پزیشكی::pzishky

پزیشكی::pzishky medical service ,family health

سودەکانی کوزەڵە 🌿🌿🌿گیایەکی خۆرسک و ناسکە لەنزيك ئاوى کانیاوەکان دەڕوێ سەوزەیەکی وەک گەوھەرە بۆ سەر سفرەکانمان تام و بۆنێ...
02/04/2022

سودەکانی کوزەڵە 🌿🌿🌿

گیایەکی خۆرسک و ناسکە لەنزيك ئاوى کانیاوەکان دەڕوێ سەوزەیەکی وەک گەوھەرە بۆ سەر سفرەکانمان تام و بۆنێکی خۆشی ھەیە

- گەوھەرێکە بۆ چارەسەری کێشەکانی گورچیلە بەگشتی بەرد دەتوێنتەوە و ڕمل و ھەوکردن(ئیلتیهاب)ی گورچیلە ناھێڵێت

- دژی ھەوکردنە بەگشتی بەتایبەتی هەوکردنی رەحمی ئافرەت

- بۆ نەخۆشی شەکرە سوودێکی زۆری ھەیە

- بەرگری لەش بەهێزدەکات

- یارمەتی گەدە دەدات بۆ هەرسکردنی خۆراک

- پاککەرەوەی خوێنە لە مادەژەھراوییەکان

- دژە شێرپەنجەیە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک لە خانماندا

- سییەکان پاک دەکاتەوە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی تووشی کۆڕۆنا بوون و یان ئەوانەی جگەرەکێشن

- بۆ نەخۆشییەکانی پێست بەسوودە و خانەکان پاکدەکاتەوە

- سودێکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشی کەمخوێنی...

تکایە بابەتەکە بێ کۆمێنت بەجێ مەهێڵە🌷🌷

نەخۆشێک 8 تا 12 سەعات نانی نەخواردوە  بەڵام ڕێژەی چەوری کۆڵیسترۆڵ  و چەوری زیان بەخشەکەی بەرزە ، لەم کاتەیا ئەگەر پزیشکە...
29/11/2020

نەخۆشێک 8 تا 12 سەعات نانی نەخواردوە بەڵام ڕێژەی چەوری کۆڵیسترۆڵ و چەوری زیان بەخشەکەی بەرزە ، لەم کاتەیا ئەگەر پزیشکەکە زیرەک بێت ئەبێت خەیاڵی بۆکۆمەڵێک شت بچێت کەلەوانەیە هۆکاری بەرزبونەوەی ئەم چەوریانە بێت
ئەوهۆکارانەی کەئەبنەهۆی بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ و چەوریە زیان بەخشەکان

1- نەخۆشی شەکرە لەجۆری یەکەم یان دووەم
D.M type one.
Or D.M type 2
-----------------------------------------
2-دابەزینی هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی
hypothyroidism (T3-T4)⬇️⬇️

ئەم هۆرمۆنانەی غودەی دەرەقی کاتێک کەڕێژەکەیان دائەبەزێت ئەبێتەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر کەم لە چەوری زیانبەخشەکان LDL لەناو خوێنەوە بەرێت بۆجگەر لەم کاتەدا ئەوچەوریە زیان بەخشە لەناوخوێنابەڕێژەیەکی زۆر ئەمێنێتەوەو لەناو بۆڕیچکەکانی خوێندا ئەنیشێت
_________________________
3-گیرانی کەناڵی زەردوی
obstruction jaundice
یەکێک لەو ڕێگایانەی کەکۆڵیسترۆڵی تێدا بەکاردێت و جەستە ڕزگاری دەبێت لێی ئەوەیە کە ئەم کۆڵیسترۆڵە ئەچێتە پێکاتەی شلەی زراوەوە کە لەڕێی ئەو کەناڵ و بۆڕیەوە ئەچێتە ژورەوە بەڵام کاتێک ئەوکەناڵە دائەخرێت ڕێژەی کۆڵیسترۆڵ لەخوێن دا بەرزئەبێتەوە
-----------------------------------------
4-حاڵەتی Nephrotic syndrome واتا بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ هەندێ جار پەیوەندی بەنەخۆشیەکانی گورچیلەوەهەیە
_________________________
5-بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی خێزانی ، ئەمەیش نەخۆشیەکی بۆماوەییە واتا ویراسیە

6- یەکێک لەهۆکارەکانی تری بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ و چەوریە زیانبەخشەکان خواردنەوەی مەی و مادە هۆشبەرەکانە هەروەها کێشانی جگەرە وەهەروەها هەندێک لە چارەسەرەکانیش وەک حەبی مەنع و بەکارهێنانی چارەسەرە کۆرتیکۆ ستیرۆیدەکان corticosteroids. ئەبنەهۆی بەزبونەوەی ڕێژەی کۆڵیسترۆڵ و چەوریە زیان بەخشەکان

7 - شێوزی ژیانی کەسەکە ، بۆنمونە کەسەکە گوێ بەهیچ شتێک نەدات و خۆی نەگرێتەوە لەخواردنە چەورو شیرینەکان و زیادەڕۆیی تێدا بکات ، کە ئەم خاڵەیش یەکێکە لەهۆکارە سەرەکیەکان .

ئامادەکردنی هەرێزئازاد
ئەگەر ئەم بابەتەت خوێندەوە بۆ ئەوەی زیاتر بابەتی بەسوودت پێ بگات چەند کۆمێنتێک بکە کە بۆ تۆ کارێکی گران نییە تەنیا هاوکاری زیاترە بۆ بەردەوامی ئێمە


#پزیشکی
#تەندروستی
#کۆلیستڕۆڵ
#چەوری

نيشانەکانی دابەزینی شەکرە1-لەرزینی لەش2-لێدانی بەپەلەی دڵ3-ئارەقکردنەوە4-سەرگێژخواردن5-هەستکردن بە بێتاقەتی6-هەستکردن بە...
06/10/2019

نيشانەکانی دابەزینی شەکرە
1-لەرزینی لەش
2-لێدانی بەپەلەی دڵ
3-ئارەقکردنەوە
4-سەرگێژخواردن
5-هەستکردن بە بێتاقەتی
6-هەستکردن بەبرسێتی
7-لێڵبونی بینین
8-شەکەتیی
9-سەرئێشە
10-زوو هەڵچوون
هۆکارەکانی دابەزینی شەکرە:
⬅️هۆکارە دەرەکییەکان:
هۆکارە دەرەکییەکانی دابەزینی شەکرە(خواردنی کەم، تێپەربونی ژەم، وەرگرتنی برێکی زۆر لە ئەنسۆلین، دەرمانی شەکرە).
⬅️هۆکارە ناوەکییەکان:
1-هەندێك دەرمان دەبنە هۆی دابەزینی شەکرە.وەکو (کوینین)
2-لە هەندێك حاڵەتی نەخۆشی وەکوو هەوکردنی جگەر و ئیشنەکردنی گورچیلە
3-شێرپەنجە بەتایبەتی ئەو جۆرەی کە دەبێتە هۆی زیاد دەردانی ئینسۆلین لە پەنکریاسدا.
4-لەکاتی نارێکی کوێرە رژێنەکان، وەکو کەمی رژێنەکانی سەر گورچیلە.

ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە قۆڵۆن رزگارت دەکەن بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پزیشکی کۆمەڵیک خواردن و خواردنەوە دەبێتە هۆکاری ک...
05/10/2019

ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە قۆڵۆن رزگارت دەکەن

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پزیشکی کۆمەڵیک خواردن و خواردنەوە دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی سلبیاتی قۆڵۆن و چارەسەرێکی گونجاو دەبێت بۆی.

چای سەوز.. خواردنەوەی کوپێک چای سەوز لە رۆژێکدا دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ئازار و تەشەنوجاتی ریخۆڵەکان و یاریدەی کەمبوونەوەی نەخۆشی قۆڵۆن دەدات، لەلایەکی تریشەوە کرادری هەرس ئاسان دەکات.

بادام.. خواردنی بادام سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی قۆڵۆنیان هەیە، چونەک بادام پرۆتینێکی زۆری تێدایەو کارئاسانی بۆ کۆئەندامی هەرس دەکات و کۆمەڵێک پێکهاتەی تری بەسوودی تێدایە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئازاری قۆڵۆن.

ترێ.. لەنێو گشت میوەکانی تردا جیاوازییەکی زۆری هەیەو سوودێکی زۆر زیاتری هەیە بۆ گەدەو نەخۆشی قۆڵۆن، جەستەی مرۆڤیش دەپارێزێت لە خانەکانی شێرپەنجە و ناهێڵێت سەرهەڵبدات.

ماست.. بەشێوەیەکی نموونەیی دژایەتی نەخۆشی قۆڵۆن دەکات، رێژەیەکی گونجاو لە شەکری لاکتۆزی تێدایەو یاریدەی گەدەو ریخۆڵەکان دەدات بۆ هەرسکردنی خواردن.

نيشانەكانى دوگيان بوون1- ئازاری مەمك و گۆی مەمك: كاتی سك بوون سێ هەفتە پاش جووتبوون ئازارێك لە مەمك و گۆی مەمك هەست پێدە...
04/10/2019

نيشانەكانى دوگيان بوون
1- ئازاری مەمك و گۆی مەمك: كاتی سك بوون سێ هەفتە پاش جووتبوون ئازارێك لە مەمك و گۆی مەمك هەست پێدەكرێ،
رەنگە ئەستووریش بن، هەروەك كاتەكانی بێنوێژی.
2- دیتنی پەلەی بچووك یان گیرانی ماسولكەكانی زگ: رەنگە لەكاتی سك بووندا هەندێك پەلە دەربكەون، ئەوەیان 10 رۆژ پاش دانانی هێلكەكان دەبیندرێن. هەروەها دەكرێ ماسولكەكانی زگیش بگیرێن و هەست بە زگ ئێشان بكات.
3- رەشبوونی گۆی مەمك: لەسەردەمی دووگیانیدا ئەگەری هەیە دەوری گۆی مەمك هەندێك رەشتر و ئەستوورتر بێت. هۆكارەكەی بۆ هاتنی شیر بۆ مەمكە.
4- هەست بە ماندووبویەتی زۆركردن: لە كاتی سك بووندا هەست بە ماندووبووێكی زۆر دەكات.
5- رشانەوە و هێلنج هاتن: ئەگەر ئافرەتێك دوو گیان بێت ئەگەری هەیە زۆر خێرا هەر لە هەفتەی یەكەمدا تووشی هیلنج هاتن و رشانەوە بێت.
6- میزكردنی بەردەوام: ئەگەر سەردەمی بێنوێژی لەكاتی خۆی لایدا، ئافرەتەكە پێیوابوو زیاتر لە جاران دەچێتە سەرئاو، ئەوە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوەكە منداڵەكە لەناو منداڵداندا گەشە دەكات و زەخت بۆ میزلدان دێنێت.

بۆ ڕزگاربوون لە چەوری بۆرییەكانی خوێن ئەم خواردنانەبخۆیەكەم: پاقلەمەنییەكان، بەپێی نوێترین توێژینەوەی پزیشكی كە لە گۆڤار...
04/10/2019

بۆ ڕزگاربوون لە چەوری بۆرییەكانی خوێن ئەم خواردنانەبخۆ

یەكەم: پاقلەمەنییەكان، بەپێی نوێترین توێژینەوەی پزیشكی كە لە گۆڤاری كۆمەڵی كەنەدی بڵاوكراوەتەوە، تێیدا رێنوێنیمان دەكات كە ئەوانەی چەوری خوێنیان بەرزە هیچ كات خواردنی پاقلەمەنییەكان لەیاد نەكەن، كە لە "پاقلە و نیسك و بەزالیا" پێك دێن، ئەگەر ژەمێكی رۆژانەتان سێ لەسەر چواری ئەم جۆرە خواردنانە بێ، ئەوا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی چەوری زیانبەخش لە خوێندا بە ڕێژەی 5%، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە و سوودی زۆری دەبێ لە دووركەوتنەوە و تووشبوون بە مەترسییەكانی زۆری چەوری لە خوێندا.

دووەم: ئاڤۆگادۆ، میوەیەكی ئەمەریكییە و لە ماركێتەكان بە ئامادەكراوی دەست دەكەوێت، سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و توێژەرانی زانكۆی پەنسلڤانیا لە نوێترین توێژینەوەدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی خواردنی میوەی ئاڤۆگادۆ كاریگەری سەرسوڕهێنەری هەیە لە كەمكردنەوەی چەوری خوێن، بەگوێرەی ئەنجامەكان كە كۆمەڵێك كەس تاقیكردنەوەیان لەسەركرا، ئەوانەی میوەی ئاڤۆگادۆیان خوارد و بەڕێژەی 7% چەوری لە خوێنیاندا كەم دەبێتەوە.

سێیەم: شۆفان (جۆی هاڕاو)، بە باشترین خواردن بۆ لەناوبردنی چەوری زیادەی نێو خوێن ناسراوە، توێژەران بۆ ماوەی چوار هەفتەی شۆفانیان دا بەو كەسانەی چەوری خوێنیان بەرزە و دوای چوار هەفتە پێوانەی چەوری نێو خوێنیان كردنەوە و بۆیان دەركەوت كە بە ڕێژەی 10% چەوری جۆرە خراپەكەی كۆلیستڕۆل لە خوێنیاندا كەم بووەتەوە.

چوارەم: بادەم، بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كەلە گۆڤاری خۆراكی ئەمەریكی بڵاوكراوەتەوە، هەر كەسێك بەیانیان بەر لە خواردنی هەر شتێك 10 دەنك بادەم بخوات، ئەوا چەوری نێو خوێنی لە ماوەی 12 هەفتە بە ڕێژەی 14 تا 16% كەم دەكاتەوە و بەهەموو شێوەیەك دوور دەبێت لە تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشییە جیا جیاكانی تری سوڕی خوێن. دەتوانن لەگەڵ كەرە یان ئارد بەهاڕاوی تێكەڵی بكەن و رۆژانە بیخۆن، لەگەڵ سیر و زەنجەفیل و تێ كردنی لە نێو شۆربای سەوزەوات و ماسی، خواردنەوەی بەم شێوازانەش سوودی زۆرتری دەبێ لە نەهێشتنی چەوری ناو خوێن.

پێنجەم: چای سەوز، كاریگەری زۆر بەهێزی هەیە بۆ كەم كردنەوەی چەوری زیانبەخش لە خوێندا، دەتوانن قاشێك لیمۆ یان گەڵای نەعنای تێ بكەن و بەیانیان زوو بیخۆنەوە، لە ماوەیەكی كەمدا دەبێتە هۆی نەهێشتنی رێژەیەكی زۆری چەوری جۆری زیانبەخش لە خوێندا بە جۆرێك دەگاتە 7% چەوری زیانبەخش و هەروەها چەوری سودبەخشیش بە ڕێژەی 2% زیاد دەكات، هەرچەند ڕێژەی چەوری سوودبەخش لە نێو خوێن زیاتر بێ، ئەوا ڕێژەی چەوری زیانبەخش كەمتر دەبێتەوە

چەوری جگەر چییە؟ نیشانه‌ و چاره‌سه‌ره‌كانی بخوێنه‌وه‌ چەوری جگەر یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان و زیاتر بەهۆی قەڵەوی، خۆراكی...
04/10/2019

چەوری جگەر چییە؟ نیشانه‌ و چاره‌سه‌ره‌كانی بخوێنه‌وه‌

چەوری جگەر یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان و زیاتر بەهۆی قەڵەوی، خۆراكی ناتەندروست و یان زۆر بەكارهێنانی كحولەوە دروست دەبێت، پزیشكان ڕێنماییمان دەكەن كە نەخۆشی چەوری جگەر لە رێی خۆراكەوە چارەسەر بكرێت نەك دەرمان، چونكە بەكارهێنانی دەرمان بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ كار لە ئەندامەكانی تری لەش دەكات.

ئەو خۆراكانەی كە چارەسەری نەخۆشی چەوری جگەر دەكەن:
یەكەم: ماسی، لەكاتی توشبوونی جگەر بە نەخۆشی چەوری، پێویستە بڕێكی زۆر پرۆتین بخورێت، چونكە پرۆتین یارمەتی نوێكردنەوەی جگەر دەدات. جگەر شانەیەكی بێهاوتایە و توانایی دوبارە دروستبوونەوەی هەیە.

دووەم: مریشك، خۆراكێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كە چەوری جگەریان هەیە، چونكە بڕێكی زۆ پرۆتینی تێدایە، باشترە ئەو شوێنانەی بخورێت كە چەوری كەمترە بە تایبەت سنگی مریشك.

سێیەم: هێلكە، توانایی چاككردنەوەی خانە زیان پێگەشتووەكانی جگەری هەیە، چونكە هێلكە سەرچاوەیەكی نایابی پرۆتینە و بڕێكی زۆر چەوری دروستی تێدایە كە چەوریە زیانبەخشەكان لەناو دەبات و دەتوانرێت بە چەندان شێوە ئامادە بكرێت.

چوارەم: ئاڤۆگادۆ ،جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كە چەوری جگەریان هەیە بەهەمانشێوە بڕێكی زۆر چەوری دروستی تێدایە كە ڕێ لە دروستبوون و زیاد بوونی چەوری جگەر و نەخۆشییەكانی تری جگەر دەگرێت.

پێنجەم: قاوە، پێویستە قاوە لە ژەمەخۆراكی ئەو كەسانەدا هەبێت كە دووچاری چەوری جگەر دەبنەوە، زانایان ترشێكیان دۆزیوەتەوە لە قاوەدا كە پێی دەگوترێت چلۆرۆگەنیك ئەم ترشە جگەر دەپارێزێت لە هەوكردن و دەتوانێت وەكو دژەهەوكردنیك و دژە ئۆكسیدێك سوودی لێ وەربگیرێت.

سۆندەی میز سۆندەی  میز  بریتیە  لە  سۆندەیەکی  بچوکی  لاستیکی  راستەوخۆ ئەو سۆندە دەچێتە ناو میزڵدان بۆ بەتاڵ کردنەوەی  ...
04/10/2019

سۆندەی میز

سۆندەی میز بریتیە لە سۆندەیەکی بچوکی لاستیکی راستەوخۆ ئەو سۆندە دەچێتە ناو میزڵدان بۆ بەتاڵ کردنەوەی میزی ناو میزڵدان..

سۆندەی میز بۆ کێ دادەنریت؟
..کەسێک میزی گیرابیت...کەسیک بێ هۆش بیت..کەسێک نەشتەرگەری بۆ بکرێت...بۆ شۆردن و پاک کردنەوەی میزلدان

ئەم کردارە چۆن دەکرێت؟

دەست شۆردن
دەستکێش لەدەست کرد
خۆناساندن بە نەخۆش
ڕوون کردنەوەی کردارەکە بۆ
ئامادەکردنی پیداویستیەکان وەکو
،،سۆندەی میز
،،ئەو کیسەی کە میزەکەی تی دەکریت
،،جێڵ لیدۆکاین
،،سرنج
،،ئاوی موقەتەر
،،لۆکە
،،مادەی پاک کەرەوە
، پلاستەر
،،لۆکە

#تێبینی سۆندەی میز دوو سەر یان سێ سەری هەیە ئەو سەرەی کە رێکی سۆندەکەیە ئەوا ئەو کیسی میزەکە لەوی دەبەستین
ئەو سەرەی کە رەنگ کراوە ئەوە ئاو یان هەوای تێ دەکەین بۆ تەسبیت کردن

نەخۆش دەبیت لەسەر پشت بیت و قاچەکانی کەمێک بکاتەوە
پاش پاککردنەوەی ئەو شوینەی کە سۆندەکەی لێ دادەنەیت چونکە بۆ پیاو و ئافرەت کەمیک جیاوازە..بۆ پیاو دەبیت چوکی ئەو پیاوە نەخۆشە بە گۆشەی ٤۵ بیت و پاکی بکەیتەوە پاشان دەبیت سۆندەی میزەکە جیڵی لێ دەدەیت ئەم جیلە بۆ کەم بونەوەی ئازار و باشتر دەچێت بۆ میزلدان
پاشان سۆندەکە داخلی دەکەین وردە وردە تو دەچیتە میزلدانی نەخۆشەکە کە گەیشتە میزلدانی نەخۆش یەکسەر میز دیتە ناو ئەو کیسەی کە بەستومانە بە سۆندەی میزەکەوە.
پاشان ۱٠سی سی ئاو دەکەین لەو سەری سۆندەی کە بۆیاخ کراوە زۆرجار پاشان بە پلاستەر بەلایەکی رانیەوە تەسبیت دەکەین.
.. بۆ ئافرەت هەمان شتە تەنها جیاوازی ئەوەیە دەبیت ئەم سۆندەیە لە کونی میزەوە دابنریت و راستەوخۆ داخلی میزلدانی دەکەین...

قەبارەی ئەم سۆندانە چەندە؟

قەبارەی ئەم سۆندەیە لە 16 french هەتا قەبارەی 42 french

بۆ پیاوان سەیری قەبارەی چوکی ئەو کەسە دەکریت بە پێی قەبارەی چوک ئەوا قەبارەی ئەو سۆندەیە دادەنریت

لایەنی خراپی

بیزاری نەخۆش
ئیلتیهاب

نرخی بلیتی عیادەکەی کردە پێنج هەزارخاوەنی بڕوانامەی نێو دەوڵەتیەدکتۆر سۆران محمد غریب : پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەر...
16/09/2019

نرخی بلیتی عیادەکەی کردە پێنج هەزار
خاوەنی بڕوانامەی نێو دەوڵەتیە
دکتۆر سۆران محمد غریب : پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات.

ماستەر لە هەناو ی ( زانکۆی تێکسیلای ئەمریکی )
ماستەرلە ڕۆماتیزم و جومگەو فەقەرات ( زانکۆی سلێمانی )

سلێمانی - شەقامی ابراهیم پاشا - تەلاری تاقیگەی ماهان

نرخی بینین ی نەخۆش تەنها 5000
بینین بۆکەسانی کەم دەرامەت بێ بەرانبەرە
نەخۆش ئازادە لە کوێ فەحس دەکات ، وەئازادە لە کوێ دەرمان بکڕێ

ئەم بوێریانە هەنگاوێکی جوان و لێوان لێوە لە مرۆڤ دۆستی
با بە هەمووان پشتیوانی بین،،،مایەی دەست خۆشی و پێزانینە
چ پەیامێکت هەیەبۆ دکتۆر سۆران؟

13/09/2019

#پزیشکی

Address

Sulaimania
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پزیشكی::pzishky posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram