30/12/2025
نەشتەرگەریی بڕبڕەکان ( #فەقەرات) لە ڕێگەی #ناوبین ( #نازور) ەوە کارئاسانیەکی زۆر گرنگە بۆ نەخۆش و ڕێگایەکی نوێ و سەردەمیانەیە ، کە لە ڕێگەی دوو کونی زۆر بچووکەوە (بە قەبارەی ٥ - ٦ ملیمەتر - نیو سانتیم) نەشتەرگەریەکە ئەنجامدەدرێت.
ئەوەی کە زۆر گرنگە لەم نەشتەرگەریەدا #ماسولکە و #بەستەرە گرنگەکانی دەوروبەری بڕبڕەکان نا بڕدرێن ، ئەوەش وادەکات ئازار ی ئەم نەشتەرگەریی ئێجگار کەمتر بێت لە نەشتەرگەریی بە ڕێگای کردنەوە.
هەروەها پاراستنی ماسولکە و بەستەرەکان پاڵپشتیەکی گرنگن بۆ بڕبڕەکان و جێگیریان لە داهاتوودا.
ئەمە جگە لەوەی کە لەم نەشتەرگەرییەدا خوێن بەربوون و ڕێژەی هەوکردن (ئلتیهابات) زۆر کەمترە بەراورد بە نەشتەرگەریی بە کردنەوە.
هەموو ئەوانە وادەکات هەستانەوە و گەڕانەوەی نەخۆش بۆ ژیانی ئاسایی خۆی خێراتر و باشتر بێت دوای نەشتەرگەریی.
#ڤیدیۆکە نەخۆشێکە بەهۆی تەقینی دیسک ( #کڕکڕاگە) ی نێوان بڕبڕەکان و (تەسکبوونەوەی کەناڵی دڕکەپەتک) ەوە ئازار و سڕبوونێکی زۆر و درێژخایەنی هەبوو لە پشت و قاچەکانی.
بە #ناوبین ( #نازور) هەستاین بە پاککردنەوەی کەناڵی دڕکەپەتک و دەرکردنی دیسکە تەقیوەکە.
سوپاس بۆخوا بە تەندروستیەکی زۆر باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت.
د.نەشئەدین عزیز :: پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و فەقەرات و دەمارەکان
سلێمانی - نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
جادەی تویمەلیک - نزیک فلکەی کاوەی ئاسنگەر
07703110404
07740876001
07502302621