17/11/2025
🔴ئەو هۆکارانە چین ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکەن؟
🔻چەند هۆکارێک وادەکەن کەسێک زووتر و ئاسانتر تووشی شێرپەنجەی مەمک ببێت.
لەوانە :
🔸پێشینەی خێزانی: ئەگەر خزمێکی نزیکت کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە، ئەگەری تووشبوونت زیاد دەکات.
🔹تەمەن: زۆربەی شێرپەنجەکانی مەمک لە ئافرەتانی سەروو تەمەنی ٥٠ ساڵدا دەستنیشان دەکرێن.
🔸بۆماوەیی: گۆڕانکاری لە بۆهێڵ و جینەکانی بەناوی ( BRCA1 و BRCA2) بە شێوەیەکی بەرچاو مەترسی زیاد دەکات. باشتر وایە پشکنینی بۆماوەیی ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا یەکێک لەم بۆهێلانەت تێدایە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات یاخود نا.
🔹هۆکارەکانی تر: ئەوانەی منداڵیان نییە، ئەوانەی زوو ئەکەونە سوڕی مانگانە و درەنگ لە سوڕی مانگانە ئەبنەوە، قەڵەوی، کەم وەرزشکردن و زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی کحول.
🔶د.ئاسۆ سعید محی الدین
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی
0750 223 2426 _ 0771 227 2424
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
سیدصادق - ناوبازاڕ-شەقامی گشتی هەڵەبجەی شەهید