دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama

دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama دکتۆرا(بورد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.
07738765606

30/12/2025

نەشتەرگەری لابردنی
بەئامێری وردبین(مایکرۆسکۆپ)

07704999002
#تەسکبوونیحالب ゚viralシalシ ゚viralシviralシfypシ゚viralシalシ #چەمچەماڵ #شۆڕش #قەرەهەنجیر #تەکێ #گۆپاڵە #سەنگاو

28/12/2025


نەشتەرگەری لابردنی ئاوی دەوری گون
بۆ چارەخوازێکی خەڵکی چەمچەماڵ
دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama
07704999002

#تەسکبوونیحالب ゚viralシviralシfypシ゚viralシalシ ゚viralシalシ ゚

27/12/2025

#تەسکبوونیحالب ゚viralシalシ ゚viralシviralシfypシ゚viralシalシ

🔶سۆندەی میز(تاڵبۆری میز)🔴سۆندەی میز(تاڵبۆڕی میز) بۆ کێ دادەنرێت؟؟⚫ئەوکەسانەی توشی گیرانی میز(پەنگ خواردنەوەی میز) دەبن.⚫...
26/12/2025

🔶سۆندەی میز(تاڵبۆری میز)
🔴سۆندەی میز(تاڵبۆڕی میز) بۆ کێ دادەنرێت؟؟
⚫ئەوکەسانەی توشی گیرانی میز(پەنگ خواردنەوەی میز) دەبن.
⚫ئەوکەسانەی تووشی ڕانەگرتنی میز بوونەو بەردەوام خۆیان تەر دەکەن.
⚫دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەو چارەخوازانەی کە پێویست ئەکات نەجوڵێن یان ڕێژەی میزکردنیان بپێورێت.
⚫دانانی سۆندەی میز بۆ ئەو چارەخوازانەی کەپێویست ئەکات پێش نەشتەرگەری میزڵدانیان بەتاڵ بکرێت وەکو نەشتەرگەری مناڵبوون،پڕۆستات،ئەونەشتەرگەریانەی کاتێکی زۆری ئەوێت.
⚫تاڵبۆڕی میز بەکاردەهێنرێت بۆ شۆردنی ناو میزڵدان بەتایبەت بۆ ڕێگری کردنی مەینی خوێن لەناو مێزڵدان لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری پڕۆستات،گرێی میزڵدان،یان کۆبونەوەی کێماوخوێن لەناو میزڵدان لەهەر بارێکدا بێت.
⚫تاڵبۆری میز(سۆندەی میز)بەکاردێت بۆ گەیاندنی دەرمانی کیمیاوی بۆناو میزڵدان لەکاتی هەبوونی شێرپەنجەی میزڵدان.
⚫ئەوکەسانەی پەکەوتەن و لەسەر جێگا و جەڵتەی دەماغ لێی داون و ناتوانن تەوالێت بەکاربێنن،تاڵبۆری میزیان بۆ دادەنرێت.
⚫تاڵبۆری میز هەندێک جار بۆ دەستنیشانکردنی نەحۆشی دادەنرێت کاتێک دەرمان لەڕێگەیەوە دەنێرێت بۆ میزڵدان و پاشان وێنەی تیشکی ناوچەی میزڵدان و حەوز دەگیرێت ئەمەش بۆ دستنیشان کردنی نەخۆشی گەڕانەوەی میز،شەلەلی میزڵدان...دەکرێت.

🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴
#تەسکبوونیحالب ゚viralシviralシfypシ゚viralシalシ ゚viralシalシ ゚

07704999002

25/12/2025

#تەسکبوونیحالب #لاوازیجنس a ゚viralシviralシfypシ゚viralシalシ ゚viralシalシ ゚

22/12/2025

#تەسکبوونیحالب #لاوازیجنس ゚viralシviralシfypシ゚viralシalシ ゚viralシalシ

19/12/2025
19/12/2025

🏵گورچیلەکانت بپارێزە بۆئەوی پارێزگاریت لێ بکەن.
♦فرمانەکانی گورچیلە کامانەن؟؟

♠هەر گورچیلەیەک پێک هاتووە لە نزیکەی دوو ملیۆن یەکەی پاڵاوتن .کە کار و فرمانی ئێجگار مەزن بۆ لەش جێ بەجێ دەکەن.

🏵فرمانەکانی گورچیلە بەشێویەکی گشتی بریتیە لە:-
🔴پاراستنی هاوسەنگی ئاو لە لەشدا واتە ڕێکخستن وهاوسەنگ کردنی کەمی و زیادی ئاو لەلەشدا.
🔴پاراستنی هاوسەنگی کانزاکان لە لەشدا وەکو سۆدیۆم،پۆتاسیۆم،کلۆر،کالسیۆم و فۆسفۆر واتە پاراستنی ڕێژەی ئاسای کانزاکان لە لەشدا.
🔴پاڵاوتنی خوێن و فڕێدانی مادەزیان بەخشەکان کەلە ئەنجامی کارلێکە کیمیاوی زیندەچالاکیەکانی لەش دروست دەبن وە کەڵەکەبونیان زیان بەخشە بۆ لەش،گورچیلە هەڵدەسێت بە پاکردنەوی خوێن لەم ماددە زیانبەخشانەو فڕێدانیان بۆ دەرەوەی لەش.
🔴ڕێکخستنی هاوسەنگی ترشی وتفتی لەش(PH)کە گرنگە بۆ زیندەچالاکیەکانی لەش.
🔴گورچیلە هۆرمۆنی ((ئێرسرۆپۆیئێتین)) دەردەدات ئەم هۆرمۆنە بەشدارە لە دروستکردنی خڕۆکە سورەکانی خوێن.
🔴گورچیلە هۆرمۆنی ((کالسیترۆڵ)) دروست دەکات کەدەبێتە هۆی زیادهەڵمژینی کالسیۆم لەڕیخۆڵە و بەرزکردنەوی ڕێژەی کالسیۆمی خوێن کە بەسودە بۆ پتەوی وبەهێزبوونی ئێسکەکان ((ئێسکەپەیکەر)).
🔴گورچیلە ئەنزیمی ((ڕێنین)) دروست دەکات کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی ڕێژەی پەستانی خوێن و هەوەها ڕێکخستنی ڕێژەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم.
🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵🏵
☀دکتۆر هەردی طارق زەنگەنە

☀دکتۆرا(بورد)لەنەشتەرگەری گورچیلە و میزو میزەڕۆ پرۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.

☀دکتورا(بورد)فی الامراض جراحة المسالک البولية و عقم الرجال والضعف الجنسی.
F.K.B.M.S MB.Ch.B
07704999002

#لاوازیجنس ゚viralシalシ ゚viralシviralシfypシ゚viralシalシ

#تەسکبوونیحالب #لاوازجنس

چارە خوازێکی بەڕێز پاش ئەوەی بەرد  دابەزیبووە ناو بۆری حالبی لای ڕاستدوای وەرگرتنی دەرمانی یاریدەردەر و ڕێنمای و وەرزشکر...
17/12/2025

چارە خوازێکی بەڕێز پاش ئەوەی بەرد دابەزیبووە ناو بۆری حالبی لای ڕاست
دوای وەرگرتنی دەرمانی یاریدەردەر و ڕێنمای و وەرزشکردن
بەردەکەی فڕێدا
الحمداللە
بەهیوای لەش ساخی بۆ هەموولایەک

16/12/2025

گرێی گورچیلە ( Renal Mass )

🍄بریتییە لە گەشەکردنێکی نارێکی کۆمەڵێک خانەی گورچیلە کە پێکەوە بارستەیەک دروست دەکەن پێی دەوترێ گرێی گورچیلە، دەکرێت ئەم گرێ یە شێرپەنجەیی یاخود نا شێرپەنجەیی بێت .

🍄 ئەو ھۆکارانەی دروست بوونی گرێی شێرپەنجەی گورچیلە زیاد دەکەن :
- ♦جگەرەکێشان .
-♦ قەڵەوی و پارێزگاری نەکردن لە کێش ڕێکی لەش و وەرزش نەکردن .
-♦ پێشینەی خێزانی گرێی گورچیلە ( بۆ نمونە کەسێک لە خێزانەکەی توشی گرێی شێرپەنجی گورچیلە بوبێت پێشتر ) .
- ♦ڕەگەز ( گرێی گورچیلە لە پیاواندا دووھێندەیە بە بەراورد لەگەل خانمان ئەمەش بەھۆی جگەرەکێشان و شوێنی کارکردنەوەیە ) .
- ♦بەرزە پەستانی خوێن ( زەخت بەرزی ) .
====================

🍄 نیشانەکانی گرێی گورچیلە :
- ♦بوونی میز بە خوێن .
- ♦بوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت ، کەلەکەی لای راست یان چەپ .
- ♦کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن .
-♦ ھەست کردن بە ماندوێتی .
- ♦دەبەزینی کێش بێ ھۆکار .
- ♦ئارەق کردنەوەی شەوانە .
- ♦دروست بوونی دەوالی گون بەتایبەتی لەلای چەپ کە دەبێتە ھۆی گیرانی خوێنھێنەری ھێلکەی گون .
⚫تێ بی نی | نزیکەی ٥٠٪‏ گرێی گورچیلە ھیچ نیشانەیەکی نیە و بەرێکەوت دەدۆزرێتەوە ، واتە کاتێک نەخۆش پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ نەخۆشیەکی تر بەرێکەوت دەردەکەوێت کە گرێی گورچیلەی ھەیە .
======================

🍄چۆن گرێی گورچیلە دەستنیشان دەکرێت ( تەشخیص) :
- ♦پشکنینی میز بۆ دەستنیشان کردنی خوێن لە میزدا .
- ♦سەرەتاییترین رێگە بریتییە سۆنەری گورچیلەکان .
- ♦تیشکی مفراس ( CT scan - سی تی سکان ) .
- ♦تیشکی موگناتیسی ( MRI ) .
========================

🍄 چارەسەری گرێی گورچیلە :

-♦ چارەسەر بەندە لەسەر قەبارەی گرێ یەکە ، شوێنی گرێ یەکە ، جۆری گرێ یەکە ، تەشەنەکردنی گرێ یەکە بۆ شوێنێکی تری لەش .
- ♦لەھەموو بارێک دا چارەسەر بریتییە لە نەشتەرگەری لەلایەن پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلەو میزومیزەرۆ .
- ♦ئەگەر گرێ یەکە بچوک بێت ، ئەوە بە نەشتەرگەری تەنھا گرێ یەکە لادەبرێت .
- ♦ئەگەر گرێ یەکە بکەوێتە بەشی سەرەوەی گورچیلە ئەوا بە نەشتەرگەری بەشی سەرەوەی گورچیلەکە و گرێ یەکە لەگەل رژێنی سەر گورچیلەکە لادەبرێت .
- ♦ئەگەر گرێ یەکە لە بەشی خوارەوەی گورچیلە بێت ئەوا بە نەشتەرگەری بەشی خوارەوەی گورچیلەکە و گرێ یەکە لادەبرێت .
- ♦ئەگەر گرێ یەکە گەورەبوو پەلی ھاویشتبوو بۆ حەوزی گورچیلە یان خوێنبەر و خوێنھێنەرەکانی گورچیلە ئەوا بەنەشتەرگەری ھەموو گورچیلەکە لەگەل گرێ یەکەدا لادەبرێت .
- ♦پاش نەشتەرگەری گرێ یەکە دەنێردرێت بۆ پشکنینی شانەزانی .
- ♦دواتر بە پێی ئەنجامی پشکنینی شانەزانی چارەسەر وەردەگرێت و چاودێری دەکرێت .
======================

🍄 ئەو ھۆکارانەی ئەگەری دروست بوونی گرێی گورچیلە کەم دەکەنەوە :
-♦ وازھێنان لە جگەرەکێشان .
- ♦کۆنترۆڵ کردنی بەرزە فشاری خوێن .
- ♦پارێزگاری کردن لە کێش رێکی جەستە .
- ♦زیادکردنی میوە و سەوزە و کەم کردنەوەی چەوری لە بەرنامەی خۆراکی رۆژانەدا .

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹


🔴دکتۆر هەردی طارق زەنگەنە

♦دکتۆرا(بورد)لەنەشتەرگەری گورچیلە و
میزو میزەڕۆ پرۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.

♦دکتورا(بورد)فی الامراض جراحة المسالک البولية و عقم الرجال.
F.K.B.M.S MB.Ch.B

07704999002

#لاوازیجنس ゚viralシalシ ゚viralシviralシfypシ゚viralシalシ ゚viralシfypシ゚viralシalシ ゚viralシfypシ゚viralシ
#گرێی گورچیلە
#بەردی گورچیلە
#نازوریگورچیلە
#نازوری نەرم گورچیلە #گرێی میزڵدان

14/12/2025


دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama
07704999002
#لاوازیجنس ゚viralシviralシfypシ゚viralシalシ

12/12/2025

#نەزۆکی لە پیاواندا بەشێوەیەکی گشتی دوو هۆکاری هەیە:-
‌🔴هێلکە گونەکان توانای دروستکردنی تۆوی تەندروستیان نیە.
🔴گیران یان تەسک بوونی ڕێرەوی تۆو((هێلکە گونەکان تۆوی تەندروست دروست دەکەن بەڵام بەهۆی گیرانی ڕێرەوی تۆو ناگەنە زێی مێینە لەکاتی جوتبووندا)).

☀چ کاتێک هێلکە گونەکان توانای دروستکردنی تۆوی تەواو و تەندروستیان نابێت؟؟
‌🔺دانەبەزینی هێلکە گون.
🔺دەوالی گون.
🔺وەرگرتنی چارەسەری کیمیاوی یان چارەسەری تیشک.
🔺جگەرەکێشان،خواردنەوەی کحول،قەڵەوی.
🔺هەوکردنی هێلکە گونەکان بە ڤایرۆس یان بەکتریا.
🔺دروست بوونی دژەتەن دژی تۆوەکان.
🔺بەرکەوتنی هێلکە گون بە زەبری دەرەکی و پوکانەوەی هێلکە گونەکان.
🔺کەمبوون یان ناڕێکی هۆرمۆنەکان بەرپرسن لە دروستکردنی تۆو.
🔺هۆکاری بۆماوەی و ناڕێکی لە جینەکان کە بەرپرسن لە تۆو دروست کردن.

💥نەگەیشتنی تۆو بەزێی مێینە لەکاتی جوتبوندا.
🔷تەسکبون یان گیرانی بۆری تۆو.
🔷تەسکبوون یان گیرانی هاوێژەرە جۆگەی تۆو.
🔷تەسکبوون یان گیرانی میزەجۆ.
🔷گەڕانەوەی تۆواو بۆ میزڵدان لەکاتی ئاوهاتنەوەی پیاو.
🔷نەمان یان لەدەست دانی توانای جوتبوون لە پیاودا.
🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸

☀دکتۆر هەردی طارق زەنگەنە

☀دکتۆرا(بورد)لەنەشتەرگەری گورچیلە و میزو میزەڕۆ پرۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.

☀دکتورا(بورد)فی الامراض جراحة المسالک البولية و عقم الرجال والضعف الجنسی.
F.K.B.M.S MB.Ch.B

07738765606

#لاوازیجنس ゚viralシviralシfypシ゚viralシalシ ゚viralシalシ ゚ #تۆو #سپێرم

Address

Sulaimaniya
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647738765606

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category