19/11/2025
پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێردا تێدەپەڕێت، کە لە 18ی تشرینی دووەمی 2020 دوای زیاتر 15 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا، کۆچی دوایی کرد، کە بەهۆی فایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.بەداخەوە کە فرسەت سۆفی کەم ژیا، بەڵام مرۆڤدۆستانە ژیا، ژیانی ئەو هەموو سیفەتێکی سەرکردەی تێدا هەبوو، چونکە سەرکردە هەمووکات لە ریزی پێشەوە دەوەستێت بۆ ئەوەی گیانی خۆی بکاتە قەڵغان تا ئەوانی تر بپارێزێت، بۆیە خۆی کردە قوربانی، ئەو هەمیشە ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد خۆیان و ئازیزانیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن