Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد

  • Home
  • Iraq
  • Penjwin
  • Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد

Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد پەیجی فەڕمی دکتۆر کامەران ئەحمەد پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و منداڵانی تازە لەدایک بوو

🎗️ ١٥ی شوبات: ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەی منداڵان​هەندێ لە نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجە لە منداڵاندا :​​١. نیشانە گشتییەکان:...
15/02/2026

🎗️ ١٥ی شوبات: ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەی منداڵان
​هەندێ لە نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجە لە منداڵاندا :

​١. نیشانە گشتییەکان:
​🔥 تای بێهۆکار.
​📉 دابەزینی کێش.
​😴 ماندوێتی زۆر.

​٢. شێرپەنجەی خوێن (Leukemia):
​🟣 شینبوونەوەی بێهۆکار.
​🦴 ئازاری ئێسک.
​🩸 تێکچوونی پشکنینی خوێن وەک کەم خوێنی و کەبونەوەی پەڕەکانی خوێن،زۆربونی خڕۆکەی سپی.

​٣. شێرپەنجەی کۆ ئەندامی دەمار:
​🤮 ڕشانەوەی بەیانیان (بێ سکچوون).
​🤕 سەرئێشەی توند.
​🚶 تێکچوونی ڕۆیشتن.

​⚠️ ئاگاداری: ئەگەر منداڵەکەت ڕشانەوەی بێ سکچوونی هەبوو، یان ئازاری ئێسک و کەمخوێنی پێکەوە بوون، کات بەفیڕۆ مەدە و ڕاوێژ بە پزیشک بکە
تێبینی:
لەوانەیە ئەم نیشانانە لەزۆر نەخۆشیتریشدا هەبن،بۆیە هەبونی ئەم نیشانانە شەرت نیە هۆکاری شێرپەنجەبێت.!

چۆن بەرگری لەشی مندڵەکەت زیاددەکەیت دژی پەتاکان؟:​خاڵە سەرەکییەکان بۆ بەرگرییەکی تەندروست:​١. خواردنی تەندروست (گرنگترین...
13/02/2026

چۆن بەرگری لەشی مندڵەکەت زیاددەکەیت دژی پەتاکان؟
:
​خاڵە سەرەکییەکان بۆ بەرگرییەکی تەندروست:
​١. خواردنی تەندروست (گرنگترین خاڵ):
​شیردانی سروشتی: تەنها شیری دایک تا تەمەنی ٦ مانگی[لەگەڵ ڤیتامین کەدکتۆر بینوسێت]، و بەردەوامبوون تا ٢ ساڵ شانبەشانی خواردنی دەرەکی.
​خۆراکی هاوسەنگ دوای ٦ مانگی: دابینکردنی پڕۆتین، ئاسن، زینک، و ڤیتامینەکانی (A, D, C, E).
​تێبینی: بەدخۆراکی باوترین هۆکاری لاوازی بەرگرییە لە جیهاندا.
​٢. کوتان (Vaccination):
​پاپەندبوون بە خشتەی کوتان؛ کاریگەرترین ڕێگایە بۆ دروستکردنی "بیرهێنانەوە" بۆ کۆئەندامی بەرگری دژی نەخۆشییە مەترسیدارەکان.
​٣. خەوی پێویست:
​کەمی خەو کاردەکاتە سەر خانەکانی بەرگری و دروستبوونی دژەتەنەکان تێکدەدات.
​٤. چالاکی جەستەیی:
​وەرزشی مامناوەند سووڕی خوێن چالاک دەکات و جووڵەی خانەکانی بەرگری باشتر دەکات.
​٥. تەواکەرە خۆراکییەکان (تەنها لە کاتی پێویست):
​وەک زینک، ڤیتامین D و ڤیتامین C؛ ئەمانە تەنها کاتێک بەکاردێن کە جەستە پێویستی پێیان بێت یان کەمی هەبێت.
​٦. دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکان:
​دوورکەوتنەوە لە دووکەڵی جگەرە، قەرەباڵغی، و گرنگیدان بە پاکوخاوێنی دەستەکان و ژینگە.
​٧. کەی گومان لە کێشەی بەرگری بکەین؟
​هەوکردنی زۆر و دووبارەبووەوە، وەک: زیاتر لە ٤ جار هەوکردنی گوێ یان ٢ جار هەوکردنی سییەکان ،لە ساڵێکدا، لەگەڵ بوونی کێشە لە گەشەی منداڵەکە.

29/11/2025
18/11/2025

باسێک لەبارەی مناڵی نەبەکامەوە.!

وشکبونەوە ی سوک یان کەم، کەبەهۆی سکچون و ڕشانەوە وە ڕودەدات. چۆنیەتی چارەسەر لەماڵەوە:وشکبونەوە دوای سکچون وڕشانەوە سێ پ...
30/08/2025

وشکبونەوە ی سوک یان کەم، کەبەهۆی سکچون و ڕشانەوە وە ڕودەدات. چۆنیەتی چارەسەر لەماڵەوە:

وشکبونەوە دوای سکچون وڕشانەوە سێ پلەی هەیە:
۱-سوک
۲-مام ناوەند
۳قورس یان توند
پلەی یەکەم دوای دیاریکردنی دەتوانرێ لەماڵەوەچارەسەر بکرێ بە پێدانی گیراوەی دیکسترولایت[ORS] بەم شێوەیە:☟
بۆ مناڵی خوار یەک ساڵ دوای هەمو سکچونێک پەنجا سیسی گیراوەکەی پێبدرێت بە کەوچکی چا وبەهێواشی.
بۆ مناڵی ۱-۲ ساڵ ,سەد سیسی دوای هەموسکچونێک
مناڵی دوای ۲ ساڵ دەتوانی ۲۰۰ سیسی پێ بدرێت.

تێبینی یەکەم:بەوەوەدا دەزانی مناڵەکە پلەی ووشکبونەوەی سوکە کە بارو دۆخی مناڵەکە تەواو ئاساییە تەنها ئەوەیە تۆزێک میزکردنی کەمیکردوەو تینوێتی زیادیکردوە.
تێبینی دووەم:ئەگەر منداڵەکە زۆر ڕشایەوە یان پیساییەکەی خوێنی پێوەبوو یان تای زۆر بوو یان خە واڵوبو هۆشی باش نەبوو،یان مناڵەکەنەخوشی درێژخایەنیلەگەڵبوو ئەوا لەو حاڵەتانەدا سەر دانی نەخۆشخانە بکە

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت،بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمولایەک🌹🌷
06/06/2025

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت،بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمولایەک🌹🌷

لێدوانێکی کورت،بۆکەناڵ هەشت،دەربارەی ئەوکانزاو ڤیتامینانەی بۆمناڵ پێویستن لەسەرەتای تەمەنیەوە.سوپاس بۆ ئەو بەڕێزانەی ئەر...
20/05/2025

لێدوانێکی کورت،بۆکەناڵ هەشت،دەربارەی ئەوکانزاو ڤیتامینانەی بۆمناڵ پێویستن لەسەرەتای تەمەنیەوە.سوپاس بۆ ئەو بەڕێزانەی ئەرکیان کێشا لەکەناڵ هەشت.

https://www.facebook.com/share/r/1AjEX4VbKH/?mibextid=D5vuiz

دڵگرانم بەکۆچی دوایی یەکێ لەمامۆستا دڵسۆزەکانم،مامۆستا عبدالرحیم،جێگای بەهەشت بێت.
30/04/2025

دڵگرانم بەکۆچی دوایی یەکێ لەمامۆستا دڵسۆزەکانم،مامۆستا عبدالرحیم،جێگای بەهەشت بێت.

جەژنتان پیرۆزبێت.🌹🌹🌹
30/03/2025

جەژنتان پیرۆزبێت.🌹🌹🌹

نــــەورۆزتان پیرۆزبێت،هەمیشە لەش ساغ و تەندروستبن.🥀🥀🥀🥀
20/03/2025

نــــەورۆزتان پیرۆزبێت،هەمیشە لەش ساغ و تەندروستبن.🥀🥀🥀🥀

دایک و باوکی بەڕێز:هەرگیز پێدانی چارەسەر بەڕێگای هەڵم،تەبخیر،نابێتە هۆی ئەوەی مناڵەکەت فێرببێت و ئالودەببێت،بەڵکو ئەم ڕێ...
09/02/2025

دایک و باوکی بەڕێز:
هەرگیز پێدانی چارەسەر بەڕێگای هەڵم،تەبخیر،نابێتە هۆی ئەوەی مناڵەکەت فێرببێت و ئالودەببێت،بەڵکو ئەم ڕێگایە لە پێدانی شروب زیانی کەمترە.!

Address

Penjwin

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647730143812

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram