15/03/2026
ڕێنمــــایی تەندروستی بۆ دوای مانگی ڕەمەزان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
مانگی ڕەمەزان یەكێكە لەو مانگانەی بەهۆیەوە ئەو كەسانەی بەڕۆژوو دەبن شێوازی خواردنی ژەمەكانیان دەگۆڕێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا سیستمێكی جیاواز لە شێوازی نانخواردن پەیڕەو دەكەن ، بەڵام گرنگە دوای ئەم مانگە ئەم ڕێنماییە تەندروستیانە پەیڕەو بكەیت.
1-ژەمی بەیانیان پێویستە ساددە و سووك بێت بۆ گەدە بۆ ئەوەی توشی كێشەی هەرسی گەدە نەبیت.
2- زۆر پێویستە لەسەرەتای تەواو بوونی ئەم مانگەوە گەدەت بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو لەگەڵ خواردنی یەیانیان ڕابهێنیتەوە ، واتە هەر لەیەكەم ڕۆژەوە بڕێكی زۆر خواردن نەخۆیت .
3- دوور بكەوەرەوە لە زۆر خواردنەوەی قاوە بۆ ئەوەی گەدەت توشی ئازار و سوتانەوە نەبێت لەو ماوەیەدا .
4-باشتر وایە ئەو ژەمانەی دەیخۆیت سووك و ئاسان بێت بۆ گەدەت بۆ ئەوەی ئازارت نەدا .
5- دوور بكەوەرەوە لە زۆر خواردنی شیرینی و چەوری .
6- شۆربا و زەڵاتە زۆر بخۆ.
7- ڕۆژانە وەرزش بكە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە كێشت زیاد نەكاتەوە .
8- لە ماوەی دوای تەواو بوونی مانگی ڕەمەزان گرفتی غازات و ئازاری گەدە بۆت دێتە پێشەوە ،
دەتوانیت بۆ ئەمە كەمێك زەنجەبیل و هەنگوین تێكەڵاوی ئاوی خواردنەوە بكەیت بۆ چارەسەر.
9- ژەمەكانی خواردنت دابەش بكە بۆ 5 بۆ 6 ژەمی بچووك و كەم