11/04/2026
ئاگاداریەک لەخۆپاراستنی تەندروستیەوە بۆ سەرجەم فرۆشگای خوێندنگاکانی سنورەکەمان.
وەک چاودێری تەندروستی ڕاپەڕین لەپێناو تەندروستی قوتابیان وخوێندکاران بەپێویستی دەزانین سەرجەم خاوەن فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداربکەینەوە، پێویستە سبەینێ لەدەسپێکی دەوام سەرجەم کاڵاوخواردن و خواردنەوەکانیان چێک بکەنەوەو ئەوانەی لەرووی بەروار بەسەرچوون یاخود تام و بۆن و شێوەیان گۆڕاوە لەفرۆشگاکان نەیفرۆشن و جیای بکەنەوەو ڕادەستی ئێدارەی ناوەندەکانی خوێندن بکرێن بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسن لەکاتی چوونی لیژنەکانمان .
لەگەڵ ڕێزدا..
بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین