10/08/2022
زیبکە Acne
👈حالەتێکی باوی پێستە کە ھەموو تاکێک ڕۆژێک لە ڕۆژان توشی دەبێت، لە تەمەنی لاوی و گەورەبوندا زیاترە لە ١٢ بۆ ٢٥ ساڵ
⬅️زیبکە بریتیە لە گیرانی سەلکی مووەکان بە خانەی مردووی پێست ودواتر بە بەکتریا و ھەووکردن روودەدات کە بەشیوەی زیپکەی سەر سپی یان ڕەش وسوور و یان گرێ و کێمی لێ دیت
زیبکە لەسەر ناوچەوان و لوت و سەر ڕوومە ت و شان و سنگ و پشت دەردەکەوێت
✅ ھۆکارەکانی
🔹 زۆر دەردانی چەوری لەلایەن ڕژێنی sebaceous gland لەکاتی بالغ بووندا گۆرانکاری لە ھۆڕمونات وادەکات ڕژینەکان چەوری زیاتر دەربدەن کونیلەکان بگیریت بەبونی بەکتریا و ھەوکردن دروست دەبێت
🔹 پێش سووری مانگانە بەھەفتەیەک زیبکە زیاد دەکات لە خانماندا
🔹 وەرگرتنی دەرمان وەک کورتیزۆن وتیستوستیرۆن ھتد
🔹 خواردنی خیرا کە بڕیکی زۆر چەوری تیدایە
🔹 زۆر خواردنی شیرینی وکاربۆھیدرات
🔹 بە کارھینانی کریم و ئارایشتی چەوور
🔹 ستریس دەبێتە ھۆی زیاد بوونی زییبکە
🔹 لێخشاندن و بە رکە وتنی شتو مەک لەگەل پێست وەک موبایل وکۆرسییە
✅ زییانەکان ولێکەوتەکانی زیپکە
🔹حالەتێکە دەبێتە ھۆی زیاتر دروست بوونی دڵەراوکێ و خەم لای گەنجان ھەندێک ھەست بە کەم کردن گۆشەگیری ودورکەوتنە وە لە خەلک😥😥
🔹گوران لە ڕەنکی پێست قاوەی یان سپی ئەبێت شوین زییبکە
🔹دروستبونی چال و ئاسەوار scar و یان گرێ keloid
⭐چارەسەرکردن⭐
✅ئە وەی زۆر پێوێستە بوتری نابێت دەستکاری زییبکە بکرێت یان ھەلیبکەنیت و یاری پێ نەکریت چونکە دەبێتە ھۆی دروست بونی ئاسەوار و ووروژاندی و زیادبوونی
✅ڕۆژانە لایەنی کەم دوو جار دەم و چاو بشورێت بە سابون یان پاکەرەوەی پێستی چەور ئەوانەی مادەی سەلفەر یان سالسلیک اسیدیان تیدایە
✅ ھەروەھا سەر شتن، زۆر گرنگەھەتا سەر چەور بێت زیبکە زیاتر دەبێت
✅دورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی کرێمی قژ و لوشن وئارایشتی چەور
✅وازبینە لەبەکارھینانی سکراپ وماسک و زیت کەدەبێتە ھۆی زیاد بوونی زییبکە وزیاتر ھەستیار کردن
✅چارەسەرکردن بە بەکارھێنانی جێل و کریم وەک Retin A, anti bacteria azithromycin
✅سەردانی کردنی پزیشکی پسپۆری پێست بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو بە پێ ھوکارووجۆری زیبکەکە
✅کونترولکردنی زییبکە و دواتر چارەسەرکردنی ئاسەوارەکانی لە رێگەی لێزەر
🌹لەگەڵ ھیوای تە ندروستییەکی باش بۆ ھەمووان🌹
دکتورە
ئاشتی ئەحمەد سعید برزنجی
پسپۆری پێست وجوانکاری
٠٧٧٠١٤٦٦٨٤١