24/11/2025
ژیانی منداڵێک ڕزگار دەکرێت
نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ لەقەزای شارەزور بڵاویکردەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢٥/١١/٢٤) پاش ئەوەی منداڵێکی تەمەن (١٤) ساڵ بەناوی (أ.ش.م) دانیشتووی قەزای شارەزوور کەبەر تەزووی کارەبا کەوتبوو گەیەنرایە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ کە بەپێی ووتەی پزیشکانی فریاکەوتن دڵی لەلێدان کەوتبوو
ڕاشیگەیاندوە ، پاش فریاگوزاری سەرەتایی و بوژانەوەی دڵ بۆ منداڵەکە بەهەوڵ و پزیشکان و کارمەندانی هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان توانرا ژیانی ڕزگار بکرێت و دواتر ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا .