردنی ڕاپۆرتی کاریگەرییە لاوەکییە گومانلێکراوەکانی نەخۆشەکان و پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستی بۆ دڵنیابوون لەوەی دەرمانەکان بە سەلامەتی بەکاردەهێنرێن.

لەبیرتبێت، کاتێک باس لە سەلامەتیی دەرمان و نەخۆشەکان دەکرێت لە سەرانسەری جیهاندا، هەموو ڕاپۆرتە نێردراوەکان بۆ سیستەمی ڕاپۆرتکردنی KMCA ڕەچاودەکرێن.

بەردەوام بە لە #ڕاپۆرتکردنی‌کاریگەریی‌لاوەکیی‌دەرمان و هاوکارمانبن بۆ سەلامەتترکردنی دەرمانەکان، بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکەت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان تایبەت بە KMCA بەکاربهێنە؛ https://new.kmcakrg.org/adr.

#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان #ڕاپۆرتکردنی‌کاریگەریی‌لاوەکیی‌دەرمان

چۆن پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستی دەبنە  #پاڵەوانی‌سەلامەتیی‌دەرمان؟پزیشکان، دەرمانسازان و پەرستاران ژیانی خۆیان بۆ سەلامە...
08/11/2025

چۆن پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستی دەبنە #پاڵەوانی‌سەلامەتیی‌دەرمان؟
پزیشکان، دەرمانسازان و پەرستاران ژیانی خۆیان بۆ سەلامەتیی نەخۆشەکان تەرخانکردووە، لێرەدا چوار ڕێگا دەخەینەڕوو کە پسپۆڕانی چاودێری تەندروستی دەتوانن ببن بە #پاڵەوانی‌سەلامەتیی‌دەرمان و یارمەتیدەر بن لە بەهێزکردنی سیستەمی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان لە ئاستی جیهانی؛

✔️ ڕاوێژی نەخۆشەکانتان بکەن سەبارەت بە کاریگەرییە لاوەکییە پێشبینیکراوەکانی دەرمانەکانیان.

✔️ ڕاوێژی نەخۆشەکانت بکە دەربارەی شێواز و چۆنییەتی ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییە گومانلێکراوەکان.

✔️ نەخۆشەکانتان هانبدەن کە دەرماننامە بخوێننەوە و شێوازی بەکارهێنانی پەیڕەوبکەن.

✔️ کاریگەرییە لاوەکییە گومانلێکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA ڕاپۆرتبکەن.

یارمەتیدەرمان بن بۆ ئەوەی دەرمانەکان بۆ هەمووان سەلامەتتر بکەین لە ڕێگای بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان و گرنگیی ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکان.

بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکەت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان تایبەت بە KMCA بەکاربهێنە؛ https://new.kmcakrg.org/adr.

#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان #ڕاپۆرتکردنی‌کاریگەریی‌لاوەکیی‌دەرمان

چۆن ببیت بە  #پاڵەوانی‌سەلامەتیی‌دەرمان؟هەموو نەخۆشێک یان چاودێرێکی نەخۆش توانای هەیە دەرمانەکان سەلامەتتر بکات بۆ هەموو...
07/11/2025

چۆن ببیت بە #پاڵەوانی‌سەلامەتیی‌دەرمان؟

هەموو نەخۆشێک یان چاودێرێکی نەخۆش توانای هەیە دەرمانەکان سەلامەتتر بکات بۆ هەمووان. لێرەدا چوار ڕێگا دەخەینەڕوو بۆئەوەی وریاتر بیت لە بەکارهێنانی دەرمانەکان و یارمەتیدەر بیت لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی #چاودێریی‌سەلامەتیی‌دەرمان؛

✔️ ڕاوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستی بکەن دەربارەی ئەو کاریگەرییە لاوەکییە پێشبینیکراوانەی کە پەیوەستن بە دەرمانەکە.

✔️ ڕاوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستیی بکەن سەبارەت بە شێواز و چۆنییەتیی ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییە گومانلێکراوەکان.

✔️ زانیارییەکانی ناو دەرماننامە بخوێننەوە و شێوازی بەکارهێنانی پەیڕەوبکەن.

✔️ کاریگەرییە لاوەکییە گومانلێکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA ڕاپۆرتبکەن.

ئێمە بەهاوکاری ئێوە دەتوانین دەرمانەکان بۆ هەمووان سەلامەتتر بکەین. بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکەت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان تایبەت بە KMCA بەکاربهێنە؛ https://new.kmcakrg.org/adr.

#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان #ڕاپۆرتکردنی‌کاریگەریی‌لاوەکیی‌دەرمان

06/11/2025

چاودێریکردنی سەلامەتیی دەرمانەکان لە بەردەوامبووندایە تەنانەت دوای بەبازاڕکردنیشیان
بەکارهێنەرانی دەرمان، پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستی، دامەزراوەکانی ڕێکخستنی دەرمان و کۆمپانیا دەرمانسازییەکان، هەمووان ڕۆڵیان لە سەلامەتترکردنی دەرمانەکاندا هەیە.

هەر ڕاپۆرتێکی کاریگەریی لاوەکیی گومانلێکراوی دەرمانێک کە بە سیستەمی ڕاپۆرتکردن نێردراوە یارمەتیدەرمانە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی زیاتر سەبارەت بە پرۆفایلی سەلامەتیی دەرمانەکە. ئەمەش دڵنیایی دەدات لەوەی کە ئێمە و کۆمپانیا دەرمانسازییەکان ڕێوشوێنی گونجاو بگرینەبەر بۆ پاراستنی نەخۆشەکان لە زیانی دەرمانەکان لە داهاتوودا.

ئێمە بەهاوکاری ئێوە دەتوانین دەرمانەکان بۆ هەمووان سەلامەتتر بکەین. بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان تایبەت بە KMCA بەکاربهێنە؛ https://new.kmcakrg.org/adr.

#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان #ڕاپۆرتکردنی‌کاریگەریی‌لاوەکیی‌دەرمان

05/11/2025

سەلامەتترکردنی دەرمانەکان لە ئێوەی پیشگەری تەندروستییەوە دەستپێدەکات.
وەک پسپۆڕی چاودێریی تەندروستی، ڕۆڵێکی سەرەکیت هەیە لە سەلامەتیی دەرمانەکان و نەخۆشەکانت؛
✔ لەگەڵ نەخۆشەکانت و چاودێرەکانیان دەربارەی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانەی پێشبینی ڕوودانیان دەکرێت گفتوگۆبکە.
✔ ڕاوێژیان لەگەڵ بکە لەسەر چۆنییەتیی ڕێگریکردن یان مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییە لاوەکییەکان.
✔ لە ئەگەری ڕوودانی کاریگەریی لاوەکی، چۆنییەتیی ڕاپۆرتکردنیان بۆ ڕوونبکەوە.

ئێمە بەهاوکاری ئێوە دەتوانین دەرمانەکان بۆ هەمووان سەلامەتتر بکەین. بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان تایبەت بە KMCA بەکاربهێنە؛ https://new.kmcakrg.org/adr.

#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان #ڕاپۆرتکردنی‌کاریگەریی‌لاوەکیی‌دەرمان

04/11/2025

ئایا دەزانیت تۆی بەکارهێنەری دەرمان دەتوانیت ببیتە #پاڵەوانی‌سەلامەتیی‌دەرمان؟

تۆی نەخۆش تاکە بەکارهێنەری دەرمانیت بۆیە تۆ سەرچاوەی سەرەکیی زانیاری بۆ کاریگەرییە لاوەکییە گومانلێکراوەکانی دەرمان.

گرنگ‌نییە کاریگەرییە لاوەکییەکەت تا چ ڕادەیەک مەترسیدارە، ئەگەر نیگەرانیت لە هەر نیشانەیەکی دەرکەوتوو پەیوەست بە بەکارهێنانی دەرمانەکەت، چاوەڕێی ڕاوێژی پسپۆڕی چاودێریی تەندروستیت مەکە بۆ ڕاپۆرتکردن، بەڵکو خۆت ڕاپۆرتێک لە ڕێگای سیستەمی ڕاپۆرتکردنەوە پێشکەشبکە.

ئێمە بەهاوکاری ئێوە دەتوانین دەرمانەکان بۆ هەمووان سەلامەتتر بکەین. بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکەت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان تایبەت بە KMCA بەکاربهێنە؛ https://new.kmcakrg.org/adr.

#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان #ڕاپۆرتکردنی‌کاریگەریی‌لاوەکیی‌دەرمان

03/11/2025

هەمووان دەتوانن ببن بە #پاڵەوانی‌سەلامەتیی‌دەرمان
ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییە گومانلێکراوەکان، یارمەتی دامەزراوەکانی ڕێکخستنی دەرمان و کۆمپانیا دەرمانسازییەکان دەدات بۆ زیاتر تێگەیشتن لە پڕۆفایلی سەلامەتیی دەرمانەکان ئەوەش بەئامانجی باشترکردنی سەلامەتییان و پاراستنی بەکارهێنەران لە زیانەکانی دەرمان لە داهاتوودا.

ئەگەر دەتەوێت کاریگەریی لاوەکیی دەرمانێک ڕاپۆرتبکەیت؛ ڕاوێژ بە پسپۆڕی چاودێریی تەندروستیت بکە یان سیستەمی ئەلیکترۆنیی بەڕێوەبەرایەتی KMCA بەکاربهێنە و ڕاپۆرتەکەت لەڕێگای ئەو لینکەوە پێشکەشبکە؛ https://new.kmcakrg.org/adr.

#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان #ڕاپۆرتکردنی‌کاریگەریی‌لاوەکیی‌دەرمان

ئەمڕۆ  #هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان دەستپێدەکاتسەلامەتکردنی دەرمان ئەرکی هەمووانە، دامەزراوەکانی ڕێکخستنی دەرمان، کۆمپانیا د...
03/11/2025

ئەمڕۆ #هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان دەستپێدەکات

سەلامەتکردنی دەرمان ئەرکی هەمووانە، دامەزراوەکانی ڕێکخستنی دەرمان، کۆمپانیا دەرمانسازییەکان، پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستی، نەخۆشەکان و بەکارهێنەرانی دەرمان، هەمووان بەرپرسن لە سەلامەتترکردنی دەرمان.

ببە #پاڵەوانی‌سەلامەتیی‌دەرمان
بە ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییە گومانلێکراوەکان بۆ پسپۆڕی چاودێریی تەندروستیت یان دەسەڵاتی نیشتیمانیی تایبەت بە ڕێکخستنی دەرمان.

بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکەت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان تایبەت بە KMCA بەکاربهێنە؛ https://new.kmcakrg.org/adr

#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان

 #هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان چییە؟ مەبەست چییە لە هەڵمەتی هۆشیاریی سەلامەتیی دەرمان؟ #هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان ماوەی ١٠ ساڵە...
30/10/2025

#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان چییە؟ مەبەست چییە لە هەڵمەتی هۆشیاریی سەلامەتیی دەرمان؟
#هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان ماوەی ١٠ ساڵە لەلایەن سەنتەری چاودێریی ئۆپسالا لەگەڵ دەستەکانی ڕێکخستنی دەرمان، سەنتەرە نیشتمانییەکانی چاودێریی دەرمان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرانسەری جیهان بۆ هەڵمەتی هۆشیاریی سەلامەتیی دەرمان بەمەبەستی هاندانی هاوڵاتییان و پیشەوەرانی تەندروستی بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان، ڕێکدەخرێت.

کەمپەینی ساڵی ٢٠٢٥ پێدەنێتە یادی ١٠ ساڵەی #هەفتەی‌سەلامەتیی‌دەرمان کە لە ڕۆژانی ٣ - ٩ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت، تیایدا تیشکدەخرێتە سەر ئەوەی چۆن هەمووان دەتوانن یارمەتیدەربن لە سەلامەتتر کردنی دەرمان.

گرنگی ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان لەوەدایە کە تێیدا ئاستی هۆشیاریی دەستەکانی ڕێکخستن، سەنتەرەکانی توێژینەوە و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی بواری دەرمان دەگاتە ئاستێک لە سەلامەتیی دەرمانەکان تێبگەن بۆ مەبەستی باشترکردنی پڕۆفایلی سەلامەتییان.

کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان لەڕێی سیستمی ئەلیکتڕۆنییەوە، لینکی ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی چالاکە، تۆی هاوڵاتی و پیشەوەری تەندروستی دەتوانن لە رێگای سکانکردنی کیوئاڕکۆدی سەر ستیکەری دەرمان و بەرهەمە پزیشکییەکانی دیکە، لینکی چاودێریی سەلامەتیی دەرمان بدۆزنەوە و کاریگەرییە نەخوازراوەکانی دەرمان ڕاپۆرتبکەن، بەمەش بەشداردەبن لە سەلامەتترکردنی دەرمان بۆ هەمووان.

Address

Shorsh
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 15:00
Sunday 08:00 - 15:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KMCA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to KMCA:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram