Dr. Rasul A. Blbas : دکتۆر رسول أحمد بڵباس

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • Dr. Rasul A. Blbas : دکتۆر رسول أحمد بڵباس

Dr. Rasul A. Blbas : دکتۆر رسول أحمد بڵباس پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ

21/02/2025

📢 ( شەممە - 2025/2/22 )
◀️ د.رسول أحمد بڵباس ( پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ ) لە عیادەی پزیشکی ژیانەوە نەخۆش دەبینێت لە پێشوازی چارەخوازانی خۆشەویست دا دەبێت.
👨‍⚕️ دکتۆر رسول أحمد بڵباس
❤️ خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا ( بۆردی عێراقی ) لە نەخۆشییەكانی هەناوی و شەکرە و دڵ
❤️ خوێندکاری دکتۆرا لە بواری نەخۆشیەکانی دڵ و قەستەرە
💜 بڕوانامەی بە كالۆرێۆس لە هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
♦️ بینینی نەخۆش:
هەموو ڕۆژانێکی شەممە
☎️ بۆ ناونوسین پەیوەندی بكەن بە:
07501592008
07730136106
🏥 ناونیشانی کلینیک:
عیادەی پزیشکی ژیانەوە
📍 ڕانیە - نزیک ترافیکی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.

07/09/2023

📢 ئاگاداری چارەخوازانی خۆشەویست دەکەینەوە
کە لە ڕۆژی شەممە بەرواری ٩/٩/٢٠٢٣ بە دواوە کلینیکی تایبەتی دکتۆر رسول أحمد بڵباس ( پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ ) دەگوازرێتەوە بۆ عیادەی پزیشکی ژیانەوە، و لە پێشوازی چارەخوازانی خۆشەویست دا دەبێت.
👨‍⚕️ دکتۆر رسول أحمد بڵباس
❤ خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا ( بۆردی عێراقی ) لە نەخۆشییەكانی هەناوی و شەکرە و دڵ
❤️ خوێندکاری دکتۆرا لە بواری نەخۆشیەکانی دڵ و قەستەرە
💜 بڕوانامەی بە كالۆرێۆس لە هەناوی و نەشتەرگەری گشتی
☎ بۆ ناونوسین پەیوەندی بكەن بە:
07501592008
07730136106
🏥 ناونیشانی کلینیک:
عیادەی پزیشکی ژیانەوە
📍 ڕانیە - نزیک ترافیکی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.
بە هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک

🔺 ئەنفلۆنزای وەرزی چیە ؟✔️ ئەنفلۆنزای وەرزی بریتیە لە هەوکردنی کورت خایەنی کۆئەندامی هەناسە بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزاوە.🔺 ...
19/11/2022

🔺 ئەنفلۆنزای وەرزی چیە ؟

✔️ ئەنفلۆنزای وەرزی بریتیە لە هەوکردنی کورت خایەنی کۆئەندامی هەناسە بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزاوە.

🔺 نیشانەکانی نەخۆشییەکە چین؟

✔️ تای بەرز، وشکە کۆکە، سەرئێشە، ئازاری ماسولکە و جومگەکان، بێ هێزی و هەست کردن بە شەکەتی، ئازاری گەروو، دەردانی دەردراوەکانی لووت و لووت گیران.

🔺 چۆن خۆمانی لێ بپارێزین ؟

✔️ بەکارهێنانی ڤاکسین ساڵانە دژی ئەنفلۆنزای وەرزی.

✔️ دورکەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەکان لەکاتی بڵاوبونەوەی پەتاکە یان بەکارهێنای دەمامک.

✔️ دورکەوتنەوە لەبەرکەوتنی کەسانی توشبوو،یان بەکارهێنانی کەل و پەلەکانی.

✔️ پابەند بوون بە پاک و خاوێنی و شۆردنی دەستەکان بەباشی،بەئاوسابوون.

✔️ بەکارهێنانی دەستەسڕ (کلێنکس ) لەکاتی پژمین و کۆکەو دواتر فڕێدانی لەشوێنی تایبەتدا.

✔️ دورکەوتنەوە لەدەست لێدانی ڕاستەوخۆی لە چاوو دەم بەتایبەت لەو کاتەدا کە دەستت پاک نەبێت.

⚠️ کێن ئەو کەسانەی کە ئەگەری تووشبوونیان بە نیشانەی توند هەیە؟

✔️ ئافرەتی دووگیان.

✔️ کەسانی خوار تەمەن ٥ ساڵ و گەورەتر لە ٦٥ ساڵ.

✔️ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک ڕەبۆ ، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەکرە.

✔️ ئەو کەسانەی کە بەرکەوتنیان زۆرە لەگەڵ نەخۆشانی تووشبوو ( وەک پزیشکان و ستافی تەندروستی).

بەهیوای لەش ساغی بۆ هەموو لایەک

دکتۆر
رسول أحمد بڵباس
پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
شاری پزیشکی ڕانیە
٠٧٥٠١٥٩٢٠٠٨
٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت،داواکارم لە خوای گەورە کە پەرستش و ڕۆژووی گشت لایەک قبوڵ بکات.
01/05/2022

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت،
داواکارم لە خوای گەورە کە پەرستش و ڕۆژووی گشت لایەک قبوڵ بکات.

🌙پەیوەندی نەخۆشی شەکرە بە مانگی پیرۆزی رەمەزان 🌙لەگەڵ نزیک بوونەوەمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بە پێویستمان زانی چەند زا...
05/03/2022

🌙پەیوەندی نەخۆشی شەکرە بە مانگی پیرۆزی رەمەزان 🌙

لەگەڵ نزیک بوونەوەمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بە پێویستمان زانی چەند زانیاریەک بخەینە ڕوو سەبارەت بە ڕۆژوو گرتن لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە...

🔹 ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە و دەیانەوێت کە ڕۆژووی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بگرن پێویستە کە پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان لەلایەن پزیشکی پسپۆرەوە ببینرێن بۆ دوو مەبەست :
١. بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەندروستی بۆ بکرێت کە ئایا ئەو کەسە دەتوانێت ڕۆژوو بگرێت یان نا.
٢. بۆ ڕێکخستنەوەی چارەسەرەکانی کە بۆ نەخۆشیەکە وەری دەگرێت چونکە ڕەنگە وا پێویست بکات کات و جۆری چارەسەرەکان دەستکاری بکرێت و بگۆڕدرێن.

⚠️ئەو کەسانە کێن کە باشتر وایە بەڕۆژوو نەبن؟
♦️ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکیان هەیە
♦️ ئەو کەسانەی کە شەکرەی جۆری دوویان هەیە بەڵام پێویستیان بەدوو جار یان زیاتر بەکارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین هەیە لەڕۆژدا.
♦️ ئەو کەسانەی کەشەکرەی جۆری دوویان هەیە و تووشی ماکەکانی نەخۆشیەکە بوون وەک: سستی گورچیلەکان، کێشەی تۆڕی چاو، نەخۆشی بۆڕیەکانی خوێنبەری دڵ و مێشک(جەڵتە)، یان ئەوانەی زوو توشی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەبن..

🔶ئەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن باشتر وایە ئەم ڕێنماییانە جێ بە جێ بکەن:

▪️ئەگەر ئەنسۆلین بەکاردەهێنرێت باشتر وایە لەکاتی پارشێودا ڕێژەیەکی کەمتر لە جاران ئەنسۆلین بەکاربهێنرێت، وە ڕەنگە پێویست بکات کە جۆری ئەنسۆلینەکە دەستکاری بکرێت..

▪️ئەو کەسانەی کە بەڕۆژو دەبن هەرکاتێک هەستیان بە نیشانەکانی دابەزینی ڕێژەی شەکر کرد وا باشترە کە ڕۆژووەکەیان بشکێنن...

▪️ ئەگەر چارەسەرەکان کە بۆ نەخۆشی شەکرە بەکاردەهێنرێن پشتگوێ بخرێن یان بەڕێکی بەکارنەهێنرێن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و لەهەمان کاتدا بەهۆی ڕۆژوو گرتنەکەوە تووشی وشک بوونەوە دەبێت، سەرەنجام ڕەنگە ببێتە هۆی تڕشەڵۆک بوونی خوێن کە مەترسی دەخاتە سەر ژیانی کەسەکە بۆیە باشتر وایە کە لە هەموو کات ڕێکتر بەکاربهێنرێن..

▪️ لە ڕەمەزاندا باشتر وایە زیاتر لە جاران چاودێری ڕێژەی شەکرە بکرێت..

▪️ کاتی بەربانگ نابێت خواردنی شیرین و چەور بخورێت، دەبێت کە کەم کەم خواردن بخورێت و ئەو خواردنانەی کە ڕیشاڵیان زۆرە زیاتر بەکاربهێنرێت لەگەڵ خواردنەوەی ئاو یان هەر خواردنەوەیەکی تر کە ڕێژەی شەکر تێیدا زۆر نەبێت...

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک

دکتۆر
رسول أحمد بڵباس
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ

📍ناونیشانی کلینیک :
ڕانیە - شەقامی پزیشکان
🏥 شاری پزیشکی ڕانیە

٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦
٠٧٥٠١٥٩٢٠٠٨

05/02/2022

دەست نیشان کردن و چارەسەرکردنی نەخۆشێک کە تووشی نەخۆشی کەڕووی ڕەش بوو بوو..
دوای ئەوەی کە نەخۆشێکی تووشبوو بە کۆڤید١٩ سەردانی کردین، نەخۆشەکە لە نیشانەکانی کۆڤید١٩ چاک بوو بووەوە بەڵام بەدەست ئازاری زۆری سەروو بێ هێزی و کەمبونەوەی بینایی چاوی ڕاست و هەست کردن بە بۆنی ناخۆش دەیناڵاند،
گومانمان کرد کە نەخۆشیەکە بە تەنها کۆڤید١٩ نیە بۆیە ڕەوانەی پزیشکی پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ کرا (بەڕێز
Dr peshraw khalid:: دکتۆر پێشڕەو خالد
لە شاری ڕانیە)دوای هەڵسەنگاندن پشکنینی تایبەت لەلایەن بەڕێزیانەوە دەرکەوت کە ئەو نەخۆشە بەداخەوه تووشی نەخۆشی کەڕوی رەش بووە بەڵام خۆشبەختانە لە قۆناغی سەرەتای نەخۆشیەکە دابوو و زوو دەست نیشان کرا، هەر بۆیە بڕیاری چارەسەری پێویست و بەپەلەی بۆ دراو نەخۆشیەکەی چارەسەری تەواوەتی بۆ ئەنجام درا..

سوپاس بۆ خوا ئێستا نەخۆشەکە باری تەندروستی جێگیرە و نەخۆشیەکەی تێپەڕاندووە...

بە هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک

🔹 دکتۆر رسـول احمــد بڵبــاس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

📍 ناونیشانی کلینیک :
شـــاری پزیشـــکی ڕانیـــە
ڕانیـــە - شەقامی پزیشکان
٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦ - ٠٧٥٠١٥٩٢٠٠٨

دواین لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەریدەخەن کە وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆڤید١٩ بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێگری دە...
13/12/2021

دواین لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەریدەخەن کە وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆڤید١٩ بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێگری دەکات لە مەترسیەکانی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە کە ناوی ئۆمایکرۆنە.

دکتۆر
رسول أحمد بڵباس
پسپۆری هەناوی
٠٧٥٠١٥٩٢٠٠٨
٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦

19/07/2021
28/06/2021

دكتور رسول احمد بڵباس من مواليد العراق
خريج الجامعة السليمانية كلية طب ٢٠١٢
زميل المجلس العراقي للاختصاصات الطبية
البورد العراقي اختصاص الباطنية

⚠️چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت کاتێک تووشی پەتای سکچوون و ڕشـانەوە دەبیت؟▪️ئەگەر نیشانەکانی وشک بوونەوەت هەبوو وە...
12/06/2021

⚠️چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت کاتێک تووشی پەتای سکچوون و ڕشـانەوە دەبیت؟

▪️ئەگەر نیشانەکانی وشک بوونەوەت هەبوو وەک سەرگیژ خواردن و بورانەوە و کەم بوونەوەی میز کردن بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی ئاسایی دا یا تۆخ بوونی ڕەنگی میز.

▪️ئەگەر هەستت کرد بە بوونی خوێن لەگەڵ پیساییەکەتدا.

▪️بوونی ڕشانەوەی بەردەوام یاخود ڕشانەوەکە وات لێ بکات کە نەتوانیت بخۆیت و بخۆیتەوە.

▪️بەرزبوونەوەی ڕێژەی پلەی گەرمی لەش بۆ سەروو ٣٨ پلەی سیلیزی.

▪️ئەگەر نیشانەکان درێژەیان کێشا بۆ زیاتر لە چەند ڕۆژێک.

▪️ئەگەر لە چەند هەفتەیەک پێش تووش بوون بە پەتاکە لە سەفەر بووبیت بەتایبەت لەو شوێنانەی کە لەڕووی پاک و خاوێنیەوە دواکەوتوون.

▪️ئەگەر نەخۆشیەکی درێژخایەنت هەبێت وەک سستی گورچیلەکان یاخود هەوکردنی درێژخایەنی ڕیخۆڵە، یا کێشەی کەمی بەرگری جەستەت هەبێت جا بەهۆی دەرمانەوە بێت یا نەخۆشی درێژخایەن..

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک

🔹 دکتۆر رسـول احمــد بڵبــاس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

📍 ناونیشانی کلینیک :
شـــاری پزیشـــکی ڕانیـــە 📞 ٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦
ڕانیـــە - پشـت بـــازاڕی لەنـــگە

May 31, Wold No To***co Day٣١ی ئایـــار ڕۆژی جیـــهانی وازهێنــانە لە جگــــەرە کێشــان 🚬هەتا زووتر وازبهێنیت لە جگەرە ک...
31/05/2021

May 31, Wold No To***co Day
٣١ی ئایـــار
ڕۆژی جیـــهانی وازهێنــانە لە جگــــەرە کێشــان 🚬

هەتا زووتر وازبهێنیت لە جگەرە کێشان دوورتر دەبیت لە تووشبوون بە شــــێرپەنجە و نەخۆشـــیەکانی دڵ و ســیەکان و نەخۆشــیەکانی تر کە بەهۆی جــگەرە کێشـانەوە دروست دەبن، بەشێوەیەک کە هەر بە زوویی دوای چەند سەعاتێک لە وازهێنان لە جگەرە کاریگەریە ئەرێنیەکان دەست بە گۆڕانکاری دەکەن لە جەستەی مرۆڤدا..

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک

🔹 دکتۆر رسول احمد بڵباس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

📍 ناونیشانی کلینیک :
شاری پزیشکی ڕانیە 📞 ٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦
ڕانیە - پشت بازاڕی لەنگە

⚠️شـــەکرەی دووگیـــانی چیـــە؟⚠️نیشــانەکانی چیــن؟⚠️ئەو هۆکارانە چین کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکە زیاد دەکەن؟ ⚠️مـــ...
22/05/2021

⚠️شـــەکرەی دووگیـــانی چیـــە؟
⚠️نیشــانەکانی چیــن؟
⚠️ئەو هۆکارانە چین کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکە زیاد دەکەن؟
⚠️مــــاکەکانی نــەخۆشــیەکە چیـن؟
⚠️ چـــۆن چــــارەسەر دەکرێت؟

⚠️شـــەکرەی دووگیـــانی چیـــە؟
🔹شەکرەی دووگیانی جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشی شەکرە، بە نزیکەیی ١٠% ی خانمان لە کاتی دووگیانیدا تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن، تەنانەت ئەگەر کەسەکە هیچ پێشینەیەکی نەخۆشی شەکرەشی نەبووبێت..
ئەم جۆرەی نەخۆشی شەکرە زۆربەی جار دوای لە دایک بوونی مناڵەکە و تەواو بوونی ماوەی سکپڕی نامێنێت و کەسی تووشبوو دەچێتەوە باری ئاسایی خۆی بەڵام ڕەنگە کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر کۆرپەلە و هەروەها مەترسی دایکەکە زیاد دەکات بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو لە داهاتوودا.

⚠️نیشانەکان چین؟
🔹زۆربەی کات بێ نیشانەیە و بەزۆری لەکاتی پشکنینی پێشوەختە دەست نیشان دەکرێت..
لە دیارترین نیشانەکانیش ئەمانەن:
- زۆر تینوو بوون و ئاو خواردنەوە
- زۆر میز کردن
- زۆر برسی بوون و زۆر نان خواردن
- دەم وشک بوون
- هیلاکی

⚠️ئەو هۆکارانە چین کە مەترسی توشبوون زیاد دەکەن؟
- تەمەن زیاتر بێت لە ٢٥ ساڵ
- کێشی زیاد و قەڵەوی
- ئەوانەی پێش سکپری شەکرەیان بەرزتر بووە لە ئاسایی بەڵام نەخۆشی شەکرەیان نەبووە
- هەبوونی پێشینەی شەکرەی دووگیانی
- بوونی کەسێکی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە خێزاندا
- نەخۆشی فرەکیسی هێلکەدان
- بوونی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزی ئاستی چەوریەکانی خوێن
- پێشینەی لەبارچوونی مناڵ یان بوونی مناڵێ ناکام

⚠️ماکەکانی نەخۆشیەکە چین؟
🔹ماکەکانی نەخۆشیەکە لەسەر دایکەکە:
- مەترسی توشبوون بە نەخۆشی ئیکلامپسیا و بەرزی فشاری خوێن زیاد دەکات
- زیاد بوونی مەترسی توشبوون بەنەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم لە داهاتوودا
- مەترسی دووبارە بوونەوەی هەمان نەخۆشی لە سکپریەکانی داهاتوو هەیە

🔹ماکەکانی لەسەر کۆرپەلەکە :
رەنگە ئەگەر چاودێری ورد بکرێت مناڵەکە کێشەی تەندروستی بۆ دروست نەبێت بەڵام ئەگەر بە باشی چاودێری و چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێتە هۆی:
- کێشی زیادە لە مناڵدا کە ئەمەش پرۆسە لە دایک بوونەکە ئاڵۆز و قورس دەکات
- دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن لە منداڵەکەدا دوای لە دایک بوون
- زیاد بوونی شلەی ئەمنیۆتیک
- زەردوویی
- لە دایک بوونی پێشوەخت
- مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکات لە داهاتوودا
- هەندێ جار مەترسی مردنی کۆرپەکە هەیە.

⚠️ چۆن چارەسەر دەکرێت؟
بەگوێرەی ڕێنمایی پزیشکی پسپۆر و لەژێر چاوديری پزیشکدا پێویست دەکات شێوازی ژیان و خواردنی نەخۆشەکە ڕێکبخريتەوە و چارەسەری پێویستی لە شێوەی دەرزی ئەنسۆلێن یا حەب بۆ دابنريت..

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک

🔹 دکتۆر رسول احمد بڵباس
🔸 پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
🔸 دکتۆرا ) بۆرد (ی عێراقی لە نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ
M. B. Ch. B , F.I.C.M.S. ( Bagdad )

📍 ناونیشانی کلینیک :
شاری پزیشکی ڕانیە 📞 ٠٧٧٣٠١٣٦١٠٦
ڕانیە - پشت بازاڕی لەنگە

Address

Nawroz Street
Ranya

Telephone

+9647501592008

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Rasul A. Blbas : دکتۆر رسول أحمد بڵباس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category