Dr aeub.beauty.center

Dr aeub.beauty.center پسپۆری پێستوو جوانکاری و لەیزەر - clinic : 0770 052 3235

09/03/2024

Botox
Dr Aeub's Clinic - کلینیکی دکتۆر ئەیوب

08/12/2023
09/10/2023

‏xerosis
‏‎پێست ووشكی (پێستی ووشك)
‏‎واتە كەم بونەوەی ڕێژەی ئاو و چەوری لەسەر ڕووی پێست
‏‎دەبێتە هۆی خوراندن و بێ بریقەو كاشكردن و هەوكردن و قلیشان و چرچ بوونی پێست


‏‎ ئەوانەی پێستیان ووشكە چی بکەن?

‏‎ - 1خۆشتن : بە شاوەر باشترە وەك لە حەمامی گەرم
‏‎- خۆشتن پێویستە خێرابێت ،لە چەند خولەك زیاترنەبێت ، وە ئاوەكە شلةتين بێت
‏‎ ‎-بەلام حەمامى گەرم و زۆر مانەوە دەبێتە هۆی ئەوەی پێست زیاتر ووشك بێتەوە
‏‎ -بەكارهێنان سابونی تایبەت بە پێستی ووشك
‏‎-ڕۆنى زەيتون ڕێگەيێكى كاريگەر ئەتوانرێت هەفتەی دوو جار بەكاربهێنرێت ، دوو كەوچكى چێشت ڕۆنى زەيتون بو ئاوەكە زیاد بكە
‏‎خۆت بەدوور بگرە لە پاككەرەوەی زۆر زبر وەك لفكە

‏٢ - Moisturizer مۆیسچەرایزەر : شێداركەر , و Emollient ‎ كرێمی چه‌وركه‌ر
‏‎ بەتایبەتی ئەوانەی ئەساسەكەیان چەوریە وەك: ڤازلین ، گلیسرین، ‎ ‎كرێمی یوریا % ٥-١٠ urea
‏‎بەلايەنى كەم ڕۆژی دوو جار
‏‎
‏‎٣ - جل وبەرگ و شووشتنی جل
‏‎ شووشتنی جل: خۆ بەدوور بگرن لە بەكارهێنانی موادی كيمياوى
‏‎جل وبەرگ
‏‎پێویستە ٪١٠٠ لۆكە بێت - cotton ‎ ‎
‏‎-خۆ بەدوور بگرە لە لەبەر كردن خورى ڕاستەوخۆ لەسەر پێستت. Wool
‏‎
‏‎
‏‎٤ - پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر
‏‎٥ - كەم كردنەوە ی تەڕكردنی پێست

‏‎٦ - ئەگەرزۆر لەماڵەوە بێت : زۆر مەچۆرە بەر هیتەر چونكە پێستت زیاتر ووشك دەكاتەوە
‏‎ ٧ - وەرگرتنی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت له‌ لایه‌ن پزیشكی پسپۆری
پێست لە حالەتی پێویستو تونددا
‏‎.‏‎.
Dr aeub.beauty.center
Dr Aeub's Clinic - کلینیکی دکتۆر ئەیوب

26/09/2023
‎بەلێشاو هەڵوەرینی مووی پشوودەر هۆكار و چاره‌سه‌ر ‎سوڕی ژیانی مووی سەر بە سێ قۆناغدا گوزەر دەکات " ١- گەشە ٢- پشوو ٣- هە...
27/07/2023

‎بەلێشاو هەڵوەرینی مووی پشوودەر هۆكار و چاره‌سه‌ر
‎سوڕی ژیانی مووی سەر بە سێ قۆناغدا گوزەر دەکات "
١- گەشە ٢- پشوو ٣- هەڵوەرین" ، لێرەدا مووی پشودەر بە شێوەیەکی کاتی پتر هەلئەوەرێ و رێژەی مووی ئەم قۆناغە بۆ مووی گەشەکەر زیاتر ده‌بێت، هه‌ڵوه‌رینی موو لە رۆژێکدا ٥٠ بۆ ١٥٠ تاڵ ئاساییە، بەڵام لەم بارەدا سەدان موو لەسەر دەکەونە خوار ئەمەش چەند رۆژ و هەفتەیەک بۆ چەند مانگێک دەخایەنێت.

‎لەم جۆرە روتانەوەدا مووی ڕوتاوە لە ڕەگەوە دەردێ و سەلکی موو بێ رەنگ و بێ بەرگە ،لە کەسێکی ئاسایی نزیکەی ١٠- ١٥% ی مووی سەر لە قۆناغی پشوودان و ٩٥-٨٥% ی لە قۆناغی گەشە و ١-٢% قۆناغی هەڵوەریندایە.

‎هۆکارەکان:
١- نەخۆشی بە تایبەت ئەوانەی کە تایەکی قورسیان لەگه‌ڵدایە وەک گرانەتا، تای مالتا، مەلاریا.
2- نەشتەرگەری، شەکرە، دوای منداڵبوون، دابەزینی کێش و رێجیمی خێرا و کەمخوێنی، بەدخۆراکی: وەک کەمی بایۆتین و ئاسن و زینک و ڤیتامین B12 و ترشەچەورەبنەرەتیەکان.
3- فشاری دەروونی، پاش روودانی کارەساتێکی دلتەزێن، تێکچونی رژێنی دەرەقی، قژروتانەوەی شیوازی androgenic alopecia
4- دەرمان: دژە شێرپەنجە، دژەخوێن مەینەکان، رێتینۆیدەکان، سایمیتیدین و هتد .
5- نەخۆشییە درێژخایەنەكانی پێست: نەخۆشی سەدەف، گورگە سورە .

‎چارەسەر:
‎ئەگەر هۆکاری هەڵورینەکە لاچوو دوای ٩ بۆ ١٢ مانگ موەکان دەگەرێنەوە قۆناغە ئاساییەکەی خۆیان، بە تێپەرینی کات چری مووی سەر ئاسایی دەبێتەوە و هەلورینە نا ئاساییەکە نامێنێت، دەبێت گرنگی بە خۆراکی پر ڤیتامین بدرێت و هەندێكجار خەپلەی ڤیتامینی تایبەت بە موو لەگەل شلەی تایبەت بە هەڵوەرینەکە پێویستە، هەروەها چارەسەری پلازمای خوێن رەنگە بەسود بێت تا ئاستێک.. دورکەوتنە لە راکێشانی موو و بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم و ئوتووی قژ، به‌ڵام لە هەندێك باردا هۆکار دیار نیە و بەلێشاو وەرینی درێژخایەن روو ده‌دات و پێویستە نەخۆش بەردەوام لە ژێر چارەسەر و چاودێری پزیشکی پێستدا بێت.

‎ئامادەکردنی
‎د. ئەیوب عبدول حمە
Dr Aeub's Clinic - کلینیکی دکتۆر ئەیوب
Dr aeub.beauty.center

18/07/2023

سەری ساڵی کۆچی ١٤٤٥ لە گشت موسوڵمانان پیرۆزبێت
Dr aeub.beauty.center
Dr Aeub's Clinic - کلینیکی دکتۆر ئەیوب

03/06/2023

‎لەبەر ئەوەی لەیزەری موولابردن کار لەسەر لاوازکردنی ڕەگی مووەکان ئەکات، وە تیشکەکانی ناچنە ناو قوڵای جەستەوە، هیچ زیانێکی بەرچاو ناگەیەنێت بە کۆرپەلە، بەلام وا باشترە لە کاتی دووگیانی خانمان تەرکیزیان لەسەر لایەنی تەندروستی ژیانی خۆیان بێت، نەک شتی دیکە.. ئەگەر هەر زۆر ناچار بوون ئەتوانن لە دوای سێ مانگیی سکەکەیانەوە جەلسەکان ئەنجام بدەن ..
Dr Aeub's Clinic - کلینیکی دکتۆر ئەیوب
Dr aeub.beauty.center

جەژن لە هەموو موسوڵمانانی جیهان پیرۆزبێت تاعەتوو عیبادەتەکانتان قبووڵبێت ئینشەڵا 🌙"Dr Aeub's Clinic - کلینیکی دکتۆر ئەیو...
20/04/2023

جەژن لە هەموو موسوڵمانانی جیهان پیرۆزبێت
تاعەتوو عیبادەتەکانتان قبووڵبێت ئینشەڵا 🌙"
Dr Aeub's Clinic - کلینیکی دکتۆر ئەیوب
Dr aeub.beauty.center

ئۆفەری کاتی - تایبەت بە لەیزەر Dr Aeub's Clinic - کلینیکی دکتۆر ئەیوب
06/04/2023

ئۆفەری کاتی - تایبەت بە لەیزەر
Dr Aeub's Clinic - کلینیکی دکتۆر ئەیوب

ئەنجامی لابردنی موو بە ئامێری لەیزەرDr Aeub's Clinic - کلینیکی دکتۆر ئەیوب
29/03/2023

ئەنجامی لابردنی موو بە ئامێری لەیزەر
Dr Aeub's Clinic - کلینیکی دکتۆر ئەیوب

Address

Ibrahim Phasha
Sulaimaniya

Telephone

+9647700523235

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr aeub.beauty.center posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category