09/06/2025
ئایا گرێی ڕژێنی پەریزادە مەترسیدارە ؟
ڕژێنی پەریزادە دەکەوێتە پشتەوەی ڕژێنی غودە و قەبارەیان بەقەد دەنکە نۆکێکە و ئیشیان ڕێکخستی ئاستی کالسیۆم و فسفۆرە لە جەستەدا .
ئەم ڕژێنانە هەندێ کات توشی گرێ یاخود کیس دەبن کە دەکرێت شێرپەنجەی بن یاخود سەلامەت ، گەر سەلامەتیش بێت دەکرێت کار لە ڕژێنی پەریزادە بکەن و ببنە هۆی بەرز بوونەوە یان نزم بوونەوەی کالسیۆم بە ڕێژەیەکی زۆر لە جەستەدا .
نیشانەکانی بوونی گرێ لە ڕژێنی پەریزادە :
- بەردەوام شکانی ئێسکەکان بە کەمترین زەبر.
- دروست بوونی بەرد لە گورچیلە.
- زۆر میزکردن و تینو بوونی بەردەوام.
- بێهێزی لە ماسولکەکان.
- دڵ تێکچوون و ڕشانەوە.
- ماندوێتی.
- ئازاری ئێسکەکان.
- کەم بوونەوەی ئیشتیها.
پەیجی فەرمی دكتـــۆر
حســـن عبدالله احمــد
📍ناونیشان:
📍كەلار:
🏥شاری پزیشكی گەرمیان
ژ.م ☎️ 07700572120