وشیاریی دەروونی/ Psych

وشیاریی دەروونی/ Psych پەیجێکی وشیارکردنەوەی دەروونیە. (د. نەسرەو مستەفا مەحموود) پسپۆڕ لە نەخۆشیە دەروونیەکان بۆ سوودی گشتی کۆمەڵگە بابەتی تیا دەنووسێت.

صفحة لعرض مواضيع نفسية وتعريف كل فرد بالمشاكل النفسية وتتناول تأثير الضغوطات المربكة وإرشادهم لكسب شخصية أقوى والبقاء على حالة نفسية سوية وتحولهم دون السقوط والوقوع في مستنقع القلق النفسي.

شێوازی دروستکردنی منداڵێکی سەرنەکەوتوو و تووڕە:شێوازی دروستکردنی منداڵێکی سەرنەکەوتوو و تووڕە:🔻دایکێک کە بەردەوام بیری د...
24/03/2025

شێوازی دروستکردنی منداڵێکی سەرنەکەوتوو و تووڕە:

شێوازی دروستکردنی منداڵێکی سەرنەکەوتوو و تووڕە:
🔻دایکێک کە بەردەوام بیری دەهێنتەوە
🔻باوکێک کە بەردەوام ئامۆژگاری دەکات
🔻مامۆستایەکی سەرکوتکار
🔻هاوڕێیەکی نائومێدکار
🔻کۆمەڵگەیەک کە چوارچێوەو سنوور دادەنێت

ئامادەکردنی:
روقیە سەییدی
ڕێنماییکاری دەروونی

لەم سەکۆیەوە، لە پەیجی وشیاریی دەروونی، ڕەحمەت دەنێرین بۆ گیانی پزیشکی خوالێخۆشبوو (د. قەحتان) کە لەپای بەجێهێنانی ئەرکی...
23/03/2025

لەم سەکۆیەوە، لە پەیجی وشیاریی دەروونی، ڕەحمەت دەنێرین بۆ گیانی پزیشکی خوالێخۆشبوو (د. قەحتان) کە لەپای بەجێهێنانی ئەرکی خۆی وەکو پزیشکی ئێشکگر بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردووییەوە لە پێناو خزمەتی نەخۆش وەفاتی کرد.
خوالێخۆشبوو نموونەیەکە لە دەیان و سەدان نموونەی پزیشکان، لە ئێستاو لە ڕابردوو کە ماندوونەناسانە ڕەنج و ماندوو بوون دەکێشن لە پێناو فەراهەم کردنی تەندروستی و سەلامەتی خەڵک و کۆمەڵگە.
وەکو بەرپرسیارێتییەکی بچووک و وەفاداری بۆ هەموو پزیشکە فریشتە ئاساو فریادڕەسەکانی کۆمەڵگەکەمان، لە کۆچکردوو و زیندووان ئەو پۆستە کرا.
مەنزڵگای خوالێخۆشبوو بەهەشت بێت و خوا سەبووریی خانەوادەی و هاوپیشەکانی و هەموومان بداتەوە.

تێبینی: وێنەکە— چەند مانگێک پێش وەفاتیەتی، شوێن فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵانە. لە وێنەکەدا دکتۆر قەحتان نەخۆشێکی منداڵی لە باوەشەو خەریکە فایلی بۆ پڕ دەکاتەوە. هاوڕێیەکی پزیشکی خۆی بێ ئەوەی ئەو هەست بکا یان داوا بکا، ئەو وێنەیەی گرتووە، وەکو ئەوەی وەک شایەتحاڵێک بمێنێتەوە کە ئەو ئەمانەتەکەی خۆی بە جوانترین شێوە بەجێگەیاند، کە کاری پیرۆزی پزیشکیە.

"پەروەردەی منداڵ پێویستە بیست ساڵ پێش لەدایکبوونی دەست پێبکات، ئەوەش بە پەروەردە کردنی دایکی..! "_ناپلیۆن پۆناپارت (گوای...
22/03/2025

"پەروەردەی منداڵ پێویستە بیست ساڵ پێش لەدایکبوونی دەست پێبکات، ئەوەش بە پەروەردە کردنی دایکی..! "
_ناپلیۆن پۆناپارت (گوایە)

"إن تربية الطفل يجب أن تبدأ قبل ولادته بعشرين عامًا على الأقل، وذلك بتربية أمه..!"
مقولة منسوبة إلى نابليون بونابرت

"The education of a child should begin at least twenty years before their birth by educating their mother!"
— Attributed to Napoleon Bonaparte

ئا: د. نەسرەو

کاتێک گامێش دەچێتە کۆشک، گامێش نابێتە پاشا، کۆشک دەبێتە تەویلە. شوێنەکان و شتەکان کەسایەتی بە کەسەکان نابەخشن، کەسەکان خ...
04/03/2025

کاتێک گامێش دەچێتە کۆشک، گامێش نابێتە پاشا، کۆشک دەبێتە تەویلە.
شوێنەکان و شتەکان کەسایەتی بە کەسەکان نابەخشن، کەسەکان خۆیان نرخ دەدەنە شوێنەکان.
هەندێ کەس وادەزانن ئەگەر ئۆتۆمبێل، جل، یا سەعاتی گرانبەهایان هەبێ ئەوا دەبنە خاوەن کەسایەتی.. وانیە، کەسایەتیی لە شتی ترەوە دێت!

لە عەرەبیەوە: د. نەسرەو

دوژمنی ڕاستەقینەت بناسە!شوێن پێی ئەو کەسە کەوتم کە خۆشی و شادی و خەونەکانی منی لەناوبرد ،کەچی گەیشتم بە خۆم!ڕەنگە لات سە...
12/04/2023

دوژمنی ڕاستەقینەت بناسە!

شوێن پێی ئەو کەسە کەوتم کە خۆشی و شادی و خەونەکانی منی لەناوبرد ،کەچی گەیشتم بە خۆم!
ڕەنگە لات سەیربێت کاتێک دەڵێم گەورەترین دوژمنی تۆ خۆتی!، بەڵێ خۆتی!
کاتێک خۆت ناناسی و خۆت قبوڵ نییە دوژمنی خۆتی
کاتێک لە ژیاندا ئامانجت نییە دوژمنی خۆتی
کاتێک نەرێنی بیردەکەیتەوە و کات بەفیڕۆدەدەی دوژمنی خۆتی
کاتێک ناخوێنیتەوە دوژمنی خۆتی
کاتێک بەرپرسیارێتی هەڵەکانت لە ئەستۆ ناگریت و دانییان پێدانانێی دوژمنی خۆتی
کاتێک ڕاوبۆچوونی خەڵکی بە گرنگتر دەزانی لە ڕاوبۆچوونی خۆت دوژمنی خۆتی
کاتێک لە دڵدا لە بری خۆشەویستی و لێبوردن لە خەلکی ،ڕق و کینە و بوغز و ئیرەیت هەڵگرتوە دوژمنی خۆتی
کاتێک زەردەخەنە ناکەیت و لووت بەرزی دوژمنی خۆتی
کاتێک هەموو ژیانت تەرخانکردوو بۆ رەخنەگرتنی بێ بنەما و باسکردنی خەڵکی بەخراپ و بوختان هەڵبەستن بۆیان دوژمنی خۆتی
کاتێک تەنیا قسەدەکەیت و کردارت نییە دوژمنی خۆتی
کاتێکیش دووریت لە خودای گەورە ،گەورەترین و سەرسەختترین دوژمنی خۆتی

کتێبی:ژیانت بگۆڕە تۆ شایەنی باشترینی
نوسینی:ئارام نەبی محمود

ئا:هیڤی موکسی

بۆ مرۆڤی فەوزایی ڕێکخستن ناڕێکییە.فریدریک نیتچە_ژینالۆژیای ئەخلاق(عەبدولعەزیز ئومێد جەبار) بۆ پەیجی ناردووە. سوپاسی دەکە...
11/02/2023

بۆ مرۆڤی فەوزایی ڕێکخستن ناڕێکییە.

فریدریک نیتچە_ژینالۆژیای ئەخلاق

(عەبدولعەزیز ئومێد جەبار) بۆ پەیجی ناردووە. سوپاسی دەکەین.

06/02/2023

ئەگەر نەخۆشیەکەم نەم کوژێ، ئەواقسەی خەڵک دەمکوژێ.
(بینای ئەحمد )

یەکێک لەوگرفتانەی خەڵکی ئەمڕۆ کەهەموان گیرۆدەین لەهه موو بوارێکدا قسەوتوانج زبرو هاوردن وبردنیەتی قسەوقسەڵۆک بێ مان وهەموانیش دەڵێن گوێی پێ نادەین بەداخەوە وانیە تەئسیری کردوە لەسەرهەموان،

خەڵک .. گەنجێک خۆی کوشت، ئافرەتێک خۆی سوتاند،گەنجێک دەزگیرکرا،پیاوێک خێزانەکەی تەڵاقدا،تەرمی ئافرەتێک بەکوژراوی دۆزرایەوە،چەندەها ترو ........هتد.
ڕۆژانە گوێتان لەم قسەو چەندەهاقسەی تردەبێت ، بەڵام زۆرجار بێ ئاگاین هۆکاری بنەڕەتی ئەم ڕوداوانە چین؟
ئەگەر بە تەواوی وردبینەوە لەهەرکام لەو ڕوداوانە بۆمان دەردەکەوێت قسە و قسەڵۆکی خەڵکی ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە ڕودانی هەریەک لەو ڕوداوانە .
ئاخر مرۆڤ بونەوەرێکی ناسک و لاوازە ڕەنگە وشەیەک ، توانجێک، ڕستەیەک کە ئێمە بە سادەیی دەزانین وێرانی بکات و تا ئاستی لەناوچوونی بەرێ ..
بۆ نمونە: - بەدەرچویەکی زانکۆ دەڵێی چ کارەی ؟ هەر لەماڵەوەی ؟ کەی کارێک دەدۆزیتەوە ؟
هەتاکەی لە ماڵەوەی ؟
- ئافرەتێک خودا هاوسەرگیری بە قسمەت نەکردوە ، دای دەگری بە پرسیار ، بۆ شووت نەکردووە ؟ تەمەنت تێپەڕیوە ، با منداڵی خۆت هەبێت ، فڵان لە تۆ منداڵ تر بوو شووی کرد ...
- خێزانێک کێشەی هەیە ، ١٠٠ کەسی تر خەریکە دڵیان دەتەقێ و دەیانەوێ تەداخول بکەن ، تەڵاقی بدە ، ئەوەکەی پیاوە تۆ هەتە ، ناوماڵەکەت بگۆڕە، ئەوە کەی ژیانە ئەو ژنە هەیەتی، نازانێ منداڵ بەخێوبکات....هتد .
-فڵان مندالەکەی دزی کرد، کچی فڵان پەیوەندی هەیە ، چاودێری مۆبایلی فڵان هاوڕێ و فڵان خزم دەکات ، وەک جاسوس سات بە ساتی جموجۆڵی هەمووان چاودێری دەکات و لەهەموو کاروبارەکانیدا قسە دەکات و تەداخول دەکات ...
باشە لە خوا ناترسن ؟
ئەگەر کەسێک بە قسەی تۆ خۆی کوشت چی دەکەی؟!
دەزانی بەشدار دەبیت لەو تاوانە گەورەیە .. کە ئافرەتێک بەتەڵاق دان دەدەیت ، چی لە ئاه و نزوڵەی منداڵەکانی دەکەی ؟
دەزانی ڕەنگە دوو بنەماڵە بدەیت بە یەکدا ، کوژارانی لێ بکەوێتەوە ؟
ناترسی ....ناترسی ...ناترسی ؟؟؟
دەمت داخە تکایە، پیش ئەوەی ژیان لە خەڵک بکەیتە دۆزەخ و دواڕۆژی خۆشت بدۆڕێنی لێگەڕێن خەڵکی بژین ، ئاسودە بن .
سەرەڕای ئەو هەموو ئازارەی هەیە ، هی تر زیاتر مەکەن ..
شەرم بکەین،

بەسوپاسەوە لە پەیجی "کتێب" وەرگیراوە...

سەرنجێك:

دەڵێن لە گوندێکدا عاقلمەندێک ھەبوو کە خەلکی ڕێزێکی زۆریان لێ دەگرت.
ڕۆژێکیان کەسێک دەچێتە لای و پێی دەڵێت: ئەمڕۆ مرۆڤێکی واو وا ھات بۆ گوندەکەی ئێمە.
عاقڵمەندەکە پێی دەڵێت:
جا بەمن چی؟؟!
کەسەکە پێی دەڵێت: ئاخر ئەو مرۆڤە چوە ناو ماڵی ئێوەوە.
عاقڵمەندەکە پێی دەڵێت:
جا بەتۆ چی؟؟!

ئا: ڕێکار ئەرگوشی

30/01/2023

ھیچ بوونەوەرێکی خاڵق نییە جوان نەبێت،
بەڵام ئەوە ژینگە یان دەروبەر یان خەسلەتە وەرگیراوەکانن کە گۆڕانکاری بەسەریدا دەھێنن‪.!‬
ھەندێکیان ناشرین دەکات،
وەلێ کەمیش نین ئەوانەی ھەر بە جوانی و پاکی دەمێننەوە‪...‬
‏‪ ‬
جا با لەخۆمان بفکرین،
ئەگەر باشبین و لەجۆری دووەمبین، ئەوا خێر عەلا خێر
وە ئەگەر خوانەکردە دڵخوازی خۆمان و خودا نەبین و لەجۆری یەکەم بین،
ئەوکات پێویستە مشورێک لەخۆمان بخۆین و ھەوڵبدەین ئاراستەی کەسایەتیمان بەرەو جۆری دووەم بگۆڕین
‏‪.
خــــودای مەزن نیعمەتی مێشک و بیرکردنەوەی بە ئادەمیزان بەخشیوە،‬
ئەی نابێت سوود لەو نیعمەتە بەھادارە وەربگرین.؟!
‏‪ ‬
‏‪"ڕێکار ئەرگوشی"
سوپاس بۆ بەشداریەکانی لە وشیاریی دەروونی.

ئێمەش کۆرە و ئفلیچ و لاڵ چاک دەکەینەوەلە زانستی دەروون ناسیدا هەیە کەسانێک نیشانەکانی جەلتەی هەیە بێ ئەوەی جەلتە لێ دابێ...
24/01/2023

ئێمەش کۆرە و ئفلیچ و لاڵ چاک دەکەینەوە

لە زانستی دەروون ناسیدا هەیە کەسانێک نیشانەکانی جەلتەی هەیە بێ ئەوەی جەلتە لێ دابێت ، یان لە زمان کەوتیە بێ ئەوەی لاڵ بێت یان کەڕ بێت یان هەناسەی بەشێوەیەك تەنگە لات وایە دەخنکێ بێ ئەوەی هیچ کێشەی بۆڕی هەناسە و دڵ یان کەم خوێنی هەبێت جاری وا هەیە پێت وایە هیچ نابینی و کۆرە بووە کەجی هیچ کێشە لە چاوی دانیە
هەموو ئەمانە و زۆری تر پەیوەندی بە حالەتی نەفسی ەوە هەیەو بەهۆی پاڵەپەستۆی دەروونیە، لەلایەن کەس و کاریەوە بەخێرایی دەیهێنن بۆ نەخۆشخانەکان ، ئێمە لەو کاتە چ ی دەکەین بەیارمەتی دکتۆر و پەرستارەکان دڵنەوای نەخۆشەکە دەکەین و قسەی لەگەڵ دەکەین ، یان بەباسکردن گرفتەکەی لەلایەن کەسەکە یان گریان ی تەواوی کەسەکە بۆ ئەوەی ئەوەی لە دڵ یەتی بیڕێژێ چاک دەبێتەوە و بە قاچەکانی خۆی نەخۆشخانە جێ دەهێلێ لە کاتی پێویست بە گوێرەی ڕێنمایی پزیشک دەرمان ی هێورکەرەی پێ دەدەین کەواتە
ئێمەش کۆرە و ئفلیچ و لاڵ چاک دەکەینەوە بێ ئەوەی یەک دەنک حەب ی پێ بدەین لە نەخۆشخانەکان
هەموو ئەوانەی دەچنە لای ئەو کەسانێک و پارە لە خەلك وەردەگرن دەڵێن کۆرەو جەلتە لاڵ چاک دەکەنەوە هەر ئەوانەن کە بەهۆی حالەتی دەروونی وایان بەسەر هاتووە و هیچ ی تر نیە
جیا لەو خەلكە باشانەی کە دوعای خێر بۆ خەلك دەکەن و چاویان لە هیچ نیە
دیار رشید / پەرستار لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن ی هەولێر

26/12/2022

رۆشنبیری یاسایی

پارێزەر /زانا شێخ بزێنی

یاسای ژمارە ٦ سالی٢٠٠٨
یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامیرەکانی پەیوەندی کردن
لە هەریمی کوردستان - عێراق دەرچووە

لە ماددە ٢ سەرجەم ئەو کارانە رونکراوەتە کە تاوان دروست دەکات ،هەر کەسێك لە رێگەی مۆبایل و تۆرەکۆمەلایەتیەکان ئەم کارانەی خوارەوە ئەنجام بدات بەرامبەر کەسیك ئەوا سزا دەدرێت بە بەندکردن (حبس ) بۆ ماوەیەك کە لە شەش مانگ کەمتر نەبیت و لە پێنج سال زیاتر نەبیت لەگەل غەرامەکردن بە بری یەك ملیۆن دینار کەمتر نەبێت وە لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبیت
کارەکانیش ئەمانەن
1.هەرەشەکردن
2.تۆمەت هەلبەستن (بوختان )
3.جنێودان
4.بلاوکردنەوەی هەوالی هەلبەستراو کە ترس دروست بکات
5.بلاوکردنەوەی وێنە
6.کورتەنامە بلاوبکاتەوە کە لەگەل ئادابی گشتی نەگونجێ
7.وێنەگرتن بەبێ روخسەت
8.کارێکی وابکات شەرەف بریندار بکات
9.هانی ئەنجامدانی تاوان یان بەدرەوشتی بدات
10.بلاوکردنەوەی زانیاری تایبەت بە خیزان و ژیانی تایبەتی هەتا ئەگەر راستیش بن
11.دزە بە گفتوگۆکردن کرد
بۆیە تۆی بەکارهینەر ی مۆبایل و تۆرە کۆمەلایەتیەکان گرنگە شارەزاییەکی تەواوت هەبیت لەسەر شیوازی بەکارهێنان وە بزانی ئەو کارانەی کە تاوان دروست دەکەن چین بۆ ئەوەی دواجار نەکەویتە زیندان ،وە هەرکات هەریەك لەم کارانەی کە باسکرا دژی تۆ ئەنجام درا ئەوە تۆ مافت هەیە سکالای سزای لەدژی ئەو کەسە بەرز بکەیتەوە داوای مافی خۆت بکەیت .

ئا: مافپەروەر زانا کاظم شێخ بزێنی

ئارامگرتن هەر ئەوە نییە، بەرگەی تەنگوچەڵەمەکان بگریت و هیچی دیکە، ئەوەیشە دووربین بیت و ڕووناکیی کۆتاییی تۆنێلەکە ببینیت...
25/12/2022

ئارامگرتن هەر ئەوە نییە، بەرگەی تەنگوچەڵەمەکان بگریت و هیچی دیکە، ئەوەیشە دووربین بیت و ڕووناکیی کۆتاییی تۆنێلەکە ببینیت.
ئارامگرتن ئەوەیە، سەیری دڕک بکەیت و گوڵ ببینیت،
سەیری شەو بکەیت و بەرەبەیان ببینیت.
پشووکورتی ئەوەیە، هەر بەرپێی خۆت ببینیت و پێشبینیی داهاتوو نەکەیت.
شەیدایانی خوا، هەرگیز سەرچاوەی ئارامییان چۆڕبڕ نابێت، چونکە دەزانن ئەوە کاتی دەوێت تا مانگی یەکشەوە، دەبێتە هەیڤی چواردە.
خوا بۆیە ناخۆشیی داهێناوە، تا بەختەوەری لەڕێی دژەکەیەوە پیشان بدات. شتەکان لەڕێی دژەکانیانەوە بە دیار دەکەون،
خوا بۆیە بە دیار ناکەوێت؟ چونکە دژ شک نابات.

لە کتێبی: چل ڕێساکەی عەشق ( ڕۆمانێکە دەربارەی جەلالەدینی ڕۆمی)
نووسینی: ئەلیف شەفەق

خاڵی ئەخلاقی:

عاریف و خوداناسان فەرموویانە :
((کاتێ خودا بیەوێت خەڵاتێك بە بەندەیەکی خۆی ببەخشێت، ئەوا ئەو خەڵاتە بە دەردەسەری و ناخۆشی، یاخود بە ڕەنج و ئازارێکی زۆرەوە دەپێچێتەوە))
ئـــا: ڕێکار ئەرگوشی

١٩ خاڵ بۆ زاڵبوون بەسەر توڕەبووندا:١-لە کاتی توڕەبووندا بڵێ(اعوذ بالله من شيطان رجيم )٢-دةمت دابخة و دەست بەشتێکەوە بگرە...
18/12/2022

١٩ خاڵ بۆ زاڵبوون بەسەر توڕەبووندا:

١-لە کاتی توڕەبووندا بڵێ(اعوذ بالله من شيطان رجيم )
٢-دةمت دابخة و دەست بەشتێکەوە بگرە
٣-دەستنوێژ بگرە و زۆر لە سوجدە بمێنەوە و زۆر یادی خودا بکە
٤-هەمیشە بیر لەوە بکەوە کە خودای گەورە لەسەرەوە دەتبینێت و ئاگای لێتە
٥-جێگەکە بەجێبهێڵەو بڕۆ بۆ شوێنێکی ئارام و گوێ لە قوڕئانی پیرۆز بگرە
٦-ئەو شتانەی لەکاتی توڕەبووندا دەیڵێیت لەسەر پارچە کاغەزێک بنووسەوە و پاشان بیخوێنەوە ،دڵنیابە خۆشت ڕووت نابێت بیانخوێنیتەوە
٧-هەمیشە بەخۆت بڵێ من کەسێکی توڕەنیم بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر پارچە کاغەزێک بینووسە و بیدە لە تەنیشت ئاوێنەکەت تا هەموو ڕۆژێ چەندجارێک بیبینی،دەبێتە شتێکی ئوتوماتیک تیاتدا کە تۆ کەسێکی توڕەنیت
٨-بیر لە قسەکانت بکەوە بەر لەوەی بیانکەی و کۆنتڕۆڵی ڕەفتارەکانت بکە لەکاتی توڕەبووندا
٩-لێبووردەبە ،چونکەلێبووردەی سیفەتی مرۆڤە مەزنەکانە
١٠-بەقسەی شیرین ناڕەحەتییەکانی خۆت باس بکە لەجیاتی تانە و تەشەر واتە بە گفتوگۆ کێشەکانت چارەسەربکە
١١-لەجیاتی زۆر بیرکردنەوە لە کێشەکان ،بیر لە چارەسەرەکان بکەوە
١٢-لە ڕۆژدا کاتێک دابنێ بۆ ئیسراحەتکردن لە شوێنێکی هێمن و تەنیادا
١٣-بیر لەشتی خۆش و جوان بکەوە
١٤-بە ئەرێنی لێکدانەوە بۆ قسە و ڕەفتاری کەسەی بەرامبەر بکەوە
١٥-ئەگەر دەتەوێت منداڵەکانت لە لوتکەدا ببینی توڕەمەبە ،چونکە تۆ پێشەنگی ئەوانی
١٦-جوڵە و وەرزشکردن
١٧-ڕۆژانە تەمرینی هەناسەدانی قوڵ بکە
١٨-لە ژمارە ١-١٠ بژمێرە بە پێچەوانەوە
١٩-ئەگەر هەستتکرد توڕەبونەکەت لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت ڕاوێژ بە پزیشک و کەسانی پسپۆڕ بکە

ئا:هیڤی موکسی

Address

Koye Road Erbil
Irbil

Telephone

+9647507919630

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وشیاریی دەروونی/ Psych posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram