19/12/2025
دکتۆر چی شیرێک باشە ؟
زۆر جار لەلایەن دایکانەوە ئەم پرسیارە دەکرێت وەڵامەکەشی تەنها ئەوەیە کە شیری دایک باشترن شیرە کە خوای گەورە بۆ ئەو منداڵە دروستی کردووە چونکە بەڕاستی شیری دایک و شیری قوتوو بەهیچ شێوەیەک بەراورد ناکرێن
شیری دایک سودی زۆرە و پێشتر باسمانکردووە تەنانەت شیری دایک بەپێی وەرزەکانیش پلەی گەرمیەکەی ئەگۆڕێت وە بەپێی تەمەن و پێداویستی منداڵەکە پێکهاتەکانی دەگۆڕێت ئەمە لەکاتێکدا کە شیری قوتوو زۆربەیان شیری مانگان جا ئەومانگایە چی خواردبێت یان تەندروستی چۆنبێت یان چی دەرمانێکی پێدرابێت هەموو ئەمانە ڕەنگدانەوەیان لەسەر پێکهاتە و جۆری شیرەکە هەیە
ئەمەش جگە لەوەی کە ئەو شیرە چۆن دروست کراوە چی شتێکی تێکەڵ کراوە وەک شەکر و ماددەی تر وە چۆن هەڵگیراوە لە ساردی و گەرمیدا هەموو ئەمانە کاریگەریان لەسەر شیرەکە ئەبێت لەبەر ئەوە ئامۆژگاریمان بۆ دایکان ئەوەیە کە تەنها شیری دایک بەسە و هیچ جێگرەوەیەکی نیە .
بەڵام هەندێجار کەسەکە ناچارە شیری قوتوو بدات بە منداڵەکە .
ئایا چی شیرێک باشە ؟
ئەوە باری ماددی خێزانەکە ئەزانێ بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەگەر منداڵەکە ڕشانەوەو سکچونی نەبێت وە کێشی پێ زیاد بکا وە کێشەی تری نەبێت پێویست ناکات شیرەکەی بۆ بگۆڕیت چونکە زۆر گۆڕینی شیر کاریگەری خراپی ئەبێت .