Taman Pharmacy نۆرینگەی تەمەن

Taman Pharmacy نۆرینگەی تەمەن پەیجئکی تەندروستیە هیوامان خزمەت کردنی ئیوەیە

🩺Folic acid/ vitamin B9🩺 🧑‍⚕️فۆلیک ئەسید کە ڤیتامین ب ٩ و فۆلەیتی پێدەوتری لە جۆری water soluble vitamin  واتا لەجۆری ئە...
29/08/2020

🩺Folic acid/ vitamin B9🩺

🧑‍⚕️فۆلیک ئەسید کە ڤیتامین ب ٩ و فۆلەیتی پێدەوتری لە جۆری water soluble vitamin واتا لەجۆری ئەو ڤیتامینانەیە کە لە ئاودا دەتوێنەوە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە تەندرووستی مرۆڤدا، ئەم جۆرەی ڤیتامین جەستەمان ناتوانێت درووستی بکات بۆیە لە ڕێی خۆراکی ڕۆژانەوە جەستەمان وەری دەگرێت، بەشێوەیەکی گشتی کەسێکی پێگەیشتوو پێویستی بە بڕی ٢٠٠مایکرۆگرامە لە ڕۆژێکدا.

فرمانەکانی چیە ؟
١-یارمەتی درووستکردنی خرۆکە سورەکانی خوێن دەدات، گەر جەستە بڕی پێویستی فۆلیک ئەسید وەرنەگرێت ئەوا ئەگەری ھەیە کەسەکە توشی جۆرێکی کەم خوێنی بێت کە پێی دەوترێت folate deficiency anemia🌸
٢-یارمەتی درووستکردن و چاکبوونەوەی DNA ومادە جینیە کانی تر دەدات🌺
٣-پێویستە بۆ دابەشبوونی خانە🍀
٤-لەگەڵ ڤیتامین C کاردەکات یارمەتی جەستە دەدات بۆ تێکشکان وبەکارھێنانی پڕۆتین ھەروەھا درووستکردنی پڕۆتینی نوێ🍁

نیشانەکانی کەمی فۆلیک ئەسید چییە؟
١-سکچوون وھەڵئاوسانی زمان😧
٢-برینی دەم وگەدە🥴
٣-دواکەوتنی گەشە وڕەنگی قژی خۆڵەمێشی😯
٤-تەنگەنەفەسی و سەرئیشە ولاوازی🤕

وەخاڵێکی تری زۆر گرنگ پێویستە خانمانی دوگیان بڕێکی تەواو فۆلیک ئەسید وەربگرن لەماوەی دوگیانیەکەیاندا واتا کە خانمان بڕیاری سکپڕییان دا واباشە ٣ مانگ پێشو ٣ مانگ پاش سکپڕیی فۆلیک ێەسید وەربگرن بڕی ٤٠٠مایکرۆگرام لەڕۆژێکدا ئەم ڕێگەیە ڕێگری دەکات لە birth defects کێشەکانی کۆرپەلەی تازە لە دایک بوو وەک
-spina bifida لە ناو خەڵکدا بە کلک ناسراوە وە سەیری وێنەکەی خوارەوە بکەن
-anencephaly لەم حالەتەدا مێشک و بەشەکانی کەلەی سەری کۆرپەلە بەتەواوی یەک ناگرن یان جاری وایە بەشێکی کەلەی سەرومێشکی نیە سەیری وێنەکەی خوارەوە بکەن
- cleft palate قڵیشی ماڵاشوو،
cleft lip کەروێشکە لێو

ئەوخۆراکانە کامانەن کە دەوڵەمەندن بە فۆلیک ئەسید ؟
-بڕوکلی، مۆز، ئەڤۆکادۆ🌷
-سەوزە گەڵا سەوزەکان وەک کەلەرم، سپێناخ🌸
-ھێلکە,چەوەندەر🌹
-لیمۆ، پرتەقاڵ، ترێ🌺
-جگەری حەیوان و(اباشە لەکاتی دوگیانی نەخورێت)🍁
-بەرھەمە دانەوێڵەکان🌿

بە ھیوای تەندرووستی بۆھەموان 🌹💖🌹

سەیدەلیەی تەمەن ناونیشان : قەڵادزێ - بەرامبەر باخچەی ساوایانی قەڵادزێ

06/10/2019

٥ خواردەمەنی زیرەکی مناڵەکەت زیاد دەکات:
١-ماسی:
توانای مێشک باش دەکات بەھۆی پێکھاتەی ئۆمێگا ٣.
٢-ھێلکە :
پێک دێت لە پرۆتین و کۆلین کە ھزر بەھێز دەکات.
٣-شیر:
سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پرۆتین و ڤیتامین B کە یارمەتی گەشە دەدات..
٤-گۆشت:
ڕێژەیەکی زۆر پرۆتین و ئاسن ی تێدایە کە بۆ بەھێزکردنی ھزر و زیادکردنی سەرنج.
٥-سێو:
بەھۆی پێکھاتەی لە دژە ئۆکسانەکان یارمەتی زیادکردنی ڕێژەی زیرەکی منداڵ دەدات.

٨ مانگ بۆ ٣ ساڵتەمەنی فێربوونی قسە و گەشەی زمانەوانییە، خراپترین کاتە بۆ سەیرکردنی تیڤی و مۆبایل و ئایپاد..مناڵەكانتان ت...
24/04/2018

٨ مانگ بۆ ٣ ساڵ
تەمەنی فێربوونی قسە و گەشەی زمانەوانییە، خراپترین کاتە بۆ سەیرکردنی تیڤی و مۆبایل و ئایپاد..

مناڵەكانتان تێکەڵی دەوروبەر بکەن، بە گۆشەگیری ھیچ فێرنابن

✅دەرمانى orlistat بۆ دەبەزاندنی کێشی لەش⬅️ئەم دەرمانه بەکاردێت بۆ کەم کردنەوەی کێشی زیادەی له‌ش   ⬅️یەکێکە لەو دەرمانانە...
30/10/2017

✅دەرمانى orlistat بۆ دەبەزاندنی کێشی لەش

⬅️ئەم دەرمانه بەکاردێت بۆ کەم کردنەوەی کێشی زیادەی له‌ش

⬅️یەکێکە لەو دەرمانانەی کە له هەموو سەچاوه پزیشکیەکاندا باس کراوه بۆ کەم کردنه‌وه‌ی کێشی لەش

⬅️ئەم دەرمانه ڕێگری دەکات له هەڵمژینی ئەو
چەوریەی که له خواردنەکەدا هەیه بەمەش ئەو
چەوریه زیادەیەی له لەشدا کۆبووەتەوه بەکاردێت بۆ دەست کەوتنی وزه

⬅️بێویسته ئەم دەرمانه سێ ژەمەدا بەکاربێت له‌گه‌ڵ ناندا

✅به‌ڵام نابێت لەم حاڵاتانەدا بەکار بهێنرێت

1⃣ئەو ئافره‌تانه‌ی حەملیان هەیه
2⃣ئەو کەسانەی کێشه‌ی زراویان هەیه
3⃣ئەو کەسانه‌ی کێشه‌ی خۆراک هەڵمژینیان هەیه له جۆگەی هەرس دا

✅✅کاریگه‌ری لاوەکی ئه‌م دەرمانه
به زۆري سک چوونه

Address

Qaladze
Slemani
TAMANPHARMACY

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Taman Pharmacy نۆرینگەی تەمەن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram