تاقیگەی كەڤی

تاقیگەی كەڤی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from تاقیگەی كەڤی, Medical Lab, تاقیگەی كەڤی شەقامی توویمەلیك تەلاری ئارینا تەنیشت سەید ڕەشید پاقلاوەجی, Slemani.

29/08/2021

شیكاری D-Dimer تەنها ١٥٠٠٠ دینار

شیکاری(D-dimer):شیکارێکی خوێنە بۆ پێوانی بڕی پرۆتینێکی دیاریکراوی خوێن، پرۆتینی (D-dimer) بەشیوەیەکی ئاسایی لە خوێندا زۆ...
29/08/2021

شیکاری(D-dimer):

شیکارێکی خوێنە بۆ پێوانی بڕی پرۆتینێکی دیاریکراوی خوێن، پرۆتینی (D-dimer) بەشیوەیەکی ئاسایی لە خوێندا زۆر کەمە، بەڵام لەکاتی دروست بوون و تێکشکانی نائاسایی (خوێنی مەیوو)، بەهۆی خوێن مەین و تێکشکانی خوێنی مەییوەوە بڕی (D-dimer) زیاد دەکات، ئەمەیش بۆ چاودێری و دەستنیشان کردنی چەند گرفتێکی تەندروستی دەکرێت پشتی پێ ببەسترێت.

چۆن(D-dimer) لە خوێندا پەیدادەبێت، لەکاتی برینداربوونی شانەو بۆرییەکانی خوێن (خوێنبەربوون)، سیستمی تایبەت بە خوێن مەیاندن لە لەشدا چالاک دەبێت تا برینەکە ساڕێژبکات، لە کۆتایدا چارەسەی برینداریەکە دەکرێت بەهۆی رایەڵەیەکی پڕۆتینی تایبەتی (Fibrin)و خەپلەکانی خوێن خوێنبەربوونەکە دەوەستێنێت و برینەکە قەتماغە دەکات. دوای ساڕێژبوونی برینەکە بە تەواوی، چیتر پێویست بە قەتماغە (مەیوی خوێنەکە) ناکات و لەش ئەنزیمێکی تایبەت بۆ تێکشکان و شیکردنەوەی مەیوویەکە (Fibrinolysis) دەردەدات، پاشماوە تێکشکاوەکانی مەیویەکە (فایبرینە تێکشکاوەکان) بەخوێندا بڵاودەبێتەوە، پاشماوەی تێکشکانی فایبرینەکان (Fibrin) بریتیە لە (D-dimer)، هەتا بڕی فایبرینە (Fibrin) تێکشکاوەکان زیاتربێت بڕی (D-dimer) زیاد دەکات، هەربۆیە دەتوانرێت بەهۆی پێوانی بڕی (D-dimer) لە خوێندا چاودێری ڕێژەو مەترسی دروستبوون و تێکشکانی خوێن مەیین لەلەشدا بکەین.
هەندێکجار دەکرێت سیستمی مەیاندن یان تۆپەڵبوونی خوێن بەبێ بوونی برینداری لە بۆریەکانی خوێندا (کە دەکرێت ببێتە هۆی گیرانی بۆرییەکانی دڵ و سییەکان و مێشک) یا بەهۆی خوێنبەربوونی ناوەکییەوە ڕووبدات.

کەی شیکاری (D-dimer) دەکرێت؟

لەکاتی تووشبوونی باری لەناکاوو گرفتە تەندروستییەکانی پەیوەست بەمەینی خوێن لە ناوبۆرییەکانی خوێن و تەندروستی دڵ (جەڵتەی دڵ) و گیرانی بۆرییەکانی خوێن. بە گشتی شیکاری (D-dimer) وەک شیکارێکی سەرەتایی بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە پێویست دەبێت، تا لە هۆکاری دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکەو تێکچوونی لەناکاوی تەندروستی دڵنیاببینەوە، ئایا هۆکارەکەی پەیوەندی بە مەینی خوێنەوە هەیە یان نا، لەکاتی هەستکردن بە خوێنی مەیووی نائاسایی لەناو بۆرییەکانی خوێن.

- نیشانەکانی(Disseminated intravascular coagulation (DIC)):

* خوێنبەربوونی پوک.
* دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە.
* ئازاری تووندی ماسولکەکان و سنگ.
* دڵەکوتێ.
* کەم میزکردن.

- نیشانەکانی گیرانی بۆرییەکانی خوێن (خوێنمەیین لە بۆرییەکانی خوێندا)(Deep vein thrombosis (DVT)):

* ئازار و بێهێزی قاچ (بەگشتی لە یەک قاچدا ڕوودەدات).
* ئاوسانی قاچ (Edema).
* گۆڕانی ڕەنگی پێستی قاچە تووشبووەکە (زەرد بوون یان شینبوونەوەی).

- نیشانەکانی گیرانی بۆرییەخوێنەکانی سییەکان بەهۆی خوێن مەیینەوە (Pulmonary embolism (PE)):

* هەناسەتووندی لەناکاوو بەناڕەحەت هەناسەدان.
* کۆکەو بەڵغەمی خوێناوی.
* ئازاری سنگ و سییەکان.
* ناڕێکی و خێرا لێدانی دڵ.

لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری بۆ گرفتە پەیوەندارەکان بە (DIC)، شیکاری (D-dimer) ئەنجامدەدرێت بۆ چاودێری کردنی کاریگەری چارەسەریەکە.

٭٭ لەهەر بارێکی لەناکاوی هاوشێوەدا باشترە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕو تایبەتمەند بکرێت..

مانای شیکاریەکە چی دەگەیەنێت؟

ئاسایی بوونی ئەنجامی شیکار مانای نەبوونی هیچ تۆپەڵبوون و تێکشکانێکی مەترسیدار دەگەیەنێت لە بۆرییەکانی خوێندا وەک (Deep vein thrombosis)، ئاسایی بڕێکی کەم لە (D-dimer) لە خوێندا دەکرێت دەستنیشان بکرێت.

بەرزی ئەنجامی شیکاریەکە مانای تێکشکانی بڕێکی زۆر لە فایبرین (Fibrin) و گۆڕانی بۆ (D-dimer) دەگەیەنێت، ئەمەش ئەوە نیشاندەدات کە ڕێژەیەکی زۆر لە خوێن مەیین(Thrombus) و خوێنە مەییوەکە لە لەشدا تێک دەشکێت، بەڵام دەستنیشانی شوێنی خوێن مەیینەکە ناکات، (پاشان بە ڕێگای شیکاری تیشکی تایبەت دەستنیشان دەکرێت)، و هەموو زیادبوونێکیش لە بڕی (D-dimer) مانای تووشبوون بە (Deep vein thrombosis (DVT))( Pulmonary embolism (PE)) ناگەیەنێت.

** تەنها خوێن مەیینی ناوەکی بڕی (D-dimer) زیادناکات، هەندێک هۆکاری لاوەکیش هەن کە کاریگەریان لەسەر بڕی (D-dimer) هەیە لەوانە؛ (نەشتەرگەری، هەوکردن، جەڵتەی دڵ، دووگیانی، نەخۆشییەکانی دڵ و جگەر، گرێ و هەندێک جۆری شێرپەنجە) بۆیە لەم بارانەدا بەرزی ڕێژەی (D-dimer) دەکرێت مانای بوونی خوێن مەیین نەگەیەنێت، بە پێی بارودۆخی تەندروستیی کەسەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە لێک دەدرێتەوە.

كام لەمانە لەسەر كیتوسسن ؟؟
13/06/2020

كام لەمانە لەسەر كیتوسسن ؟؟

Blood keton test in kavi lab available  ڕێژەی كیتۆن لە خوێندا بۆ ئەو كەسانەی لەسەر ڕێجیمی كیتۆدایتن  بۆ زانینی ڕێژەكەی ئ...
08/06/2020

Blood keton test in kavi lab available
ڕێژەی كیتۆن لە خوێندا بۆ ئەو كەسانەی لەسەر ڕێجیمی كیتۆدایتن بۆ زانینی ڕێژەكەی ئایا لەسەر كیتۆسسە یان نا دەری ئەخات
لە تاقیگەی كەڤی بەردەستە

كیتۆن ترشێكە بەرهەم دێت لە ئەنجامی سوتانی چەوری بۆ ووزە،بە هۆكاری كەم ڕژانی ئەنزیمی ئەنسۆلینەوە ،شەكر وەك ووزە بەكار نایەت پێوستە جگەر fatty acid دەگۆڕێت كیتۆن بۆ دەرپەراندنی ووزە ،

ڕێژەی نۆرماڵی كیتۆن 0,6
mmol/L
بۆ ێەو كەسانەی لە سەر ڕێجیمی كیتۆ دایتن پێوستە ئەو پشكنینە بكەن وە ڕێژەكەی دەبێت 0,6-3.0 mmol\L بێت
وە لە كاتی بە ڕۆژووبونی تەڕ هەتا 5 بێت
وە ێەگەر كەسێك نەخۆشی شەكرەی یەكەمی هەبێت و ڕێژەكەی لە 10 mmol/L بێت ئەوا بە زووترین كات پێوستی بە چارەسەرە

Food allergy Test بۆ ئەو كەسانی كێشەی حەساسیتیان هەیە بە هەندێك خواردن نازانن. بە كام خواردن توشی حەساسیەت ئەبن ، زیاتر ...
03/03/2020

Food allergy Test

بۆ ئەو كەسانی كێشەی حەساسیتیان هەیە بە هەندێك خواردن نازانن. بە كام خواردن توشی حەساسیەت ئەبن ، زیاتر لە ٣٠ جۆر خواردن ئەپشكنین. هەتا دەدۆزرێتەوە لە ڕێگای خوێنەوە ، ئەم. جۆرە خواردنە لە خۆ ئەگرێت

شیر ،زەردێنەی هێلكە،سپێنەی هێلكە ،گوڵەبەڕۆژە،قۆخ،لۆبیا،مۆز، زەیتون، چیلك،تەماتە،گێزەر،كاكاو،،هەنجیر،كیوی،پاقلە،پرتەقاڵ،باینجان،فستق،ماسی،قەیسی،گۆشت،گلوتین،كونجی،پەتاتە،سیر،بیبەر،بادەم،گوێز،توو،تووتڕك،

گەر تا ئەم چرکەساتەش دوودل بوویت لە دوای سەفەرکردنت بچیتە کەرەنتینە، درەنگ نەبووە... دوو هەفتە ببەخشە و ژیانی هەزاران رز...
01/03/2020

گەر تا ئەم چرکەساتەش دوودل بوویت لە دوای سەفەرکردنت بچیتە کەرەنتینە، درەنگ نەبووە... دوو هەفتە ببەخشە و ژیانی هەزاران رزگار بکە

بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری هاتنی ڤایرۆسی  #کۆرۆنا بۆ کوردستان.. ئەم چەند خاڵە ڕەچاو بکەن.1. دوورکەوە لە قەرەباڵغی ( بازاڕ، ...
20/02/2020

بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری هاتنی ڤایرۆسی #کۆرۆنا بۆ کوردستان.. ئەم چەند خاڵە ڕەچاو بکەن.

1. دوورکەوە لە قەرەباڵغی ( بازاڕ، مۆڵ،، نەخۆشخانە، کافێ، یانەی وەرزشی، چێشتخانە.. هتد..)

2. ووریای دەستت بە لە شوێنە گشتیەکان، دەست مەدە لە دەسکی دەرگا و محاجەرە و قەراغی دیوار و ئەو شوێنانەی زۆر دەستی بەردەکەوێت، باشترە ئانیشک یاخود شان بەکاربهێنرێت.

3. بۆ سڵاو کردن تەنها ووشە بەکاربهێنە و مەسافەیەک دووری بەجێ بهێڵە ( ماچکردن، باوەشگرتنەوە، دەست کردنە مل) ئەگەری گواستنەوە زیاد دەکەن..

4. پێش ئەوەی دڵنیابیت کە دەستت جوان شۆردووە دەست مەدە لە دەمووچاوت و چاوەکانت مەخورێنە تەنانەت ئەگەر خورانت هەبوو.. دەستت بشۆ ئەوجا. (ڤایرۆسەکە لەچاویشەوە داخڵ دەبێت.. ئەگەر بخورێنرێ)

5. لەکاتی کۆکیندا دەست و مەچەکت بە لووت و دەمتەوە بگرە، ئەگەر بەرامبەرەکەت کۆکی یاخود پژمی، ئاگاداری بکەوە کە ماسک بکات، ئەگەر نەیکرد، لێی دوور بوەستە..

7. با هەوای ماڵەکەت دەرچێ و ئاڵوو گۆڕ بکات، ڤایرۆس لە شوێنی هەوا کراوەدا ناتوانێت بمێنێتەوە، پەنجەرە و دەرگاکانت ناوبەناو بکەوە.

8. باشترە دەستکێش لەدەست بکرێت کاتی زۆر پێویست بۆ چوونە بازاڕ و شوێنە گشتیەکان، پاش گەیشتنەوە ماڵ دەستکێشەکانت بشۆرە و لەدەستیان مەکە تا ووشک دەبنەوە.دکتۆری ئۆنلاین

9. بەردەوام قووڕگ و ناو بۆشایی دەمت تەڕ و شێدار ڕاگرە و ئاوت لێ نزیک بێت، ڤایرۆسەکە لە ووشکیی پەردەی ناودەم و قوڕگدا زوو گەشە دەکات.

10.نیشانەی نەخۆشیەکە بەم شێوەیەیە ( کۆکە و پژمە، ئازاری ماسوولکە و پەلەکان، تای ناو بەناو، هەناسەتوندی و سەرێشە، ئازاری گەروو، لەرزین) ئەگەر ئەمانەت هەبوو باشترە خۆت نیشانی پزیشک بدەیت..

11. تەوالێت و حەمام و سێرڤسی گشتیی تا دەکرێ بەکارمەهێنە! لە چین کارمەند و پزیشکان جلێکیان لەبەرکراوە و پێیان ووتراوە کاتی میزکردن و پیسایی بیکەنە ناو ئەو دایبیەی کە هەڵتان گرتووە (بەمانای ئەوەی تەوالێتەکان پیس دەبن و دەبنە سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە)دکتۆری ئۆنلاین

12. زوو زوو دەستت بشۆرە و بایەخێکی تەواو بە دەست شۆرین بدە پێش و پاش بەرکەوتن بە هەرکەسێک کە پەتا و هەڵامەت یاخود هەوکردنی سیەکانی هەبێت.

13.ئەرکی تۆیە ئەم بابەتە بگەیەنیت بە دۆستان و چواردەورت.

Sever oligospermia  لە پاش چەندین پشكنین كە پێی وتراوە  azoospermia  لە دوای وەرگرتنی پارچە هەر پێی وتراوە azoospermia  ...
12/02/2020

Sever oligospermia
لە پاش چەندین پشكنین كە پێی وتراوە azoospermia
لە دوای وەرگرتنی پارچە هەر پێی وتراوە azoospermia واتە بە هیچ جۆرك سپێرم دروست ناكات ، بەڵام لە دوای دوو ساڵ ئەمڕو توانیمان سپێرم بدۆزینەوە لە سامپڵەكەدا ،

Blood keton testكیتۆن  ترشێكە بەرهەم دێت لە ئەنجامی سوتانی چەوری بۆ ووزە،بە هۆكاری  كەم ڕژانی ئەنزیمی   ئەنسۆلینەوە ،شەك...
09/02/2020

Blood keton test

كیتۆن ترشێكە بەرهەم دێت لە ئەنجامی سوتانی چەوری بۆ ووزە،بە هۆكاری كەم ڕژانی ئەنزیمی ئەنسۆلینەوە ،شەكر وەك ووزە بەكار نایەت پێوستە جگەر fatty acid دەگۆڕێت كیتۆن بۆ دەرپەراندنی ووزە ،

ڕێژەی نۆرماڵی كیتۆن 0,6
mmol/L
بۆ ێەو كەسانەی لە سەر ڕێجیمی كیتۆ دایتن پێوستە ئەو پشكنینە بكەن وە ڕێژەكەی دەبێت 0,6-3.0 mmol\L بێت
وە لە كاتی بە ڕۆژووبونی تەڕ هەتا 5 بێت
وە ێەگەر كەسێك نەخۆشی شەكرەی یەكەمی هەبێت و ڕێژەكەی لە 13 mmol/L بێت ئەوا بە زووترین كات پێوستی بە چارەسەرە

Medical lab

ڤایرۆسی كۆرۆنا چییه‌؟ئینفلوێنزای كۆرۆنا " Infection a corona virus"نەخۆشیەكی ڤایرۆسی توندە ، تووشی كۆئەندامی هەناسەی ، م...
28/01/2020

ڤایرۆسی كۆرۆنا چییه‌؟

ئینفلوێنزای كۆرۆنا " Infection a corona virus"
نەخۆشیەكی ڤایرۆسی توندە ، تووشی كۆئەندامی هەناسەی ، مرۆڤ دەبێت لە گشت تەمەنەكان بە تایبەت بەساڵاچوان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە .

هۆكارەكەی :
1-ڤایرۆسێكە بە ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنی مرۆیی
2-ئەم ڤایرۆسە پێی دەگوترێت كۆرۆنا(Corona virus ) واتە تاج چونكە لە ژێر ووردبیندا لە شێوەی تاج دەردەكەوێت
3-مرۆڤی تووشی هەوكردنی هەناسەی توند دەكات .
4-لە ئاژەڵدا تووشی كۆئەندامەكانی هەناسە ، دەمار ، هەرس دەبێت.
5-هەندێك بیردۆز هەیە دەڵێت ئەم ڤایرۆسە لە ووشترەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ

مەترسی ئەم نەخۆشیە :
1-تا ئێستا چارەسەری نیە چونكە تازە دۆزراتەوە .
2-لە رەچەڵەكی سارس و ئینفلۆێنزای پەلەوەر و بەرازە ولە نیشانەكانی وەك ئەوان مەترسیدارە .
3-هەوكردنێكی توندی سیەكان تووش دەكات پاشان پەك كەوتنی خێرای گورچیلەكان و مردنی مرۆڤەكە.
4-تووش بوان بەنەخۆشیە درێژخایەنەكان دەخاتە مەترسیەوە .

چۆنیەتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە؟
لە كەسێكی تووش بوو دەگواسترێتەوە بۆ كەسێكی ساغ بە یەكێك لەم رێگایانەوە
1-دەستی پیس
2-دەرهاوێشتەی تووش بوو
3-پریشك و لیك لە رێی پەردەپۆشە لینجیەكانی ژوورەوەی لووت و قوڕگ و سورێنچكەوە دێتە ناو لەش.

نیشانەكان
نەخۆشیەكە لە چەند رۆژێك بۆ دوو هەفتە دەخایەنێت
1-بەرز بوونەوەی تا.
2-ژانە سەر.
3-كۆكە.
4-ژانە ماسوولكە.
5-هەوكردنی لووت و ئاوكردن.
6-ژانە قوڕگ.
7-پژمین.

ماك و دەستنیشانكردن
تا ئێستا هیچ جۆرە ماكێكی تۆمار نەكراوە و دەستنیشان كردنی لە رێی تاقیگەوە دەبێت بۆ جیا كردنەوەی

چارەسەری
جۆرە چارەسەرێكی تایبەت نیە تەنها حەسانەوەیە و نەخۆش لە خۆیەوە چاك دەبێتەوە و نیشانەكانیشی بە دەرمانە باوەكان چارەسەر دەكرێن.
خۆ پاراستن لەم نەخۆشیە
1-دوور كەوتنەوە لەو شوێنانەی كە ئەم ڤایرۆسەی تێدا باوە.
2-بە كارهێنانی دەمامك.
3-بەكار هێنانی كلینیكس.
4-لە كاتی عومرە ماسك ببەسترێت و تا دەكرێت دوور بكەوێتەوە لە شوێنی جەنجاڵ
5-بەكارهێنانی پاككەرەوەی شامپۆی دەست پاككردنەوە .

بەڕێوە بەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی - هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی

11/01/2020
11/01/2020

شیكاری ڤیتامین D بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ تەنها ١٠ هەزار دینار

Address

تاقیگەی كەڤی شەقامی توویمەلیك تەلاری ئارینا تەنیشت سەید ڕەشید پاقلاوەجی
Slemani
46001

Opening Hours

Monday 14:00 - 17:30
Tuesday 14:00 - 17:00
Wednesday 14:00 - 17:00
Thursday 14:00 - 17:00
Saturday 14:00 - 17:00
Sunday 14:00 - 17:00

Telephone

+9647701535096

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی كەڤی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category