26/03/2017
نیشانەی نەخۆشییەكانی گورچیلە و ڕشتەی میز و میزەڕۆییەكان
#پزیشكی
گرینگییەكی زۆرە كەوا لە ڕێی نەخۆش وەجواب هێنان (History)یەوە لە نیشانەكانی نەخۆشییەكانی گورچیلەكان و میزەڕۆیە-ڕشتە بكۆلرێتەوە چونكە بە هۆی كلینییكە – پشكنین (Physical examination) پیاو بە ئاسانی ناگاتە گورچیلەكان, میزكێشەكان و موسڵدان.1سەرەكیترین نیشانە ژانە با لەمەڕ ئەم ژانە بدوێین:-
1. شوێن: ژانی گورچیلە لە دوو ناوچەی سەرەكی تەندا هەستی پێدەكرێت:-
أ. لە كەلەكە (Loin): بۆشایی بەینی بن دەندەی دوازدەیەمین لەسەرڕا و ئێسكی حەوز (Iliac crest) لە ژێردا.
ب. لە گۆشەی گورچیلە (Renal angle):- گۆشەی نێوان دوازدەمین دەندە و ڕۆخی ماسولكەی ڕەقكەری بڕبڕەی پشت (The edge of the erector spinae muscle).
ئاساییە كاتێ لە نەخۆش دەپرسین شوێنەكەی ژانی دیاری بكات بە لەپی دەستی ئاماژە بە تەنكێشی دەكات لەگەل دانانی پەنجەی گەورەی دەستی لە سەر دڕكە – ئێسكی پێشەوەی سەرەوەی ئێسقانی حەوز.
2. تووند و تیژیی ژانەكە (Severity):- ژانی گورچیلك دەنێوانی ژانێكی تەپ (Dull) و ژانێكی جەرگبڕی زۆرتیژڕۆ وایە.
3. سروشتی ژانەكە (Nature of the pain):- زاراوەی (تێرمی) (پێچی گورچیلە) بەكار مەینە چونكە پێچ ئەو كاتە دێتە كایەوە كە كرژبوون لە دیواری میزكێشدا ڕوو بدات، ژانە گورچیلك ئەوەندە جێگیرە كە بەدەگمەن هێوردەبێتەوە دەبەینی بروسكاندنەكان.
2. پێچی میزكێش (Uretric colic):-
1- شوێن(Site):- پێچی میزكێش بەدرێژایی میزكێش هەستی پێدەكرێت. پنتی دەسپێكی پێچەكە ئاماژەیەكی جێی متمانەیە بۆ ئاستی میز گیرانەكە.
زۆربەی كاتەكان بروسكەكە لە كەلەكەوە دەڕواتە خوارەوە بۆ بنكی ئەندامی زاوزێ لە نێرا و تاكو لێوی ئەندامی زاوزێ لە مێیا.
2- دژواریی (Severity):- بروسكاندنی پێچی میزكێش ئەوەندە بە ژانە كە نەخۆش دەڵێ ژانەكەم جەرگبڕە. نەخۆش بۆ هێوركردنەوەی ژانەكەی پەنا دەباتە بەر هاتووچۆكردن یان سووڕ دەخوات لە ناو جێدا. نەخۆش دەلێت كە لەم ژانە توندتری لە ژیانا نەبینیووە! ژنان دەڵێن ژانەكە لە ژانی مناڵبوون دەچێت ئەوەندە دژوارە ژانەكە ئارەقە كردنی دەگەڵ دەبێت. زۆران جاریش دڵ تێك هەڵهاتن و ڕشانەوەشی لەگەڵدایە.
3- سروشت (Nature):- میزكێشە پێچ پێچێكی ڕاستەقینەیە كە ئازارەكەی(گیرەكی)یە (Griping pain) لە ڕووی سروشتەوە. بەشێوەی پێل پێلی (Waves) دێت بۆ نەخۆش لەگەڵ ماوەی بێ ژان بوون لە نێوان پێچەكاندا.
3 . میزی خوێناوی (Haematuria):- خوێن لەوانەیە لە (میانی میزكردن یان لەدوامایی میزكردنا)بێ، خوێنبەربوونێكی مامناوەندی ڕەنگە ئەوەندە دیار نەبێ بەڵانەكینێ لەوانەیە میز تۆختر بكات لە ئاسایی. لە ئانی خوێنبەربوونی زۆر و زەبەند دەشێت میز ببێ بە خوێن. ئەگەر هاتوو خوێن لە ملی موسڵدان هات یان لە ژیراترەوە لە میزەڕۆ ئەو ساتانێ كاتێ دەردەكەوێ بە شێوەی میزی خوێنین لە كۆتایی میزكردندا، وەك: لە نەخۆشی بەلهارزیادا. بە تەواوی وێكەوە نەوەك ژن خوێنی حەیزی بە میزی خوێنین حەسێو كرد بێ. لە بیرشت بێ چەند هۆكارێكی دیكەش هەن میز سۆر دەكەن، وەكو: خوێن وەكو ئەم حاڵەتانە دادێن:-
أ- زۆر خواردنی سڵقە سۆر.
ب- بوونی جار بە جاری هیمۆگلۆبینی لە ناو میز (Paroxysmal Haemoglobinuria).
ج- حا ڵەتی پۆرفیریا (Porphyria).
د- موسڵدانە – ژان (Vesical Pain):-ژانی موسڵدان ئاسایی ژانێكی تەپی ئەوتۆیە لە بەرزەهار هەستی پێدەكرێ و بە میزكردن زۆرتر دەبێ. زاراوەی خۆگووشین لە كاتی میزكردن بەگوێرەی نەخۆش دەگۆڕێ! هێندێ نەخۆش بۆ ئەو ژانەی كاتی میزكردنی بەكار ئەبەن كە لە موسڵدان دەست پێدەكا و بروسكان دەكات بۆ میزەڕۆی دەرێ (Urethria). هێندێ كە بەو ژانە دەلێن لەگەڵ خۆگووشین بۆ كردنە دەرەوەی دوا درۆپەكانی میزلە كۆتایی میزكردندا هەستی پێدەكرێ.
4. زۆرجار چوون بۆ میزكردن (Frequency of micturition):- دەشێت ئەمە لە نەتوانینی میزدانەوە بێ بۆ خۆ بەتاڵكردنەوەی تەواوەتی لە هەر میزكردنێكدا یان بە هۆی داماڵانی دیواری نێوپۆشی میزدا. ئەو كاتە بە هەند دەبێ وەربگیرێ ئەگەر نەخۆشی لە خەو كرد، بۆیە: كا دكتۆر دەبێ لە بوونی بەشەو دڵنیا بێ و ڕێژەی میزی شەو و ڕۆژ بزانێ. ئەزیەت دێتن لە كاتی میزكردن (Dysuria) زۆر جاران بەكار دەبرێ بۆ بوونی ژان لە دەردە میزەرۆ (Urethra), لە كاتی پێدا تێپەڕ بوونی میزدا (زوورانەوە لە كاتی میزتندا). وریابە! لێت تێكەل نەبێ دەگەڵ ئەو ژانە زگەی كاتی میزتن لە باری هەوكردنی ڕیخۆڵە كوێرەدا كە بە تەواوی هۆكەی جیایە.
5. ژانی پڕۆستات (Prostatic pain):- ژانی لە پڕۆستاتەوە هاتوو لە قووڵایی حەوزدا هەستی پێدەكرێ, دەنێو لاقان لە كۆمدا جاری واش لە خوار پشت، بۆ نەخۆش بە زەحمەتە بە تەواوی جێگەكەی دیاری بكا. زۆر جاران نەخۆش وا زەن دەبات ژانەكە هی ڕێكە (المستقیم – Rectum)یەتی.
6. میز گیران (Urinary retention ):- میزگیران یان تیژە یان ڤەكێش. لە (تیژ – acute)دا میز لە هیكڕا دەگیرێ و ژانی دەگەڵدایە. لە (ڤەكێش = chronic)دا موسڵدان گەورە دەبێ و هەڵدەكشێ چ میز بگیرێ یان نەگیرێ.
7. باریك بوونی ڕێرەوی میز: لە گەورە بوونی پڕۆستاتا دەبێ.
8. میزی پچڕپچڕ:- لە باری تەسكبوونەوەی دەرە میزەڕۆ (Urethral stracture) ڕوو دەدات هاوڕێ لەگەڵ تنۆك تنۆك میز دابەزین دوای هەڵسانەوە لە كاتی پاش میزكردنەكە (پاشمیز)ی پێدەلێن, حالەتەكە بە خۆگووشین لە كاتی میزكردن باشتر دەبێت.
و.لە ئینگلیزیەوە: د. ئازاد مصطفی محمود شێروانی زادە
سەرچاوە:
Browses introduction to the symptoms & signs of surgical disease
هاوڕێیان ئهكتیڤی پهیجهكهمان دابهزیوه گهر دهتانهوێت ئێمه بهردهوام ببین لایك و كۆمێنت بۆ بابهتهكانمان بكهن.