15/02/2026
دەکرێت خانمان دەرمانی ڕێگری کردن لە دوگیان بون بەکار بهێنن بۆ ڕێگری کردن لە کەوتنە سوری مانگانە بە شێوەیەکی دروست و ڕاست بەم شێوەیە،بۆ ئەوەی بتوانن تەواوی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە ڕۆژو بن
بەهۆی وەرگرتنی حەبی مەنع🌙
ئەگەر خانمەکە کەسێکی سەلامەتەو هیچ کێشەیەکی نیە دەتوانێت دەرمانەکانی وەک (microgynon, yasmin, zahra )
لە ڕۆژی ٥ی دەورەوە وەربگرن و ڕۆژی ١ جار بە پابەند بوون بە کاتەکەیەوە بەردەوام بن بۆ ڕێگری کردن لە هاتنی سوڕی مانگانە.
بۆ ئەو خانمە بەڕێزانەی کەوا شیر دەرن یان جگەرە کێشن یاخود کێشەی زەخت و دڵ و بۆریەکانی خوێنیان هەیە وە یان یاخود سەرگێژ بوون و دڵ تێکەڵهاتن وبێ هێزییان هەبوو یاخود کێشەی سنگ و مەمکیان هەیە، شەقیقە و سەرژانی بەردەوامیان هەیە ئەوا پێویستە دەرمانی ڕێگری کردن لە دوگیانی بەکار بهێنێت کە تەنها ماددەی پڕۆجیستیرۆن ی تێدا بێت وەک
provera , lynestrenol,cerazet)
وە لە ڕۆژی ٥ی دەورەوە
دەست بکرێت بە بەکار هێنانی پابەند ببن بە کاتی وەرگرتنی دەرمانەکە وە بەردەوام بن لەسەری تاوەک دەتانەوێ دەورەتان بۆ بێت.
بەڵام دەکرێ کاریگەری لاوەکی وەک ; زیپکە، زیاد بونی کێش، گۆڕانی دۆخی دەرونی و گرژی و ئاڵۆزی لە هەندێک چارەخوازدا دەربکەون.
🌙
هەروەها دەتوانن سود وەربگرن لە دەرمانی تەزیمی دەورە وەک
northosteron ( aminor , primolute-N)
بە ماوەی ٤ ڕۆژ پێش دەسپێکی دەورە ڕۆژی دوو جار بەشێوەیەکی ڕێک و پێک وەبەردەوام بن تا کاتی خوازراو.
وە ئەم دەرمانانە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی ڕاستەوخۆیان نیەو دەتوانن بە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی ژنان وە یاخود پزیشکی دەرمانساز دەرمانی گونجاو وەربگرن و بەکاری بهێنن.
مانگی ڕەمەزانتان پیرۆز و پر بەرەکەت بێت.