Zanko pharmacy دەرمانخانەی زانکۆ

Zanko pharmacy دەرمانخانەی زانکۆ خزمەتی نەخۆش، کواڵێتی بەرزی بەرهەمەکانمان، دەستکەوتنی هەموو دەرمان و پێداویستیەک

27/04/2022

ئێستا بەرهەمەکانی براندی SULI SOAP, براندی صابونی خۆماڵی دروستکراوی شاری سلێمانی
لە دەرمانخانەی زانکۆ بەردەستە.

خزمەتی نەخۆش، کواڵێتی بەرزی بەرهەمەکانمان، دەستکەوتنی هەموو دەرمان و پێداویستیەک

ئێستا هەموو جۆرە بابەتێکی پزیشکی لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە.
21/04/2022

ئێستا هەموو جۆرە بابەتێکی پزیشکی لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە.

HYDRA BEBE MUSTELA ‎هایدرا بێب کرێمی  دەمووچاوی منداڵان کە لە ئاڤۆکادۆ دروستکراوە  پارێزگارییەکی ڕاستەوخۆ و درێژخایەنی ب...
29/03/2022

HYDRA BEBE MUSTELA

‎هایدرا بێب کرێمی دەمووچاوی منداڵان کە لە ئاڤۆکادۆ دروستکراوە پارێزگارییەکی ڕاستەوخۆ و درێژخایەنی بۆ تازە لەدایکبووان و پێستی ناسکی منداڵان دابین دەکات و نەرمی بەجێدەهێڵێت
‎ -بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە گونجاوە

کرێمی دژە خۆر و سپیکردنەوەی پێست  LA LUXE PARIS-پێست لە تیشکی خۆر و تیشکەکانی UVA /UVB  دەپارێزێت .-سپیکردنەوەی پێست.-شێ...
26/03/2022

کرێمی دژە خۆر و سپیکردنەوەی پێست LA LUXE PARIS

-پێست لە تیشکی خۆر و تیشکەکانی UVA /UVB
دەپارێزێت .
-سپیکردنەوەی پێست.
-شێداکردنەوەی پێست.
-بۆ ھەموو جۆرەکانی پێست گونجاوە .

21/03/2022

جەژنی نەورۆز لە هەموو لایەک پیرۆز بێت 🔥
هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار ئەکەینەوە کا ئەمڕۆ دەرمانخانەکەمان کراوەیە، لە کاتژمێر ۱ی نیوەڕۆ تا ۱۲ی شەو لە خزمەتی ئێوەی خۆشەویستداین
بە هیوای لەش ساغی بۆ هەمووان ❤️

ئۆفەرە تایبەتەکانی فالانتاین لە دەرمانخانەکەمان پەلەبکەن و سەردانمان بکەن لە بەرواری 11/2 بۆ 14/2گەیاندن بێبەرامبەرە 077...
11/02/2022

ئۆفەرە تایبەتەکانی فالانتاین لە دەرمانخانەکەمان پەلەبکەن و سەردانمان بکەن لە بەرواری 11/2 بۆ 14/2
گەیاندن بێبەرامبەرە
0771 990 5173
0770 045 6060

ئۆفەری فالانتاین پەلەبکە ❤️‍🔥داشکاندنی تایبەت ٪؜٢٥ بۆ کڕیارە ئازیزەکانمان بۆ ھەموو بەرھەمەکانی جوانکاری لە دەرمانخانەکەم...
09/02/2022

ئۆفەری فالانتاین پەلەبکە ❤️‍🔥
داشکاندنی تایبەت ٪؜٢٥ بۆ کڕیارە ئازیزەکانمان بۆ ھەموو بەرھەمەکانی جوانکاری لە دەرمانخانەکەمان ❣️❤️

07/06/2021
شامپۆ و کەندیشنەری  Lavender Shampoo (Anti-Frizz) + شامپۆ و کەندیشنەری براندی لاڤێندەریPetalfresh   بۆ بەخشینی ئەم سودان...
24/03/2021

شامپۆ و کەندیشنەری Lavender Shampoo (Anti-Frizz)
+ شامپۆ و کەندیشنەری براندی لاڤێندەریPetalfresh بۆ بەخشینی ئەم سودانەیە
- خۆراکی تەواو ئەدات بە قژ و بە تەواوی شێداری ئەکات
- ووشکی و زبری قژ بەتەواوی لائەبات و لاوازی قژ کەم ئەکاتەوە
- زەیتی سروشتی لە پێکهاتەکەدایە کە نەرمی و جوانی ئەبەخشێت بە قژ و پێستی سەر
+ ئەم شامپۆیە لاڤێندەری تێدایە کە دوو ئیشی سەرەکی ئەکات، یەکیان فیزیایە بەهۆی زەیتەکەیەوە کە خۆراک ئەدات بە قژ و گەشەی قژ باشترو زیاد ئەکات و هەڵوەرینی کەم ئەکاتەوە ، هەروەها ماددەی ئەڕۆماتیکی تێدایە کە سترێس و قەلەقی و بێ خەوی کەم ئەکاتەوە
+ ئەم شاپۆ و کەندیشنەرە ماددەی پاریزەری تێدانییە کە زیان بدات لە قژ و پێستی سەر

دەرمانخانەی زانکۆ - شەقامی زانکۆی سلێمانی(کەمپی کۆن) ، نزیک نەخۆشخانەی سمارت
ژمارە مۆبایل/ ٠٧٧٠٠٤٥٦٠٦٠

شێر پەنجەی کۆڵۆن (٢) + بۆچی پشکنینی پێش وەخت پێویستە هەتا ئەگەری ئەو نیشانانە نەبون؟١-بۆدیاری کردنی نەخۆشیەکە لە قۆناغێک...
31/01/2021

شێر پەنجەی کۆڵۆن (٢)
+ بۆچی پشکنینی پێش وەخت پێویستە هەتا ئەگەری ئەو نیشانانە نەبون؟
١-بۆدیاری کردنی نەخۆشیەکە لە قۆناغێکی زۆر زوودا کە چارەسەر ئاسانترە.
٢-پشکنینی پێش وەخت هەر شتێکی نامۆ هەبێت دەدۆزرێتەوە وەلا دەنرێت پێش ئەوەی بگۆڕێت بۆ شێرپەنجە.

+ پشکنینی پێش وەخت؟
١- پشکنینی کۆم.
٢-پشکنینی پیسای بۆ ئەگەری خوێن لەناویدا (ساڵانە).
٣-پشکنین بە ناضور بۆ سەرەوەی کۆم (sigmoidscopy) بە ٥ ساڵ جارێک.
٤-پشکنین بە ناضور بۆ کۆم (colonoscopy) بە ١٠ ساڵ جارێک.
+ چارەسەری شێرپەنجەی کۆڵۆن
بەپێ ی قۆناغی شێرپەنجەکە جیاوازە و ئەکرێت یەکێک لەم ڕێگایانە بەکاربێت
- نەشتەرگەری
- دەرمانی کیمیایی
- بەکارهێنانی نەشتەرگەری و دەرمانی کیمیایی پێکەوە

چۆن ئەتوانین خۆمان بپارێزین:
- خواردنی زۆری ڕیشاڵی (دانەوێڵە سەوزە ، میوە)
- دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی چەوریان زۆرە.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان.
- خواردنی دەوڵەمەند بە کالیسۆم
- وەرزش کردنی بەردەوام، ڕۆژی نیو سەعات هەفتەی ٥ ڕۆژ

دەرمانخانەی زانکۆ - شەقامی زانکۆ(کەمپی کۆن) ، نزیک نەخۆشخانەی سمارت
ژمارە مۆبایل/ ٠٧٧٠٠٤٥٦٠٦٠

شێر پەنجەی کۆڵۆن (١) + شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێکە لەو شێرپەنجە خراپانەی کە لە ئێستادا زانیاری زۆر لەسەر بڵاو بۆتەوە و لە ئەن...
30/01/2021

شێر پەنجەی کۆڵۆن (١)
+ شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێکە لەو شێرپەنجە خراپانەی کە لە ئێستادا زانیاری زۆر لەسەر بڵاو بۆتەوە و لە ئەنجامی گۆرانی خانەکاندا دەبێت کە ڕوپۆشی ناوەوەی کۆڵۆن دەکەن زۆرجار لە جۆری باش دەگۆڕێت بۆ خراپ کە شێرپەنجەی (خبيثه) یە
+ هەموو کەسێک ئەکرێت توش ببێت بەڵام ڕێژەکە ئەگۆرێت و چانس زیاد ئەکات ئەگەر :-
١- تەمەنت ٥٠ ساڵ بەرەژور بێت
٢-کەسێک لە خێزانەکەدا توش بووە ، یان برینت هەیە لە کۆمت یان کەسێک لە خێزانەکەدا توش ببەە بە (شێرپەنجەی مەمک ، هێلکەدان ، هەر شێرپەنجەیەکی تر .)
٣-توش بوونت بە بڕینی بەدەوامی کۆڵۆن و هەوکردنی بەردەوام .
+ هۆکاری زیاتر بۆ توش بوونت بە شێر پەنجەی کۆڵۆن:
١-خواردنی دەولەمەند بە چەوری و کەمی ڕیشاڵی.
٢-چۆنێتی ژیانت وەکو (تەمەڵی و دانیشتنی زۆر و کەمی جوڵە...)

+ نیشانەکانی چین ؟
١-ئازار لە سک لەگەڵ بوونی غازات
٢-بونی خوێن لە پیساییدا
٣-جیاوازی لە پیسایدا ( هەندێک جار قەبز و هەندێک جار سک چوون )
٤-هەست کردن بەوەی ئەو کەسە نەتوانێت هەموو پیسایەکەی دەربکاتە دەرەوە
٥-کەمکردنی کێش
+ چی بکەین ئەگەر هەستت بە نیشانەکانی کرد؟
سەردانی پزیشک بکە بۆ دیاری کردنی هۆکارەکانی و ئەو نیشانانە.

دەرمانخانەی زانکۆ - شەقامی زانکۆ(کەمپی کۆن) ، نزیک نەخۆشخانەی سمارت
ژمارە مۆبایل/ ٠٧٧٠٠٤٥٦٠٦٠

کەم بونەوەی حەزی سێکسی، بەشی سێیەم، هۆکارەکانی+ یەکێکیتر لە هۆکارە هەرە سەرەکیەکانی کەم بونەوەی حەز و ئارەزوی سێکسی پەیو...
29/01/2021

کەم بونەوەی حەزی سێکسی، بەشی سێیەم، هۆکارەکانی
+ یەکێکیتر لە هۆکارە هەرە سەرەکیەکانی کەم بونەوەی حەز و ئارەزوی سێکسی پەیوەندی بە بەو کێشانەوە هەیە کە لە کاتی سەرجێیدا دروست ئەبن کە ئەمانەن :
- کێشەکانی پەیوەندیدار بە هاتنەدەرەوەی تۆواوی پیاوان
- کێشەکانی پەیوەندیدار بە ڕەق نەبونی ئەندامی نێرینە
- ووشک بونەوەی زێ ی خانمان یاخود توندبونەوەی زێ ی ئافرەتان کە نەتوانرێت کردارەکە ئەنجام بدرێت
- هەبونی ئازار لە کاتی جوتبون و سێکس کردندا
- نەگەشتنە ڕاددەی ئۆرگازم
+ بۆ هەر یەکێک لەو کێشانە هۆکاری جیاواز هەن کە ئەتوانرێت چارەسەر بکرێن
+ لە بەشەکانی دواتردا باسی هۆکارەکان و چارەسەری هەر یەک لەو کێشانە ئەکەین

دەرمانخانەی زانکۆ - شەقامی زانکۆ(کەمپی کۆن) ، نزیک نەخۆشخانەی سمارت
ژمارە مۆبایل/ ٠٧٧٠٠٤٥٦٠٦٠

Address

شەقامی زانکۆی سلێمانی/نزیک نەخۆشخانەی سمارت
Sulaimaniya

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Friday 13:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Telephone

+9647700456060

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zanko pharmacy دەرمانخانەی زانکۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram