01/03/2026
چەند ڕێنماییەك بۆ بەربانگێکی تەندروست..
مانگی ڕەمەزان دەرفەتێکی زێڕینە بۆ پشوودانی گەدە و جەستە، بەڵام زۆرجار بەهۆی شێوازی هەڵەی نانخواردنەوە لە کاتی بەربانگدا، تووشی دڵەکزێ، ئاوسانی سك و تەممەڵی دەبین.
بۆ ئەوەی بەربانگێکی تەندروستت هەبێت، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە:
١. بە #خورما و ئاو دەستپێبکە: ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی گەدەت بە هێواشی ئامادە بکەیت و وزە بدەیتەوە بە جەستەت دوای ماوەیەکی درێژ لە بەڕۆژووبوون.
٢. ژەمێکی هاوسەنگ هەڵبژێرە: دووربکەوە لە خواردنی زۆر چەور و سورەوەکراو، با قاپەکەت دەوڵەمەند بێت بە سەوزەوات و پڕۆتین تاوەکو قورسایی نەخەیتە سەر گەدەت.
٣. بە هێواشی نان بخۆ: پەلەپەل مەکە، بە باشی جوینی خواردنەکان یارمەتی هەرەس دەدات و ڕێگری دەکات لە قورسبوونی سك.
٤. پیاسەیەکی سوك: ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن پاڵمەکەوە، جووڵەیەکی سوك یان پیاسەکردن یارمەتی هەرسکردن دەدات.
ڕۆژوتان قبوڵ بێت و هەموو کات تەندروست بن
حي