28/03/2022
کاریگەری و سودەکانی کەڵەشاخ لەوەرزی بەهاردا بۆ تەندروستی مرۆڤ.
نوسینی : کرێکار قادر ڕوستایی
شارەزا و خاوەن بڕوانامە لەبواری کەڵەشاخ.
کەڵەشاخ چارەسەرێکی پزیشکی و سروشتی بێ وێنە, خەڵکی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەنجامی دەدەن و خۆیانی پێ چارەسەر دەکەن. کەڵەشاخ کات و شوێنی تایبەتی خۆی هه یە بۆ ئەنجامدانی, وە چەندین ڕێنمایی و مەرجی پێویستە پێش و دوای ئەنجامدانی، دەبێ ڕەچاو بکرێن و جێ بەجێ بکرێن.
پرسیار دەکرێ ئایا دروستە کەڵەشاخ لەوەرزی بەهاردا بکرێت؟
ئایا وەرزی بەهار باشە بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ؟
وەڵامێکی زانستی و شیکارییەکی کورت و پوخت:
کەڵەشاخ(حیجامە) کردن لەوەرزی بەهاردا باشترین و چاکترین وەرزە بۆ ئەنجامدانی, لە وەرزی بەهاردا کەڵەشاخ کردن وەک وەرزی پایز وایە, چونکە هەردوو وەرزەکە لە ڕووی کەش و هەواوە لەیەک نزیکن لە نێوان فێنکیی و گەرمایەکی کەم دان, زانست ئەوەی سەلماندووە کەوا جیاوازییەکی کەم هه یە لە نێوان وەرزی بەهار و پایزدا هەردوو وەرزەکە بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ زۆر باش و چاک و لەبارن.
لەوەرزی بەهاردا سووڕی خوێن خۆی نوێ دەکاتەوە، خانە بەتەمەنەکانی ناو لاشەو پێکهاتەکانی خوێن بەتایبەت خڕۆکەی سوور و خڕۆکە سپیە بێ سوود و لەکارکەوتووەکان لە دەرەوەی لاشە کۆدەبنەوە و دەنیشن بەتایبەت لە نێوان شان و ملدا.
لاشەی مرۆڤیش بەهۆی گەرمی و فێنکی گۆڕانکاری بایلۆجی و فسیۆلۆژی بەسەردا دیت, بەمەش وەک زانست سەلماندوویەتی سووڕی خوێنی مرۆڤ و پێکهاتەکانی تری لاشەی مرۆڤ ماددەی زۆری تێدا کەڵەکە بووە و کۆبۆتەوە لە ژێر پێست دەنیشێت,ئەمەش هۆکاری وەزری وایکردووە پێکهاتەکانی لەشی مرۆڤ جارێکی تر دەستدەکات بە نوێ بوونەوە, بۆیە کۆبوونەوە و نیشتنی ئەو ماددە ژه هراویانەی وەک ماددەی مینیڕال و ئیمۆگلۆبین میکاڵ,لەدەرەوەی لاشە لەژێر پێست نیشتوون، بەکەڵەشاخ(حیجامە)کردن خوێنەکە ڕادەکێشرێ و فڕێ دەدرێ, لاشە ڕزگاری دەبێت و چالاک دەبێتەوە.
بۆیە دوای کەڵەشاخ کردن لاشە گۆڕانکاریەکی زۆری لێ ڕووئەدات وەک ئەم چەند خاڵەی خوارەوە:
1_ کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات و ئامێری کارەبای و کارۆ موگناتیسی هاوسەنگ و ڕێکدەخاتەوە.
2_ دابەزاندنی چەوری خوێن و چەوری پێست بەتایبەت چەوری زیانبەخش.
3_ هاوسەنگ کردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن و نزمی پەستانی خوێن.
4_ حاڵەتی ناجێگیری دەروونی هاوسەنگ دەکاتەوە,کە بەهۆی ئەو ماددە بێ کەڵکانەوە بێ تاقەتی و بێ هێزی و کەم چالاکی جەستەیی میزاجی ناهاوسەنگ کردووە.
5_ پاکبوونەوەی لاشە لەماددە ژەهراویەکان کۆبوونەوەو نیشتنیان لە لاشەدا بەهۆی کەڵەشاخەوە لاشە پاک دەبێتەوەو ڕزگاری دەبێت.
گرینگترین سەرچاوەکان بۆ ئەم باسە بریتین لە :
ڕێبەری (حیجامە)زانی نوسینی عبدالرحمن محمد ئەمین.
کەڵەشاخ گرتن و زانستی ئەمڕۆ ئامادەکردنی کاوە محمد شارباژێڕی.
کەڵەساخ و (حیجامە) ئامادەکردنی حاجی عبدالجلیل.
کەڵەشاخ و پزیشکی نوێ نوسینی(جلال کریم عمر).
الحجامة نوسینی جیهاد حجاج.
موسوعة طب الحجامة نوسینی دکتۆر خسان جعفر .
الحجامة علم وشفاء نوسینی حلفی حسن شهری.
طب الحجامة کاسات الهوا نوسینی دکتۆر غسان جعفر.
الحجامة والفصد فی الدین والطب نوسینی جواد کاظم.
الحجامة فی الشرع والطب نوسینی سید محمد الحسینی.
الحجامة نبویة طيبة نوسینی دکتۆر یاسر فوزی محمد.
التداوی والعلاج الطب الجراحی الحجامة نوسینی خالید ابو الفتاح.
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک.