20/01/2026
هۆڵێکی کۆبوونەوەکان بەناوی کۆچکردوو د. بەهزاد لەنەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە کرایەوە.
ئەمڕۆ بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە و ڕاگری کۆلێژی پەریستاری لەزانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لەپزیشکان و کارمەندان تەندروستی و بنەماڵەی د. بەهزاد هۆڵی کۆبوونەوەو سیمینارات بەناوی هۆڵی د. بەهزاد لەنەخۆشخانەی ڕانیە کرایەوە.
لەمەراسیمەکەدا کەژمارەیەک لەپزیشکانی هاوڕێی کۆچکردوو ئامادەبوون ڕۆڵی ناوبراو لەناو کەرتی تەندروستی ڕاپەڕین و ژیان و کارەکانی ناوبرا لەکەرتی تەندروستی خرانەڕوو.
هەروەها لەتەوەرێکی تری مەراسیمەکە بنەماڵەی کۆچکردوو د. بەهزاد سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و نەخۆشخانەی ڕانیەیانکرد بۆ وەفا و هەڵوێستیان لەبەرامبەر ناوبراودا.
لەپەراوێزی مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هیوای خواست هەموو پزیشکان و ستافی تەندروستی هاوشێوەی د. بەهزاد بەوەفا و دڵسۆزبین بەرامبەر خزمەتی خەڵکی سنورەکەمان و هەڵوێست و کردارەکانی ناوبراو بێتە سەرمەشقی خزمەتەکانمان لەناو کەرتی تەندروستیدا.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
20ـ1ـ2026