28/12/2020
ئلتیهابی گورچیلەکان چیە ؟
ئلتهابی بۆری میزو میزەرۆ چیە ؟
لە زانستی پزیشکی دا ئەم هەوکردنانە ناودەبارێن بە
UTIs (urinary tract infection)
ناو دەبرێ بە هەوکردنی کۆئەندامی میز و میزە رۆ کە گورجیلەکان و میزڵدان و رێرەوی دەرهاوشتەی میز و بۆری گواستنەوەی میز بۆ میزڵدان دەگرێتەوە کە بە هۆی بەکتریاوە توشی هەوکردن دەبن ، مەترسیان کەمە ئیلا لە حاڵەتێک نەبێت کە کەسە پێشترر توشی ئەو هەوکردنە بوبێ و بەکتریا بەرگری دژی ئەو نەخۆشیە پەیدا کردبێ ، لە میدیکاڵ تێرم ئەگەر کەسەکە توشی هەوکردنی گورجیلەکان بوبێ ناو دەبرێت بە pyelonephritis وە ئەگەر توشی هەوکردنی میزڵدان بوبێ ناو دەبرێت بە cystitis ،،،
کێ ئەوانەی کە توشی UTI دەبن ؟
• هەموو کەسێک ئەگەری توش بوونی هەیە بە UTi بەلام لەو حاڵەتانە ئەگەری توش بوون زیاترە
١- ئافرەتان زیاتر توش دەبەن وەک لە پیاوان
٢- کەسێک پێشوتر توشی UTI بوبێ
٣- ئەگەر کەسێک ئەو نەخۆشیانەی هەبیت
(شەکرە)diabetes
multiple sclerosis, (زامدار بوونی دڕکەپەتک بەهۆی سیستەمی بەرگری خۆی )
Parkinson's disease, (نەخۆشێکە کە دەست دەلەرزێت و جوڵەی نارێک دروست دەکات)
spinal cord injuries
٤- توشبوون بە سوری مانگانە
٥-قەڵەوی و کێشی زیاد
٦- بەکارهێنانی birth control
هۆکاری توش بوونی هەوکردن :
هۆکاری توشبوونی هەوکردن (Infection Causes)
زۆربەی جار هۆکاری ئەم حاڵەتە بەکتریایە بەزۆری بەکتریای(E.coli) وەهەندێک لە بەکتریای تریش وەک (staphylococcus, proteus, klebsiella, enterococcus, pseudomonas.
)
زۆر بەی جار بەهۆی پەیوەندی سێکسیەوە میزڵادان توشی هەوکردن دەبی ، کە بەکتریاکەنی وەک (Chlamydia trachomatis, mycoplasma, and ureaplasma) بگوازرینەوە بەهۆی سێکسەوە ،
وە ئەگەر کەسێک سیستەمی بەرگری لاواز بێت بەهۆی تێک چونی سیستەمی بەرگری یان نەخۆشی شەکرە ئەوە ئەگەری تۆش بوون بە UTI زیاتر لەبەر ئەوەی بەرگری جەستە ناتوانێت شەری تەواو بکات لەگەل زیندۆجکەکان ..
Anatomy Plays a Role
بەهۆی ئەو کرانەوەی کە لە ئەندامی زاوزێی مێنەدا هەیە بە بەراورد بە ئەندامی زاوزێی نێرینە وە نەهۆی نزیکی بۆری میز لە میزڵدانەوە لە ئافرەت ئەگەری توش بوون بە UTIs لە ئافرەتا دا زیاتر لە وەک لە پیاو ، بەلام لە پیاودا ئەگەر کەسەکە میزڵدانی توشی هەوکردن بوبێ ئەگەری توش بوون بە هەوکردنی پرۆستات هەیە
———————————————————-
٢٤ کاتژمێر کراوەیە دەرمانخانەی پێشەوا کراوە و لە خزمەت هاوڵاتیان دایە