پزیشکی ده‌م و ددان

پزیشکی ده‌م و ددان پەیجيك تایبه‌ت به تەندروستی دەم و ددان و ڕوو شه‌ ویلاگ به‌ تایبه‌تی و باری ته‌ندرستی به‌ شیوه‌یه‌کی گشتی.

سڵاو هاورێیان ته‌ندروستیتان باش؛
بۆ ئەوەی هەمیشە ئاگاداری تەندروستی دەم و ددان و ڕوو شه‌ ویلاگ به‌ تایبه‌تی و باری ته‌ندرستی به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی بی '' Like '' ی ئەم پەیجە بکە، سوود لەو زانیاریانە وەربگرە کە تیایدا بڵاو دەبێتەوە، ''هیوای ساغی, سەلامەتی و ته‌ندروستی باش بو هه‌موو لایه‌ک.''

ئێستا چاندنی ددان له‌ جیهاندا، به‌ یه‌کێک له‌ ڕێگه‌ هه‌ره‌ باشه‌کان داده‌نرێت بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ددانێک یاخود چه‌ند ...
07/01/2022

ئێستا چاندنی ددان له‌ جیهاندا، به‌ یه‌کێک له‌ ڕێگه‌ هه‌ره‌ باشه‌کان داده‌نرێت بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ددانێک یاخود چه‌ند ددانێکی له‌ده‌ستچوو. چاندنی ددان، ئێستا له‌لایەن پزیشكانی كوردستان و عێراقیشەوە بەڕێژەیەكی زۆر و بەرچاو ئەنجام ئەدرێت. ئەمانەی خوارەوەش هەندێك زانیاری و ئامۆژگاری بەسودە بۆ ئەم مەبەستە.

چاندنی ددان (dental implant) چیه‌؟

به‌ ساده‌یی پڕۆسه‌ی چاندنی ددان دانانی (ڕه‌گی ددانێکی) ده‌ستکرده‌ له‌نێو ئێسکی شه‌ویلگه‌دا و پاشان ددانێکی ده‌ستکرد ده‌خرێته‌ سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌گه‌ ده‌ستکرده‌که‌. ده‌کرێت ددانێک یاخود زیاد له‌ یه‌ک ددان بچێنرێت بۆ نه‌خۆش. به‌پێی توێژینه‌وه‌ ئه‌مریکییه‌کان، ته‌نیا له‌نێو دانیشتووانی ئه‌مریکادا که‌ ژماره‌یان زیاد له‌ 300 ملیۆن که‌سه‌، 178 ملیۆن‌ به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ددانێکیان له‌ده‌ستداوه‌. وه‌ له‌ ئێستادا باشترین جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌و ددانه‌ له‌ده‌ستچووانه‌ بریتیه‌ له‌ چاندنی ددان.

مێژووی چاندنی ددان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ که‌ی؟

مێژووی چاندنی ددان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌ستی دکتۆری سویدی (پێرئینگڤار بره‌ینمارک) که‌ به‌ باوکی چاندنی ددان داده‌نرێت. د. بره‌ینمارک له‌ ساڵی 1965ه‌وه‌ و له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ماده‌ی تیتانیۆمه‌وه‌ سه‌ره‌تا و بناغه‌ی زانستی چاندنی ددانی دامه‌زراند. سه‌ره‌تا ته‌نها ماده‌ی تیتانیۆم له‌ چاندنی دداندا به‌کارهاتووه‌ و‌ به‌ سه‌ره‌تاترین جۆری ده‌وترێ تیتانیۆمی پله‌ یه‌ک. دواتر بوو به‌ تیتانیۆمی پله‌ دوو و سێ و ئێستاش له‌ نێوان چوار و پێنجدایه‌. تیتانیۆم به‌ته‌نها له‌ چاندنی دداندا به‌کارنایه‌ت، به‌ڵکو کاربۆن و ئاسنیشی له‌گه‌ڵدا به‌کاردێت. تا ڕێژه‌ی مادده‌ی تیتانیۆمه‌که‌ زیاتر بێت، ئه‌وه‌ پله‌که‌شی به‌رزتر ده‌بێت له‌ چاندنی دداندا. ئێستادا له‌ جیهاندا به‌زۆری تیتانیۆمی پله‌ پێنج به‌کارده‌هێنرێت.

چه‌ند جۆر چاندنی ددانمان هه‌یه‌؟

به‌گشتی جۆره‌کانی چاندنی ددان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ک پۆلێن ده‌کرێن. بۆ نمونه‌ جۆرێک چاندنمان هه‌یه‌ که‌ دوو پارچه‌ی تێدا به‌کارده‌هێنرێت. پارچه‌یەکیان ده‌خرێته‌ نێو ئێسکی شه‌ویلگه‌که‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیش له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ پارچه‌که‌ی ناوه‌وه‌ ده‌به‌سترێت. به‌ڵام جۆره‌که‌ی دی ته‌نیا یه‌ک پارچه‌یه‌ و به‌شێکی ده‌خرێته‌ نێو ئێسکی شه‌ویلگه‌ و به‌شه‌که‌ی تریشی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت.‌ ده‌رباره‌ی جۆری ددانه‌که‌ش دوو جۆرمان هه‌یه‌. جۆرێکیان مادده‌ی تیتانیۆمه‌ و ئاسایی زۆربه‌ی چاندنه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌کرێن. جۆره‌که‌ی دی مادده‌ی زیرگۆنیا (Zirconia) ده‌کرێت به‌ده‌وری مادده‌ی تیتانیۆمه‌که‌. جۆری زیرگۆنیاکه‌ شێوه‌یه‌کی جوانتری هه‌یه‌ و زیاتر بۆ چاندنی ددانه‌کانی پێشه‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێت.

چ که‌سێک ده‌توانرێت ددانی بۆ بچێنرێت؟

هه‌رکه‌سێک که‌ ددانێک یاخود چه‌ند ددانێکی به‌هۆی ڕووداوێکه‌وه‌ یاخود نه‌خۆشییه‌کی ددانه‌وه‌ له‌ده‌ست چووبێت، ده‌توانرێت ددانی بۆ بچێنرێت. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک مه‌رج هه‌ن که‌ ده‌بێت له‌ نه‌خۆشه‌که‌دا هه‌بن، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی بۆ ئه‌نجامبدرێت. له‌وانه‌، ته‌ندرووستییه‌کی باشی جه‌سته‌ به‌ گشتی و ده‌م و ددان به‌ تایبه‌تی. بوونی ئێسکی شه‌ویلگه‌یه‌کی ته‌ندرووست تا بتوانرێت ددانه‌که‌ی له‌سه‌ر دابنرێت. نه‌بوونی هیچ نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌نی وه‌کو شه‌کره‌ و نه‌بوونی دانه‌جیڕه‌ له‌ نه‌خۆشه‌که‌دا. وه‌ بوونی بۆشاییه‌کی گونجاو تا بتوانرێت به‌ڕێکی ددانه‌که‌ دابنرێت. زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی سه‌ردانمان ده‌که‌ن، هه‌موو مه‌رجه‌کانیان تێدایه‌. وه‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م هه‌ن که‌ نه‌توانرێت چاندنی ددانیان بۆ ئه‌نجام بدرێت. وه‌ ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه،‌ جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ پاک و خاوێنیه‌کی باشی ده‌م و ددان. چوون له‌ کاتی نه‌بوونی ئه‌م پاک و خاوێنییه‌دا ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی پڕۆسه‌که‌ زۆر زیاد ده‌بێت‌.

ئه‌و پشکنینانه‌ چین که‌ بۆ که‌سێک ده‌کرێن ،پێش ئه‌وه‌ی چاندنی ددانی بۆ ئه‌نجام بدرێت؟

سه‌ره‌تا پێویسته‌ پشکنینی گشتی خوێن بۆ نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌نجام بدرێت، تا دڵنیابین که‌وا هیچ نه‌خۆشییه‌کی گواستراوه‌ی نیه‌. دواتر پشکنینێکی بینگه‌یی بۆ ئێسکی شه‌ویلگه‌ ده‌کرێت تا بزانرێت ئێسک و ددانه‌کانی ته‌نیشت ڕێگه‌ به‌ چاندنه‌که‌ ده‌دات یاخود نا. دواتر پشکنینی تیشکی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌کو opg، که‌ پشکنینێکی خێرایه‌ و دووری ده‌ماره‌کان له‌ ئێسکه‌که‌وه‌ ده‌رده‌خات. به‌ڵام بۆ زانینی پانتایی ئێسکه‌که‌ تیشکی CBCT به‌کارده‌هێنرێت.

نرخی چاندنی ددان چه‌نده‌ له‌ کوردستان؟

به‌ گشتی نرخی چاندنی یه‌ک ددانی جۆری تیتانیۆم له‌ نێوان 350 بۆ 550 دۆلاره‌. وه‌ ددانێکی زڕگۆن له‌ نێوان 800 بۆ 1000 دۆلاره‌.

ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی چاندنی ددان له‌ کوردستان چەندە و چۆنه‌؟

ڕێژه‌ی چاندنی ددان ئێستا له‌ کوردستاندا به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت، چوونکە ئێستا باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ددانێکی له‌ده‌ستچوو. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ترس و هه‌واڵی ناڕاست له‌نێو خه‌ڵکیدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ که‌ بووه‌ به‌ هۆکاری سڵکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ ئه‌نجامدانی چاندنی ددان. له‌و ترسه‌ بڵاوانه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌ گوایه‌ چاندنی ددان ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌. که‌ ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ڕاست نیه‌ و په‌یوه‌ندیه‌ک نییه‌ له‌ نێوان شێرپه‌نجه‌ و چاندنی ددان به‌پێی هه‌موو توێژینه‌وه‌کان.

مه‌ترسییه‌کانی چاندنی ددان چیه‌؟

بەبه‌راورد به‌ ده‌رکردنی ددان، چاندنی ددان مه‌ترسییه‌کانی زۆر که‌مترن. یه‌کێک له‌و مه‌ترسییانه‌ی که‌ ده‌کرێت ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆش ببێته‌وه‌ له‌کاتی چاندنی دداندا به‌رکه‌وتنی ده‌ماره‌ که‌ ئه‌مه‌ش له‌ڕێی پشکنینی پێشوه‌خت و لێهاتوویی دکتۆره‌که‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌. یه‌کێکی تر له‌ مه‌ترسییه‌کان، خوێنبه‌ربوونێکی زۆره،‌ ئه‌ویش به‌هۆی به‌رکه‌وتنی یه‌کێک له‌ خوێنبه‌ره‌کان، که‌ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ مه‌ترسییه‌ ده‌گمه‌نه‌کان. بوونی ته‌ندرووستیه‌کی باشی ده‌م و ددان ڕێژه‌ی مه‌ترسییه‌کان زۆر که‌م ده‌کاته‌وه‌.

ئامۆژگاریی بۆ ئه‌و که‌سانەی که‌ ده‌یانه‌وێت چاندنی ددان ئه‌نجام بده‌ن؟

هه‌رکه‌سێک ددانێک یاخود چه‌ند ددانێکی له‌ده‌ستچووی هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت چاندن ئه‌نجام بدات تا زووتر بیکات باشتره‌. چوون له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کات، ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتووی کاره‌که‌ که‌متر ده‌بێته‌وه‌. وه‌ باشترین کات بریتیه‌ له‌ دوای هه‌ڵکه‌ندنی ددانه‌که‌ بۆ شه‌ش مانگ دوای ئه‌وه‌، خراپترینیش دوای 5 ساڵ له‌ده‌ستدانی ددانه‌که‌یه‌. پێویسته‌ نه‌خۆشه‌که‌ سه‌ردانی دکتۆره‌که‌ی بکات و کاتێک دیاری بکه‌ن بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ که‌ ته‌نیا 20 خوله‌ک ده‌خایه‌نێت. له‌ هه‌مووی گرنگتر، پاکوخاوێن ڕاگرتنی ده‌م و ددانه‌ چوون یه‌کێکه‌ له‌ مه‌رجه‌ سه‌ره‌کییه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌كە.

‎لە وڵاتی کینیا تائێستا ١١ کەس بەنەخۆشی کۆرۆنا مردوون، پۆلیسی ئەو وڵاتە بەهۆی شکاندنی ڕێوشوێنەکانی کەرەنتینەوە ١٢ کەسی ت...
17/04/2020

‎لە وڵاتی کینیا تائێستا ١١ کەس بەنەخۆشی کۆرۆنا مردوون، پۆلیسی ئەو وڵاتە بەهۆی شکاندنی ڕێوشوێنەکانی کەرەنتینەوە ١٢ کەسی تری کوشت.... 😂🥴.

بحسب هيئة مراقبة الشرطة الكينية - وكالة الأناضول

13/04/2020
پاش ئەوەی زۆرێك لە پارێزگارەكانی عێراق بڕیاری پێدانی پارچەیەك زەویان بە هەموو ”منتسب الصحة" ەكانی سەربە وەزارەتی تەندروس...
09/04/2020

پاش ئەوەی زۆرێك لە پارێزگارەكانی عێراق بڕیاری پێدانی پارچەیەك زەویان بە هەموو ”منتسب الصحة" ەكانی سەربە وەزارەتی تەندروستی عێراقدا سەندیكای پزیشکانی ددانی عێراقیش بە كیتابی فەرمی داوای لەهەموو پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیە تەندروستیەكان كردووە كە پزیشكانی ددانیش بگرێتەوە بەبێ جیاوازی #منح
هەروەها داوای لە ئەمانەی عامەی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی گشتی باج و دەرامەت و وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ كردووە بە #اعفاء من و و #الغاء غرامات مرورية و #الغاء او #تقلیل #الايجارات.

**تێبینی: ١.پێ ئەچێت داواكاری دیكەش بكەن،
٢.پێ ئەچێت كوردستانیش چاویان لێ بكەن بەلەبەر چاوگرتنی ١٧% ەكە 😄.

😂😁.
25/03/2020

😂😁.

21/03/2020

پۆلیسی وڵاتی جەزائیر چوونە شاییەكەوە هەر هەموو ئامادەبووەكانیان كەرەنتینەكرد بە بوك و زاواشەوە، بەهۆی پابەندنەبوونیان بەڕێنمایەكان و دروستكردنی قەرەباڵغی.

19/03/2020

گومانكردن لەكەسێك كە هەڵگر یا توشبووی ڤایرەسی كۆرۆنا بێت 😫🦠.

ڕاگەیەنراوێك لە وەزارەتی تەندروستیەوە.سوپاس هاوڵاتیانی خۆشەویست ...لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی ڕاگرتنی جموجۆڵ و هاتوچۆ،...
18/03/2020

ڕاگەیەنراوێك لە وەزارەتی تەندروستیەوە.

سوپاس هاوڵاتیانی خۆشەویست ...

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی ڕاگرتنی جموجۆڵ و هاتوچۆ، کاریگەری زۆر باش هەبووە لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا.
سوپاس بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست و سوپاس بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و پارێزگاکان و ئیدارەکان و دامودەزگا ئەمنیەکان.

داوای درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و بەردەوام بوونی مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵ دەکەین.

وەزارەتی تەندروستی
18 ئازار 2020

ئەم عادەتەش باش نیە و هۆكارە بۆ بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی زۆرێك لە نەخۆشیە گوازراوەكان بەگشتی و ڤایرەسی کۆڕۆنا بەتایبەت...
13/03/2020

ئەم عادەتەش باش نیە و هۆكارە بۆ بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی زۆرێك لە نەخۆشیە گوازراوەكان بەگشتی و ڤایرەسی کۆڕۆنا بەتایبەتی كە لە ئێستاداو لەمكاتەدا مەترسی زیاتری بڵاوبونەوەو تەشەنەسەندنی هەیە، هەروەها لەم ماوەیەدا كەمتر لە مانگێك فڵچەی دەم ددانتان بگۆڕن و ئەو فڵچانە بەكاربهێنن كە كەپ یان سەریان هەیە.

ئەوەیە عەقڵیەتی بزنس و ماركێتینگ و پارە پەیداكردن 😂.
12/03/2020

ئەوەیە عەقڵیەتی بزنس و ماركێتینگ و پارە پەیداكردن 😂.

نوێترین ڕێگا بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرەسی كۆرۆنا 😂.
11/03/2020

نوێترین ڕێگا بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرەسی كۆرۆنا 😂.

‎وەزیری تەندروستی بریتانیا تووشی ڤایرەسی كۆڕۆنا بووە.
11/03/2020

‎وەزیری تەندروستی بریتانیا تووشی ڤایرەسی كۆڕۆنا بووە.

Address

Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پزیشکی ده‌م و ددان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram