بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Ranyah
  • بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین

بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین به ريوه به رايه تي خوپاراستنی ته ندروستی راپه رين

"خزمەتێکی پیرۆزتر؛ ڕێبەرانی قافڵەکان ئاشنای هونەری ڕزگارکردنی ژیان دەبن پێش بەڕێکەوتنیان بۆ ماڵی خودا"بە مەبەستی پاراستن...
03/03/2026

"خزمەتێکی پیرۆزتر؛ ڕێبەرانی قافڵەکان ئاشنای هونەری ڕزگارکردنی ژیان دەبن پێش بەڕێکەوتنیان بۆ ماڵی خودا"

بە مەبەستی پاراستنی گیان و تەندروستی میوانانی ماڵی خودا و ئامادەکاری بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی حەج و عەمڕەی ڕاپەڕین، خولێکی یەک ڕۆژەی دەربارەی "فریاگوزارییە سەرەتاییەکان" بۆ سەرپەرشتیاران و ئەندامانی کۆمپانیاکانی حەج و عەمڕە ڕێکخست.
ئامانجی سەرەکی ئەم خولە، پێدانی ڕێنماییە بە ڕێبەرانی قافڵەکان لەسەر زانیاری تەندروستی پێویست، تا لە کاتی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا ببنە فریادڕەسی حاجیانی هەرێم بە گشتی و سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە تایبەتی.
ناوەڕۆکی خولەکە:
خولەکە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، تێیدا لەلایەن بەڕێز (حسن احمد مصطفی)، لێپرسراوی هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی، وانەکان بە هەردوو شێوازی تیۆری و کرداری وترانەوە.

تەوەرەکان جەختیان کردەوە لەسەر:

چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە کتوپڕەکان (بورانەوە، ماندوێتی گەرما، برینداری و شکان و گیرانی ڕێڕەوی هەوا و جەڵتەی دڵ و مێشک ).
ئەنجامدانی شێلانی دڵ و هەناسەی دەستکرد بە شێوازێکی زانستی.
ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە کاتی قەرەباڵغیدا.

گرنگی و پێداویستی یەکانی جانتایی فریاگوزاری لەکاتی گەشتەکانیان .

خزمەتکردنی حاجیان ئەرکێکی پیرۆزە و دابینکردنی سەلامەتییان لە پێشینەی کارەکانمانە.

#خۆپاراستن #فریاکەوتن #فریاگوزاری #تەندروستی #سەلامەتی #حەج #عومڕە #ڕاپەڕین #حاجیان
٢٠٢٦/٣/٣

3/3/2026 سەردانی هۆبەی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ سەرچاوەی ئاوی قولە و پشکنینی کلۆرو وەرگرتنی نمونەی ئاو بۆپشکنین لەتاقیگ...
03/03/2026

3/3/2026 سەردانی هۆبەی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ سەرچاوەی ئاوی قولە و پشکنینی کلۆرو وەرگرتنی نمونەی ئاو بۆپشکنین لەتاقیگەی بەڕێوەبەرایەتیمان.

دەست بەسەرداگرتنی بڕی ٤٩٠ کارتۆن چکلێتی جۆری دارلین کە بەرواری شەش مانگ زیاتری لێ درا بوو لەلایەن کارمەندانی یەکەی پشکنی...
26/02/2026

دەست بەسەرداگرتنی بڕی ٤٩٠ کارتۆن چکلێتی جۆری دارلین کە بەرواری شەش مانگ زیاتری لێ درا بوو لەلایەن کارمەندانی یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی کێلێ ...

17/02/2026
🔔چەندین ڕێنمایی و بڕیار تایبەت بەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی📍- صمون و نانی فڕنی ١٠٠گرام ٨ دانە...
16/02/2026

🔔چەندین ڕێنمایی و بڕیار تایبەت بەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی

📍- صمون و نانی فڕنی ١٠٠گرام ٨ دانە بە ۱۰۰۰ دینار

📍نانی تیری ٢٠٠ گرام ٤ دانە بە هەزار دینار

📍یەک کیلۆ برمە بێ هێلکە ٣٠٠٠ سێ هەزار دینار

⛔-عەرەبانەو دەستگێڕو مێزەجێگیرەکان ئۆتۆمبێلی گەڕۆک پابەند بن بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستیەکان .

⛔- لوقم و شیرینی و لوقمەقازی بەشێوەی فەل ڕێگەی پێنەدرێ بفرۆشرێ و پێویستە بخرێنە قاپی سەفەری .

⛔- سەرجەم ئەوهاوڵاتیانەی کاری دروست کردن و فرۆشتنی شیرینی دەکەن کارتی تەندروستیان پێبدرێ و پشکنینی تەندروستیان بۆ ئەنجام بدرێ .

⛔- هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێ کاری دروست کردنی شیرینی و بابەتەکانی تایبەت بەمانگی ڕەمەزان پێش ١٠ ی ڕەمەزان مۆڵەتی تەندروستی و ڕەزامەندیان هەبێ بەپێچەوانەوە دابخرێن .

⛔- بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادرێ لەشوێنی بچوک و ناتەندروست شیرینی دروست بکرێ بەتایبەت ئەوخواردنگەوچایخانانەی ناوبازاڕ تەنها بتوانن تیایدا بفرۆشن ....

⛔- فرۆشتنی چوکلێتی فەل قەدەغەیە لەسەر دەستگێڕو عەرەبانەوبەردەم دوکانەکان .

⛔-خواردنگەکان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز پێویستە داپۆشراوبن و پەردە هەڵبواسن .

⛔-گرانفرۆشی لەکۆگاکان و بازار بەشێوەی نائاسایی ڕێپێدراو نیە لە ڕەمەزان و بۆنەکاندا هەر کەسێک بێ هۆکار نرخ بەرز بکاتەوە سزا دەدرێت .

⛔_شیرینی درووست کردن تەنها لە ناو کارگەکاندا ڕێگەپێدراوە بەپێچەوانەوە ڕێگەپێدراو نیە .

⛔-پێویستە هاوڵاتیان ووریابن خواردنی سەردانەپۆشراو نەکرن و دڵنیابن لە بەرواری دەرچوون و بەسەرچوون .

⛔-دوورکەوتنەوە لە شەربەتە ڕەنگدارە دەستکردەکان کە لەژێر چاودێری کەسی پسپۆڕ درووست ناکرێت .

⛔-داواکارین هاوڵاتیان ئەو خۆراک و خواردنەوانە نەکڕن کە لەبەر تیشکی خۆر دادەنرێن و لەکەش و هەوای گونجاو دانەنراون .

⛔-دەسگێرەکان دەبێت شەوانە عەرەبانەکانیان لەشوێنێک ڕابگرن کە داپۆشراو بێت بۆئەوەی پارێزراوبێت لە ئاژەڵی بەڕەڵا کە هۆکارێکن بۆ گواستنەوەی نەخۆشی لەڕێگای لیکەوە .

⛔-هێلکەی شکاو بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە بەتایبەت لە شیرینی درووستکردندا بەکار بهێنرێت .

📝تێبینی ئەم ڕێنماییانە لەسەرجەم سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت .

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین
٢٠٢٦/٢/١٦

12/02/2026

🔖سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی (Occupational Health and Safety - OHS)
بوارێکی فرە لایەنە کە سەرنج دەخاتە سەر پاراستنی سەلامەتی، تەندروستی، و خۆشگوزەرانی ئەو کەسانەی کە کار دەکەن.

🎯ئامانجی سەرەکی ئەم بوارە ڕێگریکردنە لە برینداربوون، نەخۆشی، و گیانلەدەستدان کە بەهۆی کارەوە دروست دەبێت.
📍​گرنگی سەلامەتی پیشەیی لە پاراستنی تەندروستی گشتیدا
​تەندروستی پیشەیی تەنها پەیوەست نییە بە کارگەوە، بەڵکو بەشێکی سەرەکییە لە تەندروستی گشتی بەم هۆکارانە:

📝​کەمکردنەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان: زۆرێک لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، شێرپەنجە، و نەخۆشییە دەروونییەکان ڕەگ و ڕیشەیان لە ژینگەی کاردایە.
📝​پاراستنی کۆمەڵگە: کاتێک کرێکارێک تووشی پێکان دەبێت، تەنها خۆی زیانمەند نابێت، بەڵکو خێزانەکەی و سیستەمی تەندروستی وڵاتەکەش دەکەونە ژێر بارگرانییەکی دارایی و دەروونی زۆر.
📝​بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان: ژینگەیەکی سەلامەت دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی غیاب و زیادبوونی توانای کارکردن، کە ئەمەش ئابووری گشتی باشتر دەکات.

💥​ئامارە جیهانییەکان (بەپێی ڕاپۆرتەکانی ILO و WHO)
​بەپێی دواین ئامارەکانی ڕێکخراوی کار و تەندروستی جیهانی
📊جۆری ڕووداو ئاماری ساڵانە (نزیکەیی)
🔻گیانلەدەستدان بەهۆی کار= 2.78 ملیۆن کەس لە ساڵێکدا
🔻نەخۆشییە پیشەییەکان= 2.4 ملیۆن لە کۆی گیانلەدەستدانەکان (وەک شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ)
🔻ڕووداوە نەکوشندەکان= زیاتر لە 374 ملیۆن پێکان و نەخۆشی کورتخایەن
🔻زیانی ئابووری= نزیکەی **4%**ی کۆی بەرهەمی نیشتمانی جیهانی (GDP)

📚سەرچاوە زانستییە باوەڕپێکراوە جیهانییەکان
ئەگەر دەتەوێت بەدواداچوونی وردتر بکەیت، ئەم ڕێکخراوانە سەرچاوەی سەرەکین:⬇️
1️⃣ILO (International Labour Organization).
2️⃣WHO (World Health Organization).
3️⃣OSHA (Occupational Safety and Health Administration).
4️⃣NIOSH (National Institute for Occupational Safety and Health).

🕵️تێبینی: زۆربەی ئەم پێکان و نەخۆشییانە بە ڕێژەی 90% دەتوانرێت ڕێگرییان لێ بکرێت ئەگەر سیستەمی سەلامەتی (وەک بەکارهێنانی PPE و ڕاهێنانی بەردەوام) جێبەجێ بکرێت.
ئەگەر دەتەوێت بزانیت مەبەستمان لە PPE چیە سەیری کۆمێنت بکە 👇

✍️حسن احمد مصطفی
پسپۆڕی پاراستنی
تەندروستی گشتی
ل.پتەوکردنی تەندروستی

کۆبونەوەی بەڕێوبەری خۆپاراستن  بەئامادەبونی نوێنەری هەردوو قائیم قائیمەتی ڕانیەو قەڵادزە وەنوێنەری بەڕێوەبەراتی ئاسایش و...
11/02/2026

کۆبونەوەی بەڕێوبەری خۆپاراستن بەئامادەبونی نوێنەری هەردوو قائیم قائیمەتی ڕانیەو قەڵادزە وەنوێنەری بەڕێوەبەراتی ئاسایش وپۆلیس بەئامادەبونی بەشەکانی چاودێری تەندروستی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان بۆمەبەستی ئامادەکاری بۆمانگی ڕەمەزانی پیرۆز وە بۆئەوەی خواردن وخواردنەوەی تەندروست بگات بەهاونیشتیمانیانمان چەندبڕیارێکی گرنگ لەوبارەیەوە درا .12/2/2026

تیمەکانی چاودێری تەندروستی چەندکارگەیەکی شیرنی بەسەرکردەوە ڕێنمای تەندروستی پێدان وە دەستخۆشی لەکارگەی شیرنی شەنێ خانم و...
11/02/2026

تیمەکانی چاودێری تەندروستی چەندکارگەیەکی شیرنی بەسەرکردەوە ڕێنمای تەندروستی پێدان وە دەستخۆشی لەکارگەی شیرنی شەنێ خانم و کارگەی شیرینی ڕێماس دەستخۆشی لێکرا .9/2/2026

ڕۆژانی 10/2/2026و 11 پێشکەشکردنی  بابەتێکی زانستی لەسەر شیکاری تاقیگەیی بۆ پێشەوەران و  چۆنیەتی پێدانی مۆڵەتی پیشەیی بۆ ...
10/02/2026

ڕۆژانی 10/2/2026و 11 پێشکەشکردنی بابەتێکی زانستی لەسەر شیکاری تاقیگەیی بۆ پێشەوەران و چۆنیەتی پێدانی مۆڵەتی پیشەیی بۆ پێشەوەران لە بەڕێوبەرایەتیمان پێشکەش کرا بۆ خوێندکارانی بەشی پەرستاری Raparin Technical & Vocational Institute-پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەرین لە لایەن(شێرکۆ عمر حمد) پسپۆڕی ئیمیۆنۆلۆجی و مایکرۆبایۆلۆجی لێپرسراوی تاقیگەی ناوەندی خۆراک ...

تیمیکی بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی کارگەی  دۆی قەندیل و کارگەی دۆی گوندەکەم  کرا لسەرجەم بەشەکانی بەسەرکرانەوە .* دەستخۆشی...
10/02/2026

تیمیکی بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی کارگەی دۆی قەندیل و کارگەی دۆی گوندەکەم کرا لسەرجەم بەشەکانی بەسەرکرانەوە .
* دەستخۆشی لەکارگەی دۆی قەندل کرا *ڕێنمای تەندروستی بەکارگەی دۆی گوندەکەم درا
10/2/2026

Address

Ranyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین:

Share