King Lab

King Lab Medical laboratory

11/05/2020

نەخۆشی پاقلە چیە؟ ئایە کوڕ یان کچ زیاتر تووشی ئەبێت؟ ئایە لەگەڵ تەمەن چاک ئەبێت؟ ئایە هەموو کەس بە خواردنی پاقلە تووشی کەم خوێنی ئەبێت؟ جگە لە خواردنی پاقلە چیتر هەیە خڕۆکە سوورەکانی ئەو نەخۆشە تووشی شیبوونەوە بکات؟

نەخۆشی پاقلە بریتیە لە نەبوونی ئەنزیمێک لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا کە ئەیان پارێزێت لە شیبوونەوە لە کاتی خواردنی هەندێ جۆر خواردن و دەرمان ، یان لە کاتی هەوکردن بە ڤایرۆس یان بەکتریا.

ئەو جۆرە نەخۆشیە لە باوانەوە ئەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکانی لە ڕێگەی کڕۆمۆسۆمی (X) ەوە ، کەواتە منداڵی کوڕ زۆرتر تووشی ئەو نەخۆشیە ئەبێت بەوەی تەنها یەک کڕۆمۆسۆمی X ی هەیە ، بەڵام بۆ تووشبونی کچ پێویستە هەردوو کڕۆمۆسۆمەکە هەڵگری نەخۆشیەکە بن یان یەکێک لە کڕۆمۆسۆمەکان چالاک نەبێت.

کەمتر نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە دەرئەکەون لە حاڵەتی هەبوونی نەخۆشیەکەشدا ، بەڵام ئەگەر نیشانەکانی دەرکەوتن بە یەکێک لەم ڕێگایانە ئەبێت :

۱-لە تازە لە دایکبوودا بەشێوەی زەردویی و کەم خوێنی.

۲-لە گەورەدا زەردویی ئەگرێت وە خوێنی کەم دەکات بەشێوەیکی کوتوپر , وە ڕەنگی کاڵ ئەبێت و ڕەنگی میزەکەی تۆخ وەک چای لێدێت لە دوای خواردنی یەکێک لەو خواردن یان دەرمانانەی لە خوارەوە باسی ئەکەین ، یان هەوکردنی هەبێت.

زۆرو کەم دەرکەوتنی نیشانەکان ئەگۆڕێت بە گوێرەی جۆری خواردن و دەرمانەکە ، بڕی خواردنەکە یان بڕی دەرمانەکە، یان بڕی نەبوونی ئەنزیمەکە لە منداڵەکەدا.

لە کاتی خواردنی ئەم خواردن و دەرمانانەدا شیبوونەوەی خڕۆکە سورەکان درووست ئەبێت:

۱-هەندێ جۆر دەرمان وەکو هەندێ دژە بەکتریا، دەرمانی چارەسەری مەلاریا ، ئەسپرین ، پاراسیتامۆڵ.

۲-هەندێ ماددەی کیمیایی وەک بەنزین و نافسالین .

۳- هەوکردنی بەکتریا یان ڤایرۆس.

٤-تەنها ئەو کەسانەی ئەو جۆرە نەخۆشیەیان هەیە بە خواردنی پاقلە تووشی کەم خوێنی ئەبن ,ئەگەری هەیە بە بۆنی باقلەش توش بن.

هەندێ خواردن و خواردنەوەو دەرمانی تر هەن ئەگەری هەیە خوێن شی بکاتەوە بەڵام وەک باقلە هوکاری سەرەکی نییە وەکو: نیسک , فاسوڵیا , نۆک , گەنمەشامی , کاتشاپ, خواردنی موعەلەب , شەربەتی گیراوە , ئاوی بیر, خەنە, ئیندۆمی, ماجی , مەعجونی ددان, دۆشاوی تەماتە, چا , وەهەندێ شتی تر.

ئەو نەخۆشیە چاک بوونی نیە لەگەڵ تەمەن بەڵام لەگەڵ گەورەبووندا نیشانەکانی کەمتر دەرئەکەون ، ئەوەش لەوانەیە بەهۆی گەورەبوونی قەبارەی خوێنەوە بێت لەگەڵ گەورەبوونی تەمەندا.

پێویستە ئەو دایک و باوکانەی کە منداڵەکەیان نەخۆشی پاقلەی هەیە زۆر ئاگاداری منداڵەکەیان بن لە خواردنی ئەو شتانە ، وە لەکاتی سەردانی نەخۆشخانە بە پزیشکەکە بڵێن کە ئەو نەخۆشیەی هەیە ، بەردەوام ئاگاداری ڕەنگی پێستی ،لەگەڵ ڕەنگی میزی نەخۆشەکە بن .

هەرکاتێ هەستت کرد منداڵەکەت رەنگی زەردە یان میزەکەی رەنگی وەک چای لێهاتووە یان بێهێزە یەکسەر سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بکە بۆ پشکنین جونکە گەر خوێنی منداڵەکە زۆر کەمی کردووبوو ئەبێت بە زووترین کات خوێن وەربگرێ.

گەر باوک و دایک ئەو نەخۆشیەیان هەبوو یان کەسی نزیکیان هەیبوو ئەتوانن پشکنینی خوێن بۆ منداڵەکانیان بکەن بۆ ئەوەی پێشوەخت بزانن ئەو ئەخۆشییەیان هەیە یان نا بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بپارێزن لەو خواردن و دەرمانانە.

بۆ ئامادەکردنی یاپراخ پاقلە بەکار نەهێنن.

ئەگەر سوودت لێی بینی تکایە شەیری بکەو تاگی هاوڕێکانت بکە بۆ ئەوانیش سوودی لێ ببینن.

ئامادەکردنی:
دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان
بۆرد(دکتۆرا) لە نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایک بووان
بەکالۆریۆس لەپزیشکی هەناوی و نەشتەرگەری گشتیدا
M.B.CH.B F.K.B.M.S(PED)

21/02/2020

د. پشدەر عبداللە اسماعیل
بۆرد(دکتۆرا) لە نەخۆشیەکانی منداڵان و منداڵی نابەکام و تازە لەدایك بوو
بەکالۆریۆس لە پزیشکی هەناوی و نەشتەرگەری گشتیدا
شەقامی ابراهیم پاشا، بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ،تەنیشت نەخۆشخانەی بەرزی
☎️07501023000

19/02/2020

د. زیرەك انور طيب
پسپۆری نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆریەکانی خوێن و دەوالی
سلێمانی، ابراهیم پاشا، بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ
ژ. مۆبایل:07732630263

دابەزینی شەکرە:هۆکارەکانی دابەزینی شەکرە(خواردنی کەم، تێپەربونی ژەم، وەرگرتنی برێکی زۆر لە ئەنسۆلین، دەرمانی شەکرە).نيشا...
21/08/2019

دابەزینی شەکرە:
هۆکارەکانی دابەزینی شەکرە(خواردنی کەم، تێپەربونی ژەم، وەرگرتنی برێکی زۆر لە ئەنسۆلین، دەرمانی شەکرە).
نيشانەکانی دابەزینی شەکرە:
1-لەرزینی لەش
2-لێدانی بەپەلەی دڵ
3-ئارەقکردنەوە
4-سەرگێژخواردن
5-هەستکردن بە بێتاقەتی
6-هەستکردن بەبرسێتی
7-لێڵبونی بینین
8-شەکەتیی
9-سەرئێشە
10-زوو هەڵچوون
پێویستە چی بکەیت؟
_دەستبەجی شیکاری بەپەلەی شەکرە بکە لەماڵەوە.
_کاتیك شەکرە نزمبوو دەست بەجی ئەو جۆرە کاربۆهیدرایتە بخۆ کە هەڵمژینی خێرایە. (سەیری لیستەکە بکە لەخوارەوە)
_پاشان بەدوایا ئەو کاربۆهیدرایتە بخۆ کە هەڵمژینی هێواشە. (سەیری لیستەکە بکە لەخوارەوە)
_(10_15)دەقە چاوەری بکە پاشان شیکاری شەکرە دوبارە بکەرەوە ئەگەر هەر نزم بوو دووبارە خاڵەکانی سەروە جێبەجێ بکە.
نمونەی ئەو کاربۆهایدرەیتانەی هەڵمژینیان خێرایە:
1-(15)گرام گلوکۆز(بەشێوەی حەب)
2-(3)کەوچك هەنگوین یان شەکر
3-کوپێك شەربەت
نمونەی ئەو کاربۆهایدرەیتانەی هەڵمژینیان هێواشە:
1-ساندویچ
2-پەنیر یان بسكيتى کراکەر
3-پەرداخێك شیر
4-پارچەیەك میوە
تاقیگەی کینگ : ئیبراهیم پاشا ، بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ ژ. مۆبایل:07733000506

چۆن دەزانیت غوودەکانت نارێك ئیش دەکەن؟غوودە ئەندامێکی شێوە پەپوولەیی یە ئەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل بە شائەندامی سەرپەرشتی ...
12/03/2019

چۆن دەزانیت غوودەکانت نارێك ئیش دەکەن؟
غوودە ئەندامێکی شێوە پەپوولەیی یە ئەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل بە شائەندامی سەرپەرشتی کردارە کیمیاییەکانی لەش ناودەبرێت، کاتێك غوودە بەرێکی ئیش نەکات کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی لەش دەبێت.
نیشانەکانی نارێکی غوودە:
*گۆرانی قژ و پێست:
قژ گرژ و وشك و بێهێز ئەبێت وای لێدێت بەئاسانی هەڵوەرێت و بپچرێت، هەروەها پێستیش جیر و وشك ئەبێت و پێست هەڵئەیات.
*کێشەکانی ریخۆڵە:
قەبزی قورس یان درێژ خایەن، لەگەڵ سکچوون یان نائارامی لەریخۆڵەکاندا.
*ئازاری ماسولکە و جومگە:
بێهێزی لە دەستەکاندا لەگەڵ ئازاری مەچەك.
*کێشە لە چەوری خوێن:
بەپێی چالاکی غوودەکە دەگۆرێت ئەگەر غوودەکەت لەجۆری چالاك بێت دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی چەوری، ئەگەر غوودەکەت لەجۆری ناچالاك(تەمەڵ) بێت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی چەوری.
*تێکدانی سوری مانگانە و کێشەکانی نەزۆکی:
سوری مانگانە نارێك و قورستر و بەئازارتر ئەبێت, هەندێك جار دەبێتە هۆی نەزۆکی.
*قەلەقی و خەمۆکی:
ترس و دڵەراوکێ و بێتاقەتی لەپر لەوانەیە نیشانەبێت بۆ نەخۆشی غوودە.
*گۆرانکاری لە کێشی لەش:
گۆرانی لەپری کێشی لەش بە قەڵەوبوون بێت یان زەعیف بوون.
*هەستکردن بەشتێکی نائاسایی یان هەڵئاوسان لەملدا.
*بۆماوەیی خێزانی:
ئەوکەسانەی لەخێزانەکانیاندا کێشەی غوودەیان هەبووە لە مەترسی زیاتران بۆ تووشبوون بە نەخۆشی غوودە.
*هەستکردن بەشەکەتی:
لە کاتی هەستان لەخەو یان کاتێك نەتوانیت بەدرێژایی رۆژ کاربکەی بێ ئەوەی وەنەوز بەیت لەوانیە یەکێك بێت لەنیشانەکان.
ئێستا لە تاقیگەی کینگ بەنرخێکی گونجاو و بە باشترین کوالیتی دەتوانن شیکاری غوودە ئەنجام بدەن کە بەئامێری پێشکەوتوو (Cobas E411) بۆتان دادەنرێت.
ناونیشان:ئیبراهیم پاشا، بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ
ژ. مۆبایل:07733000506

ئۆفەریکی تایبەت تە نها لە تاقیگەی کینگتاقیگەی کینگ هە ڵدەستیت بە دانانی ئۆفەریکی تایبەت بۆ هەرە گرنگترین شیکاریە کانی: C...
21/02/2019

ئۆفەریکی تایبەت تە نها لە تاقیگەی کینگ
تاقیگەی کینگ هە ڵدەستیت بە دانانی ئۆفەریکی تایبەت بۆ هەرە گرنگترین شیکاریە کانی:
CBC (complete blood count)
Ferritin
vitamin D
Vitamin B12
بەنرخى ته نها(30,000 دينار) ئەم ئۆفەرە بەردەوامە بۆ ماوەی هەفتەیەك ئە گە ر تا ئێستا دودڵبویت لە پسپۆری تاقیگە و نرخی شیکاریە کانت ده توانيت بەزووترین كات سه ردانمان بكه ى.
CBC
شیکاری رێژە و پێکهاتەکانی خوێن بەگشتی
Ferritin
خانەیەکی پرۆتینیە لەرێگەی ئەم شیکاریەوە ئەزانیت لەش چەنێك مادەی ئاسنی خەزنکردووە.
Vitamin D
شیکاری ڤیتامین دی یەکێکە لەگرنگترین ڤیتامینەکان بۆ ئێسك و ددان وە دورکەوتنەوە لەتوشبون بەئێسکە نەرمە
Vitamin B12
شيكارى ڤیتامین بی١٢ گرنگترین ڤیتامینە بۆ باش ئیشکردنی مێشك و کۆئەندامی دەمار وە بەشدارە لەدروستکردنی خرۆکە سوورەکان
ناونيشان:ئيبراهيم پاشا، بە رامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ
ژ. مۆبایل:07733000506

ڤیتامین دیڤیتامین دی يەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە لە چەوریا ئەتوێتەوە هانی هەڵمژینی کالسیۆم و مەگنیسیۆم و فۆسفۆر دەدات لە ر...
24/10/2018

ڤیتامین دی
ڤیتامین دی يەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە لە چەوریا ئەتوێتەوە هانی هەڵمژینی کالسیۆم و مەگنیسیۆم و فۆسفۆر دەدات لە ریخۆڵەدا کە پێویستن بۆ بەهێزبونی ئیسک.
سودەکانی ڤیتامین دی
1- ڤیتامین دی بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشیەکان:
*مەترسی نەخۆش(Multiple sclerosis)رەقبونی یەکلەسەریەک کەمدەکاتەوە.
*چانسی ئەگەری توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
*یارمەتی کەمبونەوەی توشبون بە نەخۆشی ئەنفلۆنزا دەدات.
2-ڤیتامین دی خەمۆکی کەم دەکاتەوە:
ڤیتامین دی رۆڵێکی سەرەکی ئەبینێت لە رێکخستنی باری دەروونی و کەمکردنەوەی خەمۆکی.
3-ڤیتامین دی بۆ هاندانی کێش دابەزاندن:
برەو بە زیادکردنی ڤیتامین دی بدە لە ژەمە خۆراکیەکانت بۆ دابەزاندنی کێش و دوورکەوتنەوە لە نەخۆشیەکانی دڵ.
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی:
1-هیلاکی ، ئازار ، ژان ،نیشانە گشتیەکانی ناساغی.
2-ئازارێکی زۆری ئیسقان و ماسولکە یان بێهێزیەک وابکات بەقورسی بە قادرمەیا سەربکەویت.
3-هەست بەئازاری شکان ئەکەی بەتایبەتی لە ئەژنۆ و ناوچەی حەوز و رانەکان دا.
سەرچاوە خۆراکیەکانی ڤیتامین دی:
ماسی سەلەمون ، ماسی سەردین ، زەردێنەی هێلکە ، شۆفان ، شیر ، ماست ،رۆبیان ، کۆکۆپۆپس ، شەربەتی پرتەقاڵ.
*ناتوانیت بەتەنها تیشکی خۆر و سەرچاوە خۆراکیەکان کەمی ڤیتامین دی پر بکەیتەوە بۆیە پێویستە ڤیتامین دی وەربگریت لە رێگەی حەب یان ئەمپول بەپێی پێویستی کەسەکە و راوێژی دکتۆرەکەت.
تکایە بەلایک و کۆمێنت بەژداربن بۆ زیاتر ئەکتیڤ بونی پەیجەکەمان.
ئێستا دەتوانن لە تاقیگەی کینگ بە نرخێکی گونجاو و بەباشترین کوالیتی شیکاری ڤیتامین دی بکەن کە بە ئامێری پیشکەوتوو (cobas e411)بۆتان ئەنجام دەدرێت... ناونیشان:ئیبراهیم پاشا، بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ، تەنیشت تەلاری چرۆی پزیشکی. ژ.مۆبایل:07733000506

ئێستا تاقیگەکەمان لەخزمەت ئیوەی ئازیزدایە دەتوانن وێنەی شیکاریەکانتان بنێرن بۆ ڤایبەرەکەمان یاخود بە نامە بینێرن بۆ پەیج...
17/10/2018

ئێستا تاقیگەکەمان لەخزمەت ئیوەی ئازیزدایە دەتوانن وێنەی شیکاریەکانتان بنێرن بۆ ڤایبەرەکەمان یاخود بە نامە بینێرن بۆ پەیجەکەمان بۆ زانینی نرخ و داشکاندنەکانمان تکایە بە لایک و کۆمێنت بەژداربن بۆئەوەی زۆرترین کەس ئەم پۆستە ببینێ...
ناونیشان:سلێمانی-ئیبراهیم پاشا-بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ-تەنیشت تەلاری چرۆی پزیشکی
ژ.م :07733000506

ئێستا تاقیگەکەمان کراوەیە لە 1:30 - 7:30 ی ئێوارە بۆ ئەنجامدانی گشت شیکاریەکانتان بە نرخێکی گونجاو وبەکوالیتیەکی بەرز بە...
10/10/2018

ئێستا تاقیگەکەمان کراوەیە لە 1:30 - 7:30 ی ئێوارە بۆ ئەنجامدانی گشت شیکاریەکانتان بە نرخێکی گونجاو وبەکوالیتیەکی بەرز بەهاتنتان بۆ تاقیگەکەمان سودمەند دەبن لە وەرگرتنی کارتی داشکاندن کە بۆ جاری دووەم خۆتان یان کەسە نزیکەکانتان دەتوانن بەکاریبهێنن.

Address

Ibrahim Pasha
Sulaimanieh

Opening Hours

Monday 13:30 - 19:30
Tuesday 13:30 - 19:30
Wednesday 13:30 - 19:30
Thursday 13:30 - 19:30
Saturday 13:30 - 19:30
Sunday 13:30 - 19:30

Telephone

96407733000506

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when King Lab posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category

Medical laboratory

Now our lab is open for serving you