21/02/2021
بۆچی پشکنینی Covid-19 IgG,IgM ئەنجام بدەین ؟
بەکورتیەکەی بەپشکنیینی
Covid-19 IgG,IgM
ئەوانەت بۆ روون دەبێتەوە
١-ئەگەر گومان دەکەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبی بەھۆی ئەو پشکنینەوە دەزانی کە توش بووی یا نا.
٢-ئەگەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبی و چاک بوبیتیەوە بەھۆی ئەم پشکنینە بۆت دەردەکەوێ کەوا ئەو پەتایەت تێپەڕاندووە.
٣-بۆت دەردەکەوێ کەئایا بەرگریت پەیدا کردیە لە دژی ئەم ڤایرۆسە یانا.
٤-ئەگەر دەرچوو کە توش بوی،بەھۆی ئەم پشکنینە دەزانی بەھێزی ڕێژەی ئەم ڤایرۆسە لەلاشەت زۆرە یا کەمە وەھەروەھا ئەو بەرگریەی کە دروست بوە لەلاشەت بە ڕێژەیەکی زۆرە یاکەم
٥- حاڵەتێکی تر کە بەھۆی ئەنجامدانی ئەم پشکنینە بۆت دەردەکەوێ ئەوەیە کەلەھەمان کاتدا ھەم ڤایرۆسەکە لە لاشەی کەسە نە خۆشەکەو ھەم بەرگریەکەی بەیەکەوە دروست بووبێ، ئەوەش زیاتر لە قۆناغی ناوەڕاست و کۆتایی نەخۆشیەکە بەدیار دەکەوێ.
ژيلوان عبدالله مصطفى