نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار پەیجی فەرمی نەخۆشخانەی فێرکاری فریاکەوتنی شەهید هەژار

23/11/2025

لە فریاکەوتنی کەلار نەشتەر گەریەکی گەورە ئەنجام دراو ژیانی مندالێک لەمردن رزگار کرا سوپاس بۆ خوا
دوای ئەوەی دوێنی ئیوارە لە یەکێک لە یاریگاکانی منالان لەشاری کەلار مندالێکی تەمەن 5 ساڵ لەسەر جۆلانیەک بەر دەبێتەوە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەکەمان .دوای پشکنینوو چارەسەر دەر کەوت کەتوشی نەزیفی داخلی بوە .دەست بەجێ لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکەمان بەسەرپەرەشتی (دکتۆر نەوشیروان حسن) پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی توانرا نەشتەرگەری(کردنەوەی سک/فتح بطن) بۆ بکرێیت وەدەردەکەوت برینداربونی سپلی پلە ٥ هەبوو بەو هۆیەوە سپلی دەردەکرێیتو ژیانی لەمردن رزگار دەکرێیت سوپاس بۆ خوا ئێیستا تەندروستی زۆر باشە ....بۆبینینی وێنەو فیدێۆ؟لە کۆمێنت دانراوە

بەناوی سەرجەم کارمەندانی  نەخۆشخانەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کارمەندی بەڕێزمان لەبەشی پێشوازی نەخۆشخانەکەم...
23/11/2025

بەناوی سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کارمەندی بەڕێزمان لەبەشی پێشوازی نەخۆشخانەکەمان (جنە محمد ) دەکەین بە بۆنەی کۆچی دووایی برای بەڕێزیانەوە (مهدی محمد)داواکارین لەخوای گەورە لەگوناهەکانی خۆش بێت و جێگای بەبەهەشتی بەرین شاد بکات
(ٳنا لله وٳنا ٳلیە راجعون)

بۆ یەکەمین جار  ئامێری لاپرۆس کۆپی (هەناوبینی)5G لەخۆشخانەی فریاکەوتنی  شەهیدهەژارد دەخرێیتە خزمەت هاولاتیانەوە ئامێری ل...
12/11/2025

بۆ یەکەمین جار ئامێری لاپرۆس کۆپی (هەناوبینی)5G لەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهیدهەژارد دەخرێیتە خزمەت هاولاتیانەوە

ئامێری لاپرۆس کۆپی بۆ نەشتەرگەری بەڕێگەی هەناوبینی بۆ نەشتەرگەرییەکانی (زراو، ڕیخۆڵە کوێرە، هەبوونی تەنی نامۆ لە قورگ و گوێ و لوت)لەرێگەی چەن کونێکەوە بێ کردنەوە بۆ حالەتە کتوپرەکان ..
ئەم ئامێرە لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان وە بەتێچووی ٩٩ ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکەمان دابین کرا. به هیوای بتوانین خزمەتێکێ باشی هاولاتیانی پێ بکەین.دەس خۆشی لەبەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان دەکەین لەکەمترین ماوەدا توانی ئەم ئامێرەمان ۆ دابین بکانت

بانکی خوێن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار دەکرێیتەوەبۆزیاتر خزمەت کردنی هاولاتیان  دوای ئەوەی لەلایەن بەرێوەبەرایە...
10/11/2025

بانکی خوێن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار دەکرێیتەوە
بۆزیاتر خزمەت کردنی هاولاتیان دوای ئەوەی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان بەنوسراو داوای کردنەوەی بانکی خوێنی کرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار سوپاس بۆ خوا رەزامەندی لەسەر کردنەوەی ئەوو بەشە لەلایەن وەزارەتی تەندوستیەوە درا

ئاماری ئەوخزمەت گوزاریانەی لە مانگی(  ۱۰) پێش کەش بە چارەخوازان کراوە لە نەخۆشخانەکەمان...
05/11/2025

ئاماری ئەوخزمەت گوزاریانەی لە مانگی( ۱۰) پێش کەش بە چارەخوازان کراوە لە نەخۆشخانەکەمان...

ژمارەیەک کەسایەتی ڕێزلێنان پێشکەشی نەخۆشخانەکەمان دەکەنئەمڕۆ ژمارەیەک کەسایەتی کۆمەڵایەتی خزمانی رۆغزای گەرمیان، ڕێزلێنا...
04/11/2025

ژمارەیەک کەسایەتی ڕێزلێنان پێشکەشی نەخۆشخانەکەمان دەکەن

ئەمڕۆ ژمارەیەک کەسایەتی کۆمەڵایەتی خزمانی رۆغزای گەرمیان، ڕێزلێنانێکیان پێشکەش بە نەخۆشخانەی فێرکاریی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کرد، ئەمەش دوای ئەوەی زانیان زۆربە ئەو هاولاتیانە بۆ حالەتی کتوپرو تەواری .سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن لەلایەن ستافەکەیەوە کاری پێویست بۆ چارەسەرکردنیان دەکرێیت .وە رێژەی نەشتەرگەری لەچاو پیشوو زیادی کردوە.

ڕەفیق قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە، لەمیانەی پێشوازییکردنی لەو کەسایەتییانە ڕایگەیاند: ئەوەی کردوومانە و دەیکەین ئەرکی سەرشانمانە بۆ خزمەتی سەرجەم هاوڵاتیان بەبێ جیاوازیی، سەرباری بوونی قەیران و کێشەی جۆراوجۆر.

بەناوی سەرجەم کارمەندانی  نەخۆشخانەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەردووکارمەندی بەڕێزمان لەبەشی پێشوازی نەخۆشخ...
23/10/2025

بەناوی سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەردووکارمەندی بەڕێزمان لەبەشی پێشوازی نەخۆشخانەکەمان (احمد محسن و هادی محسن ) دەکەین بە بۆنەی کۆچی دووایی باوکی بەڕێزیانەوە داواکارین لەخوای گەورە لەگوناهەکانی خۆش بێت و جێگای بەبەهەشتی بەرین شاد بکات
(ٳنا لله وٳنا ٳلیە راجعون)

بەرێز  عارف عادل قائیمقامی قەزای کەلار سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژاری کڕد بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بون لە...
19/10/2025

بەرێز عارف عادل قائیمقامی قەزای کەلار سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژاری کڕد بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بون لە ئیش و خزمەتەگوزرکانی نەخۆشخانەکە وەسەردانی کۆمەلێک لەچارەخوازانی کرد .وەکارمەندان و پزیشکانی راسپارد بۆ خزمەت کردنی زیاتری چارەخوازان.وە دست خۆشی و ماندوو نەبونی لەکارمەندان پزیشکای نەخۆشخانەکە کرد لەپای ئەوو خزمەتەی پێشکەشی دەکەن

ئەمرۆ دوای ئەوەی منالێکی تازە لەدایک بوو هێنرایە نەخۆشخانەکەمەن کە پێش وەخەت لەدایک بوو  وە پێیویستی دەکرد راستەو خۆ شیر...
13/10/2025

ئەمرۆ دوای ئەوەی منالێکی تازە لەدایک بوو هێنرایە نەخۆشخانەکەمەن کە پێش وەخەت لەدایک بوو وە پێیویستی دەکرد راستەو خۆ شیری پێ بدرێیت بەهۆی دابەزینی رێژەی شەکرەی وە ئافرەتێکی بەتەمەن لەگەلیدابوو بۆیە لەلایەن دکتۆرە فیان عمر موسا پزیشکی منالان راستەو خۆۆ شیری بۆ کردوو بەدەستەکانی خۆی شیری پیدا لەباوەشی گرت تا تەندروستی باش بووو دەس خۆشی تەواومان بۆ کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکەمان

29/09/2025

لە بەرواری ٢٢-٩-٢٠٢٥ کاتژمێر ٧ی ئێوارە منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار توشی خوێنبەربوونی مل بوو بوو بەهۆی برینداری خوێنبەری مل بەچەقۆ. بەم هۆیەوە خوێنێکی زۆری لێڕۆشتبوو توشی حاڵەتی شۆک بوو بوو. لەناو هۆڵی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کەلار نەشتەرگەری بەپەلەی بۆکرا لەلایەن کارمەندە بەتواناکانی نەخۆشخانەکەمان و د.ئاسۆ احمد عبداللە پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی خوێنبەربوونەکەی کۆنتڕۆڵکرا و ژیانی لە مردن ڕزگارکرا.

بەناوی سەرجەم کارمەندانی  نەخۆشخانەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کارمەندی بەڕێزمان لەبەشی تاقیگە  (بۆکان ئەگبە...
24/09/2025

بەناوی سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کارمەندی بەڕێزمان لەبەشی تاقیگە (بۆکان ئەگبەر ڕۆستەم ) دەکەین بە بۆنەی کۆچی دووایی باوکی بەڕێزیانەوە داواکارین لەخوای گەورە لەگوناهەکانی خۆش بێت و جێگای بەبەهەشتی بەرین شاد بکات
(ٳنا لله وٳنا ٳلیە راجعون)

دوای ئەوەی دوێنێ ئیوارە ۲۲-٩-٢٠٢٥منالێکی ۳سالانیان هێنایە نەخۆشخانەکەمان کە چەقۆیەک بەرشادەماری لای ملی کەوتبوو  و خوێنێ...
23/09/2025

دوای ئەوەی دوێنێ ئیوارە ۲۲-٩-٢٠٢٥منالێکی ۳سالانیان هێنایە نەخۆشخانەکەمان کە چەقۆیەک بەرشادەماری لای ملی کەوتبوو و خوێنێکی زۆری لێ رۆشتبوو بەو هۆیەوە تەندروستی ناجێگیر بوو وە توشی حالەتی شۆک بوو .توانرا لە لایەن ستافی نەخۆشخانەکەمانەوە چارەسەری پێیویستی بۆۆ بکرێیت وە له لایەن پزیشکی پسۆری نەشتەرگەری گشتی دکتۆ ئاسۆ احمد نەشتەرگەری بۆ کراوو ژیانی لەمردن رزگارکرا بە پشتیوانی خودا.سوپاسی تەواوی ستافی نەخۆشخانەکەمان دەکەین

Address

گەرمیان. شاری کەلار
Kalar
00964

Telephone

+9647712364469

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category