نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی ــ کفری

  • Home
  • Iraq
  • Kifri
  • نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی ــ کفری

نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی  ــ  کفری تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان

Consist of many departments
1- laboratories
2- dentals
3- x-Ray
4-Emergincy
5- surgeries
6- pregnant healthcare
7- ophthalmologist
8- ENT
9- general healthcare
10-Dermatology department
11-Gynaecology department
12- plastic surgery
13- urology

01/11/2025

ئاگاداری ھاوڵاتیانی کفری دەکەینەوە کە سبەینێ
د ئالا پسپۆری نەخۆشێکانی مەمک
دادەنشێ

31/10/2025

خشتەی پزیشکانی ژنان بۆ مانگی ١١
١- د ئەڤین سعدی ٥ ، ١٩،
٢- د فاتمە حبیب ١١، ٢٤، ٣٠
٣- د ژیان محمود ٤، ١٨
٤- د پۆیلە حبیب ٣ ، ١٦ ،٢٦
٥- د نور ناھظ ٢ ، ١٠
٦- د سارە اسماعیل ٩، ٢٥
٧- د دڵسۆز عماد ، ١٢، ١٧ ،٢٣

💢المرأة الحامل التي تعاني من مشاكل الغدة الدرقية، سواء كانت غدة درقية خاملة أو نشطة، تحتاج إلى استخدام علاج الغدة الدرقي...
29/10/2025

💢المرأة الحامل التي تعاني من مشاكل الغدة الدرقية، سواء كانت غدة درقية خاملة أو نشطة، تحتاج إلى استخدام علاج الغدة الدرقية والتحكم بها خلال فترة حملها، ويجب أن تكون تحت إشراف طبيب غدد صماء متخصص. وإلا، سيكون هناك تأثير مباشر على نمو الجنين داخل الرحم، وبعد الولادة أيضاً سيكون له تأثير كبير على نمو الطفل وقدراته الذهنية."
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✅الدکتور هیمن محموود محمد
-ٳخصائي الجراحة العامة و الجراحة السمنة المفرطة بالناظور،جراحة جهاز الهضمي و الٲورام.

ڕۆژانە ئەبینین نەخۆش لە ماڵەوە یان لە شوێنێک پەستانی خوێن(زەخت)ی گرتووە ئیتر یان لە حاڵەتێکی ئاسای یان لە کاتی ئازاردا ب...
28/10/2025

ڕۆژانە ئەبینین نەخۆش لە ماڵەوە یان لە شوێنێک پەستانی خوێن(زەخت)ی گرتووە ئیتر یان لە حاڵەتێکی ئاسای یان لە کاتی ئازاردا بوە، وە دەڵێت من بەرزی پەستانی خوێنم هەیە.
بەرزی پەستانی خوێن، یان بەرزی فشاری خوێن، واتە هێزی پاڵنانی خوێنت بە دیواری خوێنبەرەکانی دڵتەوە کە بەردەوام لە ئاساییدا بەرزترە.

بە پێی دواین ڕێنمایەکانی NICE کە دامەزراوەیەکی حکومەتی بەریتانیەیە و سەرچاوەی ڕێنمایە تەندرووستیەکانی ئەو وڵاتەیە، دەڵێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی بەرزە پەستانی خوێن دەبێت ڕۆژانە دوو جار(هەر جارێکیش ٢ جار) بۆ ماوەی ٤ بۆ ٧ رۆژ لە ماڵەوە بگیرێت بۆ دڵنیا بونەوە(باشتر ٧ رۆژەکەیە) و پاشان نەخۆشیەکە دەست نیشان بکرێت.

بۆیە، ئەگەر گومانی بەرزی پەستانی خوێن لە خۆت یان لە کەسێکت دەکەیت، ئەوا دڵنیاببەوە لەوەی کە بەم شێوازەی خوارەوە پشکنینی بۆ دەکەیت:
- پێویستە کەسەکە لە سەر کورسیەک دابنیشێت کە شوێن دەستی هەبێت، دەستی لە ئاستی دڵی و لە بارێکی ئاسودەدابێت.
- نابێت ٣٠ خولەکی پێشوو چا، قاوە، جگەرەی کێشابێت.
- باشترە میزەڵدانی بەتاڵ بێت و سەغڵەتی میز کردن نەبێت.
- یەکەم جار لە هەردوو قۆڵی بیگرە و لەو قۆڵەی بەرزتری خوێندۆتەوە بەردەوام بە.(ئەگەر نێوان قۆڵەکان لە ١٥ نمرە زیاتر بوو جارێکی تر بیانگرەوە).
- هەرجارێک پێویستە دوو جار پەستانی خوێن بگیردرێت و دەبێت یەک خولەک نێوانیان بێت.باشترین کاتەکانیش بەیانیان پێش نان و ئێواران ٢ کاتژمێر دوای نان (واتا ڕۆژانە ٤ جار پشکنین ٢ بەیانیان و ٢ ئێواران).
- پاشان تێکڕای ڕۆژەکان وەر بگرە بەبێ رۆژێ یەکەم واتا، هەموو ژمارەکانی سەرەوە دابەشی ڕۆژەکانی و ژمارەکانی خوارەوە دابەشی ڕۆژەکانی کە دەکاتە ٦ ڕۆژ ( ڕۆژی یەکەم کە پشکنینت کردووە ناژمێردرێت).

ئەگەر تێکڕای پەستانی خوێنت لە ١٣.٥ بە ٨.٥ کەمتر بوو ئەوا هێشتا پێویست ئەکات بە لایەنی کەمەوە ٥ ساڵ جارێک پشکنین بکەیتەوە (ئەگەر نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢ت هەیە ئەوا ساڵی جارێک).

ئەگەر تێکڕای پەستانی خوێنت لە ١٣.٥ بە ٨.٥ زیاتر بوو ئەوا تۆ بەرزی پەستانی خوێنت هەیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ وەرگرتنی ڕێنمای و چارەسەری پێویست.

د. علی محمد صالح
پزیشکی گشتی

25/10/2025

ئاگاداری ھاوڵاتیانی کفری دەکەینەوە کە سبەینێ
د بنار پسپۆری نەخۆشێکانی دڵ
دادەنشێ

17/10/2025

ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانە دەرچووی ١٢ ئامادەین کە پێویستیان بە پشکنینی چاو ھەروەھا پشکنینی خوێنە ، سبەی ئەتوانن سەردان بکە بۆ ڕایکردن کارەکانیان

17/10/2025

ئازارشکێن و دەرزی تێکەڵە!!

15/10/2025

مانگی ئۆکتۆبەر مانگی ھۆشیاریە بۆ بەرەنگاربوونەوە دژ بە شێرپەنجەی مەمک:

🌸 لەم مانگەدا کۆمەلێک ھۆشیاری و رێنمای بە خانمان ئەدرێ.

🌸 یەکێک لە ھۆشیاریە گرنگەکان پشکنینی پێشوەختەی مەمکە

🌸 پشکنینی پێشوەختە:بریتیە لە پشکنینی مەمک پێش ئەوەی ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشی ھەبێت.

🌸 گرنگی ئەم پشکنینە: زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە کە ئەمەش ئەبێتە ھۆی:

🌸١-ئاسان بوونی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە
٢-کمبوونەوەی رێژەی مردن

🌸پێویستە ھەموو خانمێک لەتەمەنی ٢٠ سالیەوە شارەزای پێکھاتەی مەمک ی بێت بۆ ئەوەی لەکاتی ھەر گۆرانکاریەک زووتر ھەستی پێبکرێت

🌸لەتەمەنی ٢٥ سالیەوە پشکنینی کلینکی ئەنجامبدا لەلای پزیشک

🌸لەتەمەنی ٤٠ سالیەوە پشکنینی مەمۆگرافی ئەنجامبدرێت سالی جارێ یاخود دوو سال جارێ بەپێی رێنمایی پزیشک

🌸بۆ ئەوکەسانەی مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە دەتوانرێت سالی جارێک لەگەل پشکنینی مەمۆگرافی پشکنینی (MRI) یاخود پشکنینی سۆنار ئەنجامبدەن بەپێی پێویستی و رێنمایی پزیشک

🌸د.دەوەن ھیوا #

خانمان کەی ئەشیعەی مەمک (مامۆگرافی) بکەن؟‏‎دکتۆرە ژیان خلیل محمود‏‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمکمەمۆگرافی جۆێکی تایبەتی تیشکە...
09/10/2025

خانمان کەی ئەشیعەی مەمک (مامۆگرافی) بکەن؟

‏‎دکتۆرە ژیان خلیل محمود
‏‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک

مەمۆگرافی جۆێکی تایبەتی تیشکە بۆ مەمک دەکرێت، بەبەکارهێنانی وزەیەکی کەمی تیشک کە بەر نەخۆش دەکەوێت.

*بەکارهێنانی مامۆگرافی لەخانمان دا:

٭مەمۆگرام یارمەتی پزیشکان دەدات بۆ دیاری کردنی هۆکاری نەخۆشی لە مەمک دا وەک کاتی هەبوونی: گرێ، کیس،گۆڕانی گۆی مەمک.
٭بە مەبەستی زوو دەستنیشانکردنی هەر گرفتێک لەوانەی بە ڕوواڵەت هیچ نەخۆشییەکی مەمکیان نییە
٭بەدواداچونی شێرپەنجە دوای چارەسەر وەرگرتن
٭پشکنینی مەمکی دوەمی خانمان لەکاتێکدا مەمکێکیان تووش بووە.

کێ بۆی بکرێت؟
*هەموو ژنێکی تەمەن سەرو ۳٥ ساڵ، ساڵی جارێک لەوخێزانانەی کە شێرپەنجەی بۆماوەییان هەیە.
٭ سەرو ٤۰ ساڵ کە شێرپەنجەی بۆماوەییان نیە ساڵی جاریک یان دوو ساڵ جارێک .
٭ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، سێ تا شەش مانگ‌ جارێک .

09/10/2025
سودەکانی مەمۆگرافی چیە؟مەمۆگرافی ئەشیعەی سنگی ئافرەتە ئەتوانێ زووتر شێرپەنجە  سنگ دیاری بکات مە مۆگرافی ئەتوانێ دوو بۆ س...
08/10/2025

سودەکانی مەمۆگرافی چیە؟
مەمۆگرافی ئەشیعەی سنگی ئافرەتە ئەتوانێ زووتر شێرپەنجە سنگ دیاری بکات
مە مۆگرافی ئەتوانێ دوو بۆ سێ ساڵ زووتر شێرپەنجە دیاری بکات پێش ئەوەی نەخۆشەکە هەست بە گرێ بکات یا دکتۆرەکەی هەست بە گرێ بکات
مەمۆگرافی ڕێژەی مردن بە شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە بەڕێژەی زیاتر لە٪25 بەتایبەت لەوانەی مەمۆگرام بۆ پشکنینی ساڵانە بەکاردێنن

07/10/2025

ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکەینەوە کە سبەی د کاوە پسپۆری نەخۆشێکانی چاو لە نەخۆشخانە دەبێ

Address

Kifri

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی ــ کفری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram